|
وته‌ی ڕۆژ
2009-06-20
وتاری هه‌ینی خامنه‌یی، كۆتایی یان ده‌ستپێك
ڕۆژی هه‌ینی وه‌لی فه‌قیه، دوای چه‌ندین رۆژ چاوه‌روانی وتاری
سیاسییه‌كه‌ی نوێژی جومعه‌ی پێشكه‌ش كرد. دمارگرژی له‌گه‌ڵ برێك
نه‌وازشی باوكانه به نیسبه‌ت نه‌یارانی خۆی، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی
براگه‌ورانه وێرای پشتیوانی بێئه‌ملاو ئه‌ولا له سه‌ره‌ك كۆماره به
زۆر داسه‌پاوه‌كه‌ی، ناوه‌رۆكی سه‌ره‌كی وتاره‌كه‌ی پێكدێنا.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو له ناو دیوه داخراوه‌كاندا
گوزرابێ هه‌مان جیهه‌ت و ناوه‌رۆكی وتاره‌كه‌ی خامنه‌یی بووبێت و له
چه‌ند رۆژی داهاتووشدا دانوستانه‌كان له ئاستی سه‌ره‌وه هه‌ر به‌و
ئاقاره‌ی ئیستادا برۆن بۆ كاندیدا نارازییه‌كان و خه‌ڵكی توره له
شه‌قامه‌كان رێگایه‌ك نامێنێته‌وه جگه له‌وه برۆنه‌وه ماڵێ و یان
خۆیان بۆ شه‌رێكی مان و نه‌مان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئائینی به
رێبه‌ری خامنه‌یی ئاماده كه‌ن.
خامنه‌یی به‌ر له هه‌موو كه‌س ئه‌و كه‌سانه‌ی هیوابڕ كرد كه ئاسۆی
شۆڕشێكی دیكه له ئێران و رادیكالیزه بوونی خواست و ویسته‌كانی خه‌ڵك
بۆته مۆته‌كه‌ی هه‌موو شه‌ویان. چ له ناو رووناك بیرانێك كه ته‌نیا
ده‌رسێكی له شۆڕشی
58ی
ئێرانیان وه‌رگرتووه دژایه‌تی له گه‌ڵ ئینقلابه و چ له‌ناو
كاندیداكانی رێفۆرمخواز كه به هیوای سه‌ركه‌وتنێكی ئاسانتر بوون كه
تێیدا خه‌ڵكیش رادیكاڵتر نه‌بن و ئه‌وانیش بتوانن سه‌ركه‌وتنی خۆیان به
سه‌ر ره‌قیبه‌كه‌یان مسۆگه‌ر كه‌ن.
له هه‌مان كاتدا لاینگرانی خامنه‌یی و داروده‌سته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد چه‌ند رۆژ پێش ئه‌و وتاره وه‌ك قسه‌ی ئاخر یان به واته‌ی خۆیان
"فصل الخگاب" ته‌ماشا ده‌كه‌ن كه ده‌بێ ئیتر كێشه‌كان ببڕێته‌وه و
ته‌واوی كات. قسه له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئایا قسه‌كانی خامنه‌یی
قسه‌ی كۆتایی پێهێنانه یان خود ده‌ستپێكه. گشت ئاماژه‌كان له‌م چه‌ند
حه‌وتوویه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن و به تایبه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان
ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتووه خۆی بۆ دژایه‌تی
ئاشكرا له گه‌ڵ رێبه‌ر واته ولایه‌تی فه‌قیه ئاماده كردوه. ئه‌گه‌ر
ته‌نانه‌ت ناره‌زایه‌تی پنگخواردوی نیزیك به سی‌ساڵیش به حیساب
نه‌هێنین، ته‌نیا ئه‌م دوو حه‌وتوویه‌ی ئاخر هاوسه‌نگی سایكۆلۆژیكی له
به‌ینی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك به ته‌واوی ئاڵوگۆڕی به سه‌ر هاتووه.
