|
هیچ رێگایه‌کی گه‌رانه‌وه نیه!
نوسینی: ئیلاهه بوقرات
وه‌رگێرانی: محه‌مه‌د محه‌مه‌دی(سه‌رکه‌و)
Mohamdi_m1983@yahoo.de
که‌س نازانێ جه‌ماوه‌ر تا که‌یی،شه‌ری ده‌سه‌ڵات له نێو سه‌رانی کۆماری
ئیسلامی تاکه‌یی،ده‌ڕواته پێشه‌وه.به‌ڵام هه‌موان،چی ئه‌وانه‌ی پێش
هه‌ڵبژاردنی 22 جۆزه‌ردان نه‌یان ده‌زانی،ئه‌مرؤ به‌و قه‌ناعه‌ته
گه‌یشتون،یان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتبن که
له چوارچێوه‌ی ئه‌م رژیمه که‌س به مافی خۆی ناگات،ئه‌گه‌رچی به 85%
ده‌نگی جه‌ماوه‌ریشی له پشت بێت.ئیتر پرۆسه‌ی گه‌رانه‌وه نیه،به‌ڵکوو
پرسی به‌سه‌راچونه،چلۆن که ده‌نگی 85% به رژیم بوه هۆی قه‌یرانی
مه‌شروعیه‌ت،هه‌روه‌ها گه‌رانه‌وه بۆ بڕیاره‌کانی شۆرشی ئیسلامی و
بیرۆکه‌ی خومه‌ینی به‌سه‌ر چوه.
ئیستا که لێیان دان،ده‌سبه‌سه‌ریان کردن و کوشتیان ده‌ڵێن: نابێ مافی
تۆمه‌تباران پێشێل بکرێت وه سه‌قامگیری ده‌سه‌ڵات به هه‌ڵسوکه‌وتی
نامرۆڤابه وتوڕه‌یی راناگرێ(دوڕی نه‌جه‌ف ئابادی،سه‌رۆکی دادستانی
رژیم)،وه یا به به‌ندکراوه‌کانی ئه‌م دوایانه به پێ روحمی ئیسلامی
هه‌ڵسوکه‌وت بکرێت(ئه‌حمه‌دی نژاد،سه‌رۆک کۆماری رژیم).به‌راستی ئه‌و
مرۆڤانه‌ی بونه قوربانی به کام روحمی ئیسلامی قه‌ره‌بوو ده‌کرینه‌وه؟
به پێ کام یاسا و روحمێک که بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان،که خۆشه‌ویست ترین
که‌سانی خۆیانیان له ده‌ست داوه ده‌بێ ئاوه‌ها له لایان رژیمه‌وه
ئه‌زیه‌ت و ئازار بدرێن؟ به کامه یاسا و به کامه روحم،ده‌سه‌ڵات به
خۆی ئیجازه ده‌دات جه‌ماوه‌ر به هۆی ناره‌زایه‌تی پۆل پۆل ده‌سبه‌سه‌ر و
ره‌وانه‌ی زیندان بکات،له زیندانه‌کان بکوژرێن یان له پێش چاوی هه‌زاران
بینه‌ر له سه‌ر شه‌قامه‌کان به‌ر گوله بدرێن؟
پرده‌کانی رووخا‌و
هه‌واڵنێرانی بێ سنور تا ئه‌مڕۆ ناوی زیاتر له 75 که‌سیان بڵاو
کردوه‌ته‌وه که چه‌ند حه‌وتووی رابردوو له ناره‌زایه‌تی سه‌ر
شه‌قامه‌کان و یان له زیندان کوژراون.زۆر که‌س له به‌ندکراوه‌کان بێ
سه‌رو شۆینه،داهاتووی ئه‌و که‌سانه که زۆربه‌یان ناسراو نین هێشتا دیاری
نیه.به نێزیک بوونه‌وه له رێ‌و ره‌سمی سۆیند خواردنی ئه‌حمه‌دی
نژاد،هیوا به ئازادی،زۆربه‌ی که‌سه‌کان به تایبه‌ت که‌سه ناسراوه‌کانی
باڵی ریفۆرمخواز هه‌یه،به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئومیدێک به ئازادی ئه‌و
