|
كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی حیزبه ئێرانی وكوردستانیهكان له برۆكسێل
پایته‌ختی بێلژیك
رۆژه‌كانی
5و6
ژۆئه‌ن ژماره‌یه‌ك له نوینه‌رانی حیزب ورێكخراو كه‌سایه‌تیه سیاسیه
ئێرانی و كوردستانیه‌كان ,له دوو كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی دا له شاری
برۆكسێل به‌شداریان كرد وهه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی
سه‌ركۆماری ئێران روون كرده‌وه. هه‌ر دووی ئه‌م كۆنفرانسانه له لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نی به‌یان و فێدراسیۆنی ئۆرۆپێرس له‌نزیك پارلمانی ئۆروپا
به‌رێوه‌چوو.
لهكۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا‌و به به‌شداری خاتوو زابینه ماێر
(راوێژكاری سیاسی حیزبه سه‌وزه‌كان له پارلمانی ئوروپا) به‌رێوه‌چوو،
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران محمد مصری،
نوێنه‌رانی شورای هاوئاهه‌نگی بزوتنه‌وه‌ی كۆماریخوازه دێمۆكرات
ولائیكهكان دكتور مێهرداد ده‌رویش پوور,كۆمه‌ڵه‌ی دیفاع له مافی مرۆڤ
له ئێران دكتور مكاری، رێكخراوی یه‌كێتی فیدایانی خه‌ڵكی ئێران
ره‌ئوفی كه‌عبی، حیزبی دێمۆكراتی كوردستان مسته‌فا شه‌ڵماشی، هه‌ڵوێست
وسیاسه‌تی خۆیان له بواری جۆراو جۆره‌وه روون كرده‌وه.
دوای ئه‌م كۆنفرانسه نوێنه‌ره‌كان كه له لایه‌ن خاتوو زابینه
ماێرهوه بۆ پارلمانی ئۆروپا
بانگ هێشت كرابوون خوازیاری گوشاری زیاتری پارلمانی ئۆروپا بۆ سه‌ر
ئێران بوون تا ناچار بكرێت رێز له‌مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت. هه‌روه‌ها
خوازیاریئهوه بوون پارلمانی ئۆروپا له خواستی بزوتنه‌وه ی
ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئێران پشتیوانی بكاوشانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك
كۆماری ئێران وه‌ك شانۆ گهرییهكی نادێمۆكراتیك ره‌خنه بكات.
له‌م كۆنفراسه‌دا سه‌ره رای نوینه‌ری حیزبه‌كان كه ناویان برا ئه‌م
كه‌سایه‌تیانه‌ش به‌شدار بوون "هونه‌رمه‌ند نیلوفر به‌یزایی ,بهروزخلیق
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی فیدائیانی خه‌ڵكی ئێران (ئه‌كسه‌ریه‌ت)،
محمود راسخ شورای كاتی سۆسیالیسته‌كانی ئێران، مهدی فتاح پور
یه‌كیه‌تی كۆماریخوازه‌كانی ئێران، ڤێنسان لۆركان ته‌نیا وه‌كیلی
جه‌زایی نێونه‌ته‌وه‌یی بلژیك و وه‌كیلی ژماره‌یه‌ك له كه‌س و كاری
كوشتاری به كۆمه‌ڵی زیندانیانی سیاسی ئێران له
30
ساڵی رابردوو دا وهدایت متین دفتری یاسا ناس و كه‌سایه‌تی میللی ئێران.
خاتوو سیمین بێهبه‌هانی كه بانگهێشتی ئه‌م كۆنفرانسه بوو به‌هۆی
نه‌خوشی نه‌یتوانی له كۆنفرانسه كه‌دا به‌شداری بكات، به‌ڵام په‌یامه
ته‌له‌فونیه‌كه‌ی له سه‌ره‌تای هه‌ر دوو كۆنفرانسه‌كه‌دا بڵاو كرایه‌وه.
هه‌موو به‌شدار بوون له كۆنفرانسه كه‌دا به باس كردنی زۆر هۆكار
سه‌باره‌ت به نا دێمۆكراتیك بوون و دژه خه‌ڵكی بوونی كۆماری ئیسلامی
و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له ئێران پێداگریان كرد.
به‌شداربووان له‌سه‌ر رووخانی كۆماری ئیسلامی و جێگیركردنی
ده‌سه‌ڵاتیكی دیمۆكراتیك كه هه‌ڵقوڵاوی خواستی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بێ و
له سه‌ر پێویستی پشتیوانی له بزوتنه‌وه ئێعترازیهكانی خه‌ڵك وه‌ك
بزوتنه‌وه‌ی ژنان ,بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری، بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
دانیشتووی ئێران وبزوتنه‌وه‌ی خویندكاری ودێمۆكراسی تاكیدیان كرد.
كۆمه‌ڵه ,سیمین بهبهانی، نیلوفر به‌یزایی، هدایت متین دفتری,رێكخراوی
دیفاع له مافی مرۆڤ له ئێران، شورای كاتیی سۆسیالیسته‌كانی ئێران،
رێكخراوی یه‌كێتی فیدایانی خه‌ڵكی ئێران، حیزبی سۆسیال دێموكراتی
ئێران و له ته‌حریم كردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران پشتیوانیان
كرد. یه‌كێتی فیدائیانی خه‌ڵكی ئێران و حیزبی دێموكراتی كوردستان
داوای به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد و شورای هه‌ماهه‌نگی كۆماری
خوازه‌كان خوازیاری به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژاردن بوون.
|