|
خۆ دزینه‌وه‌ی ماتریالیستیانه له ڕاستیه دیالکتیکیه‌کان
!!!
هه‌ڵوێستێک له سه‌ر ۆوته‌کانی کاک سه‌لاح مازووجی
نوسینی : ئارش رۆسته‌می
سڵاو ماندوو نه‌بن.
په‌ره سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی
ئێران دژی کۆماری ئیسلامی و هه‌ڵس و که‌وته دڕنده‌خۆیانه‌که‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی حکۆمه‌ت دژی خۆپیشانده‌ران، له لایکه‌وه
هۆکاره‌کانی قووڵ بوونه‌وه‌ی شۆڕشی ئازادی خوازانه‌ی گه‌لانی
سه‌رکۆت کراوی ئێران و کۆردستان ده‌ر ئه‌خات، و له لایکی
تریچه‌وه گۆڕانی درۆشمه‌کانی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیۆ له‌م ئاخرانه‌دا،و
نه‌بوونی ڕیبه‌رایه‌تیێکی یه‌کده‌ست و لێبڕاو له ناو گۆڕه‌پانی
شۆڕش، هه‌لو مه‌رجێکی تایبه‌تی و هه‌ستیاری هێناوه‌ته کایه‌وه و
جموجۆڵێکی به‌ر چاویشی خستۆته ناو هێزه سیاسیه‌کانی ئێرانی و
کۆردستانیه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاتیش سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای
نێۆنه‌ته‌وه‌ییان به‌ره‌و لای ئێران زیادتر له جاران ڕاکێشاوه.
هه‌ر ئه‌م هه‌لو مه‌رجه تایبه‌تیه وای کردۆوه که هه‌موو حێزب و
لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی کۆماری ئیسلامی و ڕووناکبیران و
چالاکه جۆر به جۆره‌کانی ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی، گاه به
تاک و گاه به کۆمه‌ڵ، هه‌ڵوێست بگرن و بیروڕای خۆیان له‌م باره‌وه
به ئاشکرا بۆ هه‌موان ده‌ر ببڕن،خه‌ڵکیش سه‌رنجی هه‌موو لایکی
داوه و که‌م یان زۆر پێشوازی یان هه‌ڵوێستیان له به‌رامبه‌ریاندا
نواندۆوه.
له‌م باره‌وه کاک سه‌لاحی مازووجی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و
دووه‌مین بیرمه‌ند(تئورسیین)ی حێزبی کمۆنیست......له ۆتوو وێژێکدا
له گه‌ڵ سایتێکی ئێنتێرنه‌تی، هه‌ڵوێستی حێزبه‌که‌ی خوی ده‌ر
بڕیوه که له زۆر لاوه جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه. ناوه‌رۆکی
ۆتوو وێژه‌که‌ی کاک سه‌لاح جیا له دووپات کردنه‌وه‌ی بڕێ
هه‌ڵوێستی یه‌کجۆرداڕژراو(شماتیک)ی کۆن،تایبه‌ت به ڕه‌وتی
کمۆنیزمی کارگه‌ری دژی حێزب و لایه‌نه کۆردستانیه‌کان،به
ڕاده‌یکی به‌رچاو شڵه‌ژاوی سیاسی و نه‌گۆنجاوی نێوان هه‌ڵوێست گرتن
و بیروباوه‌ڕدا به‌ر چاو ئه‌که‌وێت،که هه‌م په‌رته وازه بوونی
ئه‌م حێزبه له کۆمه‌ڵگای ئێران و کۆردستاندا نیشان ئه‌دا و هه‌م
زاڵ بوونی ڕوانگه‌ی سێکتاریستی حێزبه‌که‌ی له به‌رامبه‌ری
به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی چه‌وساوه و سه‌رکۆت کراودا
ئه‌بینرێت،هه‌ر وه‌ها له ناو لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌م حێزبه له
سه‌ر ئاخێزی نۆێ خه‌ڵکی ئێران دژی حکومه‌تی کوده‌تادا، ڕاو بیر‌و
بۆچوونی تێکڵاو و دژ به یه‌کدا زۆر به ڕوونی ئه‌بینرێت.
