|
وته‌ی ڕۆژ
2009-06-9
سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا
خه‌ڵاتی تایبه‌تی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنور له‌پێشبركێی ویبلاگ نووسی
دویچه‌وله له ساڵی
2009ی
زاینی به‌خشرایه ماڵپه‌ڕی ته‌غییر برای به‌رابه‌ری. نازلی فه‌روخی
نوێنه‌ری ئه‌م ماڵپه‌ڕه له‌وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه هه‌واڵنێرییه‌كان
ووتی: ماڵپه‌ڕی ته‌غییر برای به‌رابه‌ری له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كار
بوونی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ده‌ست به‌كار بووه‌و بایه‌خی ته‌واو به
ئازادی‌و به‌رابه‌ری ژن و پیاو ده‌دات له ئێران. ماڵپه‌ری ته‌غییر
برای به‌رابه‌ری كه په‌یوه‌ست به كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزایه،
له‌ئێران كار بۆ پێكهێنانی یاسای به‌رابه‌ری ژن‌و پیاو و سڕینه‌وه‌ی
هه‌موو ئه‌و ئه‌زییه‌ت‌و ئازارانه ده‌كات كه له یاسای پیاوسالارانه‌و
دواكه‌وتووی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌سه‌ر ژناندا سه‌پاوه.
هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌و به‌رێوه‌به‌رانی ده‌توانین وه‌ك
سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی چالاكانی بواری مافه‌كانی ژنان‌و به‌تایبه‌تی
هه‌ڵسووڕاوانی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا بزانین. سه‌ركه‌وتنی
ماڵپه‌ڕێكی له‌م چه‌شنه كه هه‌نگاوه‌كانی له‌پێناو هه‌وڵ بۆ یه‌كسانی‌و
پێكهێنانی یاسایه‌كی به‌رابه‌ر له‌نێوان ژن‌و پیاو خستۆته گه‌ڕ، گوزارشت
له ئیراده‌ی به‌هێزو له‌بن نهاتووی چالاكانی بواری ژنان له‌ئێران ده‌كات
كه بۆسڕینه‌وه‌ی یاسای دواكه‌وتووانه‌ی رژیم هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرنه
به‌ر. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و راستیه‌یه كه سه‌ركه‌وتنێكی له‌و
جۆره بۆ ماڵپه‌ڕێكی ژنانه ئه‌ویش له‌وڵاتێك كه رژیمه‌كه‌ی به‌ته‌واوی
دژایه‌تی هه‌یه له كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ئینتێرنێت جێگه‌ی تێڕامانه.
گرتنی ئه‌م خه‌ڵاته له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌توانرێ وه‌ك
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌چالاكانی ژنانی ئێران وه‌سف بكه‌ین‌و به‌م شێوه‌یه
بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێرانی ده‌توانێ بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌كانی هاوپشتی
جیهانی بۆ لای خۆی رابكێشێت. له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا
كه‌مپه‌ین به‌چالاكی‌و هه‌ڵسووڕانی به‌رفراوان له‌كۆمه‌ڵگای ئێران
توانیویه‌تی به‌شیۆیه‌كی به‌ربڵاو له‌كۆمه‌ڵگای نیۆنه‌ته‌وه‌ییدا خۆی
ده‌ربخات‌و هاوسۆزی‌و هاوپشتی رێكخراوه جیهانییه‌كان بێنێته پشت خه‌باتی
خۆی. كه‌مپه‌ین‌و چالاكانی ئه‌م بزاڤه، چه‌ندین جار تا ئێستاكه خه‌ڵات
كراون و ئه‌م مه‌سه‌له‌ش جیا له‌هه‌موو شانازییه‌كان ده‌توانێ چه‌ندین
ده‌سكه‌وتی به‌نرخی دیكه به‌م بزووتنه‌وه ببه‌خشێت. به‌نرخترین
ده‌سكه‌وتی ئه‌م هاوپشتیه جیهانییه، كه‌متربوونه‌وه‌ی راده‌ی سه‌ركوت
ده‌سه‌ڵات‌و ترسی دام ده‌زگاكانی رژیمه له‌زه‌بروزه‌نگ نواندن
له‌چالاكان‌و هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م بواره‌یه.
بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌ژێر سێبه‌ری له‌خۆبووردوویی‌و به‌شداری به‌رینیان له
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان‌و
چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری گشتی بزووتنه‌وه‌كه به شێوه‌یه‌كی خێرا
زۆربه‌ی به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر رێگه‌یان وه‌لاناوه. ئه‌م بزووتنه‌وه حه‌ق
خوازانه سه‌ره‌ڕای كه‌م وكوڕی‌و پرژ وبڵاویی‌و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی بێ وچانی
كۆماری ئیسلامی‌و ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی بۆ به‌لاڕێدا بردنی‌و به‌رته‌سك
كردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كانیان، روو له‌گه‌شه‌و هه‌روه‌ها به ره‌وه پێش
هه‌نگاو ده‌نێ‌و توانیوویه‌تی سه‌ره‌ڕای گشت ئه‌م كه‌ندو كۆسپانه‌ی سه‌ر
رێگه‌ی، ده‌ستكه‌وتگه‌لێكی گرنگ له‌م چه‌ند ساڵه‌دا بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بكات
كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشووتر نییه.
ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌ر به‌كه‌مپینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا ده‌توانرێ
له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌دا كه هه‌ر رۆژه‌و له‌پێناو كپ كردن‌و كاڵ بوونه‌وه‌ی
داواكارییه‌كانی كه‌مپه‌ین چه‌ندین كه‌س له‌چالاكانی كه‌مپه‌ین ره‌وانه‌ی
زیندان ده‌كرێن، هیواو ئۆمێدێكی تازه ببه‌خشێته ئه‌ندامانی ئه‌م
كه‌مپه‌ینه. ئه‌گه‌رچی هه‌ڵسووڕاوانی بواره‌كانی ژنان تا ئێستا
هه‌زینه‌یه‌كی قورسیان بۆ بزووتنه‌وه‌ی ژنان داوه‌و، به‌ڵام پێشڕه‌وی
به‌رچاو و ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له له‌ئاستی ناوخۆیی‌و
نیۆنه‌ته‌وه‌یی، به‌تایبه‌تی گرتنی ئه‌مه خه‌ڵاتانه وزه و توانایه‌كی
زیاتری به بزووتنه‌وه‌ی ژنان ده‌به‌خشێت‌و ئاسۆكانی دواڕۆژی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌ی روونتر كردۆته‌وه.
بوونی كه‌مپه‌ینی به‌هێزی یه‌ك میلیۆن ئێمزاو هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی به‌رچاوی
ژنان له‌بواره‌كانی وه‌كوو سینه‌ماو رۆژنامه‌نووسی‌و سیاسه‌ت‌و رۆشتنی
به‌لێشاویی كچان بۆ زانكۆكان‌و گرتنی خه‌ڵاتی یه‌ك له‌و دوای یه‌كی
چالاكانی ژنان له‌و ده‌سكه‌وته به‌نرخانه‌ی كه به‌رهه‌می خۆڕاگری‌و
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ژنان‌و چالاكانی مافه‌كانی ژنان بووه له‌دژی سیستمی
پیاوسالاری‌و دژه ژنی كۆماری ئیسلامی.
|