|
وته‌ی رۆژ
15.07.2009
ده‌زگای قه‌زایی و كۆماری ئیسلامی،
به‌ره‌و دیكتاتۆری خامنه‌یی - ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
كۆماری ئیسلامی له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ هه‌رچی زیاتر په‌ره‌پێدان
به دیكتاتۆرییه‌ت و داخراوتركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌هه‌وڵی هه‌ڵۆه‌شاندنه‌وه‌ی
كانوونی وه‌كه‌لای ئێرانه كه ئه‌م ناوه‌نده ئه‌ركی چاودێریكردنی كاری
پارێزه‌ران و په‌سندكردن و سدووری مۆڵه‌تی پیشه‌یی پارێزه‌رانی له
ئه‌ستۆدایه. ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كۆماری ئیسلامی له ئاراسته‌ی
جێبه‌جێكردنی ئه‌م بابه‌ته و له زمانی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاته‌وه
كه‌وتوونه‌ته پێشنیاركردنی هه‌ڵۆه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده و ئه‌م
مه‌سه‌له‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵگای
ئێران.
ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی یه‌كێك له گه‌نده‌ل ترین و فاسدترین
به‌شه‌كای داموده‌زگای كۆماری ئیسلامی ئێرانه. ده‌زگای قه‌زاییش وه‌ك
ده‌زگای په‌روه‌رده دوای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی رووحانییه‌ت له ئێران
ژێرورۆ كرا و به ته‌واوی خۆی به ره‌نگی ته‌فسیری ویلایه‌تی فه‌قیهی
له ئیسلام و شه‌ریعه‌ت و فقهی شیعه‌ی12
ئیمامی ده‌رهێنا. سه‌ڵاحییه‌تی دادوه‌ری كه‌وته پاوانی پێاوانی
ئائینی، و فقه و شه‌ریعه‌تیش یان راسته‌وخۆ بوو به یاسا و یان له‌و
جێگایه‌ی ئه‌وه نه‌ده‌گونجا بوو به بنه‌مای یاسا.
ده‌زگای قه‌زایی له كۆماری ئیسلامی بوو به پارێزه‌ری سه‌ره‌كی
نیزامی ویلایه‌تی فه‌قیه و له په‌نای داموده‌زگا سه‌ربازییه‌كان وه‌ك
سپای پاسداران و ئه‌رته‌ش و هێزه ئینتزامییه‌كان و به‌شه
ئه‌منییه‌تییه‌كان رۆڵی سه‌ره‌كی له‌و بواره‌دا گێراوه و هه‌تا ئیستاش
هه‌ر به‌رده‌وامه. له رژیمی پاشایه‌تیدا ره‌سیده‌گی به تاوانه
سیاسییه‌كان له هه‌موو نه‌وعێكی له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی
دادگوسته‌ریدا نه‌بوو و دادره‌سی ئه‌رته‌ش كه ده‌زگایه‌كی به ته‌واوی
نامه‌ده‌نی و سه‌ربازی بوو، به‌ناو تاوانبارانی سیاسی و ئه‌منییه‌تی
موحاكمه ده‌كرد. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ده‌زگایه واته دادره‌سی ئه‌رته‌ش
ئیداره‌یه‌كی به ته‌واوی داپڵۆسێنه‌ر بوو كه له ده‌سه‌تی شا و
ده‌رباره‌كه‌ی دابوو و بۆ مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی نیزامی پاشایه‌تی و
تێكشكاندنی نه‌یارانی دیكتاتۆری سه‌لته‌نه‌تی به كار ده‌هێنرا و به
ته‌واوی نادیموكرات بوو. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه ده‌بوو به هۆی ئه‌وه كه
وه‌زارتی دادگوسته‌ری به ته‌واوی له‌و ئه‌ركه واته سه‌ركوتی
نه‌یارانی سیاسی معاف بێت و ناچار نه‌بێت وه‌ك دادره‌سی ئه‌رته‌ش گوێ
له مستی ده‌ربار و شه‌خسی شا بێت. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه دادگوسته‌ری
تا راده‌یه‌كی زۆر توانی خۆی له ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ر
داموده‌زگایه‌كی سه‌ركوت وه‌ك به‌د نێوی و ناخۆشه‌ویستی له ناو خه‌ڵك و
هتد، بپارێزی. دادگوسته‌ری له نیزامی پاشایه‌تی، توانی خۆی له
سیاسه‌ت به‌و مانایه بپارێزی.
