|
28ی
گه‌لاوێژ، رۆژی وه‌ستانه‌وه و خۆڕاگری
خالید سیاده‌ت
khaled_siadat@yahoo.se
سی ساڵ له‌وه پێش له ڕۆژی
28ی
گه‌لاوێژدا خومه‌ینی، ڕێبه‌ری ئه‌وکاتی ئێران، له‌گه‌ڵ ده‌رکردنی فه‌رمانی
جیهاد شه‌ڕێکی خوێناوی له دژی گه‌لی کورد ده‌ست پێ کرد، شه‌ڕێک که تا
ئێستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. به دوای ئه‌و فه‌رمانه‌دا له چه‌ند لاوه
به هاوکاری هێزی ئاسمانی و ئه‌رته‌ش و پاسدار هێرش کرایه سه‌ر کوردستان.
ئه‌و هێرشه له گه‌ڵ وه‌ستانه‌وه و به‌ربه‌ره‌کانیه‌کی که‌م وێنه‌ی گه‌لی
کورد به‌روڕو بوه‌وه. له سه‌ره‌تاوه هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی توانیان
شاره‌کانی کوردستان داگیر که‌ن و بنکه و پایگای خۆیان دامه‌زرێنن، به‌ڵام
زۆری نه‌خایاند که له ماوه‌یه‌کی سێ مانگی‌دا هێزی چه‌کداری خه‌ڵک و
پێشمه‌رگه توانیان داگیرکه‌رانی کۆماری ئیسلامی له نێو شاره‌کان وه‌ده‌ر
نێن و دیسانه‌وه ئازادی و ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌ڵک و هێزه
سیاسیه‌کانی.
ئیستا دوای سی ساڵ له حاڵێکدا که بناغه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ئاستی
سه‌راسه‌ریدا که‌وتۆته له‌رزین، جێی خۆیه‌تی که گه‌لی کورد که هیچکات
له به‌رابه‌ر ئه‌و ڕێژیمه‌دا کۆڵی نه‌دا و له خه‌بات له دژی ئه‌و
ڕێژیمه ڕانه‌وه‌ستا،
28ی
گه‌لاوێژ وه‌ک ڕۆژی وه‌ستانه‌وه و خۆڕاگری له بیر نه‌کا و به‌و بۆنه‌وه
چالاکی سیاسی گونجاو له خۆی نیشان بدا.
له‌و پێوه‌ندیه‌دا ژماره‌یه‌ک له ڕۆناکبیرانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
نامه‌یه‌کیان واژۆ کردوه که تێیدا
28ی
گه‌لاوێژ وه‌ک ڕۆژی ماته‌مینی گشتی یان عه‌زای عمومی ناوزه‌د کراوه و داوا
له خه‌ڵکی کوردستان کراوه له‌و ڕۆژه‌دا سه‌ری سه‌عاتی
12
دوو ده‌قیقه بێده‌نگی ڕاگرن و سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌خت کردوان
بکه‌ن و بچنه سه‌ر گڵکۆی شه‌هیدان.
دیاره که مه‌به‌ستی ئه‌و به‌ڕێزانه له نوسینی نێوی خۆیان له ژێر ئه‌و
نامه‌یه، مه‌حکوم کردنی کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی له خه‌باتی گه‌لی
کورده، به‌ڵام بابزانین ئه‌و په‌یامانه‌ی که له‌و نامه‌یه‌دا هاتون
خزمه‌ت به‌و ئامانجه ده‌که‌ن.
