|
وته‌ی ڕۆژ
2009-06-27
به‌زین یا پشوودان بۆ هه‌ستانێكی دووباره
گه‌رچی خامنه‌یی وه‌ك وه‌لی فه‌قیه و له هه‌مان كاتدا پێشنوێژی تاران
له رۆژی
هه‌ینی رابردوو به‌ڵێنی دابوو كه ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران نه‌چنه‌وه
ماڵه‌كانیان و ده‌ست له خۆپیشاندان هه‌ڵنه‌گرن، ئه‌وه دێته‌وه و ئه‌م
جار له‌وه‌ش تووندتر قسه ده‌كا، به‌ڵام جارێ به‌ڵێنێیه‌كه‌ی به جێ
نه‌هێنا و به جێگای خۆی ئه‌حمه‌دی خاته‌می ئه‌ندامی مه‌جلیسی
خوبره‌گانی ره‌هبه‌ری بۆ نوێژی جومعه نارد.
نه‌هاتنی خامنه‌یی خۆی جێگای لێكدانه‌وه‌ی وردتره و به‌ڵام هه‌ر
ئه‌وه‌نده ده‌توانین بڵێن كه ده‌سه‌ڵاتی تووندره‌وی وه‌لی فه‌قیه و
ده‌وڵه‌ته پادگانییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هێشتا كاته‌كه به گونجاو
نازانن تا وه‌لی فه‌قیه سه‌ر له نوێ له نوێژی هه‌ینی ئه‌و جۆره‌ی
به‌ڵێنی دابوو، بێت و هه‌ره‌شه‌ی توندتر بكات. راسته خۆپێشاندانه‌كان
به‌و وزه‌و ژماره‌ی رۆژانی هه‌وه‌ڵ مه‌ودای درێژه‌دانی لێبڕاوه و به
رواڵه‌ت تا راده‌یه‌ك سه‌ركوت كراوه، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌ره‌كان ده‌زانن كه
هێمنی هه‌نووكه وه‌ك سكلی بن خۆڵه‌میشه و هه‌ر ئان ده‌توانی گر
بگرێته‌وه. وا لێكدراوته‌وه كه جارێ خامنه‌یی باشتره بێده‌نگی
هه‌ڵبژێرێت.
بۆیه‌ش
ئه‌م جاره نوێژی هه‌ینی تاران به پێش نوێژی ئه‌حمه‌دی خاته‌می یه‌كێك له
ئه‌ندامانی مه‌جلیسی خۆبره‌گان به‌ریۆه‌چوو. ئه‌حمه‌دی خاته‌می له چه‌شنی
هاوقوماشه‌كانی خۆی هه‌تا توانی به‌باڵای رێبه‌ریدا خوێندی و دواتر كه‌وته
هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵكی نارازی. ناوبراو تووندوتیژییه‌كانی
ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی شاره‌گه‌وه‌ره‌كانی ئێران و به‌تایبه‌ت شاری تارانی به
هێزه ده‌ركییه‌كانه‌وه گرێدایه‌وه و شانۆگه‌ری خولی ده‌هه‌می سه‌رۆك
كۆماریشی به شكۆدارترین و سالمترین هه‌ڵبژاردنی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی
ناودێر كرد. جه‌نابی پێشنوێژ
كه‌سانی به‌شداربوو له‌م جوڵه سیاسیه به‌هێزه‌ی به موحاربه ناوبرد و
داوای سه‌ركوتی تووندتری خه‌ڵكی نارازی كرد. تا ئێره و به وتنی ئه‌و
هه‌ره‌شانه ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه ویستی به رای گشتی ئێران
بڵێت كه كۆنترۆڵی به سه‌ر وه‌زعه‌كه‌دا هه‌یه و حازر نیه پاشه‌كشه
بكات.
به هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه ئه‌م ئاخیزه خستویه‌تی
ناو تانوپۆی ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌ها به‌هیز و رووخێنه‌ر بووه كه له گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش كۆنترۆڵی شه‌قامه‌كان به یارمه‌تی سه‌ركوتی بێبه‌زه‌یانه به
ده‌سته‌وه گیراوه و به‌شێكی به‌رچاوی كه‌سایه‌تی و نوخبه
نارازییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ركراون، به‌ڵام مۆته‌كه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی
دووباره‌ی جه‌ماوه‌ر، كار به‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی كودتاكه‌ی خستۆته خۆ
تا به‌شكم ریبه‌رانی بزووتنه‌وه‌كه ببنه پای سازشێك كه زه‌مانه‌تی
ئه‌وه بكات تا خه‌ڵك نا‌ئومێد و بێهیوا بۆ ماڵه‌كانیان بنێرنه‌وه.
ده‌نگۆی هه‌وڵ و تقالاكان بۆ گه‌یشتن به رێگایه‌ك بۆ سازان به گه‌رمی
له ئارادایه، هه‌ر له ره‌فسه‌نجانی كه له قوم له ناو مه‌لاكان له
جوڵه‌جوڵ دایه تا پێشنیاره‌كانی كه‌سایه‌تییه‌كانی ئیسلاحخواز ئاماژه
به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌كه ته‌نیا به سازانیك له
سه‌ره‌وه ده‌توانێ تا راده‌یه‌ك زه‌مانه‌تی كاریگه‌ری درێژخایه‌نی
سه‌ركوته‌كه بكات. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ریبه‌رانی بزووتنه‌وه
كه‌سانێكن كه به ده‌ستی جه‌ماوه‌ر بۆ پێشه‌وه پاڵپێوه‌ندراون و ئه‌وان
رابه‌رانێك نه‌بوون كه له پرۆسه‌یكی خه‌باتكارانه و سیاسی بۆ خۆیان
له ریزی پێشوه جێگایه‌كیان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر كردبێت. ئه‌و راستیه
ده‌ستی ئه‌وانی تا راده‌یه‌كی زۆر له سازش كردن و گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵك
بۆ ماڵه‌كانیان ده‌به‌ستێت.
كۆمه‌ڵگای ئێران به سه‌ر هێڵی هه‌ستیارترین رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی سیاسی‌دا
تێپه‌ڕ ده‌بێت و هیچ كه‌س ناتوانێ لێكدانه‌وه‌یه‌كی ره‌ها له رۆژانی
داهاتووی بارودۆخی سیاسی ئێران به‌ده‌سته‌وه بدات. له كاتێكدا كه
ناره‌زایه‌تی له دژی كۆماری ئیسلامی به‌شیۆازه جۆراوجۆره‌كان له
ئارادایه، ململانێ و ناكۆكی له نیۆان باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات گه‌یشتۆته
ئاستێكی به‌رز و به‌شێكی به‌رچاو له خوتبه‌كانی نوێژی هه‌ینی دوێنێش له
ئاراسته‌ی درێژه‌ی ئه‌م ناكۆكی و كێشمه‌كێشانه ته‌رخان كرابوو.
ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی نارازی ده‌گه‌ڕێته‌وه، گه‌یشتن به كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتی
به‌نرخی مێژووییه و له ئه‌گه‌ری له‌باربوونی هه‌لومه‌رجی خه‌باته‌كه،
ته‌نانه‌ت ده‌كرێ باس له داڕمان و روخاندنی كۆماری ئیسلامی له كورت ماوه
بكرێت. تا هه‌نووكه خه‌ڵكی نارازی سه‌ره‌ڕای هه‌موو خاڵه لاواز و
به‌هێزه‌كان توانیویانه له‌باری چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی، چه‌ندین هه‌نگاو
پێشڕه‌وی بكه‌ن. له ناو ئه‌م ده‌سكه‌وتانه ده‌توانێین ئاماژه به
نه‌مانی قدوسیه‌تی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئائینی ته‌نانه‌ت له ناو
باڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی، تێكشكانی ترس و دروستبوونی جه‌ساره‌ت له ناو
خه‌ڵك، نیشاندانی رواڵه‌تی راسته‌قینه‌ی كۆماری ئیسلامی به كۆمه‌ڵگای
جیهانی و زۆر بابه‌تی دیكه بێت.
زۆرتری ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌روات كه ئێمه له
ناوه‌راستی پشوویه‌كین بۆ هه‌ستانێكی دیكه‌ی به هێز. رۆژه‌كانی
یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه كه‌وتۆته ئه‌ژماردن.
|