که‌سانه هه‌بێت،خه‌ڵکانێکی تر ره‌وانه‌ی زیندان ده‌کرێن.سه‌ره‌رۆیی
به‌ربڵاوی رژیم تا ئه‌و ئاسته گه‌یشتوه،که ده‌نگی باوه‌رپێکراوانی
رژیمیش نابیستێ.کوژرانی موحسین روحول ئه‌مینی،کوریکی گه‌نجی یه‌کێک له
راوێژکارانی موحسین ره‌زایی،له ده‌سه‌ڵات دارانی رژیم،وه یه‌کێک له چوار
پاڵێوراوه‌کانی شورای نیگابان له هه‌ڵبژاردنی 22ی جۆزه‌ردان،که له
هه‌مان کات ته‌نها پاڵێوراوێکه که سه‌رکه‌وتنی ئه‌حمه‌دی نژادی پێ
پیرۆزبایی کردوه،وه له پاڵ ئه‌مه‌ش دا وه‌فاداری بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای
خۆی به خامنه‌یی راگه‌یاندووه.لاپه‌ره‌یکی تری له سه‌رکوتی رژیم کۆماری
ئیسلامی کرده‌وه،لاپه‌ره‌یه‌ک که نیشان ده‌دات،منداڵانی ده‌سه‌ڵات داری
رژیم،به کورو کچه‌وه به رانبه‌ر باوکه‌کانی خۆیان وه رژیم وه‌ستاون،یان
بۆ شه‌قامه‌کان ده‌ڕۆن،یان ئه‌گه‌ر ئیمکانی ئه‌وه‌یان نه‌بێ،هاوده‌نگێ
خۆیان له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری نارازی ده‌رده‌بڕن.که‌م نین ئه‌و به‌رپرسانه‌ی
که نه‌تنیا له به‌رانبه‌ر پرسیاری جه‌ماوه‌ر به‌ڵکوو بگره له
به‌رانبه‌ر ژنان و منداڵان و که‌سانێکی تر له بنه‌ماڵه‌کانیان،به تاینه‌ت
ئه‌وانه‌ی که گه‌نجن جواب ده‌نه‌وه.
ترس له سه‌رکوتی وه‌حشیانه،هه‌موو کات نیگه‌رانی دولایانه‌ی
هه‌یه:لایه‌نێک جه‌ماوه‌ر که به‌م ترسه و ڕێوشوێنی ناره‌زایه‌تی ئاشنا
بووه،له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سه‌رکوت ده‌کرێن،به‌ڵام ئاماده نین که هه‌ر
بچوک بونه‌وه‌یه‌ک قبوڵ که‌ن،لایه‌نی دووه‌م ترس له بنه‌ماڵه‌ی دۆستانی
رژیمه که هه‌ست ده‌که‌ن که ئه‌منیه‌ت و ئاسایشێک که تا ئیستا له
رێگه‌ی سه‌رکوته‌وه وه ده‌ستیان هێناوه،له ده‌ستی ده‌ده‌ن.ئه‌و
لایه‌نگرانه له هه‌ر رژیمێک که به‌روه رووخان ده‌چێ،له سێ به‌ش
پێناسه ده‌کرێن: ده‌سته‌ی یه‌که‌م،هه‌موو شته‌کانی له سندوق ده‌نێت و
هه‌ڵدێت.ده‌سته‌ی دووه‌م له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر ده‌مێنن،ده‌سته‌ی سێهه‌م
ئه‌وه‌نده که‌من که ناتوانن به‌رپرسیاره‌تی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی رووخا‌و
ته‌حه‌مل بکه‌ن،تا کۆتایی له گه‌ڵی ده‌مێنن و داهاتووی خۆیانی پێوه
په‌یوه‌ند ده‌ده‌ن.