ماته‌مینی گشتی،
سی
ساڵ له‌وه پێش که ئه‌و هێرشه به‌ربڵاوه کرا سه‌ر
کوردستان، گه‌لی کورد ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانه‌نیشت و ماته‌می نه‌گرت به‌ڵکو
ده‌ستی دایه چه‌ک و چوه نێو سه‌نگه‌ره‌وه و له دوژمن ڕاسا. کۆماری
ئیسلامی ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هات کردی، ده‌سته ده‌سته لاوانی ئیعدام کرد،
شار و لادێکانی دایه به‌ر تۆپ و خۆمپاره، کاره‌ساتی قاڕنێ و قه‌ڵاتانی
خولقاند و به‌ندیخانه‌کانی له تێکۆشه‌رانی کوردستان پڕ کرد. له
به‌رابه‌ردا گه‌لی کورد حیزبه سیاسیه‌کانی خۆی به هێز کرد، هێزی
پێشمه‌رگه و هێزی به‌رگری پێکهێنا و کۆچی مێژویی و ڕاوه‌ستان له
به‌رابه‌ر تانکه‌کانی تاقی کرده‌وه. به‌ڵێ، سی ساڵ له‌وه پێش له جێی
ماته‌مین و عه‌زاگرتن وه‌ستانه‌وه و خۆڕاگری پیشه کرا. ئێستا که ئه‌و
حکومه‌ته پشتیوانی خه‌ڵکی ئێرانیشی له‌گه‌ڵ نه‌ماوه و له ناو خۆشی‌دا
کێشه‌ی توندی لێ ساز بوه و زه‌مینه‌ی خرۆشانی جه‌ماوه‌ریش زۆر زیاتره،
بۆچێ ڕێگه‌یه‌کی پاسیفیستی که به تایبه‌تی سه‌رچاوه‌ی له کولتوری ئایینی
شیعه‌دایه بخرێته پێش پێی خه‌ڵک. ئایا ئه‌وه ناحه‌قی له‌گه‌ڵ ئه‌و
خه‌ڵکه نیه که له حاڵێکدا ئه‌وان له دژوارترین ڕۆژه‌کاندا کۆڵ‌یان
نه‌دا و غه‌م و په‌ژاره داینه‌گرتن، ئێستا که له پێش چاومان ئاسوی
هه‌ستانه‌وه‌یه‌کی تازه ده‌بیندرێ، بێ ده‌نگی و ماته‌مینیان پێ پێشنیار
بکرێ. ئایا ئه‌وه هه‌نگاوێک به‌ره‌ودوا بردنه‌وه‌ی ئاستی خه‌باتکارانه‌ی
گه‌لێکی ڕاپه‌ڕیو نیه.
دوو ده‌قیقه بێ ده‌نگی،
له‌و نامه‌یه‌دا پێشنیار کراوه که له‌و ڕۆژه‌دا دوو ده‌قیقه بێده‌نگی
ڕابگیرێ. پرسیار ئه‌وه‌یه که سه‌عات دوازده‌ی نیوه‌ڕۆی مانگی گه‌لاوێژ
له سه‌دا چه‌نده‌ی
خه‌ڵکی کوردستان له شوێنی گشتی و له ده‌وری یه‌کتر کۆبونه‌ته‌وه که
بکرێ هاوکات دوو ده‌قیقه بێ ده‌نگی ڕاگرن. له حاڵێکدا که به‌شێکی
به‌رچاوی خه‌ڵکی شاره‌کان له‌و کاته‌دا له نێو ماڵه‌کانیانن، خوێندکاران
له خوێندنگه و زانستگا نین و ته‌نانه‌ت دوکاندارانیش بۆ پشوی نیوه‌ڕۆ
هاتونه‌وه ماڵ، چۆن به‌شداری ئه‌و چالاکیه گشتیه بکه‌ن. به هه‌مو
ئه‌وانه‌وه بڵێین که به هه‌رحاڵ به‌شێک له خه‌ڵک دوو ده‌قیقه
بێده‌نگیان ڕاگرت. چ پێوانه‌یه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وێ که له‌و
کاته‌دا به ڕاستی دوو ده‌قیقه بێده‌نگی ڕاگیراوه له حاڵێکدا بێ ده‌نگی
نه تۆمار ده‌کرێ و نه له مێدیاوه بڵاو ده‌کرێته‌وه.
