|
وته‌ی ڕۆژ
2009-06-13
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ك براوه‌ی هه‌ڵبژاردن راگه‌یه‌ندرا
خه‌ڵكی ئێران ئیمرۆ هێشتا به ته‌واوی له خه‌و هه‌ڵنه‌ستابوون،
ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیان دیت كه له سندووقه‌كانی ده‌نگدان وه‌ك سه‌رۆك
كۆمار هاته ده‌ر. ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ كه‌سانی به‌شدار له‌م
كه‌مپه‌ینه‌ی كه نزیك به یه‌ك مانگه له ئارادایه، تا راده‌یه‌ك كتوپڕ‌و
چاوه‌رۆاننه‌كراو بوو. به بێ هیچ گومانێك ته‌نیا یه‌ك وڵام بۆ
پرسیاره‌كان ده‌مێنێته‌وه. ته‌قه‌لوب، ساخته كاری و له‌وه زۆرتر قسه
له كودتایه‌كی نه‌رمه. بۆ ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوانه‌ی
خه‌ڵكی كورد به هه‌موو ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی كه به‌شداری نه‌كردن
له‌م شانۆگه‌رییه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردنمان، به گونجاوترین هه‌ڵویست زانی،
قسه له ته‌قه‌لوب و ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ
په‌یوه‌ندییه‌كی به خواردن حه‌ق و مافی كاندیدێكی دیاریكراو نیه. بۆ
ئێمه له به‌ره‌ی ته‌حریم و بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ئیستا و به‌و
ده‌رئه‌نجامه ته‌نیا ده‌توانین شانازی پێوه‌بكه‌ین، ئیعتراز به
ساخته‌كاری و ته‌قه‌لوب ئیعترازه به خواردنی مافی ئه‌و كه‌سانه كه
به هه‌ر هۆكارێك بووه، هاتونه پای سندووقه‌كان و ده‌نگیان داوه و به‌م
شێوه‌یه ته‌وهین و ئیهانه‌تیان پێكراو و كرانه ئامرازێك بۆ پرۆپاگه‌نده
و ته‌بلیغات بۆ
نیزامی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه، ئه‌و راستیه‌یه كه
ئاماره‌كانی تائێستاكه‌ی خودی كۆماری ئیسلامیش باس له كه‌مترین راده‌ی
به‌شداری خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانیتری ئێران ده‌كات.
خه‌ڵكی كوردستان بۆ جارێكی‌تر نیشانیاندا كه خاوه‌نداریه‌تی
بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ئه‌كتیڤ ده‌كه‌ن و هه‌ڵگری به‌رزترین شعوری سیاسی
له كۆمه‌ڵگای ئێراندان. ئه‌م شانۆگه‌رییه بۆجارێكیتر ئه‌م بابه‌ته‌ی
پشت‌راست كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دیموكراتیك له چوارچیۆه‌ی
سیستمی سیاسی ئێران ئیمكانی نییه و ئۆمێد به پشتیوانی له كاندیداتۆر یان
باڵێكی تایبه‌تی به‌مه‌به‌ستی كرانه‌وه‌ی رێژه‌یی كۆمه‌ڵگا وه‌همه.
راگه‌یاندنی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران و
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌مه‌ڕ بایكۆتی شانۆگه‌ری به‌ناو
هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵگری لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیاریكراو وراست بووه و ئه‌م
راگه‌یاندنه چووه به‌ره‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و لێكدانه‌وه‌ی كه
پێیوابوو، به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵكی كوردستان به قازانجی باڵی ئوسوولگه‌را
ته‌واوده‌بێت.
هه‌روه‌ك هه‌مییشه وتراو، له سیستمی سیاسی ئێران هه‌موو یاسا و رێساكانی
كایه له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه دیاری ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی
له‌م نیۆه‌دا مانای نییه، ده‌نگی خه‌ڵك و به‌شداری خه‌ڵك له چاره‌نووسی
خۆیانه. ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌نه‌چوون بۆ سه‌ر
سندووقه‌كانی ده‌نگدان، هه‌موو پلانه پڕوپاگه‌نده‌ییكانی كۆماری ئیسلامی
له‌هه‌مبه‌ر به‌شداریكردنی زیاتریان پووچه‌ڵ كرده‌وه، له‌لایه‌كیتر ئه‌م
شانۆگه‌رییه ده‌رس و ئه‌زموونێكی گه‌وه‌ره‌ی به‌خشی به‌و كه‌سانه‌ی كه
به ئۆمێدی رۆژانێكی باشتر له داهاتوو به‌شداریان كرد، و بێ گومان ئه‌م
ئه‌زموونه ده‌توانێ له‌سه‌ر چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی خه‌باتی گه‌لی كورد
له داهاتوودا كاریگه‌ری ئه‌رێنی دابنێت.
كۆمه‌ڵگای ئێران ئاوس به گۆڕانكارییه و بانگه‌شه‌ی هه‌موو گه‌لی كورد
ده‌كه‌ین كه به ریزێكی یه‌كگرتوو و به ئیمان به سه‌ركه‌وتن خۆیان بۆ
رۆژانێكی چاره‌نووساز له داهاتوودا ئاماده‌بكه‌ن.
|