|
حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!

نووسینی: محه‌مه‌د محه‌مه‌دی(سه‌رکه‌و)
mohamdi_m1983@yahoo.de
ده‌یه‌مین شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریش به‌ڕێوه چوو،وه ئه‌مڕۆ
شاهیدی ئاکامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ین که چۆن رژیمی ئاخوندی مامه‌ڵه به
ده‌نگی خه‌ڵک بۆ ته‌مه‌ن درێژی خۆی ده‌کات. خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری
شاره‌کانی ئێران دوای چوار رۆژ به‌رده‌وامه، توندوتیژی به‌رانبه‌ر
خۆپێشانده‌ران، گرتن و ده‌سبه‌سه‌ر کردنی چالاکانی سیاسی،رۆژنامه‌نوسان،
وه کوشتنی ده‌یان هاوڵاتی،پشتیوانی ناوخۆی و نێونه‌ته‌وه‌ی له جه‌ماوه‌ری
خۆپێشانده‌ر، سه‌لێشێواوی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی، هه‌موو ئه‌مانه
ئاکامی کارنامه‌ی سێ ده‌یه‌ی سه‌رکوت و خه‌فه‌قانه، که له رۆژێک سه‌ری
هه‌ڵداوه وه ده‌توانێت موژده‌ی ئازادی و دێموکراسی بۆ هه‌موو گه‌لانی
ئێران بهێنێ.
ئاکامی ده‌یه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری؟
رژیم ئاخوندی پێویستی به40 ملێون ده‌نگی خه‌ڵک بوو تا مه‌شروعیه‌تی
نێو نه‌ته‌وه‌ی بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی که باراک ئوباما به رژیمی داوه،وه
بڕیاره له مانگه‌کانی داهاتوو، بێ پێش مه‌رج له گه‌ڵ رژیمی ئاخوندی
دانوستان بکات،پێ بکڕێ. کرانه‌وه‌ی فه‌زایه‌کی سیاسی پێش هه‌ڵبژاردن که
ده‌توانین ئیشاره به دروشمه ره‌نگینه‌کان،وه مونازره‌ی پاڵێوراوان،
که جیاوازێه‌کی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو هه‌بوو،
سیاسه‌تێکی نۆی،که بووه هۆی فریو دانی زۆربه‌ی چالاکانی سیاسی، رۆشنبیر و
هه‌روه‌ها چه‌ند حیزبی به‌رهه‌ڵستکاری رژیمی ئاخوندیش. جه‌ماوه‌ر ده‌بوو
پوشکه‌ی ئاگره‌که‌ی رژیم ببن،تا به پێشاندانی به‌شداری جه‌ماوه‌ری،
گوشاره نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کان، که ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌ته توندره‌وه‌کانی
رژیمه،پێ که‌م کاته‌وه. هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به بۆمبی ئه‌تۆمی،که
ماوه‌یه‌کی زۆر کات نه‌ماوه،رژیم بگات به ته‌کنۆلۆژیه، که به‌که‌ڵک
وه‌رگرتن له بۆمبی ئه‌تۆم، رژیمی ئاخوندی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی
نادیار پێ گرتنی ده‌کات.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره به سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردن له نێوان خراپ و خراپتر
له لایان به‌شدار بوان و ده‌سه‌ڵات به رێوه چوو. سه‌رف کردنی ئه‌و
هه‌موو پاره‌یه بۆ په‌روپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، له کاتێک دا ئابوری وڵات
روخاوه، هه‌ژاری و نه‌داری زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای گرتوه‌ته‌وه، چاپ و
بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌یان رۆژنامه‌ی ره‌نگی، وێنه‌و لافیته،گرتنی کۆر و
کۆبونه‌وه، بڵاو کردنه‌وه‌ی میلێونها کورته نامه وسی دی پاڵێوراوان، تا
بڵاو کردنه‌وه‌ی پاره له نێوان خه‌ڵک،که ده‌کرێ به نمونه‌یه‌کی زۆر
چکۆله له خواستی ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌ڵبژاردنه ناو لێ به‌رین. که‌سێکی