له ڕوانینی ئه‌و نامه‌یه‌دا
28ی
گه‌لاوێژ وه‌ک ڕوداوێک له مێژودا که کاتی به‌سه‌ر چوه ده‌بیندرێ، که
ئێستا یاد له شه‌هیده‌کانی بکرێته‌وه و ماته‌میان بۆ بگیرێ. به‌ڵام له
ڕاستیدا
28ی
گه‌لاوێژ و ئاکامه‌کانی ئه‌و فه‌رمانه دژی گه‌لیه‌ی خومه‌ینی ئێستاش هه‌ر
درێژه‌ی هه‌یه. فه‌رمانه‌که‌ی خومه‌ینی هه‌ر له جێی خۆی ماوه. کوردستان
هه‌روا داگیرکراوه، پایگا و بنکه‌کانی ئه‌رته‌ش و پاسداران هه‌ر له جێی
خۆیانن، کوردستان هه‌ر ناوچه‌ی ئه‌منیه‌تیه، گه‌لی کوردیش هه‌ر خه‌بات
ده‌کا و کۆڵی نه‌داوه. بۆیه هه‌ر وه‌ک نێوی ڕۆژی ماته‌مین و عه‌زا بۆ
28ی
گه‌لاوێژ نێوێکی گونجاو نیه و نێوی ڕۆژی خۆڕاگری له گه‌ڵ ئه‌و ڕوداوه
گونجاوتره، به‌و پێیه‌ش له جیاتی بێده‌نگی، ده‌نگ هه‌ڵبڕین و ئیعتێراز
به کۆماری ئیسلامی له ساڵیادی ئه‌و ڕۆژه‌دا له جێی خۆیدایه.
28ی
گه‌لاوێژی ئه‌وساڵ ده‌رفه‌تێکه که ئیدیعانامه‌ی گه‌لی کورد له دژی سی ساڵ
حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی و جینایه‌ته‌کانی ئه‌و ڕێژیمه له کوردستان بێته
گۆڕێ.
له ئێستاوه
20ڕۆژی
ماوه بۆ
28ی
گه‌لاوێژ. ڕوون نیه ڕه‌وتی ڕوداوه‌کان له ئێران و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له
کوردستان تا ئه‌و کات چۆن ده‌بێ. بێ گومان خۆپیشاندان و هاتنه سه‌ر شه‌قام
له هه‌ر کارێک دڵخوازتره، به‌ڵام بوونی ژماره‌ی زۆری هێزی سه‌رکوتی ڕێژیم
له کوردستان ڕه‌نگ بێ له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا ڕێگر بێ له‌و کاره.
سه‌رنجێک
بۆ ئه‌و ئه‌زمونه‌ی خه‌ڵکی تاران که له کاتی شه‌ودا دێنه سه‌ر سه‌ربان و
باڵکۆن و دروشمه‌کانی خۆیان دووپات ده‌که‌نه‌وه ده‌ری خست که پێش پێگرتنی
بۆ ڕێژیم ئاسان نیه. له کوردستانیش له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌شی هه‌ره
زۆری خه‌ڵک له‌و کاته‌ی شه‌ودا له ده‌وری یه‌کتر و له نێو ماڵه‌کانی
خۆیانن، ده‌توانن له کاتێکی دیاریکراودا بچنه سه‌ر سه‌ربان و بۆ ماوه‌ی
نیو سه‌عات دروشمی مه‌حکوم کردنی کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی له مافه‌کانی
خۆیان بده‌ن. ئه‌و چالاکیه هه‌م له توانای خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌یه و
هه‌م ده‌کرێ تۆمار کرێ و له مێدیاکانه‌وه بڵاو کرێته‌وه و ده‌نگی
کۆڵنه‌ده‌ری و مافخوازی خه‌لکی کوردستان به گوێی هه‌مو دنیا بگه‌یه‌نێ.
گۆرینی ئه‌و نامه‌یه له‌و خاڵه ئه‌ساسیانه‌دا بی گومان پشتیوانی
جه‌ماوه‌رێکی زۆرتر بۆ خۆی ڕاده‌کێشێ و پێش به‌وه‌ش ده‌گرێ که سوننه‌تی
نامۆ له‌گه‌ڵ کولتوری خه‌باتکارانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بێته نێو ئه‌و
بزوتنه‌یه‌وه.
2009-07-29
|