|
هه‌زاران که‌س له خۆپیشاندانی، پشتیوانی له‌خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئێران له دژی رژیمی کۆماری ئیسلامی به‌شداریان کرد
ڕۆژی 27ی مانگی ژۆئن له شآری کۆڵن له ئاڵمان خۆپیشاندانێکی گه‌وره
له‌دژی سه‌رکوت و کوشتاری خه‌ڵکی موعته‌ریز له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه
،به‌ڕێوه چوو . پتر له 3000 که‌س خۆپیشانده‌ر که له هێزه
جۆراوجۆره‌کانی ئۆپۆزیسیۆن پێک هاتبوون،له رودولف پلاتز کۆبوونه‌وه
وله‌ویوه به دروشمی " ده‌با بڕوا دیکتاتۆر" به‌ره‌و هۆیمارکت
وه‌ڕێکه‌وتن.
له نۆیمارکت خۆپیشانده‌ران
کورته‌یه‌ک راوه‌ستان و رێزیان
گرت له مانگرتنی سێ رۆژه‌ی گرووپێکی خوێندکاری کۆڵن له نان خواردن، که
به مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له بزووتنه‌وه‌کانی خه‌ڵکی شاره کانی ئێران
وه‌ڕێ خراوه. پاشان خوپپیشانده‌ران دیسان به‌ره‌و هۆیمارکت که‌وتنه رێ و
له وێ مێتینگێکیان به‌ڕێوه‌برد و نوێنه‌رانێ چه‌ندحیزبی ئاڵمانی و
ژماره‌یه‌ک له به‌شدارانی خوپیشاندانه‌که له وتاره‌کانیاندا پشتیوانیان
له خه‌باتی خه‌ڵکی راساوی ئێران کرد و کۆماری ئیسلامیان مه‌حکووم و
شه‌رمه‌زار کرد.


















|