کاک سه‌لاح له
لایکه‌وه باسی خه‌بات و تێکۆشانی خه‌ڵکی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی
به درێژایی 30 ساڵ ئه‌کات و ئه‌ڵێت که خه‌ڵک هه‌ر فرسه‌تێک و
ده‌رفه‌تێکیان بۆ پێش هاتۆوه،که‌ڵکیان وه‌ر گرتۆوه بۆ ده‌ر بڕینی
ناڕه‌زایه‌تی،و داخوازه‌کانی خۆیان یان هێناوه‌ته ئاراوه، له
لایکی تره‌وه ئه‌م ئاخێزه‌ی دوایانه دژی حکومه‌تی دیکتاتۆری له
ئێران، که به‌ربڵاویه‌که‌ی له 30 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری
ئیسلامی‌دا بێوێنه‌یه، به هه‌لێکی گۆنجاوی به نه‌فعی خه‌ڵک، به
تایبه‌تی خه‌ڵکی کۆرد له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆردستان نازانێت و ته‌نیا
موسه‌وی و که‌روبی ئه‌بینێت و جه‌ماعه‌تی سه‌وز، که بۆ پاراستنی
کۆماری ئیسلامی هاتونه‌ته مه‌یدان و فڕێکیان به به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵکه‌وه نیه. به‌م ڕوانگا نادرۆسته‌وه هێرش ئه‌کاته سه‌ر
حێزب و لایه‌نه کۆردیه‌کان به بێ جیاوازی، به‌وه تۆمه‌تباریان
ئه‌کات که ئه‌م لایه‌نانه ئه‌یانه‌وێت که خه‌ڵک به نه‌فعی
که‌روبی و موسه‌وی و سه‌رانی سه‌وز بێنێنه مه‌یدان به گره‌و کردن
له سه‌ر هێزو توانای ئه‌وان ،خۆیان به لای سه‌رانی سه‌وزه‌وه
شیرین بکه‌ن به‌و جۆره شۆڕشی کۆردستان به لاڕێدا به‌رن.
به‌م جۆره ئه‌م بیرمه‌نده گه‌وره‌ی کمۆنیسته،به هێرشی ناڕه‌وا
و یه‌کجۆر به بێ جیاوازی، بۆ سه‌ر حێزبه خه‌باتکاره‌کانی
کۆردستان و پێوه تلاندنی هه‌مویان به درۆ کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا،
دڵساردی ئه‌خاته ناو ڕێزه‌کانی کۆمه‌ڵانی شۆڕشگێڕی خه‌ڵکه‌وه و
داوای"دووره‌په‌رێزی"گرتنیان لێ ئه‌کات له خۆپیشاندان و
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر بڕین به زۆڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه‌ی 10یان
ساڵه. هه‌ر وه‌ها تێ ئه‌کۆشێت پێیان بڵێت که به دوای حێزبه
ناسیۆناڵیسته‌کان مه‌که‌ون که ئاڵای کۆردستان و داواکاریه
نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانیان هه‌ڵ گرتۆوه و باسی دامه‌زراندنی حکومه‌تی
"فێدراڵی"تان بۆ ئه‌که‌ن، وه‌رن به دوای ئێمه‌ی کمۆنیست بکه‌ون،
ئێمه ڕێگه‌ی باشترمان هه‌یه بۆتان. دژایه‌تی له گه‌ل داگیرکه‌ر
و مافی نه‌ته‌وایه‌تی یانی چی،ئێمه گشتمان ئێرانین و له‌م
وه‌ڵاته ئه‌ژین و بۆ ئه‌و بێسه‌واد و نه‌خۆێنده‌وارنه که به
کۆردی قسان ئه‌که‌ن، مه‌دره‌سه‌ی ئه‌کابیر و په‌یکار بابیسه‌وادی
دائه‌نین تا زمانی سه‌رتاسه‌ری فێر بن و کێشه‌ی زمانی زگماکی چاره
سه‌ر ئه‌که‌ین و ئۆردوگای کاری شه‌و ڕۆژی بۆ لاوان و گه‌نجان
دائه‌نین تا هیچکه‌س بیری گۆرانی و هه‌ڵپه‌رکێ و سه‌یران و
ڕابواردن نه‌کاته‌وه و پیر وپاتاڵه‌کان ئه‌خه‌ینه نه‌خۆشخانه و
زیندان، تا ئاخری ته‌مه‌نیان به ئیسراحه‌ت و هێمنانه تێپه‌ڕبکه‌ن،
شه‌قام و ڕێگه و بان پڕئه‌که‌ین له تانگ و ده‌بابه و
کۆێستانه‌کانیچ ئه‌که‌ین به مه‌یدان بۆ ڕاهێنانی سه‌رباز و
ژاندارمه و تاقی کردنه‌وه‌ی تۆپ و خۆمپاره. بۆ ئاوه‌دان
کردنه‌وه‌ی شاره‌کان دیوارێکی قایم وه‌کو دیواری به‌رلین به
ده‌وریان ئه‌کێشین........ ئه‌گه‌ر که‌سێک ناڕه‌زایه‌تی نێشان بدات
له‌م باره‌وه، به هێزی ئاگا و فاڵانژیستی حێزبایه‌تی قاچ وقۆلیان
به داس ئه‌بڕینه‌وه و سه‌ریان به چه‌کۆش پان ئه‌که‌ینه‌وه تا
ببن به "عێبره‌ت"بۆ ئه‌و که‌سانه که داوای مافی چاره‌نووسی خۆ
ئه‌که‌ن له وڵاتی یه‌کگرتووی پڕۆلێتاریدا.
