|
عه‌بدوڵا موهته‌دی:
بزووتنه‌وه‌ی ئێستا په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌یه‌و دان‌و
ستانیش له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی به قازانج نیه
که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه،رێنێسانس نیوز/ ستۆکهۆڵم: له
سه‌مینارێکدا که ئه‌مڕۆ له شاری ستۆکهۆڵم پێشکه‌شی کرد، عه‌بدولا
موهته‌دی رایگه‌یاند که "پێکهاته‌ی نێوخۆیی ئۆئۆزیسیۆنی کوردی
رێکوپێک و یه‌کگرتوو نییه و ئه‌وه‌ش وا ده‌خوازێ که هه‌وڵ بده‌ین
دیالۆگێک بکه‌وێته رێ له سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و
گۆڕانکارییانه و ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای ئێران و باسێک له سر
ستراتیژییه‌ک بکه‌ین که کورد له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستا دا ده‌بێ بی
بێت.
سکرتێری گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
له سه‌مینارێکدا که کومیته‌ی ستۆکهۆڵمی حیزبه‌که‌ی بۆی
پێکهێنابوو، وێرای راگه‌یاندنی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌ره‌وه،
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که "ئێران له‌به‌رده‌م گۆڕانکارییه‌کی زۆر
گه‌وره و بێوێنه‌دایه که له مێژووی سی ساڵه‌ی رژیمدا
بێوێنه‌یه، بۆیه پێم وایه ئه‌وه و به له‌به‌رچاوگرتنی وه‌زعی
ئه‌ورۆی کوردستان پێویستیی به دیالۆگێکی چڕوپڕتر و ئاشکراتر
هه‌یه، نه‌ک هه‌ر حیزبه ته‌نها بۆ خۆی لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌بێ".
موهته‌دی ئه‌وه‌شی به پێشمه‌رجی هاوکاری و یه‌کگرتوویی ڕیزی
ئه‌حزابی کوردی وه‌سف کرد.
ماهیه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی ئێران
عه‌بدوڵا موهته‌دی که باسه‌که‌ی خۆی به‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری
سه‌ره‌کیدا دابه‌ش کرد، له ته‌وه‌ری یه‌که‌مدا باسی
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بزووتنه‌وه‌که‌ی کرد و به "گه‌وره‌ترین
بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاریی رژیم" به‌ناوی کرد له سی ساڵی
رابردوودا. ڕاشیگه‌یاند که کۆماری ئیسلامی "زۆر جاری دیکه‌ش
رووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵستکاریی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچکامیان به
قه‌ت ئه‌وه‌ی ئێستا نه به‌رده‌وام بوون، نه گشتگیر و نه
ئه‌وه‌نده‌ش کاریگه‌ر بوون که مان و نه‌مانی رژیمه‌که ببه‌نه
ژێر پرسیاره‌وه."
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که بزووتنه‌وه‌که، به
شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر که‌ڵکی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی و سایته
ئینته‌رنێتییه‌کان وه‌رگرتووه.
موهته‌دی وێرای به‌ناوکردنی سه‌رهه‌ڵدانه‌کان به "بزووتنه‌وه‌ی
سه‌رده‌می مۆدێڕنه"، ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشان کرد که ئه‌گه‌ر شۆڕشی
پێشوو (شۆڕشی گه‌لانی ئێران) له فره‌ده‌نگییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و
له کۆتاییه‌که‌یدا بوو به تاکده‌نگی و تۆتالیتاریزم، که‌چی
بزووتنه‌وه‌ی ئێستا له تاکده‌نگی و شتی بچووکه‌وه ده‌ستی
پێکردووه... به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌ڵک خه‌ریکه فراوان
ده‌بێته‌وه.
سکرتێری گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێر پێیوایه که داخوازیی
دێموکراتیکی خه‌ڵک، که ساڵان بوو کۆببۆوه و خه‌مڵیبوو،
ناکۆکییه‌کی گه‌وره‌ی له‌ناو رژیمدا پێکهێناوه که بوو به هۆی
سه‌رهه‌ڵدانه‌کان، به‌ڵام دواجار "خه‌ڵک هێڵه سووره‌کانی خۆی
به‌زاند و هه‌موو رۆژ و حه‌فته‌یه‌ک شتی نوێ دێنێته ناو
داخوازییه‌کانیه‌وه".
