|
وته‌ی ڕۆژ
2009-07-08
قسه‌كانی هاشمی شاهرودی‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ك
مه‌حموودی هاشمی شاهرودی به‌رپرسی ده‌زگایی قه‌زایی رژیم به‌ده‌ركردنی
به‌خشنامه‌یه‌ك داوای له‌دادگاكانی رژیم كردووه به‌ته‌واوی دژی كه‌ناڵه
راگه‌یاندنه ده‌ركییه‌كان كه‌ناو براو به‌دژی نیزام وسه‌فی كردوون
هه‌ڵوێست وه‌ربگرن. ناوبراو له‌به‌شێك له‌به‌خشنامه‌كه‌دا باسی له‌وه
كردووه كه هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌و راگه‌یاندنه
ده‌ركییه‌یانه له‌گه‌ڵ تاوانی قورس رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌و تاوانه‌كانیان
ده‌چێته خانه‌ی تاوانی دژی ئاسایشی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی‌و ئه‌مه‌ش
10
ساڵ سه‌پاندنی زیندانی به دواوه ده‌بێت. ئه‌م به‌خشنامه‌یه له‌كاتێكدا
به‌م شێوه هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه ده‌رده‌چێت كه له‌ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی
رابردوودا‌و له‌كاتی ئاخێزه ئیعترازییه‌كان، به‌شێكی به‌رچاو له
ماڵپه‌ڕه‌كان فیلتێركران‌و هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌ناڵی ئاسمانی به‌هۆی
پارازیت له‌ناوخۆی ئێرانه‌وه كێشه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یان بۆ دروست ببو.
كۆماری ئیسلامی به‌درێژایی ده‌سه‌لاتی خۆی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دژی هه‌ر
جۆره راده‌ربڕێنیكه له‌ئاسته جیاوازه‌كاندا به‌ته‌واوی كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندنی له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا قۆرغ كردووه. ئه‌وه‌ی كارنامه‌ی چه‌ندین
ساڵه‌ی میدیا‌و راگه‌یاندن له‌ئێران له‌خۆی به‌جێهێشتووه، ئه‌و راستییه‌ی
سه‌لماندووه كه هیچ كات كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌ئێران نه‌بوونه‌ته
تریبونێك بۆ ده‌ربڕینی خواست‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، راگه‌یاندن‌و
به‌گشتی ماس میدیا له‌كۆماری ئیسلامی به‌ته‌واوی له‌خزمه‌تی سیاسه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی حاكم بووه‌و ئه‌وه‌شی تێدا بڵاوبووته‌وه به‌ته‌واوی بانگه‌شه‌و
پێدا هه‌ڵگوتن‌و دروشم بووه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كۆماری ئیسلامی.
كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان له‌كۆماری ئیسلامی‌دا به‌ته‌واوی به‌تاڵ بوون
له‌رۆحییه‌تی واقعیی راگه‌یاندنێكی بزۆز و ره‌خنه‌گه‌ر كه بتوانێت
به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كه‌م‌و كوڕی‌و كێشه‌و گرفته‌كان بڵاو بكاته‌وه.
بۆ جارێكیش له‌رژیمێكی وه‌ك كۆماری ئیسلامی كه ناوه‌ندی په‌ره‌پێدان‌و
به‌رهه‌مهێنانی گه‌نده‌ڵی ئیدارییه، باس له‌دزی‌و گه‌نده‌ڵی‌و به‌رتیل
خۆری به‌رپرسان نه‌كراوه.
خاڵێكی دیكه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج كه بۆته هۆی چاندنی ترس له دڵی هاشمی
شاهرودی‌و باقی كاربه‌ده‌ستانی باڵای رژیم كه به‌حه‌قیش له‌كاتی
كێشه‌كاندا وه‌ك مۆته‌كه به‌سه‌ر خۆیانه‌وه هه‌ستیان پێده‌كرد،
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و راپۆرت‌و فیلمی واقیعیی بووه له‌رووداوه‌كانی
ئه‌م دواییانه‌ی ئێران. گومان له‌وه دانییه كه راگه‌یاندنی كۆماری
ئیسلامی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی درۆ‌و چه‌واشه‌كارییه له‌هه‌واڵی
رووداوه‌كاندا. له‌كاتێكدا كه به‌شێكی ئاشكرا له راپه‌ڕینه
جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه نزیكه‌ی
20
كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا‌و زیاتر له‌هه‌زاران كه‌س له‌شاره جیاجیاكان
به‌ره‌و زیندان گوازرانه‌وه، ده‌نگ‌و ره‌نگی كۆماری ئیسلامی هیچ هه‌واڵ‌و
راپۆرتێكی واقعیی له‌م باره‌وه بڵاونه‌كرده‌وه. خرۆشانی جه‌ماوه‌ری چه‌ند
میلیۆنی شاری تارانی به هاتنه سه‌رشه‌قامی چه‌ندین كه‌سی سه‌ر به
وڵاتانی بێگانه وه‌سف ده‌كرد كه به مه‌به‌ستی خه‌سار گه‌یاندن به
سامان‌و داراییه‌كانی خه‌ڵك هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام. له‌كاتێكدا كه
جووڵانه‌وه‌ی به‌هێزی خه‌ڵك ترسی به‌ته‌واوی خستبووه دڵی شه‌وپه‌ره‌ستان،
راگه‌یاندن‌و كاناڵه‌كانی سه‌ر به‌حكوومه‌ت كێشه‌و ناكۆكیی‌و خۆپیشاندانی
وڵاتانی دیكه‌ی بڵاوده‌كرده‌وه. له‌كاتێكدا ئه‌مه ئه‌ركی واقعیی
راگه‌یاندنه كه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف راستیه‌كان بخاته به‌رده‌م
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه، به‌ڵام هیچ كات نه‌بووه رژیم‌و راگه‌یاندنه تا
سه‌ر ئیسقان مۆنۆپۆله‌كه‌ی باسی لێوه‌بكه‌ن.
