|
ئوباما سه‌ردانی تاران ده‌کات!
نووسینی: محه‌مه‌د محه‌مه‌دی(سه‌رکه‌و)
له‌گه‌ڵ کۆتای نمایشی فیلمی (عه‌داڵه‌تی
حکومه‌تی ئیسلامی)
له ده‌رهێنای عه‌لی خامنه‌یی و شورای نیگابان وه ئاماده کردنی مه‌حمود
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و هه‌روه‌ها مۆنتاژکارانی سپای پاسداران،روداوه‌کانی
ناوخۆی وڵات به بۆنه‌ی پشتیوانی جه‌ماوه‌ری له‌م به‌رهه‌مه ئینقلابیه
که له لایان هه‌واڵنێرمان هاله‌ی نور که ئاگاداری هه‌موو کارێکی نهێنی و
ته‌نانه‌ت بگره خه‌ونی مرۆفه‌کانیشه،به‌م شێوه‌یه.
سه‌ره‌تا هه‌ڵوێستی دونیا ده‌ره‌وه له سه‌ر نمایشی ئه‌م شانۆیه:
دوابه‌دوای راگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌م نمایشه باراک
ئۆبا سه‌رۆک کۆماری ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا،بڕیاری دا له
یه‌که‌مین ده‌رفه‌ت بۆ پیرۆزبای وتن به ئه‌حمه‌دی نژاد،سه‌ردانی تاران
بکات.ئه‌گه‌رچی تائیستا هه‌ڵۆیستی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره
ئوباما دیار نیه به‌ڵام کارناسانی سیاسی مزگه‌وته‌کانی ناوخۆ وه
ده‌ره‌وه به هه‌ڵویستێکی سیاسی ناو لێ ده‌به‌ن.
ئه‌مڕۆ وه‌فدی دۆستانی بیانی ئه‌حمه‌دی نژاد به رێبه‌ری حه‌سه‌ن نه‌سروڵا
خومه‌ینی که پێک هاتبون له به‌رێزان،هۆگۆ محه‌مه‌د چاوز،ئه‌حمه‌د
مورالیز،خالید مه‌شعه‌ل خامنیه نژاد،نوری مالک مشکینی،بشار مه‌حسولی
ئه‌سه‌د،کوو لیم نه‌جار،ولادمیر جه‌نه‌تی پوتین،ئه‌بو ئه‌یمه‌ن
ره‌فسه‌نجانی وه هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک به‌راده‌ری ئافریقای که به‌داخه‌وه
نێوه‌کانیان به‌ته‌وای تایپ نه‌کراوه له فڕۆکه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی
ئیمام له تاران له لایان ئه‌حمه‌دی نژاد و لاریجانی وجه‌نه‌تی پێشوازیان
لێ کرا.شایانی باسه بڕیاره ئه‌م وه‌فده دوای دیتنی ئه‌حمه‌دی نژاد
سه‌ردانی بانکی ناوه‌ندی وه وه‌زاره‌تی دیفاع بکه‌ن وه له‌گه‌ڵ له چه‌ند
کۆبونه‌وه‌ی سیاسی،یارمه‌تی پێویست و پاره‌ی هاتن وه گه‌رانه‌وه‌یان
وه‌رگرن.
ئه‌و حیزب و رێکخراو چالاکی سیاسیه که پشتیوانی خۆیان له مه‌هدی که‌روبی
و موسه‌وی کردبوو،ئه‌مڕۆ به راگه‌یاندنێک پرسه‌و سه‌رخۆشی خۆیان ئاراسته‌ی
هه‌ریه‌ک له مه‌هدی که‌روبی وموسه‌وی کرد وه هه‌روه‌ها خۆیان به هاو
خه‌می ئه‌م به‌ڕێزانه زانی.بڕیاره ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی
له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی نۆینه‌ری ئه‌م حیزبانه دواین
ئاکامه‌کانی رۆژی ماته‌مینی ریفۆرمخوازان بۆ رای گشتی راگه‌یه‌نن.(موسوی و
که‌روبی رۆژی یه‌کشه‌میان به رۆژی ماته‌مینی گشتی دانا بوو)
رۆژی جومعه له‌م وڵاتانه به رۆژی نه‌ته‌وی ناوی لێ نراوه،وه خه‌ڵکی
ئه‌و وڵاتانه تا ئاماده کردنی ئه‌م نووسراوه له سه‌ر شه‌قامه‌کان شایی
و هه‌ڵپه‌رکێ ده‌که‌ن.وڵاته‌کان برتین له،سوریه،فه‌له‌ستین به‌شی
غه‌زه،لوبنا به‌شی باشور،عێراق به‌شی ناوه‌راست و باشور،ئه‌فغانستان به‌شی
باکور،پاکستان به‌شی باکور،میسر به‌شی باکور،ئافریقا به‌شی
باشور،ئیکوادۆر،وینۆزۆیلا،شیلی،بوسنی،هه‌روه‌ها ئه‌م وڵاتانه‌ش رۆژی
ماته‌مینیان گرتوه،ئیسرائیل،وڵاتانی ئوروپا،ئامریکای باکور،هه‌روه‌ها
به‌شی باکوری ئه‌م وڵاتانه عێراق،لوبنان،فه‌له‌ستین.
