|
وته‌ی ڕۆژ
2009-08-13
درێژه‌ی ئێعدامه‌كان له‌ئێران
له‌كاتێكدا كه رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شاهیدی كوشتنی ئه‌و
گه‌نجانه‌ین كه له‌زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا گیانیان له‌ده‌ست
ده‌ده‌ن‌و هه‌روه‌ها شاهیدی ئه‌و سه‌ركوته بێ به‌زه‌ییانه‌ین كه
له‌لایه‌ن دام‌وده‌زگای سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامییه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێ،
هه‌واڵه‌كان باس له ئیعدامكردنی به‌كۆمه‌ڵی ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌شاری
كه‌ره‌ج ده‌كه‌ن. خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه پاش چه‌ند رۆژ هه‌واڵی
ئه‌م ئیعدامكراوانه گه‌یشته كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی. هاوكات له‌گه‌ڵ
ئاگادار بوون له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م حوكمانه یه‌كییه‌تی ئۆرووپاو هه‌روه‌ها
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ست به‌جێ ئه‌م كرده‌وه‌ی كۆماری
ئیسلامیان مه‌حكوومكردو رایانگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی سه‌ره‌تای
ساڵی زایینی ئه‌م ساڵدا، رژیم لانی كه‌م حوكمی جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دانی
219
كه‌سی جێبه‌جێكردووه.
ئه‌گه‌ر به‌كورتی چاوێك بخشێنین به‌سه‌ر مێژووی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له ئێران‌دا، له‌گه‌ڵ دژوارترین بارودۆخ
رووبه‌ڕووده‌بینه‌وه كه له‌دژی شارۆمه‌ندانی ئێرانی‌دا ره‌چاو كراوه.
له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاددا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
ئێران نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی به‌رین له‌جێبه‌جێكردنی حوكمی
ئیعدامه‌وه رووبه‌ڕووبوون، بگره راده‌ی وه‌حشیگه‌ی به‌رپرسانی رژیم تا
لاق‌وده‌ست بڕینه‌وه هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی ده‌یان حوكمی سه‌نگسارو
خستنه خواره‌وه له‌به‌رزایی‌و شتی دیكه‌ی له‌و جۆره
به‌ره‌ڕووبوونه‌ته‌وه. به ئاماژه‌دان به‌مانه‌ی باسی هات بۆ هه‌مووان
ده‌رده‌كه‌وێ كه كۆماری ئیسلامی هیچ بڕوایه‌كی به‌پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ
نییه‌و ئه‌وه‌ی بۆی كرابێت دژی راوه‌ستاوه‌ته‌وه‌و بگره له‌هه‌وڵی
زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك یاسای نامرۆڤانه‌یه له‌دژی مرۆڤایه‌تی.
ئێستاكه‌ش‌و پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری‌و راگه‌یاندنی ساخته‌ی
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی له‌دژی رژیم هاتنه
ئاراوه، كۆماری ئیسلامی مه‌به‌ستییه‌تی به‌شێوه‌ی جیاواز كه‌ڵك
له‌سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانی سه‌ركوت بێنێت بۆ ترساندن‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ناڕازیان بۆ ماڵه‌كانیان. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ركوتی بێ به‌زه‌ییانه‌و ئه‌و
كوشتارانه بگه‌ڕێن كه هه‌ر رۆژه‌و ناوی ونبووانی ناڕازیان‌و ته‌رمی بێ
گیانیان ته‌حویلی بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ردرێته‌وه‌و تا ئێستاكه‌ش به‌سه‌دان
كه‌سی دیكه له‌زیندانه‌كاندا بێ سه‌روشوێنن، ئیعتراف وه‌رگرتن‌و هێنانی
ناڕازیان بۆ سه‌ر كاناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا جێبه‌جێكردنی
حوكمی ئیعدام له‌م‌و لای ئێران ئه‌وه ده‌رده‌خات كه رژیم ده‌یهه‌وێ ئه‌و
په‌یامه به‌زۆرینه‌ی ناڕازیان له‌دژی خۆی بدات، كه هه‌موو جۆره
خۆڕاگریی‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێك به‌م چه‌شنه له‌لایه‌ن حاكمانیی
ئاینیی وڵام ده‌درێته‌وه.
گومان له‌دڕبوون‌و هه‌روه‌ها گرتنه به‌ری سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌ی كۆماری
ئیسلامی‌دا نییه‌و ئه‌م رژیمه نه‌ك ته‌نیاو له‌سه‌رده‌مه‌دا به‌م شێوه‌یه
ره‌فتارده‌كات، بگره لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی پڕاوپڕه له‌جینایه‌ت له‌دژی
مرۆڤایه‌تی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه باسی بكرێت ئه‌وراستیه‌یه كه تا
هاتووه ئه‌م شێوه ره‌فتاره نگریسانه نه‌بۆته هۆی ترساندن‌و تۆقاندنی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران. بگره ئه‌وه‌ی ئێستاكه له شه‌قامه‌كانی
شاره‌كاندا ده‌یبینن ئیراده‌ی خرۆشایی جه‌ماوه‌ی وه‌زاڵه‌هاتووه كه
له‌دژی سه‌رجه‌می پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات، شه‌قامه‌كانی كردۆته‌وه پانتایی
هێنانه ئارای خواسته ره‌واو له‌مێژینه‌ییه‌كانی. ئه‌گه‌ر ئیعدام كردن‌و
كوشتنی لاوان‌و كه‌سانی ناڕازی به‌مانای نانه‌وه‌ی ترس‌و تۆقاندن‌و
سه‌پاندنی كه‌شێكی نیزامی له‌كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن رژیمه‌وه په‌یڕو ده‌كرێ،
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وێنایه‌كی دیكه له‌شه‌قامه‌كان ده‌بینین كه گوزراشت
له بڕوابه‌خۆبوون‌و بوونی وره‌ی به‌رزی به‌ره‌نگاری له‌دژی ته‌واویه‌تی
دام‌و ده‌زگای كۆماری ئیسلامی ده‌بینین. گشت ئه‌م ئاماژانه ئه‌وه‌مان
پیشانده‌ده‌ن كه گرتنه به‌ری ئه‌م شێوه سه‌ده ناوه‌ڕاستیانه وه‌ك
سیاسه‌تی پشكنینی بیروباوه‌ڕه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست‌و ترساندنی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك چۆته ناو زبڵدانیی مێژووه‌وه.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران به‌هه‌موو چین‌و توێژه‌كانییه‌وه هه‌ڵگری
كولتوورێكی مه‌ده‌نین‌و رژیم‌و یاسا دواكه‌وتووه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م شێوه
كۆمه‌ڵگادا به‌ته‌واوی خۆی له‌دژایه‌تیدا ده‌بینیته‌وه. بێشك به‌رده‌وامی
خه‌بات‌و ناڕه‌زاییه‌تیه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕێكی بنچینه‌یی سیاسی
له‌ئێران ده‌توانێ به‌شێكی به‌رچاو له‌م یاسا و نه‌ریته دژه مرۆییانه
كۆتایی پێبێنێت،و سیسته‌مێكی عادڵانه‌و خه‌ڵكیی به‌رهه‌م بهێنێت.
|