وه‌ک موسه‌وی که 20 ساڵه له سیاسه‌ت و به‌رپرسایه‌تی ده‌وڵه‌تی دوره
بوو،به‌و بنکه ره‌نگینانه‌ی، که میلیۆن ها دولاریان له‌م ماوه سه‌رف
کرد، پرسیاری ئه‌وه‌مان بۆ پێش دێنی، ئاخۆ ئه‌و هه‌موو پاره‌یه چۆن له‌م
ماوه کورته جێ به‌جێ کرا؟هه‌رچه‌نده ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به
جه‌ماوه‌ری نیشان بدات (به‌شیک له پیلانه‌که‌ی خامنه‌یی بوو) ده‌یان جار
رایگه‌یاند که ئه‌و بنکه‌ی په‌روپاگه‌ندیه‌ی نیه، به‌ڵام له راستی دا
ئه‌حمه‌دی نژاد له پاڵێوراوانی تر زیاتر و تۆکمه‌تر بۆ بنکه‌ی
په‌روپاگه‌نده‌که‌ی کاری ده‌کرد. سه‌رفی ملێۆن ها دۆلار له‌ماوه‌ی چه‌ند
حه‌وتوو له خه‌زانه‌ی ده‌وڵه‌ت، یان بگره له‌و پاره‌یه که ساڵانێک پێش
ئیستا له‌و خه‌زانه‌یه دزراوه، بۆ زریق و بریق دار کردنی شانۆی ده‌یه‌مین
خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری، که مه‌به‌ستێکی زۆر گه‌وره‌ی له
پشته‌وه بوو،که ته‌نانه‌ت دوای 30 ساڵ له ته‌مه‌نی ئه‌م رژیمه فاسده،
ئیجازه‌ی مونازره‌و وه ساخته‌کاریه‌کی ئاوا گه‌وره له لایان عه‌لی
خامنه‌یه‌وه ده‌دات. بڵاو کردنه‌وه‌ی مونازره که نمونه‌ی مۆدرین و
رۆژئاوای ئه‌م شێوازه، روبه‌رو بونه‌وه‌ی پاڵێوراوانه له به‌رنامه‌یه‌کی
راسته‌وخۆ،وه هه‌ڵسه‌نگاندی هێز و توانا، وه به‌رنامه ئابوریه‌کانیان
بۆ ئیداره کردنی وڵات، پێچه‌وانه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م به‌رنامانه،
مونازره‌کانی پاڵێوراوان ته‌نها ئیفشاگه‌ری دزی و ده‌غه‌ڵی 30 ساڵی رابردوی
به‌رپرسه سه‌رکیه‌کانی رژیمی ئاخوندی بوو، که له زمان به‌ڕێوه‌به‌ره
سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، وه راسته‌وخۆ له‌میداکانی رژیمی ئاخوندی
بڵاو ده‌بونه‌وه. بۆیه هه‌موو ئه‌مانه له گه‌ڵ دروشمه بێ بنه‌ماکانی
پاڵێوراوان جێاوازی ئه‌تۆی هه‌بوو. مه‌خابن زۆر که‌س و لایه‌ن فریوی ئه‌م
ره‌نگ و نمایشه‌ی رژیمی ئاخوندیان خوارد، وه ئیستاش به‌ردوامن له سه‌ر
ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه. بڵاو کردنه‌وه‌ی ئاکامی هه‌ڵبژاردن به قازانجی
ئه‌حمه‌دی نژاد، راگه‌یاندنی خامنه‌ی له مه‌ڕ پیرۆزبای کردن له ئه‌حمه‌دی
نژاد و سپاس له خه‌ڵکی ئێران که چوار ساڵی تری ته‌مه‌نی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان گرنتی کردوه، قبوڵ نه کردنی ئاکامی هه‌ڵبژاردن له
لایان موسه‌وی و که‌روبی وره‌زایی، بڵاو کردنه‌وه‌ی راگه‌یاندی په‌یتا
په‌یتای ئه‌م پاڵێوراوانه، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان ولێدان و کۆتان و
زیندانی کردنی خه‌ڵک له لایان پۆلیس،کوشتنی ده‌یان خۆپێشانده‌ر، سه‌ردانی
موسه‌وی بۆ لای خامنه‌یی و کۆبونه‌وه‌ی ملێۆنی خه‌ڵکی تاران و شاره‌کانی
تر، تا وته‌کانی خاته‌می و موسه‌وی که‌روبی روو به جه‌ماوه‌ری
خۆپیشانده‌ر، هه‌موو ئه‌مانه له راستی دا له ماوه‌ی 30 ساڵ ته‌مه‌نی
رژیمی ئاخوندی بێ وێنه‌یه. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه مه‌به‌ستی
خۆپێشانده‌ران چیه وه ئایا خۆپێشانده‌ران ده‌گه‌ن به مه‌به‌ستی خۆیان؟
له‌وانه‌یه قه‌زاوه‌ت کردن له‌م کات و ساته زۆر زوو وه هه‌ڵه بێت.
به‌ڵام هه‌ندێک فاکتی روون و ئاشکراش هه‌ن که نابی له‌به‌ر چاو نه‌گیرێن.