رژیمی کۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای دروست بوونی هه‌ر هه‌نگاوێک که
به‌روه پێشه‌وه هه‌ڵی ناوه،پردێکی له پشت سه‌ر خۆی رووخاندوه،رژیم به
ئیدعای خۆی به ده‌نگی 98% ده‌سه‌ڵاتی خۆی پێک هێنا،له‌م ماوه ئاوه‌ها
کارێکی کرد که ده‌توانین ئه‌وه بڵێن که ئه‌مرۆکه ئه‌و98%
به‌رهه‌ڵستکارانی خودی رژیمن.کاتێک محمه‌دی خاته‌می سه‌رۆک کۆماری
پێشوو،موسه‌وی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو،که‌روبی سه‌رۆکی مه‌جلیسی پێشوو باس
له جینایه‌ت له زیندان ده‌که‌ن،به‌و به‌ڵگه‌یی که هه‌موو ئه‌مانه
متمانه و باوه‌رپێکه‌ر به رێبه‌ر و رژیم و یاسای رژیمن،ده‌بێت باوه‌ر
بکه‌ین که کۆماری ئیسلامی له حاڵی روخاندنی دواین پردی پشت سه‌ر خۆیه‌تی.
رێگایی داهاتوو
له‌م نێوانه ره‌فسه‌نجانی که به سه‌رداری سازه‌نده‌گی ناسراوه،سه‌رقاڵی
تیمار کردنی یه‌کێک له‌م پرده رووخاوه‌کانه،له یه‌کێک له دوایین
وته‌کانی خۆی به ته‌یید کردنی رێبه‌ر،هیوای خواستوه که به بڕیاری
رێبه‌ر قه‌یرانکان چاره‌سه‌ر بکرێن،پرۆسه‌ی شه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ره‌ت
کردوه‌ته‌وه وه ده‌وڵته خارجیه‌کانی تۆمه‌تبار کردوه.هه‌روه‌ها داوای
له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی و قوه‌ی قه‌زاییه کردوه که کێشه‌که
چاره‌سه‌ر که‌ن.ئایا به‌م سیاسه‌ته،وه رێکه‌وه‌تن له گه‌ڵ
رێبه‌ر،جه‌ماوه‌ر ده‌توانن رژیم تیمار بکه‌ن؟ئایا رژیم کاتێک به سه‌ر
نابات که ته‌نها شایه‌د به قوربانی دان بتوانێ ماوه‌یه‌کی کورت به
ته‌منی خۆی زیاد کات؟ئه‌م قوربانیانه کێ ده‌بن؟ره‌فسه‌نجانی له
به‌رانبه‌ر چه رێکه‌وتنێک له گه‌ڵ رێبه‌ر به جه‌ماوه‌ری رابگه‌یه‌نێ که
ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئه‌و له رۆژی جومعه26 خه‌رمانان باسی کردوه به‌سه‌ر
چووه؟ئه‌و له‌و نۆێژی جومعه‌یه چوار داواکاری راگه‌یاند که هه‌موویان
به پێ رێکه‌وتن و سازش کردن به ده‌ست دێن:ئازادی ده‌ستگیرکراوه‌کانی ئه‌م
دوایانه(که تایبه‌ت که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کانی باڵی
ریفورمخوازه)،به‌سه‌ر کردنی بنه‌ماڵه‌ی کوژراوان وخه‌سار
دیتوو،فه‌عالیه‌تی میدکان به پێ یاسا،هه‌ڵسوکه‌وتی میدیای رژیم به پێ
یاسا.ئه‌مانه یانی گرنتی مافی لایه‌نگرانی رژیمی کۆماری ئیسلامی،له چوار
چێوه‌ی شه‌ری بنه‌ماڵه‌یی که هه‌موو به‌رپرسانی رژیم ئیدعای ده‌که‌ن.
