|
وته‌ی ڕۆژ
2009-08-03
دادگاییه‌كی نمایشی‌و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك
هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ‌و به‌تایبه‌تی راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به لایه‌نگرانی
ئه‌حمه‌دی نژاد به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌ستیان داوته بڵاوكردنه‌وه‌ی
فیلم‌و راپۆرتی دادگایی كردنی زیاتر له
100
كه‌س له‌گیراوه‌كانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران. خاڵی
جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه له‌نێوان ئه‌م
100كه‌سه‌دا
چه‌ند كه‌سی ناسراوی سه‌ر به‌باڵی ریفورمخوازانی حكوومه‌تی ده‌بیندرێ كه
پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون.
له‌یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییه‌كه‌دا كه له‌پشت درگا داخراوه‌كانداو
به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانت پارێزه‌ره‌كانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و ته‌نیا له‌ژێر
كامێرای راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به‌لایه‌نگرانی ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه
به‌رێوه چوو جارێكی دیكه راده‌ی ناشه‌فاف بوون‌و هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی
دادگایه‌كی رواڵه‌تی بۆ هه‌موان كه‌وته به‌رچاو.
یه‌كه‌م خاڵی گرنگی ئه‌م دادگا فاشیستیانه سیمای شێوندراوی كه‌سانی سیاسی
ناسراوبوو كه هه‌ر كامه‌یان ده‌ورانێك كاربه‌ده‌ستی سه‌ره‌كی رژیم بوون.
ئه‌مه‌ش گوزارشت له‌و واقیعه ده‌كات كه كۆماری ئیسلامی تا ئه‌و كاته رێز
له‌كه‌سایه‌تی‌و لایه‌نگرانی سه‌ربه‌نیزامه‌كه‌ی ده‌گرێت كه ملكه‌چی
سه‌ره‌كی رژیم بێت‌و هیچ كات نه‌توانێ ره‌خنه‌وگله‌ییه‌ك له‌رژیم بگرێت.
سیمای كه‌سانی بانگهێشتكراو بۆ دادگایه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی
10ی
گه‌لاوێژ نیشانی‌دا كه سه‌رجه‌م گیراوه‌كان له‌سه‌خترین دۆخدا به‌سه‌ریان
بردووه‌و سه‌خترین ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی‌و جه‌سته‌یی كرابوون. هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆ
خۆی ده‌توانێ خاڵێكی گرنگ بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له خودی به‌رپرسانی رژیمی
كۆماری ئیسلامی‌و له‌هه‌مانكاتدا ده‌رخه‌ی ئه‌و واقیعیه‌ته‌یه كه ئه‌م
رژیمه هیچ مافێك بۆ به‌ندكراو به پێی هیچ پێوه‌رێك دانانێت.
خاڵێكی دیكه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج دانپیانانه‌كانی محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌بته‌حی‌و
محه‌مه‌دی عه‌تریانفر دووكه‌سی نزیك به‌كه‌ڕوبی‌وموسه‌وی بوو كه
به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی پێشوویان به‌ته‌واوی ره‌خنه‌یان له‌خۆیان‌و
به‌گشتی له‌نه‌فسی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دواییانه گرت.
هه‌روه‌ك زۆربه‌ی شاره‌زایانی بواره‌جیاوازه‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن ئاشكرا‌و
روونه كه ئه‌مجۆره ئیعترافاتانه له‌ئه‌نجامی گوشارێكی زیاده له‌حه‌دی
ده‌روونی‌و جه‌سته‌ییه. كۆماری ئیسلامی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی
به‌جۆرێك بیروڕای گشتی ناوخۆ وده‌ره‌وه به‌ره‌و ئاقاره ببات كه ئه‌وه‌ی
تا ئێستاكه كراوه له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌كییه‌وه نه‌خشه‌ی بۆ
داڕێژراوه‌و كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه خاوه‌ن
شه‌رعییه‌تێكی ته‌واوه. هه‌روه‌ها مه‌به‌ستیه‌تی به‌م جۆره به‌هه‌موان
رابگه‌ینێت كه ئه‌و بزووتنه‌وه به‌رینه‌ی له‌دژی كۆماری ئیسلامی هاته
ئاراوه چكۆله بكاته‌وه بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی چه‌ند سه‌د كه‌سی سه‌ر به
وڵاتانی بێگانه.