پڕ ئاشكرایه كه رۆژانه له‌ئاستی شه‌قام‌و كۆڵان‌و زیندان‌و زۆبه‌ری
بواره‌كانی دیكه پێشێلكارییه‌كان له‌دژی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران به‌رێوه
ده‌چێت‌و ته‌نانه‌ت بۆ جارێكیش نه‌بووه كه كه‌ناڵه‌كانی رژیم هه‌واڵه‌كان
بخه‌نه به‌رده‌م بیروڕای گشتی. پێدا هه‌ڵگوتن‌و خستنه‌ڕووی ده‌سكه‌وته
نیزامی‌و دروستكردنی موشه‌ك‌و ده‌یان شتی دیكه‌ی له‌و جۆره بۆته
جه‌وهه‌ری سه‌ره‌كی كه‌ناڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی. به‌تێگه‌یشتن له‌م
راستیانه‌یه كه كۆمه‌ڵانی وشیاری كۆمه‌ڵگای ئێران بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای
راستیه‌كاندا بگه‌ڕێین رێگه‌ی رۆشتن به‌ره‌و سه‌یركردنی
كاناڵه‌ده‌ركییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر. بۆ نموونه له نائارامییه‌كانی ئه‌م
دواییانه هه‌ندێك له‌كاناڵه ده‌ركییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شه‌فاف
ته‌واوی ئه‌و فیلم‌و راپۆرتانه‌یان كه له‌رێگه‌ی موبایل‌و كامێرای
شه‌خسیه‌وه وه‌ده‌ست ده‌كه‌وت، بڵاو ده‌كرده‌وه‌و ئه‌مه‌ش ببوه هۆی
چوونه سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی بینه‌رانیان. له‌پاڵ خستنه‌ڕووی رووداوه
واقعییه‌كان‌و باسكردن‌و تاوتوێكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌م رووداوانه‌و
تامه‌زرۆیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران بۆ رۆشتن به‌ره‌و راستیه‌كان،
به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی بۆ شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان‌و چه‌واشه‌كردنیان
ده‌ستیان دایه پاڕازیت خستنه سه‌ر ئه‌م كه‌ناڵانه تاكوو به‌جۆرێك راده‌ی
دوژمنكاری‌و سه‌ركوته‌كانیان به‌شاراوه‌یی بمێنێته‌وه. كۆماری ئیسلامی
ته‌نانه‌ت ته‌حه‌مولی ئه‌و چه‌ند رۆژنامه نووس‌و هه‌واڵنێره‌ی كاناڵه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی نه‌بوو و ده‌ست به‌جێ هه‌موویان له‌شوێنی خۆیاندا قه‌تیس كردوو
وپاشان ره‌وانه‌ی زیندانی كردن.
به‌له‌به‌رچاو گرتنی گشت ئه‌م رێگری‌و له‌مپه‌رانه‌ی رژیم هێنابوویه
ئاراوه‌و ئه‌وه‌ی ئێستاكه‌ش هاشمی شاهرودی هه‌ڕه‌شه ده‌كات له‌و كه‌سانه‌ی
كه‌ڵك له كه‌ناڵه راگه‌یاندنه ده‌ركییه‌كان ده‌گرن، ئه‌و راستیه‌ی
ده‌بێت بوترێ كه ئیتر رۆژی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه ته‌واو بووه. كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ئێران وشیارترو لێبڕاوتر له‌وه‌ن كه له‌مه‌به‌ستی ئه‌م جۆره
خوتبه‌و وتاربێژیانه نه‌گه‌ن. جیهانی راگه‌یاندن‌و بواری ماس میدیا‌و
تێكنۆلۆژی هێنده گه‌شه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه نه‌ك كه‌سێكی وه‌ك
شاهرودی بگره دیكتاتۆری گه‌وره‌تر له‌ویش و سنووره جوغرافیاییه‌كانیش
ناتوانێ ببێته رێگری هه‌میشه‌یی.
|