|
وته‌ی ڕۆژ
2009-08-09
مه‌ژی بۆ مردن بمره بۆ ژیان
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه وێنه‌یه‌كی بچووك له یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی
كرماشان نمایشت كرا، وێنه‌یه‌ك له هه‌ستی پێزانین‌و رێزگرتن له
ئازیزێكیتری گه‌له‌كه‌مان، وێنه‌یه‌ك له ده‌ردی هاوبه‌ش‌و وێنه‌یه‌ك له
ناره‌زایه‌تی به دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی. ده‌هه‌زار كه‌س هاتن‌و له
ریۆڕه‌سمێكدا به‌ڵێنیان دا كه درێژه‌ده‌ری رێگه‌ی كیانووش ئاسا‌و
سه‌رجه‌می شه‌هیدانی رێگای ئازادی بن، پێنج هه‌زار كه‌سیان به‌ره‌و
گۆڕستانی باخی فرده‌وس رێكه‌وتن‌و تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گڵكۆی خوێندكاری
شه‌هید دانا‌و دواتر مه‌رگ ونه‌مانیان بۆ دیكتاتۆر به‌ڕێ كرد.
یه‌كه‌م شه‌هیدی كورد له‌م قۆناغه‌ی خه‌باتی گه‌لانی ئێران كیانووش ئاسا‌و
ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین شاری كرماشانه. ده‌ستپێكی قۆناغی نوێی خه‌باتی
دوورودرێژی گه‌لی كورد له كرماشانه‌وه ده‌ستی پێكرد‌و ئه‌م ده‌ستپێكه
پیرۆزه. پیرۆزه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه
30
ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كرماشانمان لێبستێننه‌وه‌و كه‌چی ده‌بینین
ئه‌مجاره‌یان به‌هه‌گبه‌یه‌ك له مه‌راق‌و به هه‌گبه‌یه‌ك له پتانسیه‌ل
بۆبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شۆڕش‌و بۆبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئاماده‌بوون بۆ رۆژه‌كانی
دواتر، دێته‌وه. پیرۆزه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه زووتر له هه‌موو سوچێك‌و
قوژبنێكیتری كوردستان خوێندنه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌كانی ئێران كرد‌و ویستی مۆری
پێشه‌نگ بوونی خوێ له مێژووی نوێ كوردستان بدات.
به‌شداری كردنی
10000
كه‌سی په‌یامێكی گرنگی پێیه، په‌یامێك كه باس له ئاماده‌بوونی
به‌ستێنه‌كانی گۆڕان له كوردستان ده‌كات‌و ده‌توانێ هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان
بكاته گۆڕه‌پانی هه‌ڕه‌شه له دیكتاتۆر‌و دیكتاتۆرییه‌ت. ئه‌و په‌یامه‌ی
كه، پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان بۆ شۆڕش‌و گۆڕان ته‌نیا هه‌ڵگری فاكته‌ری
عه‌ینی نییه‌و ئه‌م پرۆسه خاوه‌نداریه‌تی فاكته‌ری زه‌ینیش ده‌كات.
ئه‌وه‌تا هه‌ر له یه‌كه‌مین چركه‌ساته‌كانی گرابه‌ستنی ئه‌م جوڵه
به‌هێزه، ئۆپۆزیسیۆنی كوردی هه‌وڵیاندا ببنه تریبونی ده‌نگدانه‌وه‌ی
ده‌نگه نارازییه‌كان‌و هه‌وڵیاندا به‌شیۆازێك هاوپشتی سه‌رجه‌می كوردستان
بخه‌نه پاڵ ده‌نگی پارچه‌یه‌كی گه‌وه‌ره له‌م گه‌له زوڵملێكراوه.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر به‌شداربووانی چله‌ی
ماته‌مینی كیانووش‌و بگره به ده‌یان كه‌سیشیان ده‌ستگیركردووه. ئه‌م
واتایه‌ش په‌یامێكی پێیه، ئه‌و په‌یامه‌ی كه ئه‌وان ده‌ترسن‌و بۆ
شاردنه‌وه‌ی ترسیان ده‌ستگیرده‌كه‌ن. ئه‌وان ده‌ترسن‌و باش ده‌زانن كه
بۆچركه‌یه‌ك خافڵ بوون، ئه‌وان له چه‌كی مانۆڕدان و نیشاندانی هێز بێ
چه‌ك ده‌كات‌و به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان‌و ئه‌م ده‌وره، ده‌وره‌ی
به‌گاڵته‌گرتنی چه‌ك و ده‌ستگیركردن‌و هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌یه.
نزیك به
50
رۆژه كه شه‌قامی شاره گه‌وره‌كان‌و به‌تایبه‌ت شاری تاران بۆته
گۆڕه‌پانی شۆڕش، له‌م
50
رۆژه‌باس له بێده‌نگ بوونی كوردستان كراوه‌و به‌ڵام ئه‌م كرده
به‌كۆمه‌ڵه‌ی شاری كرماشان نیشانی دا كه بێده‌نگ بوونی كوردستان بێده‌نگ
نه‌بوونێكی سیاسی نه‌بووه، به‌ڵكوو ئه‌م بێده‌نگییه، بێده‌نگی
شه‌قامه‌كان بووه. كوردستان قه‌ت بێده‌نگ نه‌بووه‌و قه‌تیش بێده‌نگ
نابێت‌و سی ساڵه به‌ته‌نیا ورته‌ی ئازادی‌و دیموكراسی ده‌ڵێته‌وه. ئه‌وا
كرماشان به‌م كاره‌ی وتی كه ئه‌گه‌ر بمهه‌وێ ده‌توانم شه‌قامیش بۆخۆم
داگیر بكه‌م‌و به‌ڵام بۆ ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێم.
مه‌ژی بۆ مردن بمره بۆ ژیان، نووسراوه‌ی سه‌ر كێلی قه‌بره‌كه‌ی شه‌هید
كیانووشه‌و ئه‌م دروشمه مانیفێستی سه‌رزاری دانه‌به‌دانه‌ی تاكه‌كانی
ئه‌مڕۆی سه‌نگه‌ری خه‌باته‌و له سێبه‌ری ره‌نج و فیداكاری كیانووش‌و
هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی، ژیان پله و به‌های راسته‌قینه‌ی خۆی
ده‌دۆزێته‌وه.
|