|
وته‌ی ڕۆژ
2009-06-10
هه‌ڵبژاردنه‌كانی لوبنان‌و شكستێك بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی كۆماری ئیسلامی
گرووپی
14ی
مارس باڵی لایه‌نگری رۆژئاوا له‌هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌كانی ئه‌و
وڵاته كه رۆژی یه‌كشه‌ممه
17ی
جۆزه‌ردان له‌و وڵاته به‌رێوه‌چوو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لوبنان دوو هێز بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی
زۆرتری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كه‌وتنه ململانێكردنه‌وه.
فراكسیۆنێكی سونی لایه‌نگری رۆژئاوا به سه‌رۆكایه‌تی گروپی
14ی
مارس‌و گروپێكی دیكه به‌ناوی
8ی
مارس كه له‌لایه‌ن رژیمه‌كانی تاران‌و سوریه‌وه پشتیوانی لێ ده‌كرا
كه رێبه‌رییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی حیزبوڵلای لوبنانه.
سه‌ركه‌وتنێكی له‌م جۆره بۆ گرووپی
14
مارس به‌تایبه‌تی له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌ی رۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاست‌و
به‌گشتی وڵاتی لوبنانی پێدا گوزه‌رده‌كات له‌چه‌ند لاوه جێگه‌ی
لێوردبوونه‌وه‌یه. به‌ڵام گرنگترین خاڵی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له‌م هه‌ل‌و
مه‌رجه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵه‌ی كه چه‌ند رۆژ له‌وه پێش
ئه‌حمه‌دی نژادی سه‌رۆك كۆماری هه‌نووكه‌یی ئێران رایگه‌یاند بوو
له‌ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی گرووپی
8ی
مارسی سه‌ر به حیزبوڵڵای لوبنان هاوسه‌نگی ناوچه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی
كۆماری ئیسلامی گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
گومان له‌وه‌دا نییه كه كۆماری ئیسلامی تا ئێستاكه له‌پێناو سیاسه‌ته
شه‌ڕخوازانه‌كانی خۆی به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ناسه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه
به‌تایبه‌تی وڵاتی لوبنان بووه. كۆماری ئیسلامی به‌هۆی بوونی حیزبوڵڵای
ده‌ست كردی خۆی تا ئێستاكه توانیویه‌تی شه‌ڕوئاژاوه له‌و وڵاته
بنێته‌وه به‌م جۆره ببێته هۆی نه‌بوونی ئاسایش له‌م وڵاته. هه‌موان
له‌و راستییه ئاگادارن كه كۆماری ئیسلامی هه‌موو هه‌وڵی خۆی له‌پێناو
به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی گرووپی ناسراو به8
مارس به رێبه‌ری حیزبوڵڵا خستبووه گه‌ڕو به‌م شێوه به‌نیاز بوو
ده‌خاله‌ت‌و سیاسه‌ته دوژمنكارییه‌كانی خۆی له‌م رێگه‌وه بباته
پێشه‌وه. به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری
چاوه‌دێرانی سیاسی لایان وابوو كه گرووپی
8ی
مارس سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت، به‌هۆی بوونی وشیاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
لوبنان‌و به‌هۆی د‌رك پێكردن به‌ئاكامه خراپه‌كانی سه‌ركه‌وتنی حیزبوڵڵا
له‌م وڵاته ده‌نگی خۆیان خسته پاڵ گرووپی
14ی
مارسی سه‌ر به‌رۆژئاوا. به‌پێی وته‌ی چاودێرانی سیاسی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
لوبنان ئه‌م راستیه ئاشكرا بوو له‌ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌تنی گرووپی
8ی
مارس كه له‌لایه‌ن وڵاتانی سوریه‌و كۆماری ئیسلامییه‌وه پشتیوانی ده‌كرا،
كۆمه‌ڵگای لوبنان به‌ره‌و قه‌یرانێكی قووڵی هه‌میشه‌یی هه‌نگاوی ده‌نا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و ئه‌گه‌ره له‌ئارادا بوو كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌م
باڵه ده‌بووه هۆی بڕانی به‌شێكی زۆری ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی كه له‌لایه‌ن
رۆژئاوا‌و به‌تایبه‌تی ئامریكاوه بۆ ئه‌م وڵاته دابین ده‌كرا. به‌درك
پێكردن به‌م واقعییه‌ته‌وه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی لوبنان وڵامێكی شیاویان به
گرووپی
8ی
مارس‌و هه‌وره‌ها نایه‌كی گه‌وره‌شیان به‌كۆماری ئیسلامی‌و سوریه
دایه‌وه.
به‌راشكاوانه ده‌توانرێ بوترێ كه شكستی حیزبوڵڵا له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا
راسته‌وخۆ وه‌ك شكستێك بۆ كۆماری ئیسلامی له‌ئاستی سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی
ده‌ره‌كی وسف بكرێت‌و له‌هه‌مانكاتیشدا ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ
كاربه‌ده‌ستانی باڵای رژیم له‌هه‌مبه‌ر ده‌ستڕاگرتن له‌ده‌خاله‌ت كردنی
بواری ناوخۆیی وڵاتانی دیكه. كۆماری ئیسلامی خاوه‌ن مێژوویه‌كی چه‌ندین
ساڵه‌یه له ده‌خاله‌ت‌و كردنی وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه‌و بۆ سه‌لماندنی
سیاسه‌ته ناحه‌زه‌كانی ده‌ستی داوه‌ته یارمه‌تیدان‌و دروست كردنی هه‌ندێك
هێزی میلیشایی ده‌مارگرژی له‌چه‌شنی حیزبوڵڵای لوبنان‌و حه‌ماسی فلستین.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی وڵاتانی درواسێی كۆماری ئیسلامی به‌ئاشكرا بۆیان
ده‌ركه‌وتووه كه ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ناوخۆی وڵاتانی
ده‌ره‌كی هیچ به‌قازانجی شارۆمه‌دانی ئه‌و وڵاتانه
نه‌كه‌وتۆته‌وه‌سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی رژیم بۆ سه‌قامگیركردنی پێگه‌یه‌كی
به‌هێزی له‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ شكستێكی گه‌وره به‌ڕوو بۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی ماوه باسی بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه سه‌ركه‌وتنی گرووپی
14ی
مارس له هه‌ڵبژاردنه پارلمانییه‌كانی لوبنان به‌مانای سه‌ركه‌وتنی
دێمۆكراسی له‌و وڵاته‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌مانای به‌ره‌نگاری
زیاتره بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی نفوز‌و ده‌خاله‌تی كۆماری ئیسلامی له‌پێناو
سیاسه‌ته دوژمنكارانه‌كانی له‌ئاستی ناوچه‌كه‌دا.
|