ئه‌وه‌ی تائیستا روون و ئاشکرایه، ئه‌وه‌یه که به‌ره‌ی ریفۆرمخواز به
هه‌موو ئه‌و
گوشارانه‌وه، ئاماده نیه مل که‌جی بڕیاره‌کانی خامنه‌یی بێت، وه
به‌رده‌وام به خۆپێشاندان، ناره‌زایه‌تی خۆی را ده‌گه‌یه‌نێ.له
به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش به هه‌موو هێز و توانایه‌کیه‌وه هه‌وڵ ده‌دات
بڕیاره‌کانی خۆی به‌سه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ر بسه‌پێنی. له‌راستی دا ئه‌وه‌ی
له‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره ده‌بینن، له‌وه ناچی هه‌نگاوێک به‌روه
دواوه هه‌ڵنێ،به‌ڵکوو هه‌وڵ ده‌دات به که‌ڵک وه‌ر گرتن له هه‌موو هێزو
توانایه‌وه لایه‌نی به‌رانبه‌ر ناچار به قبوڵ کردنی بریاره‌کان بکات.
له‌بیرمان نه چی که ده‌سه‌ڵاتی وڵایه‌تی فه‌قیه به‌ڕیوه‌به‌ری وڵاته،
مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه به قه‌وڵی خومه‌ینی ته‌نانه‌ت ده‌توانی بڕیار له‌سه‌ر
نان خواردنی خه‌ڵکیش بدات چی بگات به پرسێکی سیاسی ئاوا گرنگ،که ئه‌ساسی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌باته ژێر پرسیاره‌وه، وه ئه‌وه‌ی که یاسا
نادێمکراته‌که‌ی رژیمی ئاخوندی، له سه‌ر ئه‌ساسی هه‌مان دین دارێژاوه.
له مێژووی ئه‌م رژیمه ده‌یان فتوای دینیمان هه‌بوو که جێ به جێ کراون،
فتوای شومی خومه‌ینی بۆ هێرش کردنه سه‌ر کوردستان، فتوای شومی خومه‌ینی بۆ
ئیدامه‌ی شه‌ری ماڵ‌وێران که‌ری ئێران و عێراق، فتوای شومی خومه‌ینی بۆ
قه‌تڵ وعامی زیندانیانی سیاسی له ده‌یه‌ی 60،فتوای شومی خامنه‌یی (که‌سێک
که به پێ ئاینی شیعه ناتوانێت مه‌رجه‌عی شیعه بێت وه زۆربه
مه‌رجه‌عه دینیه‌کانی ئێستای ئێران باوه‌ریان به‌و نیه به‌ڵام زۆرینه‌ی
کۆمه‌ڵگا به پێ ئه‌وه‌ی رێبه‌ی وڵاته، ئه‌رکه‌کانی جێ به جێ ده‌که‌ن) بۆ
سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی وه‌لایه‌تی فه‌قیه له نێو یاسای کۆماری ئیسلامی
ئێران. فتوای خامنه‌یی بۆ لابردنی ته‌رحێکی چکۆلانه‌ی وه‌ک مافی رۆژنامه
نووسان که له مه‌جلیسی شه‌شه‌م بڕیار بوو وه‌ک یاسایه‌ک په‌سه‌ند
بکرێت،هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌نده‌ش ئازادی به رۆژنامه‌نووسان نه‌ده‌دا،
ته‌نانه‌ت له ژێر سێبه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته. فتوای خامنه‌یی بۆ ره‌دی
سه‌لاحیه‌ت کردنی زۆرینه‌ی پاڵێوراوانی مه‌جلسی حه‌وته‌م و هه‌شته‌م، فتوای
شومی خامنه‌یی بۆ درێژه‌دان به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی،وه بگره ده‌یان فتوای
له‌م جۆره. له‌وانه‌یه زۆر که‌س بڵێن ئیستا خۆ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که
له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانن،روو به خودی خامنه‌یی دروشم ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وش
راستیه که به‌ره‌ی ریفۆرمخواز روو به مه‌لاکانی دانیشتوی قوم دروشم
نادات، وه به‌شی زۆریان بڕوای قوڵیان به‌و مه‌لایانه هه‌یه، موسه‌وی پێش
ئه‌وه‌ی سکاڵای خۆی رو به شواری نیگابان و خه‌ڵک راگه‌یه‌نێ، سکاڵای خۆی
روو به مه‌لاکانی دانیشتوی قوم راگه‌یاند وه بۆ گه‌یشتن به مافه زه‌وت
کراوه‌که‌ی په‌نای بۆ ئه‌وان برد. به‌شی زۆرینه‌ی ئه‌و مه‌لانه له
هه‌ڵبژاردن پشتیوانیان له ئه‌حمه‌دی نژاد کرد. له پاڵ ئه‌مه‌دا،
مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندی به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه، که‌س یان
که‌سانێک نیه که بکرێ قوربانی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتیان بکه‌ن،به‌ڵکوو به
