|
وته‌ی ڕۆژ
2009-07-07
سپای پاسداران هێزی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ركووت
سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی وه‌ك شه‌ریكێكی ئابووری بێ ئه‌ملاوئه‌ولای
ده‌سه‌ڵات و وه‌ك یه‌كێك له باسكه‌كانی سه‌ركوت و تۆقاندن، له‌م چه‌ند
رۆژه‌ی دوایی گه‌وره‌ترین و هه‌ستیارترین ئه‌ركه‌كانی دام وده‌زگای فاشیزمی
مه‌زهه‌بی ئێران پراكتیزه‌ده‌كات و په‌یتاپه‌یتا له زمانی فه‌رمه‌نده و
به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌م ئۆرگانه‌وه هه‌ڕه‌شه بڵاوده‌كاته‌وه.
تازه‌ترینی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه، قسه‌كانی به‌رپرسی ئیداره‌ی سیاسی سپا و
یه‌كێك له فه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی ئه‌م ئۆرگانه‌ی كۆماری ئیسلامییه.
"یه‌دوڵا جه‌وانی" به‌رپرسی ئیداره‌ی سیاسی سپای پاسداران له ریۆڕه‌سمی
كردنه‌وه‌ی كۆنفڕانسی به‌رپرسانی سیاسی ئه‌م ده‌زگایه‌دا، بۆ جارێكی‌تر
هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی نارازی و هه‌نگاوه دیموكراتیكه‌كانی خه‌ڵكی به
ئاژاوه‌گێڕی ناوزه‌د كرد. ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، رایگه‌یاند
كه چاودێری كردن و كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه خستراوه‌ته ئه‌ستۆی سپای
پاسداران و رایگه‌یاند، هه‌نووكه كۆماری ئیسلامی كه‌وتۆته قۆناغێكی نوێ و
ئه‌ركی سپای پاسداران را‌گرتن و به‌رده‌وامبوونی شۆڕشی ئیسلامییه.
ئامانجی سه‌ره‌كی له پێكهێنانی سپای پاسداران واته پارێزگاری كردن
له شۆڕشی ئیسلامی، ده‌ور و رۆڵێكی كه ئه‌م هێزه نیزامییه له شه‌ری
ئێران و عێراقدا بینی، به‌كار هێنانی -وه‌ك وه‌فادارترین هێز به نیزامی
سیاسی- بۆ سه‌ركووتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد،
گرینگی یه‌كجار زۆری له هاوسه‌نگی كێشه‌كانی نێو باڵه‌كانی كۆماری
ئیسلامی، به تایبه‌ت ده‌ورێكی كه به‌شه زانیارییه‌كانی له سه‌ركوتی
چالاكانی سیاسی بوویه‌تی، گشت ئه‌وانه قۆرسایی زۆر گرینگ ده‌دا به
لێداونه‌كانی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م هێزه.خۆتێوه‌ردانی راسته‌وخۆ له
سیاسه‌تی ناوخۆیی له لایه‌ن فه‌رمانده پایه‌به‌رزه‌كانی سپای
پاسداران، له حقیقه‌تدا له كاتی سه‌ره‌ك كۆماری خاته‌می‌یه‌و ده‌ستی
پێكرد و هه‌نگاو به هه‌نگاو له پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام و نه‌پساوه، به
تایبه‌ت له ده‌ورانی سه‌ره‌ك كۆماری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و به كار
هێنانی فه‌رمانده‌كانی ئه‌و سپایه له كابینه‌كانی ده‌وڵه‌ت و
وه‌زارتخانه‌كان سپای پاسدارانی كرد به ئاكته‌ری سه‌ره‌كی
هاوكێشه‌كانی ناوخۆیی و ته‌نانه‌ت سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌كی كۆماری
ئیسلامی. به هه‌مو ئه‌وانه‌شه‌وه هه‌ڵبه‌ت وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و
راستیه یارمه‌تی ده‌دا به تێگه‌یشتنێكی بابه‌تی تر، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
كه ئه‌م هێزه جگه له كوردستان و تا راده‌یه‌كیش له شوێنه
سنوورییه‌كان وه‌ك به‌لوچستان، تا ئیستا راسته‌و خۆ بۆ تێكشكاندنی خه‌ڵكی
نارازی له شه‌قامه‌كان به كار نه‌هێندراوه. له شاره گه‌وره‌كان له‌م
ماوه‌دا ئه‌وه زۆرتر هێزه ئینتزامییه‌كان بوون كه بۆ داسه‌پاندنی یاسا
كۆنه‌په‌رستانه‌كانی حكوومه‌ت له گه‌ڵ خه‌ڵك رووبه‌روو بوونه‌وه. له
تووند و تیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به جوڵانه‌وه‌ی ژنان و خوێندكارانیش له
ماوه‌ی به تایبه‌تی حكوومه‌تی خاته‌می زۆرتر هێزی به‌سیج نیروی
ئینتزامی و ئه‌و هێزه ئه‌منییه‌تییه‌ی به لیباس شه‌خسی ناوبانگی
ده‌ركردوه، ده‌وری گێراوه. هه‌نگاوی گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی سپای
پاسداران له كۆنترۆڵی وڵات ده‌ورێكی دیاریكه‌رتر بگێڕێ هێنانی به‌سیج
بۆ ژێر فه‌رمانده‌هی سپا بوو. ئه‌و هێزه واته به‌سیج له بزووتنه‌وه
ئه‌م دواییه‌دا رۆلێكی سه‌ره‌كی بوو. دیاره ئه‌و رۆڵه‌ی له ژێر
فه‌رمانده‌هی و ئامۆژگارییه‌كانی راسته‌وخۆی سپای پاسداران جێبه‌جێ
كردوه.
ئه‌گه‌ر تائیستا و له به‌ر چاوی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی ئێران به
تایبه‌ت له شوێنه‌كانی ناوه‌ندی ئێران و به تارانیشه‌وه سپای
پاسداران قه‌در و حورمه‌تێكی بوو وه‌ك هێزێك كه به عه‌مه‌لی و كرده‌وه
خۆی له سه‌ركوتی خه‌ڵك له شه‌قامه‌كان و زانستگاكان ده‌پارێزی،
نه‌كه‌وتبوو به‌ر رق و قینی جه‌ماوه‌ری نارازی، له‌م بزووتنه‌وه سیمای
واقعی و راسته‌قینه‌ی ئه‌م هێزه كه فه‌رمانده‌هی به‌سیج ده‌كات و به
ده‌ستی ئه‌و جنایه‌تی گه‌وره و تاوانی بێوینه‌ی له بێره‌حمی و
نامروڤی خۆڵقاند، تا راده‌یه‌كی زۆر ده‌ركه‌وت.
ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد له گه‌ڵ زۆربه‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی
دیكه‌ی ئێران به درێژایی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و به ئه‌زموونی رۆژانه‌یان،
بۆته تێگه‌یشتنێكی ئاسایی له مه‌ڕ ماهییه‌تی سپای پاسدارن خه‌ریكه
ده‌بێته تێگه‌یشتنێكی گشتی له باقی شوێنه‌كانی دیكه له ئێران.
گشتگیری ئه‌زموونه‌كان و زۆر تیگه‌یشتنی هاوبه‌شی دیكه ده‌توانێ
سه‌رئه‌نجام ببێته هه‌وێن و به‌ستێنێكی له بار بۆ هاوخه‌باتی گه‌ڵانی
ئێران بۆ هه‌ڵپێچانی ئه‌م داموده‌زگایه نگریسه.
|