|
وته‌ی ڕۆژ
2009-07-20
ره‌حیم مه‌شایی، هۆكاری لێكترازانی زۆرتری ریزه‌كانی ئیستبداد
ئه‌حمه‌دی نژاد "ئه‌سفه‌ندیار ره‌حیم مه‌شایی"ی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك
كۆمار هه‌ڵبژارد، "ره‌حیم مه‌شای"یه‌ك كه له رابردووش‌دا به وته‌كانی
له سه‌ر خه‌ڵكی ئیسرائیل، كێشه‌یه‌كی زۆری ناوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت كاتی
خوێ كاردانه‌وه و په‌رچه‌كرداری خودی ویلایه‌تی فه‌قیهیشی خولقاندووه. تۆ
بڵێی له پشت په‌رده‌ی راوێژێ ده‌سه‌ڵاتدارانی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی چ
پیلانێك له ئارادا بێت، ئامانجه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد
چییه له‌كاتێكدا ئاشكرابوو كه ئه‌م بڕیاره، مشتومڕی نوێ دروست ده‌كات.
ئه‌وه‌تا هه‌ر له ده‌قه‌كانی سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی ئه‌م بڕیاره‌وه
ئۆردووی ئووسوولگه‌راكان ته‌بایی و یه‌كڕیزییه ئیلاهییه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا
داوه و زۆرینه‌ی ئه‌م باڵه له دژی ئه‌حمه‌دی نژاد هات وهاوار ده‌كات.
ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ده‌كرێت كه به‌یتی رێبه‌ری، ئه‌حمه‌دی نژادی له‌م
بابه‌ته ئاگاداركردۆته‌وه و داوای پاشگه‌زبوونه‌وه له‌م بڕیاره‌ی
لێكردووه.
پێده‌چێت ئه‌م بڕیاره درێژه‌ی بڕیاره‌كه‌ی به "خه‌س و خاشاك" ناودێركردنی
خه‌ڵك بێت و ئه‌حمه‌دی نژاد بیه‌وێ بڵێ كه ناره‌زایه‌تی و ره‌خنه و
گازنده ناتوانێ له‌سه‌ر ئیراده‌ی پۆڵاینی ئه‌و كاریگه‌ری دابنێت و ئه‌و
هاتووه كه تا كۆتایی كایه‌كه كایه بكات، یان ئه‌وه‌ی كه به بڕیاری
خامنه‌یی ئه‌م بڕیاره هه‌ڵبه‌وه‌شێنێته‌وه‌و بۆ جارێكی‌تر گوێڕایه‌ڵبوون و
ده‌سته‌مۆبوونی خۆی ئیسبات بكاته‌وه و ئه‌زموونێكیش بۆ هه‌موو به‌رپرسان
پاشكه‌وت بكات كه بڕیار ته‌نیا بڕیاری نوێنه‌ری خوا واته خامنه‌ییه. یان
ئه‌وه‌ی كه به‌دانانی كه‌سێكی جه‌نجاڵی رای گشتی جه‌ماوه‌ر له كێشه
سه‌ره‌كییه‌كان و قه‌یرانه‌كانی پاش ته‌قه‌لوبی گه‌وره‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان، دووربخاته‌وه. وه یان ئه‌وه‌ی كه به سناریۆ و پلانێكی
داڕێژراو وڵامی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌داته‌وه و دواتر بۆ پاساوی
پاشه‌كشه‌كانی رێبه‌ری خۆی بكاته نه‌چیر و قوربانی تێكدانی گه‌مه
مه‌ترسیداره‌كه‌ی كوده‌تای به‌ناوهه‌ڵبژاردن.
تێگه‌یشتن و ناسینی هۆكار و مه‌به‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستبردن بۆ
ئه‌م مانۆڕانه گرینگه، به‌ڵام له‌وه گرینگتر تێگه‌یشتن له ئاستی
كاریگه‌ربوون و كاریگه‌رنه‌بوونی ئه‌م تاكتیكانه و قۆناغی هه‌نووكه‌یی
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریه. خۆ ده‌سه‌ڵات ویستی به رێكخستنی مونازره و
ده‌یان بابه‌تی دیكه خه‌ڵكانێكی زیاتر بۆ سه‌ر سندووقه‌كان رابكێشێت و
مه‌شرووعییه‌ت و ره‌واییه‌كی زیاتر به‌ڵام درویینه بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر
بكات، كه‌چی هه‌مان تاكتیك بوو به به‌ڵا بۆ گیانی خۆیان و گه‌وره‌ترین و
له‌بارترین هه‌لی مێژووییان بۆ خه‌ڵكی ئێران ره‌خساند.
خۆ ویلایه‌تی موتڵه‌قه‌ی فه‌قیه له نوێژی هه‌ینی دوای كوده‌تاكه به
فسلالختابه‌كه‌ی داخستنی په‌روه‌نده‌كه‌ی راگه‌یاند، كه‌چی بووه هۆی
توره كردنی خه‌ڵك‌و رۆژێكی شكۆداری دوای خۆی خولقاند و رۆژانی دواتریش
پرۆسه‌كه به قازانجی هه‌رچی وشیارتربوون و به‌هێزتربوونی بزووتنه‌وه‌كه
شكاوه.
دیاره ئه‌م بارودۆخه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران واته كاری سه‌یرو سه‌مه‌ره و
هه‌ڵه‌ی گه‌وره و روخێنه‌ر كه له ساڵه‌كانی دوایی ده‌سه‌ڵاتی
پاشایه‌تیش وێنه‌كه‌مان دێت، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هاتنه‌كایه‌ی
فاكتۆرێكی به‌هێزی پێش بینی نه‌كراوه، واته به‌شداریكردن و
به‌ئه‌ندامبوونی گه‌رم وگوڕی خه‌ڵك
له بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز، ئه‌ویش بزووتنه‌وه‌ی "نا"یه‌كی گه‌وره به
ده‌سه‌ڵاتی ئیستبدادی.
بێ گومان ئه‌م سه‌رلێشیۆاویه‌ش ده‌بێته هه‌وێنی ده‌رفه‌ته‌كانی داهاتوو،
ده‌رفه‌تگه‌لێك له چه‌شنی شه‌ممه‌ی دوای نوێژی هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌ی تاران
و ده‌یان رۆژی مێژووی دیكه كه به‌ڕیۆه‌ن. هه‌موو رۆژه‌كانی داهاتووی
ئێران، رۆژانێكی سیاسی ده‌بن و چیتر چه‌قۆی سیاسه‌تی دووركردنه‌وه‌ی لاوان
له سیاسه‌ت و یان كردنی ئه‌وان به سیاهی له‌شكری حكوومه‌ت و
باڵه‌كانی، كول بووه و وه‌ختی ئه‌وه هاتووه كه شه‌قامیش قسه‌ی خۆی
بكات و ئاجێندا بۆ هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارێك كه نایهه‌وێ بكه‌وێته به‌ر
قین و نه‌فره‌تی خه‌ڵك، دیاری بكات.
|