|
وته‌ی ڕۆژ
2009-07-18
بزووتنه‌وه نه‌مردووه
چاوه‌ڕوانیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران له رۆژی هه‌ینی بێهووده نه‌بوو، خه‌ڵك
چاوه‌ڕوان بوون، چاوه‌ڕوانی دووباره بڵێسه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ژیله‌مۆی هه‌ستان
و خرۆشان، چاوه‌ڕوانی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ت و ئاراسته‌كردنی وزه‌ی
جه‌ماوه‌ر له فۆڕمێكی رێكخراوتر و به‌رینتر. نوێژی هه‌ینی ئه‌مجاره‌ی
تاران له نوێژی هه‌ینی هیچ هه‌ینیه‌كی ئه‌م
30
ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری ئیسلامی نه‌ده‌چوو، ئه‌مجاره‌یان زۆر به‌رینتر
له هه‌موو هه‌ینیه‌كانی ئه‌م سی ساڵه، هاتنه‌كه بۆ به‌شداریكردن له
نوێژی كڕینی مه‌شرووعییه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌بوو، به‌ڵكوو هاتنه‌كه بۆ
به‌شداریكردن له رێفراندۆمێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو بوو، رێفراندۆمێك كه
مه‌شرووعییه‌تی كارتۆنی ده‌سه‌ڵات
بخاته
ژێر پرسیار و بۆ سه‌پاندنی شكسته‌كانی دواتری ده‌سه‌ڵات ئاماده‌كاری بكات.
ره‌فسه‌نجانی له دوای ماوه‌یه‌ك دووركه‌وتنه‌وه له نوێژی هه‌ینی، بۆ
جارێكی‌تر بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆی گه‌ڕایه‌وه. ته‌نانه‌ت پێش نوێژی ناوبراویش
جیاواز له هه‌موو مێژووی پێش نوێژییه‌كانی رابردووی بوو. ئه‌گه‌ر جاران
باسی له قه‌ده‌رقودره‌تی نزام و مه‌زنی ده‌سه‌ڵات ده‌كرد، ئه‌مجاره‌یان
هاتبوو تا ره‌ساله‌تی هه‌نووكه‌یی خۆی به‌ئه‌نجام بگه‌ینێت. هاتبوو له
نیگه‌رانییه‌كان بدوێت،
جه‌خت له قه‌یرانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بكاته‌وه، باڵانسی هێز رابگرێت و
سه‌ره‌نجام رێكار بۆ رزگاربوون له‌م قه‌یرانانه پێشنیار بكات.
ته‌نانه‌ت دروشمی خۆپیشانده‌رانی ئه‌مجاره‌ش جیاواز بوو، ئه‌گه‌ر جاران
وڵام به قسه گرینگه‌كانی خه‌تیبی نوێژی هه‌ینی" ئه‌ڵاهوئه‌كبه‌ر" بوو،
ئه‌وا ئه‌مجاره‌یان چه‌پڵه‌لێدان و فیكه‌كێشان جێگه‌ی گرته‌وه.
دروشمه‌كانی ئه‌مجاره ته‌نیا به‌ڕیكردنی مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر
نه‌بوو، به‌ڵكوو مه‌رگ و نه‌مانه‌كانیش ئاراسته‌ی یارمه‌تیده‌ران و
هاریكارانی ده‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر واته رووسیه و چین كرا.
خۆپیشانده‌ران له دروشمه‌كانیان له دژی ده‌ڵاڵانی ده‌ره‌كی و به‌تایبه‌ت
رووسیه، په‌یامێكی گرینگ‌یان به كۆمه‌ڵگای جیهانی دا، له زه‌ینی
دانه‌به‌دانه‌ی خۆپیشانده‌ران دواڕۆژێكی گه‌ش و هیوابه‌خش هاتووچووی كرد،
هه‌ربۆیه دۆستایه‌تی و پیۆه‌ندی نیۆنه‌ته‌وه‌یی ئه‌و دواڕۆژه له
شه‌قامه‌كاندا وێنا كرا. ئه‌مه بروسكه‌ی دڵنیابوون له سه‌ركه‌وتن له‌م
ئه‌زموونه بوو كه ئیستراتژیه‌كی له‌م شیۆه‌ی له زه‌ینی خۆپیشانده‌راندا
درووست كرد.
وێنه‌ی خۆپیشاندانی خۆپیشانده‌رانمان بینی و ده‌نگی ره‌سای ئه‌وانمان بیست،
ئه‌مجاره‌یان خواستی ئازادكردنی به‌ندكراوانی سیاسی له ئاستێكی به‌رینتر
له هه‌موو مێژووی ئه‌م سی ساڵه‌ی خه‌باتدا ده‌نگی دایه‌وه. ئه‌گه‌ر جاران
ئه‌م دروشمه له دونیای ته‌نیای مێشكی دانه‌به‌دانه‌ی خه‌ڵكانی
ئازارچه‌شتوو ده‌له‌ریه‌وه، ئه‌وا ئه‌مجاره‌یان ئه‌م دروشمه ده‌چێته
هه‌ناوی هه‌زاران هه‌زار كه‌س و له ره‌وتی كرده‌یه‌كی هابه‌شدا ده‌نگ
ده‌داته‌وه. خۆپیشانده‌ران به گۆڕینی ریتمی دروشمه‌كان په‌یامێكی
دیكه‌شیان به گوێمانداچرپاند، وتیان كه ئه‌گه‌ر وڵامی خواسته‌كانمان
نه‌درێته‌وه ئه‌وا ده‌نگ و كرده‌مان له بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ
رووخاندنی رژێمێك ده‌گوازرێته‌وه.
ئێمه وتمان كه بێده‌نگ بوونی ئه‌م ماوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
به‌مانای مردن و كپ بوونی ئه‌م جوڵه به‌هێزه سیاسیه نییه و ئه‌وا ئه‌م
وتنه برگی راستی پۆشی و بۆ جارێكی‌تر شه‌قام ئه‌م ئه‌زموونه‌ی دووباره
كرده‌وه. وتنی ئێمه له تێگه‌یشتن له وشیاری و گه‌نج بوونی كۆمه‌ڵگا و
ئه‌زموونی سێ ده‌یه خه‌باته‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت و ئه‌واش بۆ جارێكی‌تر
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م رێگایه نابڕێته‌وه.
ئه‌مجاره‌یان جیاوازیه‌كیتریش هه‌بوو. جاران به كوشتن و سه‌ركوت ده‌نگیان
كپ ده‌كرد و تۆوی تۆقاندنیان ده‌چاند، كه‌چی ئه‌مجاره و سه‌ره‌ڕای كوشتن و
سه‌ركوتێكی زۆر زیاتر له جاران نه‌یانتوانی ئیراده له هاتن بۆ
سه‌رشه‌قام بگرن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مجاره جه‌ماوه‌ر یه‌كیتی و
ته‌بایی و وزه‌ی خۆیانیان كه‌شف كردووه و هه‌ركامه‌یان له وجوودی خۆیاندا
رێبه‌رێكیان دۆزیوه‌ته‌وه.
|