سه‌ره‌رای ئه‌وه که کاک سه‌لاح له لایێکه‌وه ئه‌م بزووتنه‌وه
به‌رینه‌ی، وه‌کو ڕاپه‌ڕینێکی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
قبووڵ نیه،و به داڕێژراوی باڵی ڕێفۆرمخوازی ده‌وڵه‌تی
ئه‌زانێت،که مه‌به‌ستیان بۆ چاکسازی کردنی کۆماری ئیسلامیه و
ڕزگار کردنی له ڕووخاندایه ،به دانی تۆمه‌تی ناشۆڕشگێڕی و
تێکڵاو بوون له‌گه‌ڵ باڵی ڕێفۆرمخوازی حکومه‌تیدا،بۆ سواڵ کردنی
ده‌سه‌ڵات له‌وان،له‌و که‌س و لایه‌نه کۆرده رۆژهه‌ڵاتیانه
ئه‌دات، که بانگه‌وازی ڕاپه‌ڕین و هێنانه کایه‌ی داخوازیه
ڕه‌واکانیان له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک ئه‌که‌ن، له لایێکی تره‌وه
باسی به‌شداری کردنی هێزه چه‌پ و ڕادیکاڵه‌کان له‌و
بزووتنه‌وه‌یه‌دا ئه‌کات و ئه‌ڵێت.....هه‌ر چه‌ند تا ڕاده‌یک هێزه
ئێسڵاح خوازه ده‌وڵه‌تیه‌کان توانیۆیانه جڵه‌وی ئه‌م بزووتنه‌وه
به ده‌سته‌وه بگرن، به‌ڵام هێزی چه‌پ و ڕادیکاڵیشی
تێدایه...ئه‌و درۆشمانه‌ی ئه‌وان دژی کۆماری ئیسلامی به‌رزیان
کردونه‌ته‌وه،مۆرکی "هێزه چه‌پ و کمۆنیسته‌کانی" پێوه دیاره.
باشه بۆ چی له کۆردستان بۆ خه‌ڵک ڕه‌وا نیه باسی به‌شداری کردنی
هاوئاهه‌نگ و داوای یه‌ک ده‌نگی بکه‌ن له گه‌ڵ خه‌ڵکی ئێران دژی
دیکتاتۆری،به داخوازی خۆیانه‌وه، بۆ پاراستنی مافی ئینسانی و
سرۆشتی خۆیان. به درۆشمه شۆڕشگێڕانه‌کانی 10یان ساڵه‌ی
خۆیانه‌وه، دژی داگیرکه‌ری و چه‌وساندنه‌وه، بڕژێنه ناو
شه‌قامه‌کان و هاواری بێمافی و سه‌رکۆتکراوی خۆیان به ته‌واوی
دنیا بگه‌یێنن،به‌ڵام بۆ چه‌ند تاکه که‌سی فارس زمانی ده‌سه‌مۆ و
شارنشینی ئامۆژگاری کراو،ڕه‌وایه و نابێت که‌س لێیان بپرسێته‌وه،
سه‌ره‌ڕای جڵه‌وداری باڵی ڕێفۆرمخوازی ده‌وڵه‌تی له ناو
خۆپیشاندانه‌کاندا،به‌شداری کردن و له نزیکه‌وه گۆێگرتن بۆ
ۆوته‌کانی موسه‌وی و که‌رووبی،جێگه‌ی ره‌خنه نیه له سه‌ریان، و
چه‌پڵه لێدان بۆ خاته‌می، به سیاه لشکر بوونی باڵی رێفۆرمخوازی
ده‌وڵه‌تی و گۆێ ڕایه‌ڵی سه‌وزه‌کان بوون،خه‌تا نیه بۆیان.