بوونی دادگایه‌كی له‌م جۆره له‌درێژه‌ی باقی سێناریۆكانی دیكه‌ی
به‌تاڵانبردنی ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه بوو كه چونه سه‌ر سندوقه‌كانی
ده‌نگدان‌و پاشان سه‌ركوتی ناڕازیان‌و ئه‌مجاره‌یان خستنه‌ڕووی هه‌ندێك
قسه‌ی ناڕاست كه ئه‌وه‌ش له‌ژێر گوشاری ده‌رونیی‌و جه‌سته‌ییدا هاتبوونه
ئاراوه. به‌گشتی كۆماری ئیسلامی مه‌به‌ستییه‌تی له‌م دۆخه‌ی
قه‌یراناوییه‌ی تێیدا به‌سه‌ر ده‌بات به‌گرتنی هه‌ندێك سێناریۆی له‌م
شێوه‌یه له‌راده‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌وبه‌م چه‌شنه‌و
به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵ كردنی كه‌شی ناوخۆی ئێران ده‌ستی ئاوه‌ڵاتر بێت
له‌سه‌ركوت‌و له‌نێوبردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه
هه‌روه‌ك له‌هه‌واڵه‌كاندا بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ئیعترافاتانه هاوكات
له‌گه‌ڵ رۆژی ته‌حلیفی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و رژیم ده‌یهه‌وێ له‌باری
ده‌روونیه‌وه بتوانێت ئاماده‌كارییه‌ك بۆ خۆشكردنی كه‌شی ئه‌و رۆژه خۆش
بكات‌و له‌راده‌ی توندوتیژیه‌كان به‌م ئیعترافاتانه له‌و رۆژه‌دا كه‌م
بكاته‌وه.
به‌گشتی ئه‌وه‌ی له هه‌ناوی دادگاییه‌كه‌دا بینرا جیا له‌وه‌ی كه چی تێدا
وتراو باسی چی كرا‌و كامانه سیاسه‌ت‌و ره‌فتار كه‌وتنه ژێر پرسیاره‌وه،
راسته‌وخۆ گوزراشت بوو له‌نادێمۆكرات بوون‌و ناڕۆشنی له‌پرۆسه‌ی
دادگاییكردنه‌كه‌دا. ئه‌و دادگاییه رواڵه‌تییه كه ته‌نانه‌ت نه‌ك
نه‌بووه هۆی رووخانی كه‌سایه‌تی گیراوه‌كان‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی به
جۆرێك دانیان به‌هه‌ندێك مه‌سه‌له دا هێنا، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی تا ئێستاكه
بینراوه بۆته هۆی بێزاری هه‌رچی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران.
ئه‌گه‌ر لێره خۆمان دوربگرین له‌جه‌وهه‌ری كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو باڵی
ریفورمخوازی حكوومه‌تی ئه‌وه‌ی سیمای ئه‌و كه‌سانه نیشانی ده‌دات زیاتر
له
50
رۆژ سه‌ختی كێشان‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی جۆراوجۆر بووه. به‌م بۆنه‌وه دادگایه‌كی
له‌و جۆره‌و به‌تایبه‌تی له كۆماری ئیسلامی‌دا هیچ بایه‌خێكی قانوونی
نییه‌و رژیمیش ناتوانێ به‌م جۆره خۆی له‌و قه‌یرانه‌ی تێیكه‌وتووه
ده‌رباز بكات. ئه‌وه‌ی نیشان درا ته‌نیاوته‌نیا ریسواكردنی دووباره‌ی رژیم
بوو كه ئه‌ویش ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی ئیراده‌ی دژایه‌تی رژیم
له‌به‌رامبه‌ر ته‌واویه‌تی رژیمی ئاخوندی.
|