پاشگه‌ز بونه‌وه، رابردوی 30 ساڵه‌ی خۆیان خستوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه، وه
ئه‌وه‌ی که دان نان به ئه‌لفی، مافی جه‌ماوه‌ر قبوڵ کردنی مافه‌کانی تره
که به‌رده‌وام یه‌ک له دوای یه‌ک داواکاری بۆ ده‌کرێ. قبوڵ نه‌کردنی
بڕیاره‌کانی شورای ئه‌منیه‌ت له مه‌ڕ پرسی ئه‌تۆمی ته‌نها له ترس
خواسته‌کانی تری کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یه، که پرسی ئیعدام و مافی مرۆڤ
و مافی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان و ... ده‌گرێته‌وه. لێره دایه که
مه‌لاکانی قوم به‌ده‌ر کردنی بڕیارێکی دینی بگره هه‌موو نه، به‌ڵکوو
به‌شێکی جه‌ماوه‌ری پێ بێ ده‌نگ ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ئاوای دانێن که به‌و
ته‌عریفه‌ی که له ریفۆرم خوازان پێشوتر هه‌مان بوو (قبوڵ کردنی ئه‌ساسی
رژیمی ئاخوندی که ئه‌مانه هه‌م به‌شدار وه هه‌م به‌رپرس بوون له مێژوی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته،وه ئێستا شه‌ری کورسی ده‌سه‌ڵاتیانه، تا شه‌ری ئازادی
ودێموکراسی) ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئابڕو و هێزو توانی خۆیان له‌م
ده‌سه‌ڵاته بگرنه‌وه ئاوا ناره‌زایه‌تیه‌ک ده‌که‌ن، بۆ نمونه
راگه‌یاندنه‌که‌ی موسه‌وی و که‌روبی،هه‌واڵی مانگرتنی موسه‌وی له سه‌ر
گۆری خومه‌ینی، دواین راگه‌یاندنی که‌روبی که داوا ده‌کات خه‌ڵک به جلی
ره‌ش رۆژی جومعه به به‌شداری جه‌ماوه‌ری له نۆیژی جومعه،که بڕیاره
خامنه‌ی پێش نۆیژ بێت، هه‌م پشتیوانی خۆیان له رێبه‌ر راگه‌یه‌نن، وه
هه‌م ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆیان له مه‌ڕ ساخته‌کاریه‌کانی هه‌ڵبژاردن به
گۆیی خامنه‌یی بگه‌یه‌نن، .. هه‌موان ده‌رخه‌ری ئه‌و راسته‌ن که شه‌ڕی
ریفۆرمخواز شه‌ڕی ئازادی نیه،به‌ڵکو شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته، که له مه‌جلیسی
شه‌شه‌مه‌وه ده‌ستی پێ کردوه،وه تا ئه‌مڕۆ ئاوا به فراوانی
به‌رده‌وامه. ریفۆرم خواز په‌له‌قاژه ده‌کات خۆی له‌م مه‌رگه داسه‌پاوه،
که ئوسولگه‌را به‌رنامه‌که‌ی بۆ دارێشتوه رزگار بکات. که واته ئه‌م
که‌سانه له جێگایه‌ک بزانن که ئه‌ساسی ده‌سه‌ڵات له مه‌ترسی دایه
ده‌سبه‌رداری هه‌موو خواستێکی خۆیان ده‌بن. نمونه‌ی ره‌فسه‌نجانی له
ده‌وره‌ی پێشوی هه‌ڵبژاردن که دوای ئه‌و هه‌موو ساخته‌کاریه گوتی په‌نا
بۆ خودا ده‌به‌م، یان ئه‌م جاره‌یان که ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی دڵی خامنه‌یی
بۆ خواستێکی زۆر چکۆلانه،ئه‌ویش به‌شداری کردن له به‌رنه‌مه‌یه‌کی ده‌نگ
و ره‌نگی رژیم بۆ دیفاع له‌خۆی بوو.ئیستاکه‌ش ده‌یبینین که بێ ده‌نگ له
ماڵی خۆی دانیشتووه.وته‌کانی خامنه‌یی له دانیشتنی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ
موسه‌وی که پێ ده‌ڵی تۆ له جنسی ئه‌و خه‌ڵکه نیت که رژاونه‌ته سه‌ر
شه‌قامه‌کان،باشتر وایه رێگایه‌کی تر بگریته به‌ر بۆ داواکاریکه‌ت،په‌نا
بردن بۆ شورای نیگابان که ئاکامه‌که‌ی بۆ هه‌موان روونه،ئه‌ویش قبوڵ
کردنی ئه‌و وه‌زعه‌ی ئێستایه.به‌ڵی نه‌ک موسه‌وی نه‌ک که‌روبی ناتوانن
هێزو توانای ره‌فسه‌نجانیان بێت،ته‌نانه‌ت به‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ش که
پشتیوانیان لێ ده‌کات.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تێکی دیاری کروایان
نیه،به‌رنامه‌یه‌کی رۆشنیان نیه بۆ رێبه‌ری کردنی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که
تینوی ئازادین، (چاوێک له‌و دروشمانه بکه‌یه‌ن که موسه‌وی له
راگه‌یاندنده‌که‌ی بۆ خه‌ڵکی دیاری ده‌کات*الله اکبر*دروشمێک که 30 ساڵه
له هه‌موو کۆرو کۆبونه‌وه‌یه‌کی رژیم ده‌وترێت،که ته‌نانه‌ت خۆکۆژه‌کانیش