کارمه‌ندانی رێکخراوی پشتیوانی له مافی مرۆڤ،شورای ئه‌منیه‌ت،ریکخراوی
رۆژنامه‌وانی بێ سنور،رێکخروای پشتیوانی له مافی منداڵ،رێکخراوی پشتیوانی
له مافی زیندانیه سیاسیه‌کان،رێکخراوی پشتیوانی له ئازادی و رای جێاواز
وه ده‌یان له‌م جۆره رێکخراوه سه‌رقاڵی ئاماده کردنی ده‌یان راگه‌یاندن
له سه‌ر پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤن،که له رۆژه‌کان وه مانگه‌کانی
داهاتوو وه له کاتی پێویست بڵاو ده‌بنه‌وه.
له رۆژانی داهاتوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران خولێکی به‌ڕێوه‌بردنی مودێرنی
هه‌ڵبژاردن که نمونه‌کانی له ئێران و چه‌ند وڵاتی دیکه به تایبه‌ت
سوریه و وڵاتانی ئامریکای باشور به رێوه‌ده‌چن،بۆ بونیاد نانی دێموکراسی
ئیسلامی بۆ وڵاتانی ئوروپای و ئامریکای که خه‌ڵکی وڵاته‌کانیان ساڵانیکه
بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دێموکراسی له شه‌قامه‌کان و کۆڵانه‌کان له گه‌ڵ
پۆلیس و ده‌سه‌ڵات به‌شه‌ر دێن بۆ ماوه‌ی 2 مانگ له سه‌فاره‌تخانه‌کانی
ئێران له‌م وڵاتانه به‌رێوه بچێت.شایانی باسه بڕیاره ئه‌م ئه‌زمونه
له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی پارله‌مانی ئوروپا وه‌ک نمونه به رێوه بچێت.
روداوه‌کانی ناوخۆ:
دوای راگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ سه‌رۆک کۆماری داهاتوو که
ئێستاس هه‌ر بۆخۆی خاوه‌ن ئه‌م پۆسته‌یه،به پێ ئه‌و ئامارانه هاله‌ی نور
ئاماده‌ی کردون و هه‌روه‌ها حوسه‌ین شه‌ریعه‌تمه‌داری دایڕێشتون،تا ئێستا
نێزێکه دوو ملێۆن که‌س له خۆشیا سه‌کته‌یان کردوه،دو ملێون که‌س
ره‌وانه‌ی شێتخانه کراون،دو ملێۆن که‌س له خۆشیا خۆیان سوتاندوه هه‌روه
بڕیاره له جومعه‌ی داهاتوو نۆیژی شوکرانه له له هه‌موو کوچه‌و
کۆڵانێکی ئێران جێ به جێ بکرێ.
ئه‌حمه‌دی نژاد له راگه‌یاندنێکا داوای له‌و که‌سانه‌ی که ده‌نگیان پێ
داوه،کرد که بۆ ئه‌وه‌ی چه‌که‌کانیان بکه‌نه پاره سبه‌ینێ سه‌ردانی
بانکه‌کانی وڵات بکه‌ن.