ره‌فسه‌نجانی له دوایین وته‌کانی خۆی هیوایه‌ک که زۆر که‌س به‌و
به‌ستیانبوو،بێهیوای کردن.بنه‌مای مه‌قام و سیاسی و ئابوری بنه‌ماڵه‌ی
ره‌فسه‌نجانی زیاتر له‌گه‌ڵ فاکتی ده‌سه‌ڵات تێکه‌ڵه،که بتوانێ به
قازانجی جه‌ماوه‌ر له ناوی به‌رێ.ره‌فسه‌نجانی بارمته‌ی رۆڵی خۆی له
شۆرشی ئیسلامی وهه‌ڵسوکه‌وتی له چوارچێوه‌ی رژیمی ئیسلامیه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئیستا بوونی هه‌یه،نه‌ک ئیختلافی بنه‌ماڵه به‌ڵکوو
شه‌ری ده‌سه‌ڵات به روونی دیاره.ئیمکانی ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداران به
رێکه‌وتنێک بگه‌یه‌ن که مافی هه‌موویان مسۆگه‌ر بکات دور له
چاوه‌روانیه،به تایبه‌ت که جه‌ماوه‌ر تێکه‌ڵاو به موعادلاتی سیاسی
بوه.ئه‌گه‌ر تا ئیستا له سه‌ره‌وه ده‌یانتوانی به یارمه‌تی ده‌نگی
جه‌ماوه‌ر له نێوان خۆیان رێک بکه‌ون وه سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئابوری
وڵات له نێوان خۆیان دابه‌ش بکه‌ن،بێ ئه‌وه‌ی که له‌م دابه‌ش کردنه
به‌شی خاوه‌ن ده‌نگه‌کان دیاری کرابێ،ئه‌مرۆکه خودی جه‌ماوه‌ر ئه‌و
ده‌نگانه‌یان باطل کردوه.ئه‌م جاره‌یان رێکه‌وتن له سه‌ره‌وه‌ی رژیم
ته‌نها کاتێک ده‌توانێ سه‌رکه‌وتوو بێت که راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر
رێکبکه‌ون.ئایا ده‌سه‌ڵات له‌م کات و ساته بۆ رێکه‌وتن له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر
چه فاکتێکی له ده‌ست دایه؟له راستی هیچ!
له‌م نێوانه خه‌تابار زانینی وه‌زیره‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد به لاڕێدا
بردنی راستیه‌کانه،ناکرێ بوترێ وه‌زیره‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد
جینایه‌تکارن،له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه هه‌موویان له جینایه‌ته‌کانی
ده‌یه‌ی شه‌ست ده‌ستیان هه‌بوو وه نه‌وترا ئه‌م جینایه‌تکارانه له
سه‌رده‌می کام به‌رپرس سه‌رقاڵی جینایه‌ت بوون؟کێ رێبه‌ر بوو؟چه که‌سانێک
سه‌رۆک کۆمار بوون که ئه‌مانه ئه‌و جینایه‌یان خوڵقاند؟چه‌که‌سانێک
ئهو‌کات له مه‌جلسی کۆماری ئیسلامی وقوه‌ی قه‌زاییه به‌رپرسیار بوون؟
مێژوو ناتوانێت هه‌ڵبژێرێت،ئه‌مه له ره‌فتارێک که بڕوای وایه له‌سه‌ری
متمانه هه‌یه،دور له راستیه.راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که روداوه‌کانی
ئه‌م دوایانه کۆکراوه‌ی سیاسه‌تێکن که ته‌نیا له ساڵی 1384 ده‌ستیان پێ
نه‌کردوه به‌ڵکوو له سه‌رتایی شۆرشی ئیسلامی،له تیرۆری تاکه‌کان و
سینه‌ما ریکسی ئابادان ده‌ستی پێ کرد و دواتر به مه‌کته‌بی ره‌فاه
به‌رده‌وام بوو وه گه‌یشت به هاوینی 1367.بێ ئه‌و مێژوویه،ئیمکانی
ئه‌وه‌ی که 18 خه‌رمانای ساڵی 1378 رووبدات نه‌بوو.ئه‌حمه‌دی نژاد و
سیاسه‌ته‌که‌ی کوره گه‌وره‌ی هه‌موو سیاسته‌کانی پێشوو،بێ ده‌نگیه‌کان له
به‌رانبه‌ر جینایه‌کانی رژیم وه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی بوو.