پێش خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی خۆیان به‌ده‌نگی به‌رز رایده‌گه‌یه‌نن)ته‌نها داوای
ده‌نگه‌کانیان ده‌که‌ن،ئه‌ویش له ژێر سێبه‌ی رژیمی ئاخوندی.که‌واته
هه‌موو ئه‌و فاکتانه که باس کران وه ده‌یان فاکتی تر هه‌ن که ئه‌و
راستیه ده‌سه‌لمێنن که گۆران له ژێر سێبه‌ی رژیمی ئاخوندی
خه‌ونه.خۆپێشاندانی خه‌ڵک که وه‌ک هه‌موو جارێک به که‌ڵک وه‌رگرتن له
هه‌موو هێز و توانایه‌کیه‌وه، بگره به بڵاوکردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن له
لایان که‌روبی و موسه‌وی وه‌ک ئه‌مڕۆ که ناوه‌رۆکی راگه‌یاندنه‌که‌یان
بۆنی پشتیوانی گه‌رم و گوڕی لێ نایه،به‌م چیرۆکه‌ش کۆتای دێنن.هه‌روه‌ها
له بیرمان نه‌چێ،که هه‌ڵبژاردنی موسه‌وی له‌لایان جه‌ماوه‌ر ته‌نها
هه‌ڵبژاردنێک بوو له نێوان خراپ و خراپتر،که‌سێک که مێژویه‌کی ره‌شی
کۆمه‌ڵکۆژی له‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌یه،وه ته‌نها پاساو بۆ کۆمه‌ڵ کوژیه‌که‌ی
ده‌یه‌ی 60،ساویلکه بوونی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی وه ئه‌وه‌ی که
ویستویانه دوژمنانی رژیمی ئاخوندی،به‌و حه‌ره‌که‌ته نامرۆڤانه
بترسێنن،نا توانی رێبه‌ری ئاوا حه‌ره‌که‌تێک که هه‌ڵقوڵاوی 30 ساڵ
سه‌رکوته،مافێکی ره‌وای جه‌ماوه‌ره که له ماوه‌ی رابردوو لێ زه‌وت
کراوه به دی کات.ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م رۆژانه له دروشمه‌کان و
راگه‌یاندنه‌کانی ریفۆرمخوازان ده‌یبینین،ته‌نها هه‌وڵ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی
موسه‌ویه،که‌سێک که نه یاسا ئیجازه‌ی گۆرانی پێ ده‌دات نه رێبه‌ری
تاقانه و ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ی،وه‌له چه‌ند رۆژی رابردوش نیشانی دا که
پوتانسیلی رێبه‌ری ئاوا حه‌ره‌که‌تێکی نیه.ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات مل که‌جی
بڕیاره‌کانی جه‌ماوه‌ر بێت ئه‌گه‌ری زۆر که‌مه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێژوی 30
ساڵه‌ی خۆیان ده‌به‌نه ژێر پرسیاره‌وه،به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه وای
دابنێن که خامنه‌یی ته‌نانه‌ت سه‌رۆک کۆماری موسه‌وی قبوڵ کات،موسه‌وی
له‌گه‌ڵ به‌شه توندره‌و،وه به‌هێز و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی رژیم چی ده‌کات،به‌و
بیوگرافیه‌یی له موسه‌وی هه‌یه،که ته‌نانه‌ت به‌م حاڵه‌شه‌وه
چکۆله‌ترین هه‌ستی به‌رانبه‌ر به ولایه‌تی فه‌قیه که‌م
نه‌بوه‌ته‌وه،به‌ردی ئیسلامی نابی محه‌مده‌ی به سینگدا ده‌کێشێ،گۆران
به‌دی ناکرێ.بۆیه ده‌بێت رێبه‌ری ئه‌م شۆرشه مه‌ده‌نیه سیاسه‌تێکی دیاری
کراو،خواستهایه‌کی وه‌ک ئازادی،ریفۆراندۆم،ئازادی زیندانیانی سیاسی،خواستی
نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌کان وه ده‌یان خواستی دێموکراتیکی تر ببنه دروشمی
خۆپێشانده‌ران له رۆژانی داهاتوو.پێویسته لاینگرانی بایکۆتیش جه‌ماوه‌ری
خۆیان بڕژێننه سه‌ر شه‌قامه‌کان وه تا گه‌یشتن به مافه‌کان،خه‌باتی
مه‌ده‌نی بکه‌ن.په‌یامی کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه رو
به خه‌ڵکی ئێران به گشتی و خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی له سه‌ر
خۆپێشاندانی شاره‌کانی ئێران ده‌توانین وه‌ک به‌رنامه‌یه‌کی شه‌فاف و دیاری
کراو،وه هه‌ڵوێستێکی به جێ ناوی لێ به‌رین.که ده‌بێ لایه‌نه‌کانی تر و
حیزبه‌کانی تر ئاوا رێگایه‌ک هه‌ڵبژێرن،وه له‌و ده‌رفه‌ته‌ی که پێش هاتوو
لایه‌نگرانی ئازادی و دێموکراسی بۆ گه‌یشتن به خواسته‌کانیان وه ئێرانێکی
ئازاد که‌ڵک وه‌رگرن.