سه‌فیری وڵاته خارجیه‌کانی دانیشتوی ئێران له هه‌ڵمه‌تێکی پشتیوانی له‌م
سه‌رکه‌وتنه موباره‌که،به‌شی زۆریان پێچه‌وانه هه‌وڵێستی
وڵاته‌که‌یان،کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ،ئه‌مرۆ سه‌ردانی ماڵی ئه‌حمه‌دی نژادیان
کرد،که له لایان ئه‌حمه‌دی نژادوه به نان و په‌نێر و خۆیندنی 4رکات
نۆیژی شوکرانه(ئه‌وانه‌ی که موسڵمان نه‌بوون به بۆنه‌ی موعجیزه‌که‌ی
ئه‌حمه‌دی نژاد که توانی به یارمه‌تی ئیمامی زه‌مان ئه‌و هه‌موو ده‌نگه
به‌ده‌ست بێنێ وازیان له دینه‌که‌ی خۆیان هێناو موسڵمان بوون) ماڵی
ئه‌حمه‌دی نژادیان به جێ هێشت تا جێگا بۆ ئه‌و مێوانانه‌ی که له چه‌ند
رۆژه له‌به‌ر ده‌رگای ماڵی ئه‌حمه‌دی نژاد خێمه‌یان هه‌ڵداوه وه چاوه‌رێ
دیتنی ئه‌حمه‌دی نژادن چۆڵ بێت.
بۆ ماوه‌ی حه‌وتویه‌ک له ئێران کونسێرتی هه‌موو هونه‌رمه‌ندان ئازاد
راگه‌یه‌ندرا بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانیش بتوانن له‌م ده‌رفه‌ته که
گۆڕانی به‌سه‌ر هه‌موو وڵات هێناوه که‌ڵک وه‌ر گرن وه کۆنسێرتی خۆیان بۆ
جه‌ماوه‌ره‌که‌یان بکه‌ن.بۆیه به‌م بۆنه‌وه هونه‌رمه‌ندانی فیلمه
نۆیه‌که‌ی به‌همه‌نی قوبادی وه هاوکاره‌کانیان،که تا دۆینێ به نهێنی
له ئیران کاریان ده‌کرد،بڕیاره له یاریگای ئازادی تاران به به‌شداری
200هه‌زار که‌س له گه‌ڵ عه‌زیزی وه‌یسی کۆنسێرت بگرن،که ده‌سپێکی ئه‌م
کۆنسیرته به خۆیندنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێکی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ست پێ ده‌کات.
ئه‌و که‌سانه‌ی که له حه‌وتوی داهاتوو ته‌مه‌نی سه‌ربازیان ده‌گات
پێویسته کۆپیکی شناسنامه‌کانیان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بنێرن تا کارتی
سه‌ربازیان بۆ ئاماده که‌ن.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له چوار ساڵی رابدوو له
جوابی ئه‌و هه‌موو قه‌رزه‌ی که به حه‌ماس و حیزبوڵا دراوه وه ئه‌وه‌ی
که شه‌ر له‌و دوو وڵاته له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگیراوه،وه سه‌ربازی یوئن و
ناتۆ له‌و وڵاتانه‌ن،بڕیاره ماوه‌ی سه‌ربازی ئه‌م سه‌ربازه لوبنانی و
فه‌له‌ستینیانه له ئیران به‌سه‌ر بکرێت.که ئه‌مه به‌رهه‌می
موعجیزه‌که‌ی رۆژی جومعه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاده.
ئه‌مڕۆ دواین کاروانی کۆچی به کۆمه‌ڵی دوژمنانی شۆرش که له فیلمه‌که‌ی
خامنه‌یی به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌حمه‌دی نژاد بوون،به‌ره‌و ئامریکا به رێ
که‌وتن که ده‌توانین وه‌ک نێو،نێوی موهاجرانی وکه‌رباسچی وعه‌باسی عه‌بدی
ومهرعه‌لیزاده بهێنین.ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م که‌سانه هه‌مویان به نهێنی وه له
سنوره‌کانی رۆژئاوای وڵات وه به یارمه‌تی قاچاخچیه کورده‌کان که
هه‌ندێکیان سه‌ربه حیزبێکی کوردین،به‌ره‌و تورکیه به رێ که‌وتون.
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ناوخۆی وڵات له میدیاکانی
بیانی بڵاو ده‌بونه‌وه هه‌ووی پێچه‌وانه راستیه‌کانن،وه تا ئیستا نه
که‌س رژاوه‌ته بازار خۆپیشاندان بکات،وه نه له که‌س دراوه وه نه
که‌سێکیش گیراوه،هه‌موو ئه‌و وێنانه مۆنتاژ کراوه وه راستیه‌کان ئه‌و
وێنانه‌ن که له میدیاکانی ناوخۆی وڵات بڵاو ده‌بنه‌وه.ئه‌م هه‌واڵه له
لایان سکرتاریه‌تی ماڵی خامنه‌یی به ده‌ستمان گه‌یشتوه.
له رۆژانی داهاتوو چاوه‌رێ نۆی ترین هه‌واڵ له سه‌ر ئیداره‌کردنی
به‌رێوه‌بردنی دونیا له زمان هاله‌ی نوره بن.
|