|
بانگه‌واز بۆ پێک‌هێنانی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپیشاندانی
28ی
گه‌لاوێژ، سیه‌مین ساڵرۆژی هێرشی رژیمی جمهوری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر
کوردستان
سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژی
28ی
گه‌لاوێژی ساڵی
1358ی
هه‌تاوی‌دا، به‌ده‌ستوور و به گوێره‌ی فتوای جیهادی خومه‌ینی، هێزه‌کانی
سه‌ربازی ئێران هێرشێکی به‌رینیان کرده سه‌ر گه‌لی کورد له ئێران، که
به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه و شارستانیانه داوای مافه‌کانی
نه‌ته‌وایه‌تی، سیاسی، ئابووری و کولتوریه‌کانی خۆی ده‌کرد. له‌و رۆژه‌وه
ئه‌و شه‌ڕه درێژه‌ی هه‌یه و رژیم به‌رده‌وام مافی مرۆڤ به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک له کوردستان پێشێل ده‌کا. گه‌لی کورد له ماوه‌ی ئه‌و سی
ساڵه‌دا، لێبڕاوانه له به‌رانبه‌ر شه‌ڕی ناڕه‌وای رژیم‌دا راوه‌ستاوه و
پارێزگاری له خۆی کردوه. گه‌لی کورد له‌م شه‌ڕه نابه‌رانبه‌ره‌دا،
به‌داخه‌وه سه‌رمایه‌ی زۆری ئینسانی و ماڵی له‌ده‌ست داوه.
بۆ رێزدانان بۆ خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌که‌مان و مه‌حکومکردنی شه‌ڕی ناڕه‌وای
رژیم، به‌شێک له کورده‌کانی دانیشتووی سوێد، پێوه‌ن که خۆپیشاندانێک
سازکه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوا له هه‌موو مرۆڤێکی مافخواز و کۆڕوکۆمه‌ڵی
کوردوی و پارتی سیاسی ده‌که‌ین له کۆمیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری
خۆپیشاندانه‌که‌دا به‌شداری بکه‌ن.
بۆ باس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سازدانی خۆپیشاندان ده‌سته‌ی ده‌ستپێشخه‌ر رۆژی
هه‌ینی
2009.08.07
کاتژمێری
17.30
کۆ ده‌بینه‌وه. ڵه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێ ببنه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ر داوا ده‌که‌ین که به‌م ژماره ته‌لێفۆنانه په‌یوه‌ندی بگرن.
شۆێنی دانشتن:
Stödjefrämmande Stockholm
Dalagatan 11 b mot Vasaparken
tunnelbanan: Odenplan
1. سالار
ئاشناگه‌ر
0739361307
2.
ئه‌حمه‌د کاکه‌مه‌می
0737028877
gelawij28@yahoo.se
|