ئه‌و وێرای ده‌ستنیشانکردنی ئه‌وه‌که داخوازییه‌کانی ئێمه (کورد
ـ وه‌ک نه‌ته‌وه) له بزووتنه‌وه‌که‌دا تێدا نییه، روونی
کرده‌وه که بزووتنه‌وه‌که خه‌ریکه ده‌بێته بزووتنه‌وه‌یه‌کی
فره‌چه‌شن و بنه‌ماکانی کۆماری ئیسلامی دێنێته ژێر پرسیاره‌وه.
به باوه‌ڕی عه‌بدوڵا موهته‌دی بزووتنه‌وه‌ی نوێی خه‌ڵکی ئێران
کاریگه‌ریی زۆری بووه له‌سه‌ر رای گشتیی جیهانی و سه‌رنجی مێدیا و
رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و سیاسه‌تمه‌دارانی جیهانی بۆ لای خۆی
راکێشاوه و ئاجێندای جیهانی گۆڕیوه. وه‌ک موهته‌دی ده‌ڵێ:
"ئه‌گه‌ر پێشتر چه‌کی ئه‌تۆمی خاڵی یه‌که‌می ئه‌جێندای رۆژئاوا
بوو، بزووتنه‌وه‌که ئه‌وه‌ی گۆڕی و سه‌رنجه‌کانی خسته سه‌ر
بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران.
داهاتووی بزووتنه‌وه‌که چی لێ دێ
له وتاره‌که‌ی خۆیدا عه‌بدوڵا موهته‌دی سێ ئه‌گه‌ری له بابه‌ت
چاره‌نووسی بزووتنه‌وه‌که‌وه هێنایه زمان و ده‌ستنیشانی کرد که
"له‌وانه‌یه به‌هۆی توندوتیژییه‌کی یه‌کجار زۆری رژیم و سوپای
پاسداران، که ئێستا هه‌مه‌کاره‌ی ئه‌و نیزامه‌یه، ره‌نگبێ
به‌ره‌و دامرکانه‌وه بچێ"، به‌لام ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی به "لاواز"
زانی و جه‌ختی کرده‌وه که "ئه‌گه‌ر بێتوو واش بێت درێژخایه‌ن
نابێ" چوونکا وه‌ک ئه‌و گوتی " تازه ئه‌و ئاگره به‌ر بووه‌ته
کادێنی کۆماری ئیسلامی".
ناوبراو "سازش و پێکهاتن"ی وه‌ک دووهه‌م رێگای مومکینی
بزووتنه‌وه‌که وه‌سفکرد و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "له‌وانه‌یه
خامنه‌یی خۆی له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و فه‌رمانده‌کانی سوپای
پاسداران رزگار بکات و خۆی بێڵێته‌وه" به‌ڵام پێی وایه ئه‌و
هه‌نگاوه‌ش ئیحتمالی که‌مه و زۆریش دره‌نگ بووه بۆ ئه‌و
هه‌ڵوێسته.
به باوه‌ڕی عه‌بدوڵای موهته‌دی دوا ئه‌گه‌ریش ئه‌وه‌یه که "ئه‌م
خه‌باته درێژی بێ و ورده ورده رژیم به‌چۆکدا بێ، به‌ڵام روون
نییه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک ده‌بێ. هه‌رچه‌ند زه‌حمه‌ته ئه‌و
ڕژیمه پاشه‌کشه بکات" به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که خه‌ڵکیش
پاشه‌کشه ناکات و "خه‌ڵک چیدیکه قوربانی نین له شه‌قامه‌کاندا،
هه‌رچه‌ند ده‌ستپێشخه‌ر نین له توندوتیژیدا به‌ڵام قوربانیش نین"
و خه‌ڵک ده‌ست ده‌که‌نه‌وه و له سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی عاشووراشدا
ئه‌وه‌یان نیشان دا. وه‌بیریشی هێنایه‌وه که ئه‌وه
ده‌ستکردنه‌وه‌یه، یه‌کێک له‌و هێله سوورانه بوو که
بزووتنه‌وه‌ی دێموکراسیخوازی له ره‌وتی گه‌شه‌کردنی خۆیدا
به‌زاندی.
ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێمه (کورد) هه‌یه
یان نا
سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێر، عه‌بدوڵا موهته‌دی، له درێژه‌ی
وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "به‌گشتی هه‌موو
بزووتنه‌وه‌یه‌کی دێموکراسیخوازی، هه‌موو راده‌یه‌ک له
دێموکراتیزه‌بوونی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که کوردیان تێدا
ده‌ژی، به قازانجی کورده" و ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه
که "به‌کۆمه‌ڵێک هۆکاری سیاسی، مێژوویی و فه‌رهه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی
کورد، بێجگه له‌وه‌ی له باری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه خواستێکی ره‌وای
خۆی هه‌یه، له باری ناوه‌رۆکی سیاسیشه‌وه بزووتنه‌وه‌یه‌کی
دێموکراتیکه که له‌گه‌ڵ مۆدێڕنه و دێموکراسیخوازی دژایه‌تیی
نییه و هاوته‌ریبه."
موهته‌دی پێی وایه که بزووتنه‌وه‌ی کوردی هه‌رچه‌ند داخوازیی
تایبه‌ت به خۆی هه‌بێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه
دێموکراسیخوازه‌کانیشدا ناته‌بایی نییه.
ئه‌و سکرتێره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای شۆڕشی
گه‌لانی ئێرانیش باسی ئه‌وه‌ی کرد که هێزه کوردییه‌کان مۆدێڕن و
دێموکراسیخواز بوون و خواسته‌کانیان ڕه‌وا و عادڵانه، به‌ڵام وه‌ک
ئه‌و گوتی "کۆماری ئیسلامی وه‌ک رژیمێکی دیکتاتۆری نه‌یده‌توانی
جه‌زیره‌یه‌کی دێموکراسی و مافخوازیی وه‌کو کورد ببینێ، له
ئوقیانووسێکی دیکتاتۆری و تۆتالیتاری که خه‌ریک بوو هه‌موو ئێرانی
تێدا نقووم ده‌بوو".
دۆخی ئێستا چ په‌یوه‌ندییه‌کی به کورده‌وه هه‌یه
عه‌بدولا موهته‌دی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد
"ئه‌گه‌ر بێتوو رژیم وه‌ک ئێستا بمێنێته‌وه و به ته‌واوی زاڵ
بێته‌وه، یه‌که‌م قوربانیی سبه‌یرۆژ ئێمه‌ین" و ده‌ستنیشانی کرد
که به‌و هۆیه‌وه مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندیی به کوردیشه‌وه
هه‌یه و بۆیه‌ش ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه ساغ بینه‌وه که داخوا
"ستراتیژی و سیاسه‌تی کوردی له حاست ئه‌و گۆڕانکارییه‌دا چۆن بێت."
ئه‌و باوه‌ڕی وایه که کورد ده‌بێ له بزووتنه‌وه‌که‌دا به‌شدار
بێ به‌ڵام نابێ تێێدا بتوێته‌وه و بێ پێناسه بێ. ناوبراو له‌و
بواره‌وه ئاماژه‌ی به دوو روانگه‌ی جیاواز کرد له ناو
بزووتنه‌وه‌ی کوردی‌دا و ده‌ستنیشانی کرد که هێندێک که‌س ئاوا باس
له‌و مه‌سه‌له ده‌که‌ن که "ئه‌وه کێشه‌یه‌کی نێوخۆیی نیزامه؛
بۆچی موسه‌وی سه‌رۆکوه‌زیر نه‌بوو سه‌رده‌می ئیمام، ... و چه‌ندین
جار خومه‌ینی چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر خامنه‌یی دا پشتیوانیی
له موسه‌وی نه‌کرد و ... هتد؟" له‌و په‌یوه‌ندییه‌شدا رایگه‌یاند
که "ئه‌وانه هه‌مووی وایه، به‌ڵام له‌وانه ئه‌و نه‌تیجه
وه‌رگرتن که ئێمه نابێ له بزووتنه‌وه‌دا به‌شداری بکه‌ین و ...