حیزبی دێموکراتی کوردستان،هه‌ڵه‌کانی یه‌ک له دوای یه‌ک دووپات
ده‌بنه‌وه:
هه‌ره‌شه‌ی جواب دانه‌وه‌ی حیزبه‌کان و ئه‌و لایانه‌ی که دژی
هه‌ڵۆیسته‌که‌ی حیزبی دێموکرات له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردن بوون،تا پاساو
هێنانه‌وه بۆ هه‌ڵوێسته‌که‌یان،رۆژیک که‌روبی وه‌ک پاڵێوراوی خۆیان دیاری
کرد،له جێگایه‌ک باسی بایکۆت ده‌که‌ن وه له جێگایه‌کیش به که‌ڵک
وه‌رگرتن له ئاماری ریفۆرم خۆازان وه‌ک سه‌رچاوه‌ی باوه‌ر
پێکراو،حه‌قانیه‌تی خۆیان ده‌سه‌لمێنن.بڵاو کردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن به ناو
نیشانی(راپه‌ڕینی
خه‌ڵك بۆ دیفاع له ده‌نگه‌كانیان و وه‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان)له
لایان حیزبی دێموکراتی کوردستان،له‌راستی ئیدامه سه‌رلێشێوای ئه‌م حیزبه
ده‌گه‌ینێ.پشتیوانی له خه‌باتی مه‌ده‌نی خه‌ڵک وه خواسته
ره‌واکانیان،کارێکی شۆرشگێرانه‌و نه‌ته‌وه‌یه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له ئاوا
راگه‌یاندنێک پشتیوانی له به‌شێکی به‌شخوار له له‌م ده‌سه‌ڵاته
دیکاتۆره که ته‌نها داوای به‌شی خۆی ده‌کات نه‌ک گه‌یشتن به ئازادی و
دێموکراسی،هه‌ڵه‌یه‌کی تری سیاسیه.ئه‌ویش له حاڵێکدا بۆ سه‌لماندی
حه‌قانیه‌تی سیاسه‌ته‌کی خۆی،سه‌رچاوه‌ی باوه‌رپێکراوی ئه‌م حیزبه،به‌شه
به‌ش خوراوه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات،به سه‌رچاوه‌ی باوه‌رپێکراوی خۆی
ده‌هێنیته‌وه.له راگه‌یاندنه‌که‌یان ئاماری هه‌ڵبژاردن له وه‌زاره‌تی
ناوخۆی ئیران و دواتر به قسه ئه‌وان ئاماری راسته‌قینه،که له لایان
ریفۆرمخوازان بڵاو کراوه‌ته‌و ده‌هێنێت،وه سیاسه‌ته‌کانی داهاتوی خۆیانی
پی داده‌رێژن.سپاسی به‌شداری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن،تانه‌و
ته‌شه‌ر له حیزبه کوردیه‌کانی پشتیوانی له بایکۆت ده‌ده‌ن،راستیه‌کان
نابینن،که خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک هه‌موو جارێک نایه‌کی تریان به رژیم
وته‌وه،وه ئه‌حمه‌دی نژادیش که ده‌نگی سه‌ره‌کی شاره کوردیه‌کانی
هێنابووه،له‌به‌ر به‌شداری ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ی رژیمه،که دانیشتوی
پادگان و بنکه ئه‌منیه‌تیه‌کانی کوردستانن.ئاوا باس له رژانه سه‌ر
شه‌قامه‌کانی تاران ده‌کات،که‌س نه‌زانێ ده‌ڵی ئه‌و جه‌ماوه‌ره به بڕیاری
حیزبی دێموکراتی کوردستان رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و دروشمی فیدراڵیزم و
دێموکراسی ده‌ده‌ن.بانگه‌شه‌ی پشتیوانی کورد له موسه‌وی ده‌که‌ن،وه کورد
له‌به‌ر موسه‌وی به‌ر گوله‌ی دۆستانی موسه‌وی ده‌ده‌ن،له لایه‌کی تره‌وه
ده‌ڵێن ئیمه پشتیوانی له هیچ پاڵێوراوێک ناکه‌ین.دروشمه‌کانی ئه‌مرۆی و
موسه‌وی و که‌روبی وه‌ک دروشمه‌کانی سه‌رده‌می پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن
له راستی ته‌نها گه‌یشتن به کورسی ده‌سه‌ڵاته،وه مافی
نه‌ته‌وه‌کان،که‌مایه‌تیه ئاینی،پشتیوانی له‌مافی مرۆڤ ته‌نها بۆ سه‌رنج
راکێشانی جه‌ماوه‌ر بۆ لای خۆیان بوو،تا خه‌ڵک بۆ ده‌رباز بوون له‌و
خه‌فه‌قانه‌ی که چوار ساڵی رابردوو توندتر له ساڵانی رابردوو به‌ڕیوه