خامنه‌یی به ته‌واوی له رۆڵی داوه‌ر و قازی هاتۆته ده‌رێ و بۆته
به‌شێك له كێشه‌ی ناو باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ك و له لایه‌كی تر
بۆ یه‌كه‌مین جار خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵك له خیابانه‌كان به دژی خۆی
راده‌گه‌ینێ و هه‌ره‌شه‌ی سه‌ركوتی ده‌كا.
شۆڕشی
58ی
ئێران له دژی پاشایه‌تی به هێنانه سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های
دیكه ئه‌م جاره‌یان به جێگای تاج به مێزه‌ری مه‌ڵایه‌تی پێشانده‌ری
ئه‌و راستییه كه شۆرشی ئه‌م جاره به دژی ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی
فه‌قیه له روانگه‌یه‌كه‌وه ته‌واوكه‌ری شۆرشی
58ه
بۆ هێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌ڵبژیردراوی خه‌ڵك، به‌رپرس و قابیلی گۆڕین
هه‌ركات جه‌ماوه‌ر له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیك بریار بدا. ئه‌و
واقعییه‌ته كه پاشای ئه‌م جاره له هه‌مان كاتدا پێشنوێژیشه و
مێزه‌ری به سه‌ره، شتێك له‌و راستییه ناگۆڕێ.
ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئیستا له شه‌قامه‌كاندان و شه‌وانه له سه‌ر بانه‌كان
هاوار ده‌كه‌ن، بیانهه‌وێ و یا نه‌یانه‌وێ، یان له‌و ئه‌ركه‌ی له سه‌ر
شانیانه به ئاگا بن یان نا، ئه‌روكه‌ی مێژوویه‌كه‌یان ته‌واوكردنی
شۆڕشی سی ساڵ له‌و پێشه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ریبه‌ری ئه‌و
شۆرشه ده‌بێ بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و رساله‌ته مێژوویه
هه‌ست پێبكه‌ن و بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئاماده بن.
بانگه‌شه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ راگه‌رتنی بێده‌نگی له كاتی خۆپێشاندان،
پێشنیاری هاواری اللهواكبر
له سه‌ر بانه‌كان، چه‌واشه كردنی خه‌ڵك به مه‌به‌ستی به لاریدابردنی
جیهه‌تی ئاخێزی جه‌ماوه‌رییه. له بانگه شه‌ی بێده‌نگی را‌گرتن له
راستیدا به‌ر به كوتنی ئه‌و دروشمانه ده‌گرن كه ویستی واقعی خه‌ڵك
ئاشكرا ده‌كا و له پێشنیاری الله و اكبر رساله‌تی مێژوویی هه‌ستانه‌كه
كه بریتیه له جیاكردنه‌وه ده‌وڵه‌ت له ئائین له به‌ر چاوی خه‌ڵك
لێڵ ده‌كه‌ن.
به‌ڵام بۆ گواستنه‌وه‌ی ریبه‌ری شۆڕشی ئه‌م جاره و به
ده‌سته‌وه‌گرتنی هاوساری جولانه له لایه‌ن ریبه‌رانی واقعی و شیاو هیچ
رێگایه‌ك نیه غه‌یری به‌شداری كردنی گه‌رم و گۆڕ تێدا ئه‌و مه‌رجی
سه‌ره‌كی كاریگه‌ری دانان له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دژی
كۆماری ئیسلامی و ویلایه‌تی فه‌قیهه.
"فصل
الخگاب" خامنه‌یی كوتایی به هیچ نه‌هێناوه، له راستیدا كێشه‌كه و
ململانییه‌كه به دوای ه‌وه‌دا به گه‌رمو گۆڕی ده‌ستی پێكردوه.
شه‌قامه‌كان هاوار ده‌كه‌ن گوڵ لیره‌یه وه‌ره لیره سه‌ما كه.
|