ئه‌و وه‌زعه له كۆماری ئیسلامی به ته‌واوی گوڕدرا. نیزامی
دادگوسته‌ری سێكولاری پاشایه‌تی كه ته‌قلیدێكی هه‌ڵبه‌ت ناته‌واو له
نیزامی قه‌زایی رۆژئاوا بوو، ئیسلامی كرا و له په‌نا لق و پۆپه‌كانی
ده‌زگای قه‌زایی وه‌ك دادگای ئینقلاب و دادگای روحانییه‌ت، به
ته‌واوی هاته نێو كێشه‌ی سیاسییه‌وه. له لایه‌كی دیكه خودی
سیاسه‌تیش پانتاییه‌كی زۆر به‌رینتر و مانایه‌كی فراوانتری له زه‌مانی
پێشوو به خۆیه‌وه گرت. تا جلپۆشین و خواردنه‌وه و ته‌ماشاكردنی فیلم و
ده‌یان گۆشه‌ی دیكه‌ی ژیان كه له ده‌وری پێش حكوومه‌تی ئیسلامی له
خانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكی‌دا به ره‌سمییه‌ت ناسرابوو و
پێوه‌ندییه‌كی به سیاسه‌ت نه‌بوو هاته ناو دونیای سیاسه‌ت و به‌شی
زۆری ئه‌و كێشانه له دادگوسته‌ری جاران و به قه‌ولی ئیستاش ده‌زگای
قه‌زایی ره‌سیده‌گی پیده‌كرد. قه‌زاوه‌ت كرا به مڵكی پاوانكراوی
رووحانییه‌ت، چه‌مكی قازی له كه‌سێكی بێلایه‌ن له دادگا كرا به
بازجوو و حاكمێكی ره‌ها و سه‌ره‌رۆ.
له په‌نا ئه‌وه‌دا به‌رتیل خۆری و گه‌نده‌ڵی له سه‌ر تا پێی ئه‌و
داموده‌زگایه‌ی داگرت. قازییه‌كان به وه‌رگرتنی به‌رتیل ده‌یانتوانی
حوكمی له سێداره‌دان بكه‌ن به5
سال و
10
ساڵ. له‌ناو ئه‌و ئه‌م زڵكاوه بۆ گه‌نه‌دا كه گه‌نده‌ڵی وفه‌ساد و
ربه‌رتیلخۆری بێدادی ده‌كرد، ته‌نیا یه‌ك شت له یادگاری ده‌ورانی
پێشوو مابووه و ئه‌ویش كانوونی وكلا واته ناوه‌ندی پارێزه‌ران كه وه‌ك
ناوه‌ندییه‌كی سینفی پارێزه‌ران و سه‌ر به‌خۆ له ده‌وڵه‌ت، چاودێرێكی
بوو به سه‌ر كاری وه‌كیله‌كان و به پێشینه‌یه‌كی نیزیك به60
ساڵ كاری ئیجازه‌ی وه‌كاله‌ت و یان باتل كردنه‌وه‌ی جێبه‌جی ده‌كرد و
سه‌ر به‌خۆیی ئه‌م شوغڵه‌ی راده‌گرت.
له هه‌مان كاتدا هه‌ر له15
ساڵ له‌و پێشه‌وه ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ری بوێر و مروڤدۆست هاتنه كایه‌وه
كه زۆر جار به بێ قه‌ربوو كردنه‌وه وه‌كاڵه‌تی تۆمه‌ت بارانی سیاسی
و زیندانییه‌كان و چالاكانی مافی مروڤیان وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرت و زۆر جاریش
بوو كه خۆیان ده‌گیران و تووشی گرفتی گه‌وره ده‌بوونه‌وه.
پێشنیاره نایاساییه‌كه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ده‌ستدرێژی كردنه به
سه‌نگه‌رێكی دیكه‌ی ئازادی و مه‌ده‌نییه‌ت له كۆماری ئیسلامی و
هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه له چوون به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌كی نیزامی و
پاسداری. به داخه‌وه بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی ئیستا كه له ئێعتراز
به ته‌قه‌لوب له هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكرد به راده‌ی پێویست
گرینگی به‌و مه‌سه‌له‌یه نادا و نوسه‌ران و نوخبه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه
روونكردنه‌وه‌ی كه‌میان له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌یه. له حالێكدا
گرتنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نگه‌ره له خه‌ڵك له لایه‌ن رژیمه‌وه بارودۆخی
هه‌موو گیراوه‌كانی ئیستا و ئایه‌نده‌ی ئێران خه‌راپتر ده‌كا و ده‌ستی
چه‌په‌ڵی سه‌ركوت و داپلۆسین رویشتووتر ده‌كا.
|