ده‌چوو ده‌رباز بن.خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری له کوردستان له مێژه بووته
سه‌مبولی خه‌باتی مه‌ده‌نی وه خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان ده‌یان
نمونه‌ی قاره‌مانیه‌تیان له‌م شیوازه خه‌باته مه‌ده‌نیه خوڵقاندوه. 30
ساڵه گه‌لی کورد خه‌بات ده‌کات،وه ئیستاش بێ‌وچان به‌رده‌وامه،خه‌بات و
به‌رخودانی سه‌دان ساڵه‌ی له نێو نه‌ته‌وی کورد به مافێکی ره‌وا،چاو لێ
ده‌که‌رێ وه حیزبه ره‌سه‌نه‌کانی کوردستان به‌رهه‌می خواستی مه‌ده‌نی
گه‌لی کورده.ئه‌وه‌ی که له‌م کات و ساته حیزبی دێموکراتی کوردستان
ده‌یه‌وی خۆی هاوشانی ریفۆرمخوازانی ده‌سه‌ڵات پێشان دات،وه داوا له
کورده‌کان ده‌کات پشتیوانی له موسه‌ی بکه‌ن،که ته‌نها ئامانجی هات و
هه‌ره‌کای،گه‌یشتن به ماڤی ریفۆرمخوازانه که له‌لایان ئوسولگه‌راوه
به‌شی خواره،له راستی دا شه‌رعیه‌ت دانه به ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی،دروشمی
الله اکبر کام مافی به‌ش خوراوی کورد گرنتی ده‌کات،مه‌گه‌ر 30 ساڵی
رابردوو به‌م دروشمه هه‌زاران لاوی کوردیان قه‌تڵ وعام نه‌کرد،حه‌فته‌کانی
رابردوو چه‌ند لاوی کورد له ژێر سێبه‌ری ئاوا دروشمهایه‌ک به‌ر گوله‌ی
پاسدار و جاشه‌کان که‌وتن،به‌ڵی گه‌یشتن به مافی ره‌وای گه‌لی کورد به
دل خۆش کردن به دروشمه ره‌نگیه‌کانی پێش هه‌ڵبژاردن که دوای هه‌ڵبژاردن
جێگای خۆی له گه‌ڵ الله اکبر ده‌گۆرێ به دی ناکرێ.به‌ڵکوو خه‌باتی
بێوچانی گه‌لی کورد له ژێر سێبه‌ری ئه‌و دروشمانه‌ی که تائیستا هه‌یبوه
وه به یه‌ک گرتوی و یه‌ک ریزی پارته سیاسیه‌کان به دی دێت.حیزبی
دێموکراتی کوردستان له مانگه‌کانی پێشوو،تا هاتووه خۆی له خه‌باتی
حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی کورد جێا کردوه‌ته‌وه،وه به هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت
به‌ره‌و لای کۆماری ئیسلامی بای داوه‌ته‌وه،که به داخه‌وه ئاکامی ئه‌م
جۆره سیاسه‌ت کردنه،ته‌نها به زه‌ره‌ری ئه‌و حیزبه نیه،به‌ڵکوو به
زه‌ره‌ر بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی کورده،وه چرا سه‌وزێکه بۆ کۆماری ئیسلامی که
دوبه‌رکی و شه‌ری حیزبی بخاته نێو حیزبه کوردیه‌کان.مه‌خابن بۆ ئه‌و
حیزبانه‌ی که خۆیان به رێبه‌ر و پێشه‌وای خه‌باتی کورد ده‌زانن وه ئاوا
سیاسه‌تێک بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان داده‌ڕێژن،وه هه‌ڵه کان یه‌ک له‌دوای یه‌ک
دوپات ده‌که‌نه‌وه.حیزبی دێمکراتی کوردستان له‌مه‌ڕ دیاری کردنی به‌رنامه
و سیاسه‌تێکی شه‌فاف بۆ خواست و داواکاری کورد،بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات
کورد پشتیوانی له موسه‌وی بکات،حیزبی دێموکراتی کوردستان کورد ده‌کاته
پوشکه خۆشه‌ی ئاگری شه‌ری نێو ده‌سه‌ڵات.ئه‌گه‌ر له تاران دوای چه‌ند رۆژ
رێژه‌ی قوربانیان ئه‌وه‌ندیه،بگره زیاتر له‌و ئاماره،رژیم ته‌نها
ساعه‌تێک له شارێکی چکۆلانه‌ی کوردستان قوربانی ده‌نێته‌وه.بۆیه ئه‌گه‌ر
قوربانی ده‌ده‌ین با بۆ کورد بێت نه‌ک بۆ به‌شه به‌ش خوراوه‌که‌ی رژیم.با
له‌سه‌ر مافی کورد شه‌هید و قوربانی بده‌ین نه‌ک بۆ به‌رپرسی قه‌تڵ و
عامه‌که‌ی ده‌یه‌ی 60 هه‌تاوی.
