سـرودی کـۆمـه‌ڵـه

ســایتــه‌کـانی تر

سایتـی ژنانـی کـۆمـه‌ڵـه

نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات

هاوڕیێانی گیانبه‌ختکردو

ســایتــی کــۆمــه‌ڵــه‌

ئـــارشیـــــــو

Rojhelattv Live

 

 

بروسكه‌ی پیرۆزبایی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی

پڕۆسه‌ی سه‌ركوتووانه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی عێراق له‌ هه‌ریمی كوردستان

 

له‌ رۆژی 7/3/2010 دا هه‌موومان بینیمان كه‌ پڕۆسه‌ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی عێراق له‌ هه‌ریمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌شداریی گه‌رم و گوڕ و به‌ربڵاوی جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵكی كورد به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ رۆژێكی دیكه‌ له‌ موماره‌سه‌ی دێمۆكراسی به‌ ده‌خاله‌تی راسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌ چاره‌نووسی سیاسی خۆیان وه‌ك رۆژێكی مێژوویی تۆمار كرا. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی به‌ ته‌واوی ئارام، ئازاد و دێمۆكراتیكدا بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی گه‌لی كورد له‌ باشوری كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو. ئه‌م ئه‌زموونه‌ به‌ نرخه‌ دێمۆكراتیكه‌ بۆ خه‌ڵكی كورد، جارێكی دیكه‌ سه‌لماندی كه‌ ئه‌زموونی هه‌ریمی كوردستان نموونه‌ و ئولگویه‌كی دێمۆكراتیكی باشه‌ نه‌ته‌نیا له‌ عێراق به‌ڵكوو بۆ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه.

كۆمه‌ڵه‌ به‌م بۆنه‌وه‌، به‌ڕێوچوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی پڕۆسه‌ی دێمۆكراتیك و ئازادی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارڵه‌مانی عێراق له‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم پێرۆزبایی ده‌كات. به‌ هیوای وه‌دیهاتنی سه‌رجه‌م خواسته‌ ره‌واو مێژووییه‌كانی گه‌لی كورد له‌م به‌شه‌ له‌ كوردستانی ئازاد كراودا.

 

 

سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

10-3-2010