|
وته‌ی ڕۆژ
2009-07-14
درۆكردنی به‌رپرسانی رژیمیش نابێته هۆی شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان
له‌كاتێكدا كه به‌شێكی زۆری ئه‌و فیلم‌و دێكمۆمێنتانه‌ی له‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینتێرنێت بڵاوبۆته‌وه گوزارشت له كوژرانی بێتاوانی ده‌یان
كه‌س له‌ئاستی سه‌رتاسه‌ری له نائارامییه‌كانی ئه‌م دواییانه له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی رژیمه‌وه ده‌كات. له‌كاتێكدا كه دام‌وده‌زگاكانی رژیم دانیان
ناوه به كوشتنی
19
كه‌س له‌خۆپیشانده‌رانی بێ تاوانی ئه‌م دوایییانه. له‌كاتێكدا كه چه‌ند
رۆژ له‌دانه‌وه‌ی ته‌رمی سۆهرابی ئه‌عرابی به‌بنه‌ماڵه‌ی له‌زیندانی
ئیڤین‌دا تێپه‌ڕنه‌بووه‌و ئه‌وه‌ی كه له‌ته‌رمی بێگیانیدا بینراوه جێگه‌ی
دووفیشه‌ك بووه له‌گیانیدا.
هه‌واڵه‌كان نامه‌یه‌كیان له‌حه‌سه‌نی فیروزئابادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه
چه‌كداره‌كانی رژیم بۆ ئیمامی زه‌مان بڵاوكردۆته‌وه. له‌م نامه‌دا ناوبراو
پاش پێداهه‌ڵگوتن به‌دیكتاتۆرێكی وه‌ك خامنه‌یی‌و هه‌روه‌ها شانازیكردن
به‌كۆماری ئیسلامی‌و هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌كانی، له‌و په‌ڕی بێشه‌رمیدا
گه‌وره‌یی خۆیانی به‌وه وه‌سف كردووه كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م
دواییانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، دام‌وده‌زگای سه‌ركوت‌و هێزه ئینیتزامییه‌كان
به‌هیچ جۆرێك رووی چه‌كه‌كانیان نه‌كردۆته خۆپیشانده‌ران. فیروزئابادی
له‌و په‌ڕی خۆێنساردیدا هۆكاری كوژرانی ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ
هێزه ده‌ره‌كییه‌كان‌و رایگه‌یاندووه كه كوژراوان له‌لایه‌ن خودی
خۆپیشانده‌ران‌و كه‌سانی سیخوڕی سه‌ر به ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه ته‌قه‌یان
لێكراوه.
ماوه‌یه‌كه به‌رپرسانی باڵای نیزامی له‌كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ریه‌كه‌و به
بێ له‌به‌رچاوگرتنی راستیه‌كان ده‌ستیان كردووه به‌لێكدانه‌وه‌ی ناڕاست
له‌پێوه‌ند به‌نائارامییه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان. ئه‌وه‌ی تا ئێستاكه
له‌م قسانه بیستراوه به‌زاندنی هه‌موو سنووره‌كانی ئه‌خلاق‌و هه‌روه‌ها
ناڕاست پیشاندان‌و چه‌واشه‌كردنی راستییه‌كان بووه.
به‌رپرسانی نیزامی كۆماری ئیسلامی‌و به‌تایبه‌تی حه‌سه‌نی فیروزئابادی
بۆخۆشخزمه‌تی كردنی به‌رێبه‌ری ویلایه‌تی فه‌قیه خاوه‌ن كارنامه‌یه‌كی
ره‌شه‌و قسه‌درۆیینه‌كانیشی له‌پێوه‌ند به‌م رووداوانه سه‌لمێنه‌ری
ئه‌وراستییه‌ن. هه‌موو
كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌رێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه له كاتی خۆپیشاندانی
هێمنانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ناڕازی ئێران شاهیدی ئه‌و په‌ڕی دڵڕه‌قی
هێزه‌كانی رژیم‌و به‌تایبه‌تی كه‌سانی ناسراو به‌لیباس شه‌خسیه‌كان بوون
كه‌ده‌ستیان له‌لێدان‌و سووكایه‌تی پێكردن به‌خۆپیشانده‌ران نه‌ده‌پاراست.
