|
وته‌ی ڕۆژ
2009-08-06
رێوه‌ڕه‌سمی ته‌نفیزی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و ده‌ركه‌وتنی كێشه‌ی به‌رپرسانی باڵای
رژیم
پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر و پاش ترسێكی زیاده له‌حه‌دوهه‌وڵ بۆ
ئاماده‌كاری زه‌ینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران، داروده‌سته‌ی سه‌ركوت
له‌كۆماری ئیسلامی رێوڕه‌سمی ته‌نفیزی خولی دووهه‌می سه‌رۆك كۆماری
له‌ئێران رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی
12ی
گه‌لاوێژ به‌رێوه برد. ئه‌م رێوڕه‌سمی ته‌نفیزی سه‌رۆك كۆمارییه‌ی
ئه‌حمه‌دی نژاد له‌كاتێكدا به‌رێوه ده‌چێت كه به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ئێران پاش هه‌ڵبژاردن‌و ئه‌نجامه‌ی ساخته‌كه‌ی رژیم به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رین ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین‌و به‌م بۆنه‌شه‌وه تا
ئێستاكه زیاتر له‌ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و هه‌نووكه‌ش
به‌سه‌دان كه‌س له‌زینداندا به‌سه‌رده‌به‌ن. خامنه‌یی له‌كاتێكدا
رووهه‌ڵماڵاوانه‌و له‌كاتێكدا ترس سه‌ره‌تاپای سیمای داگرتبوو به‌بزه‌یه‌كی
ترساوییه‌وه سه‌رۆك كۆماریی
سپارده‌وه به ئه‌حمه‌دی نژاد.
رێوڕه‌سمی ته‌نفیزی ئه‌حمه‌دی نژاد به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی خوله‌كانی
دیكه‌ی ته‌نفیزی سه‌رۆك كۆماری، چه‌ند كه‌س له‌كه‌سانی ناسراوی رژیم بۆ
نموونه ره‌فسه‌نجانی‌و خاته‌می‌و میرحسێن موسه‌ویی‌و كه‌ڕوبی‌و ته‌نانه‌ت
ناتق نوری‌و نه‌وه‌كه‌ی خومه‌ینش تێیدا به‌شدار نه‌بوون. ئه‌مه‌ش به‌ئاشكرا
ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌خاته‌ڕوو كه كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌نیا له‌نێو
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران‌دا شه‌رعییه‌تی نه‌ماوه‌و توشی قه‌یران بووه بگره
له‌نێوان خودی كاربه‌ده‌ستانی ئۆسولگه‌راو كه‌سانی لایه‌نگرانی پێشووی
خامنه‌ییش ئه‌و كه‌له‌به‌ره ده‌بینرێ. ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانێك
كاربه‌ده‌ستانی رژیم حاشایان له‌كه‌لێن‌و كێشه‌ی ناو باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات
ده‌كرد ئێستاكه‌و به‌شێوه‌ی ئاشكرا ئه‌م كه‌له‌به‌ره ده‌كه‌وێته به‌رچاو.
ئه‌مه‌ش به‌مانای قووڵبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری كێشه‌كانی ناو به‌رپرسانی
باڵای ناو ده‌سه‌ڵاته كه له‌مه‌ودا ناتوانن روو له‌ده‌ره‌وه حه‌شاری
بده‌ن.
قوڵبوونه‌وه‌و لێكهه‌ڵپژانی باڵه‌كانی ناوده‌سه‌ڵات‌و به‌تایبه‌تی كه‌سانی
ناو ئوسولگه‌را خۆی له‌خۆیدا گوزارشت له واقیعێكی شپرزو قه‌یراناویی ناو
ده‌سه‌ڵات ده‌كات‌و ئه‌مه‌ش به‌مانای كزبوونی هه‌رچی زیاتری بنه‌ماكانی
رژیمی كۆماری ئیسلامییه. نه‌هاتنی ئه‌م كه‌سانه‌و به‌ته‌نیا هێشتنه‌وه‌ی
خامنه‌یی جینایه‌تكار راسته‌وخۆ خستنه ژێر پرسیاری سیاسه‌تی به‌رێوه‌چوونی
شه‌خسی خامنه‌یی‌و گوێنه‌دانه به قه‌سه‌كانی ویلایه‌تی فه‌قیه. ئه‌مه‌ش
به‌مانای شكان‌و لاوازبوونی كه‌سایه‌تی پیروزكراوی خامنه‌یی‌و
له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا تێكه‌وه‌پێچانی هه‌میشه‌یه‌تی. له‌لایه‌كی
دیكه‌وهاوكات له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونی ئه‌م سێناریۆیه له‌كۆماری ئیسلامی،
جارێكی دیكه له‌كۆڵان‌و شه‌قامه‌كانی شاره‌گه‌وره‌كان‌و به‌تایبه‌تی شاری
تاران خه‌ڵكی بوێروناڕازی هاتنه سه‌رشه‌قام‌و ناڕه‌زایه‌تی‌و ئیعترازی
خۆیان به‌م حوكمه ناڕه‌وایه ده‌ربڕی. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌هاتنه
سه‌رشه‌قام‌و دانی دروشم جارێكی دیكه سه‌لماندیان كه نه‌ك ئه‌حمه‌دی نژاد
به‌سه‌رۆك كۆماری خۆی نازانن، بگره به‌گوێره‌ی دروشمه‌كانیان خامنه‌یش
به‌كه‌سی شیاوی رێبه‌ری نیزام نازانن‌و به‌ته‌واوی خوازیاری تێكه‌وه‌پێچانی
رژیمن. رێوڕه‌سمی ته‌نفیزی ئه‌حمه‌دی نژاد جارێكی دیكه نیشانی‌دا كه
ئه‌حمه‌دی نژاد‌و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌داهاتوودا له‌گه‌ڵ كێشه‌و قه‌یرانێكی
جیددی رووبه‌ڕوو دبێته‌وه‌و ناوبراو ئه‌گه‌ر خولی یه‌كه‌می توانی
به‌سه‌ركوت‌و سه‌پاندنی كه‌شێكی سه‌ربازی خۆی‌و كابینه‌كه‌ی تا ئاخر
به‌ره‌و پێش ببات، له‌مه‌ودوا خه‌ڵكی نیشانیاندا كه ئیتر سه‌ركوتیش
ناتوانێ ببێته ئامرازێكی شیاو بۆ كاروباری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌شێكی به‌رچاو له‌كه‌سایه‌تی‌و ته‌نانه‌ت
لایه‌نگرانی پێشووی ئه‌حمه‌دی نژادیش بڕوایان به‌ناوبراو نه‌ماوه‌و
نه‌هاتنیان به‌ته‌واوی به‌مانای ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی ئه‌م حوكمه‌یه بۆ
ناوبراو. ماوه‌ته بڵێن سه‌رۆك كۆمارێك كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ
نه‌بێت‌و هه‌ر رۆژه له‌دژی ناڕه‌زایه‌تی‌و خۆپیشاندان سازده‌كرێ‌و
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌ناوخۆی باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و ته‌نانه‌ت
لایه‌نگرانی خۆشی پشتیوانییه‌كی ئه‌وتۆی لێناكرێ‌و له‌ئاستی
نێونه‌ته‌وه‌ییشدا توشیی قه‌یرانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، چ چاوه‌ڕوانییه‌كی
لێده‌كرێ بتوانێت سه‌رجه‌م ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكات‌و ره‌وتی
ئاراسته‌كان به‌لای خۆیدا بگۆڕێت؟
|