|
وته‌ی ڕۆژ
2009-07-06
ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه‌ی به‌ندكراوان بۆ تۆقاندنی جه‌ماوه‌ر
خامنه‌یی له نوێژی جومعه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و له كاردانه‌وه‌یه‌ك
به خۆپیشاندانه ئیعترازییه‌كانی تاران و شاره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی
ئێران، ووتی ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌ر
به‌رده‌وام بێت و به قسه‌م نه‌كه‌ن، ئینجا جارێكی دیكه دێمه‌وه و ئه‌م
جاره‌یان ئێتر به جۆرێكی دیكه قسه ده‌كه‌م. هه‌ره‌شه‌كه زۆر ئاشكرا
بوو گه‌رچی به شێوازێكی ناراسته‌وخۆ باسی كرا.
خه‌ڵكه‌كه ده‌ستیان هه‌ڵنه‌گرت و خۆپیشاندانه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام بوو،
خامنه‌یی ئه‌و جۆره‌ی به‌ڵێنی دابوو خۆی نه‌هاته‌وه بۆ خوتبه‌ی
نوێژی جومعه حه‌وتووی دوایی، به‌ڵام له جیاتی خۆی یه‌كێك له ده‌ست
و پێوه‌نده‌كانی خۆی به ناوی ئه‌حمه‌د خاته‌می نارد. ئه‌م مه‌ڵایه
ئه‌م جاره‌یان به ئاشكرا هه‌ره‌شه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌و ئه‌زییه‌ت وئازاری
فیزیكی گرتووه‌كانی كرد. به بێ هیچ شه‌رمێك ووتی ده‌بێ كارێك له
گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه و گیراوه‌كان بكه‌ین كه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ئێران ببنه
عیبره‌ت.
له‌م رۆژانه‌دا بۆ یه‌كه‌مین جار هه‌واڵی ئه‌وه گه‌یشتووه كه به‌عزێك
له‌و كه‌سانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا گیرابوون ئازاد
كراون. ئه‌و به‌سه‌ر هاتانه‌ی ئه‌وان له كاتی به‌ند بوونیان له زیندان
ده‌یگێرنه‌وه، هه‌موو ویژدانێكی مروڤایه‌تی ده‌هه‌ژێنێ. گیراوه‌كان له
به‌ر چاوی باقی هاوبه‌نده‌كانیان ده‌خه‌نه ژێر ئه‌شكه‌نجه و ته‌نانه‌ت
ده‌ستدرێژی جنسیان پێده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌وانه كه به جه‌سته‌یی
ئه‌شكه‌نجه كرا‌و و هێشتا سارێژنه‌كراو ئازاد كراوه به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ
هاورێكانی گیراوه‌ته‌وه. وه‌حشیگه‌ری و به‌ربه‌رییه‌تی مه‌ئمورانی
زیندان هه‌موو سنوورێكی به‌زاندوه.
یه‌كه‌مین پرسیار ئه‌وه‌یه كه بۆ چی ئه‌م كه‌سانه‌یان به‌و شێوه‌یه
ئازاد كردوه، به بێ ئه‌وه‌ی رایان گرن تا ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌و
وه‌حشیگه‌رێیه‌كانیان بسرنه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی
به‌ندیخانه‌كان نه‌زاندرێ كه له ناو به‌ندیخانه‌كان و گرتووخانه‌كان چ
به سه‌ر خه‌ڵك دێنن، ئه‌ی چۆن ببنه عیبره‌تی خه‌ڵك. گه‌رچی نابێ
ئه‌وه‌نده زێده‌رۆیی بكرێ كه دوایی بكه‌ونه ژێر گوشاری رای گشتی
جیهانی و دامه‌زراوه‌كان و هتد، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پێویسته به‌شی
ئه‌وه‌نده‌ش به خه‌ڵك نیشان بده‌ن تا هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌حمه‌دی خاتمی
له نوێژی جومعه به كرده‌وه ده‌ربێ. كه‌وابوو گومان له‌وه دانیه كه
ئازاد كردنی ئه‌و چه‌ند قوربانیه‌ی ئه‌شكه‌نجه، بۆ نیشاندانی بێسنووری
راده‌ی وه‌حشیگه‌ری و بێ به‌زیی ده‌سه‌ڵاته به خه‌ڵك به مه‌به‌ستی
تۆقاندنیان.
ره‌وتی رووداوه‌كان و ئاراسته‌یه‌ك كه بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی
ئه‌م جاره پێیدا ده‌روا به ئێمه‌ی نیشانده‌دا كه ئایا ئه‌و قوربانیانه
په‌یامنێری ترس و تۆقاندن ده‌بن یان سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه له كۆ
كردنه‌وه‌ی رق و قین له دژی سه‌ركوتگه‌رانی خه‌ڵك و هه‌وێنی
راپه‌رینێكی راسته‌قینه كه به شتێك كه‌متر له هه‌ڵپێچانی ئه‌م دام‌و
ده‌زگایه نگریسه رازی نه‌بێ.
پێویسته كه میدیای ئۆپۆزیسیون هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره و پان وبه‌رین بۆ
له قاودانی رژیم و ئاشكرا كردنی رواڵه‌تی دزێو و دژه مروڤی ئه‌م
نیزامه سیاسیه بده‌ن. بۆ خه‌ڵكانێك كه خه‌باتێكی دۆر و درێژتریان له
دژی كۆماری ئیسلامی بووه، رواله‌تی دزێوی ئه‌م سیستمه به
ئه‌شكه‌نجه دژه مروڤییه‌كانی شتێكی تازه و دیارده‌یه‌كی ئیمرۆیی
نیه، به پێچه‌وانه ئه‌وه به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
بووه له دژی نه‌یارانی، ئه‌وه‌ی كه تازه‌یه نیشاندان و به كار
هێنانی ئه‌م لایه‌نه له رژیمه به‌ئاسایی‌ترین جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك.
بۆیه‌ش ئه‌زمونه‌كه خه‌ریكه له ئالقه‌یه‌كی به‌ر ته‌سكی خه‌باتگیران
ده‌گوازرێته‌وه بۆ تێگه‌یشتنێكی جه‌ماوه‌ری.
|