|
وته‌ی ڕۆژ
16/07/2009
كۆماری ئیسلامی و شه‌قامی جیهانی موسڵمان
چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵی كوژرانی مه‌روی ئه‌لشه‌ریبنی ئه‌و ژنه میسرییه‌ی
له‌دادگایه‌كی یه‌كێك له‌شاره‌كانی ئاڵمان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌چه‌قۆ
كوژرا، بۆته بابه‌تی پڕۆپاگه‌نده‌ی رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌كانی لایه‌نگری
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد. ئه‌م رووداوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌وڵاتی
میسردا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه‌و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وڵاتی ئاڵمان
به‌شێوه‌ی ره‌سمی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی مه‌حكووم كردووه‌و ئانگێلامێركێلی
سه‌دری ئه‌عزه‌می ئاڵمان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ نیگه‌رانی خۆی بۆ خه‌ڵكی
میسر‌و كاربه‌ده‌ستانی له‌م رووداوه ده‌ربڕیوه. به‌ڵام خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج
ئه‌وه‌یه كه مه‌حموددی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و به‌شێكی زۆری راگه‌یاندنه‌كانی
سه‌ر به‌ناوبراو ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه له وڵاتی ئاڵمان.
ئه‌حمه‌دی نژاد رایگه‌یاندووه كه كوژرانی ئه‌و ژنه پیلانێكی به‌رنامه
بۆ دارێژراو بووه‌و به‌م بۆنه‌وه داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان كردووه له‌پێوه‌ند به پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ئاڵمان ئه‌م
وڵاته مه‌حكووم بكات.
كوشتن‌و له‌نێوبردنی مه‌روی ئه‌لشه‌ریبنی گومانی تێدا نییه كه كارێكی
به‌ته‌واو مانا نامرۆڤانه‌و به‌دووره له‌هه‌ر كرده‌یه‌كی مرۆڤێكی ئاسای.
هه‌روه‌ها گومان له‌وه دانییه كه كوشتنی ناوبراو ده‌بێت به‌ته‌واوه‌تی
مه‌حكووم بكرێت‌و بكوژی ناوبراویش له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و وڵاته‌وه سزا
بدرێت. به‌ڵام كه‌یسی مه‌روی كه‌یسێكی سیاسی نیه و ده‌وڵه‌تی ئاڵمان
له به‌رامبه‌ر رووداوه‌كه راسته‌وخۆ به‌رپرس نیه. به‌ده‌سته‌وه گرتنی
له لایه‌ن ده‌زگای پڕوپاگه‌نده‌ی رژیم و گه‌یاندنی تا ئه‌و جێگایه‌ی
كه باڵوێزی ئاڵمان بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بانگ بكرێ و داوا بكرێ كه
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ری به‌یاننامه ده‌ركات له
چوارچێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌وڵه‌تێك و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتێك كه
عه‌قلی خۆیان له ده‌ست نه‌دابێ، ناگونجێ. دواییش مروی خۆ شارومه‌ندی
ئێران نیه و كه‌س نازانی ئه‌وه بۆ ده‌بێ ده‌وڵه‌تی ئێران به دوای
كه‌یسه‌كه‌ی بكه‌وێ. ئه‌و جۆره خۆ تێهه‌لقورتاندنه له كاروباری
ده‌وڵه‌تانی دیكه ئه‌گه‌ر پێشووتر وه‌ك هه‌ره‌شه و هه‌ڵسوه‌كه‌وتی
ده‌سه‌ڵاتێك بوو كه ئیدیعای رێبه‌ری دوونیای ئیسلامی ده‌كرد و خۆی
به قه‌ده‌ر قودره‌ت ده‌زانی و له‌وانه بوو برێكیش خه‌لكی وڵاتانی
رۆژئاوا بترسێنێ، به‌ڵام ئه‌م جاره وه‌ك ره‌فتارێك ده‌چێ كه
هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستپاچه‌یی كه‌سێكه كه خه‌ریكه ده‌خنكێ و بۆ نه‌جاتی
خۆی ده‌ست بۆ هه‌ر پوش و په‌ڵاشێك ده‌با. كردنی كه‌یسی ئه‌و ژنه
میسرییه به بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی گوشاره‌كانی ده‌ره‌كی له سه‌ر
كۆماری ئیسلامی كه‌م بكرێته‌وه، زۆرتر خه‌ڵك وه پێكه‌نین ده‌خات تا
توره‌یان كات و یان به جیددی بیگرن.
كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێت له‌م ده‌رفه‌ته كه‌ڵك وه‌ربگرێـت‌و رووداوی
ئه‌م ژنه میسرییه به‌ته‌واوی سیاسی بكاته‌وه‌و تاكوو به‌م شێوه‌یه
بتوانێت گوشارێك بۆ وڵاتێكی وه‌ك ئاڵمان كه له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م
دواییانه ره‌خنه‌ی له‌هه‌ڵس‌و كه‌وتی كۆماری ئیسلامی گرتبوو بهێنێت.
ره‌فتاری دژوازی به‌رپرسانی رژیم به‌نیسبه‌ت رووداوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
سنووره‌كانی خۆی پێشیننه‌یه‌كی دوور و درێژی هه‌یه. به‌شێك له‌و
سیاسه‌ته هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی له سه‌ره‌وه باسمان كرد له‌وه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێ كه كۆماری ئیسلامی خۆی به وه‌كیلی هه‌موو موسڵمانانی جیهان
ده‌زانێ و به دوای پێگه‌ی سیاسی و نفوز و ئیعتباره له ناو شه‌قامی
وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌و شه‌قامه له شاشه‌كانی تلویزیونی العربیه و الجزیره
و كاناڵه فارسیه‌كان و باقی كاناڵه‌كانی دیكه، به چاوی خۆیان دیتیان
كه شه‌قامی خودی ئێران چۆن یه‌ك پێ به دژی وه‌لی ئه‌مری موسلمین
هه‌ستانه سه‌ر پێ و به دیكتاتۆر‌و بیگوناه كوژیان ناوزد كرد. ئه‌و
شه‌قامه به چاوی خۆی دیتی كه ئه‌وانه‌ی خۆیان به وه‌كیل و وه‌سی
موسڵمانانی هه‌موو دونیا ده‌زانن له ناو خۆی وڵات له لایه‌ن خه‌ڵكی
موسڵمانی خۆیان نفره‌ت لێكراون. بۆیه‌ش هه‌راهه‌رای ئێران له سه‌ر ژنه
میسریه‌كه، ئه‌م جاره له گشت جاره‌كانی پێشووتر كه‌متر كاردانه‌وه و
ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت و له ئاخردا روره‌شی هه‌ر بۆ زوخال
ده‌مێنێته‌وه.
|