|
وته‌ی ڕۆژ
2009-07-28
ناره‌زایه‌تی و پشتیوانی له شاره‌كانی جیهان ده‌نگیدایه‌وه.
رۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆمه‌ڵێك له رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له
مافی مرۆڤ و له كرده‌یه‌كی هاوئاهه‌نگ و رێكخراودا شاره گه‌وره و
بچووكه‌كانی ئورووپا و ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه و رێپیۆانی مه‌زنی به‌خۆیه‌وه
دیت. به هه‌زاران ئێرانی و غه‌یره ئێرانی به‌شداریان له‌م رێپیۆانانه‌دا
كرد و بۆ جارێكی‌تر ناره‌زایه‌تی و بێزاری خۆیانیان له ره‌فتاره‌كانی
كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها پشتیوانی له خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی ئێران دووپات
كرده‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه گه‌لانی ئێران، شه‌قامی شاره‌كانی هه‌نده‌ران
ده‌كه‌نه گۆڕه‌پانی ناره‌زایه‌تی و پشتیوانی و به‌ڵام یه‌كه‌م جاره كه
له رۆژێك و له زۆر وڵاتی جیهان هاوئاهه‌نگ و رێكخراو خۆپیشاندانێكی
له‌مشیۆه به‌ڕیۆه‌ده‌به‌ن. شه‌قامه‌كانی تاراوگه گه‌رموگوڕتر
له هه‌موو ئه‌م سی ساڵه، جه‌ماوه‌ری ئێرانی به‌خۆیه‌وه دیت و به‌شێكی
به‌رچاو له غه‌یره ئێرانییه‌كانیش به‌م رۆژه په‌یوه‌ست بوون.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ له‌سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م رۆژه بدوێین، ده‌كرێ باس
له زۆر لایه‌ن وبابه‌ت بكرێت و به‌ڵام هێنده به‌سه كه له نه‌بوونی
ئازادی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری له ئێرانی ژێرده‌سه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامی، ئه‌م هه‌نگاوه و هه‌موو هه‌نگاوه هاوشیۆه‌كان توانیان و
ده‌توانن كه به‌شێكی بچووك له هه‌لومه‌رجی واقعی ئێران و ناره‌زایه‌تی و
سه‌ركوتی گه‌لانی ئێران به گوێی كۆمه‌ڵگای جیهانی بگه‌یێنن. له
هه‌مانكاتدا ئه‌م هه‌نگاو هه‌لێكی گه‌وره‌ی ره‌خساند تا به‌رده‌وامبوونی
ناره‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئێران مستۆگه‌ر بكات و به‌ستێنه‌كانی
خه‌باتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ رۆژه‌كانی داهاتوو ئاماده بكات. ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتیش به وڵامدانه‌وه به‌م بانگهێشته بۆ جارێكی‌تر نامه‌شرووع بوونی
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و له‌لایه‌كیتره‌وه هه‌ستی هاوده‌ردی و پشتیوانی
سه‌رجه‌می كۆمه‌ڵگای ئێرانی به گوێ جیهاندا گه‌یاند و هه‌ر له ئێستاوه
هێماكانی رۆژانێكی شكۆدارتر له داهاتوودا ده‌بیندرێت.
جیا له‌و خاڵانه‌ی كه باسی لێكرا، رێپیۆان و كۆبوونه‌وه‌كانی رۆژی شه‌ممه
تایبه‌تمه‌ندیه‌كی دیكه‌شی هه‌بوو، ئه‌ویش به‌شداری به‌رفراوانی ئه‌ندامان
و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه بوو. ئه‌گه‌رچی به درێژایی ئه‌م ماوه ئه‌ندامان و
دۆستانی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شدارییان له زۆربه‌ی
كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كان بۆ پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی ناوخۆی وڵات كردووه،
به‌ڵام رۆژی شه‌ممه چالاكتر له هه‌موو رۆژه‌كان به‌شداریان كرد و
توانیشیان به شیۆه‌یه‌كی زۆر ئه‌كتیڤ كورده‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
بۆ ناو ئه‌م حه‌ماسه رێ‌نوێن بكه‌ن. هه‌ڵوێستی شیاوی سیاسی كۆمه‌ڵه و
هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌م حیزبه سیاسییه له
سه‌رجه‌می جیهان هه‌موو راڕایی و گومانه‌كانی ره‌وانده‌وه.
خاڵێكیتر كه پیۆیسته ئاماژه‌ی پێ بكرێت، مه‌سه‌له‌ی له‌باربوونی كاتی
ئه‌م رێپێوانه و كاریگه‌ری ئه‌م هه‌نگاوه له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ناوخۆی
ئێرانه. ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌ند رۆژه مه‌سه‌له‌ی لابردنی مه‌شایی و رووداوی
دڵته‌زێنی كه‌وتنه‌وه خواره‌وه‌ی فڕۆكه نه‌فه‌ر هه‌ڵگه‌ره‌كانی ئێران،
ببووه سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كانی ناوخۆی ئێران، ئه‌وا بۆ جارێكی‌تر پرسی
راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری و ده‌نگی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لانی ئێران بووه مانشێتی
هه‌موو هه‌واڵنێرییه‌كان و ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ش قه‌رزداری به‌شداری به‌ربڵاوی
خه‌ڵك له كۆبوونه‌وه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
رۆژه‌كان و مانگه‌كانی داهاتوو به‌ڕیۆه‌ن و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م
بزووتنه‌وه زیندووه زۆر له مه‌سه‌له‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه،
ئێرانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌توانن ده‌ورێكی چالاكتر بگێڕن و ئه‌م
چاوه‌ڕوانییه گه‌وره‌تر له هه‌وڵ و قارمانییه‌تی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی
ناوخۆی ئێران نییه.
|