|
وته‌ی ڕۆژ
2009-07-29
28ی
گه‌لاوێژ هێمای خۆڕاگری‌و راوه‌ستانی گه‌لی كورد
له‌سیهه‌مین ساڵڕۆژی هێرشی هێزه‌داپڵۆسێنه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له
28ی
گه‌لاوێژ بۆ كوردستان نزیك ده‌بینه‌وه. ئه‌مساڵ سی ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و
رۆژه‌دا تێده‌په‌ڕێ‌و باس كردن له‌لایه‌نه جیاوازه‌كانی ئه‌م هێرشه خۆی
له‌خۆیدا جێگه‌ی تێڕامان‌و قسه لێكردنی زیاتره. وته‌ی ئه‌مڕۆ هه‌وڵ
ده‌دات به‌كورتی وێنایه‌ك بدات له‌خۆڕاگری بوێرانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد
له دژی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و به‌تایبه‌تی له‌ئێستادا كه به‌شێكی
زۆری هێزو لایه‌نه سیاسیی‌و كه‌سایه‌تیه سه‌ربه‌خۆكان باسی ئه‌وه‌یان
هێناوه‌ته ئاراوه كه ئه‌و رۆژه به‌رۆژی خۆڕاگری نه‌ته‌وه‌یی له‌دژی
كۆماری ئیسلامی ناوزه‌د بكرێت.
یه‌ك له‌و حه‌ماسه‌و فیداكارییه بێوێنانه‌ی كه خه‌ڵكی كورد دژی رژیمی
داگیركه‌ر ئه‌نجامی داوه‌و هه‌میشه وه‌ك مێژوویه‌كی دیار‌و پرشنگدار ده‌بێت
له‌بیرو مێشكی خه‌ڵكی كورد‌و نه‌وه‌كانی داهاتووددا وه‌ك ره‌مزی كۆڵنه‌دان
بمێنێته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا ببێته هێمای خۆڕاگری‌و راوه‌ستان،
به‌ره‌نگاری‌و مقاومه‌ت بووه له‌به‌رده‌م هێرشی دوژمنكارانه‌ی
28ی
گه‌لاوێژی ساڵی
1358.
باس كردن‌و لێدوان سه‌باره‌ت به‌فیداكاری خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان
له‌به‌رابه‌ر هێرشی
28ی
گه‌لاوێژو ئه‌و رێكخستنه به‌رینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ
به‌رانبه‌ركێ‌و په‌رچه‌كردار نواندن له‌خۆیان نیشاندا ده‌بێت وه‌ك رۆژێكی
گرنگی میژووی خه‌باتكارانه‌ی گه‌لی كورد سه‌یر بكرێت.
پاش ئه‌وه‌ی كه هێرش بۆ سه‌ر كوردستان له 28ی
گه‌لاوێژ له‌وپه‌ڕی دوژمنكاریداو به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی خومه‌ینی ده‌ستی
پێكرد‌و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه، ناحه‌زترین شێوه‌ی رووبه‌ڕوو
بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردا ره‌چاو كرا سێ مانگی خایاند. دام‌وده‌زگای
سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی له‌هیچ چه‌شنه كاولكاریی‌و دوژمنكارییه‌ك
به‌دژی خه‌ڵكی كورد نه‌ده‌پاراست. ئه‌و هێرشه‌ی كه خۆڕاگریی بێوێنه‌ی
خه‌ڵكی كوردی سه‌رباری بوونی هێزو چه‌كی قورسی رژیم به‌دواوه بوو و
ئه‌مه‌ش وڵامدانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بوو بۆ ئه‌وانه‌ی بیری داگیركاری
كوردستانیان له‌سه‌ر دابوو. له‌ئاكامدا كۆماری ئیسلامی له‌م شه‌ڕه‌دا ناچار
به‌پاشه‌كشه بوو. ئه‌م هێرشه دڕندانه‌یه به‌مه‌به‌ستی له‌باربردن‌و
سڕینه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد بوو كه بێڕاڕایی‌و لێبڕاوانه به
هێنانه ئارای كۆمه‌ڵێك دروشمی سێكۆلار‌و پێشكه‌وتنخوازانه هاتبووه
مه‌یدان. داگیركه‌رانی كوردستان كه هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی خه‌ڵكی كورد‌و
هێزه سیاسیه‌كانیان به‌خۆڕاگرییه‌كی بێوێنه چاو پێكه‌وت‌و ئه‌و گشته
زه‌ره‌رو زیانه‌ی به‌ر هێزه‌كانیان كه‌وت، كه‌وتنه هه‌وڵ تاكوو به‌جۆرێك
به‌ر به‌م شكسته بگرن.