ئه‌مرۆکه ته‌نها رێگه چاره‌سه‌ر،به رازی کردنی به‌شه‌که‌ی تر رۆیشتنی
ئه‌حمه‌دی نژاده که ئه حمه‌دی نژاد و هاوریانی قوربانی بکرێن که
ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی بتوانێت ئیختلافی بنه‌ماڵیی خۆی چاره‌سه‌ر
بکات.به‌ڵام ئه‌مه کڵاو له سه‌ر خۆ ناینه،له‌وانه‌یه چه‌ند رۆژ دوای
هه‌ڵبژاردن ئه‌مه ئه‌گه‌ری هه‌بایه،که له ده‌نگی جه‌ماوه‌ر به قازانجی
رژیم که‌ڵک وه‌رگرن.به‌ڵام ئه‌مرۆکه به روت بونی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات وه
سه‌رکوتێک که به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌ر به کاریان هێناوه،به قوربانی کردنی
که‌س و ده‌وڵه‌تێک ناتوانێ جوابی شه‌رایه‌تی سیاسی و ئیجتماعی
بداته‌وه.که‌سانێک که پێان وایه رێکه‌وتن له سه‌ره‌وه حه‌تمه‌ن هێمنی
له‌خواره به‌دواوه ده‌بێت،هه‌ڵه ده‌که‌ن.جه‌ماوه‌ر سفره‌ی رقی سی ساڵه
رژیمیان ئاواڵه کردوه،وه له دروشمه‌کانی خۆیان به کاری دێنن.ده‌توانن
خواستی سیاسی خۆیان به جیگای خواستی جه‌ماوه‌ر دابنێن،به‌ڵام ئه‌مه به‌و
مانایه نیه که راستیه‌کان رێکاورێکی خواستی ئیمه‌یه.
که‌سانێک که ته‌نها به‌رهه‌ڵستکاری ده‌وڵه‌تن و به‌رهه‌ڵستکاری رژیم
نین،کاسانێک که ده‌یانه‌وێ رژیم بمێنێ و ده‌وڵه‌ت بڕوا،نه‌ته‌نیا وه‌ک
خامنه‌یی خواستی جه‌ماوه‌ریان نه‌بینیوه،بگره هه‌وڵیان داوه،به ئه‌وه‌ی
که خۆیان بکه‌نه نۆینه‌ری جه‌ماوه‌ر،وه لایه‌نی به‌رانبه‌ریان رازی که‌ن
که جه‌ماور خوازیاری لابردنی ده‌سه‌ڵات نیه و ده‌یانه‌وێ له چوار چێوه‌ی
ئه‌م رژیمه وهه‌مان یاسا به هه‌ندێک مافی خۆیان بگه‌ن.دوپات کردنه‌وه‌ی
ئه‌م ئیدعایه جیاوازی له گه‌ڵ دروشمه‌کانی پێش هه‌ڵبژاردن نیه،وا دیاره
له چه‌ند حه‌وتووی رابردوو هێچ شتێک له ئێران رووی نه‌داوه.ئیستا زیاتر
له عینادێکی ئیدولۆژی ده‌چێ تا راست بینی و عمه‌ڵ کردن به دروشمه‌کان که
هه‌موو کات ئه‌م جه‌ماعه‌ته ئیدعایی ده‌که‌ن.
که‌س نازانێ جه‌ماوه‌ر تا کوێ و شه‌ری ده‌سه‌ڵات تا کوێ ده‌ڕواته
پێشه‌وه،به‌ڵام شتێک بۆ هه‌مووان رونه ئه‌گه‌ر تا 22 جۆزه‌ردان
جه‌ماعه‌تێک بۆیان روون نه‌بوو،ئه‌مرۆکه باش ده‌زانن که ئه‌گه‌ر
جه‌ماوه‌ر ده‌یان توانی له چوار چێوه‌ی ئه‌م رژیمه به مافهایه‌کی
چکۆلانه بگه‌ن حه‌تمه‌ن به 85% ده‌نگی خۆیان ده‌گه‌یشتن.ده‌نگی ئه‌وان
بوو به گورزو فیشه‌ک وه خۆیانی نیشانه گرت.له ئاوا کاتێک ئه‌و بیرۆکه
وه ئه‌و هێزه سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ،که بتوانێت له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر رێک
بکه‌وێ و خۆی له گه‌ڵ خواسته‌کانی ئه‌وان که زیاتره له هێزی کۆماری
ئیسلامی وه له سه‌روه هێزی هه‌ندێک له هێزه سیاسه‌یاکانه هاوسان
کات.ئه‌مرۆکه پرسی گه‌رانه‌وه نیه،به‌ڵکوو پرس،پرسی به‌سردا چونه،ئه‌و
جۆره‌ی که ده‌نگی 85% به رژیم بوه هۆی قه‌یرانی مه‌شروعیه‌ت بۆ
رژیم،گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیاره‌کانی شۆرسی ئیسلامی و بیرۆکه‌ی خومه‌ینی جگه
له تێپه‌رین رێگایه‌کی تری نابێ.
|