وێنه‌ی ئه‌و به‌سیجییه‌ی له‌سه‌ربانه‌وه ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ران
ده‌كردوهه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌پاش كوشتنی ندا ئاقا سوڵتان له‌لایه‌ن
خه‌ڵكه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و پێناسی به‌سیجی‌و دام‌وده‌زگای سه‌ركوتی له
گیرفاندا بوو به‌هیچ جۆرێك پاساو نادرێت.
خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌و راستییه كه‌به‌پێی یاسای رژیم نابێت هێزه
نیزامییه‌كان له‌گه‌مه سیاسیه‌كان ده‌خاله‌ت بكه‌ن‌و نابێت به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك له‌م بواره‌دا رۆڵی لایه‌نگری له‌لایه‌نێك یاخود حیزب‌و
كه‌سایه‌تیه‌ك بگێڕن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستاكه ئێمه رۆژانه شاهیدین رێك
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه‌و هێزه نیزامییه‌كان و له‌سه‌رۆی هه‌مووان سپای
پاسداران رۆڵی سه‌ره‌كی له‌هه‌ر گه‌مه‌یه‌كی سیاسی ده‌گێڕن. لێدوان و
راگه‌یاندنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی سپای پاسداران له گه‌ڵ
ووتووێژه‌كانیان هه‌ر له كاتی سه‌رۆك كۆماری خاته‌می تا ئیستا و به
تایبه‌ت له جه‌ریانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوایانه، هه‌مووی ئاماژه
به‌وه‌یه كه هێزی چه‌كدار و به تایبه‌ت سپای پاسداران یه‌كێك له
ئاكته‌ره هه‌ره گرینگه‌كانی مه‌یدانی سیاسه‌ته له ئێران و
ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی شیاوێتی ناوی
ده‌وڵه‌ته پاسداره‌كه‌ی له سه‌ردانراوه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به درۆكانی فیروزئابادی كه ئیدعا ده‌كا كوژراوه‌كانی
بزووتنه‌وه ئیعترازییه‌كه، به ده‌ست خودی خۆپیشانده‌ران و به
پیلانگێری نه‌یارانی نیزام كوژراون ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌بێ بكوترێ كه
ئه‌وه‌ی درۆ كردن ئاوا به راحه‌تی بۆ كار به‌ده‌ستانی رژیمی ئێران
ساده ده‌كاته‌وه، به‌ڵگه‌ی پشتراستكه‌ره‌وه نیه به‌ڵكو كه‌ش‌و
هه‌وایه‌كی دیكتاتۆری و داخراوی سیاسیه كه مه‌جال نادا به
شارۆمه‌ندان له‌سه‌ر رووداوی له‌و چه‌شنه لێكۆڵینه‌وه بكرێ و
راستییه‌كان له‌لایه‌ن لێژنه‌كانی ته‌حقیق و بێ لایه‌ن بخرێته روو.
ئه‌م تاقمه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، داروده‌سته‌یه‌كی تاڵانكه‌رن كه بۆ
به‌رده‌وامبوونی حوكمه‌كه‌یان ته‌نیا پشتیان به هێزی سه‌ركوت‌و زیندان‌و
كۆت‌و به‌ند به‌ستووه‌و درۆ كردن‌و چه‌واشه كردنی خه‌ڵكیشیان ته‌نیا
به‌پشت به‌ستن به كه‌ش‌و هه‌وای داخراوی سیاسی‌و نه‌بوونی ئازادی
ده‌ربڕینی بیر‌و ڕای جیاواز بۆ ده‌ڕواته پێش.
باشتر نیه له په‌نا ناوی ده‌وڵه‌ته پاسداره‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
سیفه‌تی درۆش زیاد كه‌ین‌و بڵێین حكوومه‌تی كودتاو درۆكه‌ی ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد؟ له‌جه‌ریانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‌و پڕوپاگه‌نده‌ی پاڵێوڕاوان‌و
دوایی له‌خۆپیشاندانه‌كان خه‌ڵكی ئێران درۆ كردنیان وه‌ك سیفه‌تێكی
جیانه‌كراوه‌ی ئه‌و رژیمه وه‌ك خه‌ڵات به ویلایه‌تی خامنه‌یی‌یان
به‌خشی.
|