هه‌ڵوێستی کورد له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستادا ده‌بێ چی بێت:
ئه‌وه‌ی رون و ئاشکرایه گه‌لی کورد 30 ساڵه خه‌باتی خۆی ده‌کات،هه‌زاران
رۆڵه‌ی قاره‌مانی له‌م خه‌باته شه‌هید کراوه،هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی کورد
ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ و دونیا بونه‌ته‌وه،زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی
پڕ له‌و کوردانه‌ی که ته‌نها تۆمه‌تی کوردبونه،هه‌موو خه‌باتێکی مه‌ده‌نی
به توندترین شیوه سه‌رکوت کراوه،راپه‌رینی هاوینی 2005 وه قه‌تڵ و عامی
لاوانی کورد له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان،تا مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کورد له
به‌ندیخانه‌کانی رژیمی ئاخوندی و مانگرتنی ئه‌م دوایانه شاری
مه‌ریوان،ده‌یان نمونه‌ی تر،شه‌کاوه بونی ئاڵای خه‌باتی سیاسی کورد
راده‌گه‌یه‌نێ.ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆکه له تاران ته‌نها له‌به‌ر نمونه‌یه‌کی
چکۆله له شانۆ نامه‌کانی رژیم خه‌ڵک به ملێۆنها که‌س ده‌رژێنه
شه‌قامه‌کان وه داوای گۆرینی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن،له راستی دا گه‌لی کورد 30
ساڵه ئاکامی سه‌دان کاره‌سات و پیلانی درێژه خایه‌نی رژیم ده‌چێژێ.بۆیه
گه‌لی کورد ده‌بێ له‌و ده‌رفه‌ته‌ی که پێش هاتووه که‌ڵک وه‌رگرێ وه به
سیاسه‌تی دیاری کراو،داوای خواسته زه‌وت کراوه‌کانی بکات،که له
ته‌مه‌نی رژیمی ئاخوندی به دی نه‌هاتون.هاوه خه‌باتی پارته
سیاسیه‌کان،چالاکانی سیاسی،خه‌ڵکی کوردستان بۆ پێشبردنی مانگرتنێکی به
به‌رنامه ده‌توانێت،ده‌رفه‌تهایه‌کی نۆی بۆ گه‌یشتن به ئازادی و
دێموکراسی به دی بکات.
ئه‌وه‌ی ده‌کرێ که هه‌موو لایه‌نێک له رۆژانی داهاتوو کاری بۆ
بکات،ئه‌وه‌یه که شه‌قامه‌کان چۆڵ نه‌کرێن،خواسته‌کان دیاری کراو وه
پلادفۆرمی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێ،هه‌موان به کوردیشه‌وه،که له ناخه‌وه
خوازیاری ده‌سه‌ڵاتێکی ئازاد و دێموکراته،ده‌بێ خواسته‌کانیان زیاتر له
گۆرینی ده‌وڵه‌ت بێت،وه‌ک نمونه‌یه‌کی هاو ده‌نگ که هه‌موو لایه‌ک
له‌سه‌ری هاوڕان،ریفراندۆم وه‌ک دروشمی سه‌ره‌کی هه‌موو خۆپێشانده‌ران به
کار بێنن.به‌رده‌وام بوونی خۆپێشاندانی هێمنانه له رۆژانی داهاتوو،ئاکامی
ئازادی و له گۆرنانی رژیمی ئاخوندیه.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی ئاخوندی
|