|
وته‌ی ڕۆژ
2009-08-02
چله‌ی ماته‌مینی گیان به‌ختكردووان بووه چه‌پڵه‌رێزانی سه‌ركه‌وتن
له چله‌ی ماته‌مینی گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی‌دا، گۆڕستانی به‌هه‌شتی
زه‌هه‌را‌و به‌شێكی به‌رچاو له شه‌قامه‌كانی تاران و چه‌ندین شاری دیكه‌ی
ئێران بووه گۆڕه‌پانی یادكردنه‌وه له‌م شه‌هیدانه‌و مه‌یدانێك بۆ
چه‌ندجاره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبڕین له دژی ئیستبداد‌و به‌ربه‌ریه‌تی
كۆماری ئیسلامی. به‌هه‌زاران كه‌س به‌شداریان كرد‌و به نوێنه‌رایه‌تی
له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگاوه هیوا‌و خه‌ونی سی ساڵه‌ی ره‌وتی خه‌باتیان
به‌رزكرده‌وه، شۆڕشگێڕانه‌ترین دروشمه‌كانیان هۆنییه‌وه‌و رۆژێكی دیكه
له زێڕینترین رۆژه‌كانی خه‌باتی ئێرانیان بۆ مێژووی ئه‌م وڵاته تۆمار
كرد. زۆر كه‌س له رۆژی پێنجشه‌ممه گومانی هه‌بوو، گومانی هه‌بوو كه
كوشتار‌و تووندوتیژییه‌كانی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش خه‌ڵكی ترساندبێت، گومانی
هه‌بوو كه ژماره‌ی به‌شداربووان له قامكه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ نه‌بێت‌و له
چله‌ی ماته‌مینی باشترین رۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته بۆ به‌رده‌وام نه‌بوون‌و
لاوازبوونی بزووتنه‌وه ماته‌م بگێڕین. كه‌چی نه‌ك هه‌ر هاتن، به‌ڵكوو
خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی چه‌ندین شاری دیكه‌شیان هێنا.
1-
به‌شداربوون‌و به‌رده‌وامبوون له پرۆسه‌یه‌كی عه‌مه‌لی، به‌ستێنی
تاقیكردنه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی ئیده‌و رێكاره، به‌ستێنی خولقاندن‌و
ئه‌زموونه‌و بزووتنه‌وه‌ی هه‌نووكه‌یی ئێران له ناوه‌ندی ئه‌م
تئۆریه‌دایه. له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تا، چه‌ندایه‌تی‌و چۆنایه‌تی
بزووتنه‌وه‌كه‌و چه‌شنی په‌رچه‌كردار‌و كاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
هه‌ڵسه‌نگێندرا، به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌كه دروشم هه‌ڵبژێردرا و ناوه‌رۆكی
خواسته‌كان له‌ژێر ده‌مامكی كۆمه‌ڵێك دروشمی رواڵه‌تی ده‌نگیدایه‌وه،
كۆمه‌ڵێك دروشمی گشتگیر بۆ ده‌ربازبوون له هه‌زینه‌ی قورس‌و خۆچه‌سپاندنی
درۆیینه به باڵێكی نارازی. كه‌چی رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌مامكه‌كان فڕێدرا،
گشتییه‌تی سیستم به‌نیشانه گیرا‌و دروشمی "ئیستقلال، ئازادی، جمهوری
ئێرانی" وترایه‌وه. باس له كۆمار كرا، به‌ڵام باس له كۆماری ئیسلامی
نه‌كرا. ویستیان بڵێن كه ده‌نگی خه‌ڵك كه كاكڵه‌ی كۆمارییه‌ته، له‌گه‌ڵ
رۆحی ئیدئۆلۆژی ئیسلامی سیاسی ناته‌بایه‌و هه‌وڵه‌كان له ئاراسته‌ی
كۆمارێكی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه. ئه‌م دروشمه ئاسۆكانی رووناكتر كرده‌وه‌و
پێده‌چێت رۆژه‌كانی داهاتوو دروشمی له‌مشیۆه رادیكاڵ ببێته دیسكۆرس‌و
گوتاری سه‌رزاری دانه‌به‌دانه‌ی خۆپیشانده‌ران.
2-
بۆ ماوه‌ی سی ساڵه كۆماری ئیسلامی باس له زه‌عیفه‌بوونی ژن ده‌كات،
وێنه‌یه‌كی لاواز‌و كۆیله‌یان لێ ئه‌دابه‌ده‌سته‌وه‌و
پڕوپاگه‌نده‌ی ئیدئۆلۆژیك بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسێته‌وه. له
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئه‌م رۆژانه‌ی ئێران به‌فیڕۆچوونی زه‌حمه‌ته‌كانی
ده‌سه‌ڵات ده‌بیندرێت ، ژنان وه‌ك ئه‌كته‌رێك‌و دینامیزمێكی به‌هێز
ده‌ورده‌نوێنن‌و شان به‌شانی برا و باوك‌و خۆشه‌ویسته‌كانیان به‌شداری له
ناره‌زایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن. ته‌نات ئه‌ركی ئوستووره‌بوون له‌ئه‌ستۆده‌گرن،
ده‌رفه‌تێك به‌ناوی چله‌ی ماته‌مین ده‌خولقێنن‌و وێنه‌ی ژاندارك بوون له
دانه‌به‌دانه‌ی خۆیان وێنا ده‌كه‌ن. رۆژی چله‌ی ماته‌مه‌ینی
گیانبه‌ختكردووان چالاكتر له رۆژه‌كانی پێشووتر بینران‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌ش
چاوڕونییه‌كی دیكه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه.
3-
رۆژی پێنجشه‌ممه شاری تاران ته‌نیا نه‌مایه‌وه، سه‌رنجه‌كان ته‌نیا بۆ
تاران ره‌وانه‌نه‌كرا‌و ئاڵقه‌یه‌كیتری ئه‌م زنجیره دۆزرایه‌وه.
ئیسفه‌هان‌و ئه‌هواز‌و ره‌شت‌و شیراز‌و چه‌ندین شاری دیكه‌ش بوونه هاوڕێی
تاران‌و تابۆی په‌یوه‌ست نه‌بوونی شاره‌كانی دیكه‌شیان شكاند‌و مزگێنی
كوڵوكفی سه‌رجه‌می ئێران‌و بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ریان به رێبوارانی
ئازادی به‌خشی.
چله‌ی ماته‌مینی گیانبه‌ختكردووان بووه چله‌ی راسان‌و خۆئاماده‌كردن بۆ
وه‌شاندنی گورزه‌كانی كۆتایی. كار له‌كار ترازاوه‌و دانیشتن‌و بینه‌ربوونی
رووداوه‌كان گوناهێكی مێژووییه. هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌موومان
هاوچاره‌نووسین‌و سه‌ره‌نجام هه‌موومان هاوبه‌رژه‌وه‌ندین. هه‌موو مێژووی
مرۆڤایه‌تی خه‌باته‌و ده‌بێ مێژووی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌سه‌رده‌ستی ئێمه
بنووسرێته‌وه.
|