ئه‌و نه‌تیجه به هه‌ڵه ده‌زانم".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که "ئایا ئێمه له سیاسه‌تی
کوردی‌دا دوو شت ده‌زانین؟ یان له ماڵێ داده‌نیشین هیچ ناکه‌ین
یانیش شه‌ڕ ده‌که‌ین و خوێن سه‌ران به‌رێ، ئه‌دی ئه‌و ئیمکانه
گه‌وره‌ی که خه‌ڵکی ئێران به خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسیی خۆی پێکی
هێنا بۆ ئێمه بۆمان نییه پێکی بێنین ..." به‌ڵام وه‌ک ئه‌و گوتی
"به ناسنامه و داخوازیی خۆیه‌وه، نه‌ک وه‌ک پاشکۆ".
عه‌بدوڵا موهته‌دی سه‌باره‌ت به به‌شداریی کوردیش له
بزووتنه‌وه‌که‌دا رایگه‌یاند که "هیچکه‌س ماف نادا به ئێمه
ئه‌گه‌ر خۆمان له پرۆسه‌که‌دا نه‌بین ده‌زانێ ماف نادات به
ئێمه... تۆ ده‌بێ ببی له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا، نه‌ک چوونکه سیاهی
له‌شکری خه‌ڵکی دیکه‌ی، چوونکه به قازانجی خۆته و به‌رژه‌وه‌ندی
خۆتی ده‌بێ تێدا ببینیه‌وه".
جه‌ختیشی کرده‌وه که ئه‌و لایه‌نگری به‌شداریکردنێک نییه به
ده‌ستهه‌ڵگرتن له پێناسه و ئاوات و ئاره‌زووی کورد، وه‌ک ئه‌و
گوتی "ئێمه سیاهی له‌شکری خه‌ڵکی دیکه نین، ئێمه پاشکۆی خه‌ڵکی
دیکه نین، ئێمه نابێ پاشکۆی بزووتنه‌وه‌ی دیکه بین،
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له زگی دایکیدا بوو که ئێمه خه‌باتمان
کردووه" و بۆیه‌ش "به‌شداریی ئێمه به‌شدارییه به قسه‌ی
خۆمانه‌وه، به فه‌رهه‌نگی خه‌باتی خۆمانه‌وه ... و به
ئه‌جێندای خۆمانه‌وه".
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به رۆڵی مێدیا کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئه‌لکترۆنییه ئێرانییه‌کان کرد له‌و سه‌رهه‌ڵدانانه‌دا و
ره‌خنه‌شی له مێدیا ئه‌لکترۆنییه‌کانی کوردی رۆژهه‌ڵات گرت که
وه‌ک ئه‌و گوتی "خه‌ریکی جنێو دانن".
رۆژنامه‌نووسێکی رێنێسانس نیوز که له کۆنفرانسه‌که‌دا به‌شدار
بوو، ره‌خنه‌که‌ی موهته‌دی له‌جێدا دیت به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه کرد
که مێدیا ئه‌لکترۆنییه‌کان دیارده‌یه‌کی په‌راوێز نین له قه‌راغ
دیکه‌ی دیارده سیاسی و رۆشنبیرییه‌کاندا و سه‌رئه‌نجام
په‌یوه‌ندییه‌کی چڕ‌وپڕ هه‌یه له نێوان کاراکته‌ریاندا.
رۆژنامه‌نووسه‌که‌ی رێنێسانس نیوز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به
زه‌حمه‌تییه‌کانی خۆیان کرد له کاری مێدیاییدا و وه‌ک ئه‌و گوتی
"هه‌تا کادرێک ده‌دۆزینه‌وه، که‌سانێک سێ کادرمان لێ دڵ‌سارد
ده‌که‌نه‌وه، یانیش سایته‌که‌مان هاک ده‌که‌ن."
دانوستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی به قازانج نییه
سه‌باره‌ت به پرسیاری رێنێسانس نیوز له بابه‌ت دانوستان له گه‌ڵ
کۆماری ئیسلامیی ئێران که سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
خالید عه‌زیزی ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا باسی کردبوو، عه‌بدوڵا
موهته‌دی روونی کرده‌وه که هه‌ر حیزبه و سیاسه‌تی خۆی هه‌یه
به‌ڵام ئاماژه‌شی به‌وه کرد که "نه سه‌رده‌مه‌که‌ی گونجاو بوو،
نه شێوه‌ی باسکردنه‌که‌ی گونجاو بوو، من به قازانجی نازانم و
ئه‌گه‌ر شتی ئاواش بێ نازانم بۆ ده‌بێ یه‌کلایه‌نه بێ، له هه‌ر
حاڵ‌دا من به کۆمه‌ڵێک ده‌لیل ئه‌وه به مه‌سڵه‌حه‌ت و به
سیاسه‌تی دروستی ئه‌و سه‌رده‌م نازانم.
سه‌باره‌ت به پرسیارێکی دیکه‌ی ئێمه سه‌باره‌ت به هێزێکی نوێ
که چه‌ند ساڵێکه له مه‌یدانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چالاکه و
ئه‌گه‌ر دیالۆگ له به‌یندا نه‌بێ له‌وانه‌یه شه‌ڕ یان کێشه‌یه‌کی
قووڵ هه‌ڕه‌شه له داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکات، عه‌بدوڵای
موهته‌دی گوتی: "ئێمه پێشتریش ئه‌وه‌مان باس کردووه که ئێمه
پشتگیری له خه‌باتی باکووری کوردستان ده‌که‌یه‌ن و کردوومانه،
ئێمه‌ش نین که دیاری ده‌که‌ین شکڵ و شێوازی خه‌باتی ئه‌وان چۆن
بێ، ئه‌وه به‌شێک له مافی ئه‌وانه که ئه‌وه دیاری بکه‌ن.
ئێمه ئه‌گه‌ر لێمان بپرسن، بۆ وڵاتێکی وه‌ک تورکیا، ره‌نگبێ
شێوه‌ی خه‌باتی سیاسی به باشتر بزانین و هیواداریشین که خه‌باتی
دێموکراتیک له‌وێ سه‌ربگرێ چوونکه ئه‌وه قازانجێکی گه‌وره‌ی
کوردی تێدا ده‌بینم. به‌ڵام ئه‌وه ئێمه نین که دیاریی ده‌که‌ین.
ئێـمه‌ش نین که دیاریی ده‌که‌ین کوردی باکوور چ حیزبێک هه‌ڵبژێرن
بۆ خۆیان، ئێمه رێز ده‌گرین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان. په‌که‌که‌ش تا
ئه‌و جێگایه‌ی نوێنه‌ری کوردی باکووره رێزی لێ ده‌گرین، ئاماده‌ی
دۆستایه‌تیی هه‌ین و پشتگیریش له خه‌باته‌که‌ی ده‌که‌ین.
ئه‌وه‌شی دووباره کرده‌وه که "ئێمه ئاڵته‌رناتیڤ دروست ناکه‌ین
بۆ خه‌باتی خه‌ڵکی دیاربه‌کر و ماردین، قبووڵیشمان نییه که‌س
ئاڵته‌رناتیڤ دروست بکات بۆ مه‌هاباد و سنه و کرماشان. کوردی
ئێران گۆج نین، زه‌لیل نین، بێ پێشینه‌ی خه‌بات نین، بێ مێشک نین و
بێ قوربانیش نین بۆ ئه‌وه‌ی له جێیه‌کی دیکه‌وه بێن چاره‌نووسیان
بۆ دیاری بکه‌ن. کورد هه‌مووی یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه به‌ڵام هه‌ر کام
له‌و پارچانه‌ی کوردستان بۆی هه‌یه خه‌باتی خۆی دیاریی بکا، بۆی
هه‌یه له هه‌ناوی خۆی حیزبی خۆی و شێوازی خه‌باتی خۆی هه‌ڵێنجێ.
ئه‌رکی سه‌رشانیه‌تی پشتگیریی خه‌باتی پارچه‌کانی دیکه‌ی بکا،
به‌ڵام بۆی نییه کوێخایه‌تی و ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌وان بکات...
ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵقوڵاوی ره‌سه‌نی خه‌باتی کوردی ئێرانه جێی
خۆیه‌تی با له‌گه‌ڵ منیش هاوفکر نه‌بێت.
|