کاک سه‌لاح له جواب دانه‌وه‌ی پرسیاری هه‌واڵده‌ره‌که‌دا،له سه‌ر
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و ئامانجی لایه‌نه به‌شداره‌کانی،باسی بڕێ
بابه‌ت ئه‌کات که بڕێک له لایه‌نه کۆردیه‌کان هه‌مان بیر‌و
بۆچوونیان هه‌یه و زۆر له سه‌ریان دواون و هه‌ڵوێستی گۆنجاویان
گرتۆوه و به بڵاو کراوه له مێدیا گشتیه‌کاندا بڵاویان
کردۆنه‌ته‌وه،بڵام کاک سه‌لاح و حێزبه‌که‌ی هه‌ر گاڵته‌ی به‌وان
کردۆوه و هاوده‌نگ له گه‌ڵ ڕه‌وتی مه‌نفووری کمۆنیزمی
کارگه‌ریدا،به ناشیرین ترین شێوه و تۆمه‌ت لێدان و پێوه‌تلاندنی
هه‌ڵگرانی ئه‌م بیرۆکه‌یه به سازشکار و ته‌سلیم خواز له گه‌ڵ
سه‌رمایه‌داری، پشت هه‌ڵ کردن له ئامانجه‌کانی چینی کرێکار و
لادان له سوسیالیزم.........هێرشیان کردۆته سه‌ریان و ته‌نانه‌ت
باری که‌سایه‌تی سیاسی و ئینسانی ئه‌وانیان له ناو کۆمه‌ڵگا به‌ر
چاو نه‌گرتوه و له هیچ قه‌باحه‌تێکدا کۆتای‌یان نه‌کردۆوه......
بۆ نموونه....1-سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه هه‌ڵ
ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابردوو....2-ئێستا که خه‌ڵک له‌م هه‌له‌دا
که‌ڵکیان وه‌ر گرتۆوه، به‌و مانایه نیه که ستراتیژی و
درۆشمه‌کانی موسه‌وییان قبووڵ بێت و پشتگیری لێ
بکه‌ن.....3-داخوازیه‌کانی خه‌ڵک له داخوازیه‌کانی
"سه‌وز"ئه‌ولاترن......4-ئه‌و درۆشمانه‌ی ئه‌وان دژی کۆماری
ئیسلامی به‌رزیان کردۆنه‌ته‌وه مۆرکی هێزه‌کانیتر(چه‌پ و
کمۆنیست)ی پێوه‌یه......5- ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی دوای
هه‌ڵبژادنه‌که‌ی خۆلی ده‌هه‌می سه‌رکۆماریدا سه‌ریان
هه‌ڵداوه،سه‌رچاوه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکانێکه که به درێژایی
30ساڵه مافیان خۆراوه و پشت گۆێ خراون.....6-موسه‌وی نایه‌وێت
له چوارچێوه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا تێپه‌رێت،به‌ڵام خه‌ڵک تێپه‌ڕ بوو
له ستراتیژی ئه‌وان.....ئه‌وان(هێزه سیاسیه‌کانی
کۆردستان)ئه‌یانه‌وێت خه‌ڵکی کۆردستان بێنێنه مه‌یدان به‌دوای
موسه‌وی و که‌رووبی بکه‌ون......ئه‌وان هه‌موویان درۆشمی
"به‌ره‌یان"هه‌ڵگرتۆوه و پێیان وابوو ئه‌مریکا پڕۆژه‌یکی
هاوشێوه‌ی ئێراق بۆ ئێران پێک بێنێت.......ئه‌مه لایه‌نێکی بیر‌و
بۆجوونه‌که‌ی کاک سه‌لاح و حێزبی کمۆنیسته و لایه‌نێکی تری
ئه‌وه‌یه که سیاسه‌تی هێزه کۆردستانیه‌کانی له‌م ماوه درێژه‌دا
پێ باش نه‌بۆوه و خۆی و حێزبه‌که‌ی له نزیک بوونه‌وه له‌وان
خۆیان پاراستۆوه نه‌کو گڵاو بن و ئه‌ڵێت.....1-ئه‌بێت ئێمه