ئه‌گه‌رچی بۆ خه‌ڵكی كورد روون بوو كۆماری ئیسلامی‌و رێبه‌رانیان به‌هۆی
ئه‌وه‌ی شكستێكی سه‌ختیان خواردبوو به‌شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستیان بوو خۆیان
ته‌یار بكه‌نه‌وه به‌چه‌ك‌و به‌هێزێكی زۆر تاكوو جارێكی دیكه هێرش
بكه‌نه‌وه بۆ سه‌ركوردستان. به‌و بۆنه‌وه به پێی بڕیارێكی خومه‌ینی
ده‌ستپێكه‌ری شه‌ڕ په‌یامێكی ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندراو ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی
مه‌ئموور كرد تاكوو رێگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌و به‌م جۆره هه‌یئه‌تێك به‌ناو
چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه بۆگفتگۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان
هاتنه ئه‌م ناوچه‌یه. ئه‌م وت‌ووێژه له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێكی نوێنه‌رایه‌تی
گه‌لی كورد ده‌ستی پێكرد.
كۆماری ئیسلامی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ ته‌حه‌موول نه‌ده‌كرا كه
بزووتنه‌وه‌یه‌كی سێكۆلار‌و پێشكه‌وتنخواز له‌به‌شێكی ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر
كار بێت. كاربه‌ده‌ستانی رژیم ده‌یانزانی ئه‌م بیرۆكه‌یه ماوه‌یه‌كی دیكه
له‌ئاستی ئێران‌و باقی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌دا چرۆ ده‌دات‌و به‌م چه‌شنه
به‌ردی بناغه‌ی ئیسلامی سیاسی‌و ئه‌وه‌ی كه مه‌لاكان به‌هیوای بوون له
بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵده‌ته‌كێنێ. به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت‌و بۆ
ئه‌وه‌ی رژیم پشوویه‌ك به‌هێزه‌كانیان بدات ئه‌م دانیشتانه‌یان
وه‌ڕێخسته‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ملیان به‌داخوازییه‌كانی
هه‌ئیه‌تی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد نه‌دا، هاوكات له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون
له‌م دانیشتنانه وه‌ك چه‌كێك بۆ دووبه‌ره‌كی‌و ئاژاوه نانه‌وه له‌ناو
هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان كه‌ڵك وه‌رگرن. بزووتنه‌وه‌ی كوردی سه‌رباری
ئه‌وه‌ی رۆڵێكی گرنگی له‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بۆ رووخانی رژیمی پاشایه‌تی
گێڕابوو و هه‌روه‌ها له‌ماوه‌یه‌كدا توانیبوی له‌ناوچه‌كانی خۆیدا سیستمێكی
دێمۆكراتیك ره‌چاو بكات، هه‌موو هه‌وڵی خۆی خستبووه گه‌ڕ تاكوو به‌جۆرێك
ئه‌م ئه‌زموونه بپارێزێت. به‌م چه‌شنه به‌ته‌واوی خوازیاری دیالۆگ‌و
چاره‌سه‌ری هێمنانه‌ی ئه‌و دوژمنكاریانه بوو كه رژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتوو به‌سه‌ر خه‌ڵكی كورددا ده‌یسه‌پاند. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه
خه‌ڵكی كورد‌و بزووتنه‌وه ره‌واكه‌ی به‌باشی له‌مه‌به‌ستی دوژمنكارانه‌ی
كۆماری ئیسلامی ئاگادار بوون‌و ده‌یانزانی ئه‌م وت‌ووێژانه‌ش ته‌نیا
سیاسه‌تێكی درۆینه‌ی حاكمانی تارانه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه خوازیاری دیالۆگ‌و چاره‌سه‌ری
ئاشتیخوازانه بوو چووه پێی ئه‌و دانیشتنه.
پڕ ئاشكرایه كه رژیمێكی جینایه‌تكاری وه‌ك كۆماری ئیسلامی به‌حوكمی
ئه‌وه‌ی نیازی پاكی نه‌بوو له‌دانیشتنه‌كان، ئاساییه كه ئاكامی
دانیشتنه‌كه چی لێبه‌سه‌ر هات. به‌گشتی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان‌و بزووتنه‌وه ره‌واكه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی ئه‌و شه‌ڕو
كێشه‌ی حاكمانی ئاینی به خه‌ڵكی كوردیان ده‌فرۆشت بێ ئاكام مایه‌وه.
ئه‌م هه‌وڵه ئاشتیخوازانه‌یه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌وكات شكستی هێنا،
به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد ئێستاكه‌شی له‌گه‌ڵ بێت
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌لی كورد و داوكاری خواسته‌كانی به‌شێوه‌ی
ئاشتیخوازانه به‌شیاوترین شێوه خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی
ده‌زانێت. ئێستاكه‌ش زمانی شارستانی‌و هێمنانه وه‌ك یه‌كێك له‌خاڵه
سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌بات له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كورده‌وه ره‌چاو كراوه. به‌ڵام
عه‌قڵییه‌تی هێرشی
28ی
گه‌لاوێژو كوشتاری خه‌ڵكی كورد، ئێستاكه‌ش زاڵه به‌سه‌ر حاكمانی دژه
كورد‌و مێژووی سێ ده‌یه‌ی رابردووش سه‌لمێنه‌ری زمانی شه‌ڕو هێرشه‌كه‌ی
28ی
گه‌لاوێژه له‌لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه.
|