ڕاستگۆ بین و بڵێن موسه‌وی کێیه و ئامانجی له ناڕه‌زایه‌تی
ڕێخستن و هێنانه مه‌یدانی خه‌ڵک چیه.....2- ئێمه دژی ستراتیژی
له‌و شێوه‌ینه بۆ ئێران، که ئامرئکا بۆ ئێراقی
داناوه.......3-ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت به‌ره پێک بێنن تا سه‌رنجی
ئامریکا به‌ره‌و لای کۆردستان ڕابکێشن.....4- ئێمه ستراتیژی
جیاوازمان هه‌یه و ئه‌مانه‌وێت "پشت به خه‌ڵکی کۆردستان"
ببه‌ستین........5- ئه‌وان به نزیک بوونه‌وه له که‌رووبی و
موسه‌وی خواست و ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی کۆرد به لاڕێدا ئه‌به‌ن و
فریۆیان ئه‌ده‌ن به‌ڵام ئێمه ئه‌مانه‌وێت "بزووتنه‌وه‌ی کۆردستان
به‌هێز"بکه‌ین دژی کۆماری ئیسلامی........
ته‌واوی خه‌ڵکی کۆردستان له‌م ماوه‌ی 10یان ساڵه‌دا به چاو و گۆێ
خۆیان دیۆیانه و بیستوویانه که حێزبی کمۆنیست چ هه‌ڵوێستیکی
دۆژمن کارانه‌ی له مه‌ڕ حێزبه کۆردیه‌کانی ئێران و ئێراق و
ڕووداوه‌کانی هه‌ر دوولا دا بۆوه و به بارانی جنێۆ و تۆمه‌ت و
تانه و ته‌شه‌ر و قسه‌ی بێ بنه‌ما و قسه‌ڵۆکه‌ی سه‌یر و
سه‌مه‌ره‌دا، شت‌و شۆری بڕیۆن و ئابڕوو حه‌یای پێوه نه‌هێشتوون و
ئێستایچ باقیدارمان ئه‌کات به‌و په‌ڕی بێشه‌رمیه‌وه باسی
"ڕاستگۆیی"مان بۆئه‌کات.
ئه‌م خاڵانه‌ی ناو ۆتووێژه‌که‌ی کاک سه‌لاح و بیر‌و بۆچوونی حێزبی
کمۆنیست له کۆردستان به دوای جه‌نگی یه‌که‌می که‌نداوی فارسه‌وه
تاکۆ ئێستادا، به تایبه‌تی به دوای جیابوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕ له‌م حێزبه‌دا، په‌ره پێدانی دژایه‌تی کۆێر و ڕه‌شتاڵانه
ڕوانێن له کۆمه‌ڵه و لایه‌نه کۆردستانیه‌کان، ئه‌توانێت
ته‌وه‌ره‌ی باسێکی دیالێکتیکی بێت بۆ بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی ئێران و
کۆردستان، به‌ڵام ئا به‌و جۆره بیر‌و بۆچوونه‌ی کاک سه‌لاح،ڕۆخساری
بیرمه‌ندێکی کمۆنیست ده‌ر ئه‌که‌وێت که چۆن زیره‌کانه ڕاستیه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئه‌شێوێنێت و له زانستی ماتریالێستی بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و چینایه‌تی حێزبه‌که‌ی،تێئۆری ئه‌تاشرێت و
به پێوه‌تلاندنی لایه‌نه‌کانیتر به پشت کردن له خه‌ڵک و
فریۆدانیان و چوونه باوه‌شی سه‌رمایه‌داریه‌وه،ئاوی ته‌هاره‌ت
به سه‌ری خۆیدا ئه‌ڕێژێت و وه‌سڵی ته‌عمید بۆ خۆی و هاوڕێکانی
ئه‌گرێت.
بژی شۆڕش! بژی مافی چاره‌نووس بۆ گه‌لانی به‌شخۆراوی ئێران! بژی
فێدراڵیزم!
سه‌رکه‌وتوو بن!!!
ئاره‌ش رۆسته‌می 11/2/010
|