|
وته‌ی ڕۆژ
2009-08-15
28ی
گه‌لاوێژ، ده‌رسه‌كان‌و ئه‌زموونه‌كان
30
ساڵ له‌مه‌وه به‌ر و رێك له دوای ماوه‌یه‌كی كورت
له ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی كۆماری ئیسلامی، به فه‌رمانی راسته‌وخۆی خومه‌ینی،
رێبه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كۆماری ئیسلامی، هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه كرایه
سه‌ر كوردستان، كه له‌و كاته‌دا به‌هێزترین سه‌نگه‌ری ئازادیخوازی له
ئێران‌دا ئه‌ژمار ده‌كرا. ئه‌و سه‌رده‌مه، له كوردستان، خه‌ڵك به
پێكهێنانی چه‌ندین رێكخراوی كۆمه‌ڵایه‌تی وبه رێنوێنی رابه‌رانێكی ژیر و
لێهاتوو ته‌مرینی دیموكراسییان ده‌كرد.
به پێچه‌وانه‌ی شوێنه‌كانی تری ئێران، كه كۆماری ئیسلامی توانیبووی شۆڕشی
خه‌ڵك به قازانجی خۆی كۆنترۆل بكات، له كوردستان خه‌ڵك به هیچ شێوه‌یه‌ك
فریویان نه‌خوارد و رژیم نه‌یتوانی له باوه‌ڕه ئایینیه‌كانی خه‌ڵك بۆ
فریودانیان كه‌ڵك وه‌ربگری. له كوردستان خواسته‌كان جیاواز بوون و هه‌ر
ئه‌مه‌ش وایكردبوو خه‌ڵكی كوردستان له سه‌ره‌تاوه بۆیان ده‌ركه‌وێ كه
كۆماری ئیسلامی ناتوانێ وڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و داواكارییه ره‌واكانیان
بێت.
رژیم هێرشی كرد، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه‌دا خه‌ڵكی كوردستان
نیشانیاندا كه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی هه‌رگیز له به‌رامبه‌ر هیچ
دوژمنێكدا بێ‌ده‌نگ نابێ و سه‌ردانه‌وێنێ. تا ئه‌مڕۆكه و پاش
30
ساڵ خه‌ڵكی كوردستان خه‌ریكی درێژه دان به‌م مقاومه‌ت و خۆراگریه‌یه و
هه‌رگیز، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سه‌ركوت و گرتن و زیندان و ئه‌شكه‌نجه
كردنه كه به درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی بوونیان هه‌بووه،
هه‌نگاوێك له خواسته ره‌واكانی پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه.
له راستیدا جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌كاتی هێرش بۆسه‌ر كوردستان
له‌وسه‌رده‌مه‌دا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌یكی شیاوی نه‌بوو، میدیایه‌ك كه پوششی
شیاوی رووداوه‌كه بدات نه‌بوو. ئه‌گه‌ر ئێستا چكۆله‌ترین حه‌ركه‌تێكی
ئیعترازی له ماوه‌یه‌كی كورت و له رێگای ئامرازی پێشكه‌وتوی
پێوه‌ندی گرتن ده‌گاته به‌ر ده‌ستی رای گشتی نه ته‌نیا ئێران به‌ڵكو
رای گشتی دونیاش، ئه‌و كات خه‌ڵكی كوردستان هیچ ئیمكانێكی وای بۆ
فه‌راهه‌م نه‌بوو. ئه‌وه له حالێكدا بوو كه هیزی داگیركه‌ر له رێگای
میدیاكانیه‌وه ده‌یویست به جۆرێكی تر رووخساری مه‌سه‌له‌كه باس بكات و
به‌رده‌وام خه‌ریكی چه‌واشه‌كاری بوو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگا تێرامانه و ئێستاكه‌ش وه‌ك خاڵێكی پۆزه‌تیڤ له
مێژووی خه‌ڵكی كوردستاندا ئه‌ژمار ده‌كرێ ئه‌و یه‌كریزیه‌ی خه‌ڵكی
كوردستان بوو كه له كۆتاییشدا خۆڕاگری و به‌رخۆدانێكی گه‌وره و قابیلی
ستایشی لێ كه‌وته‌وه. به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژووی خه‌باتی كوردستان،
ده‌بینین كه نه‌بوونی یه‌كریزی، زۆر جاران خه‌ساری گه‌وره‌ی
لێكه‌وتۆته‌وه و
شكستی به شوێن دا هاتووه. ئه‌گه‌ر یه‌كریزی له پاڵ بوونی زمان و خاك
به سێ فاكته‌ری پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌ژمار بكرێ ئه‌وه
28ی
گه‌ڵاوێژ ده‌توانین به‌رۆژێك دابنێین كه خه‌ڵكی كوردستان تێیدا
جێگایه‌كیان بۆ ره‌خنه گرتن له نه‌بوونی ته‌بایی و یه‌كریزی نه‌هێشتوه و
به خۆراگری و دیفاع له خواسته‌كانیان مێژوویه‌كیان بۆخۆیان تۆمار كرد كه
تا ئه‌مرۆكه‌ش له ئاسمانی خه‌باتی رزگاریخوازانه ئه‌م گه‌له‌دا
ده‌دره‌وشێته‌وه.
28ی
گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵیك ده‌رس و ئه‌زموونی گه‌وه‌ره‌ی هه‌یه كه نابێت
فه‌رامۆش بكرێن. له‌وانه گرینگی حیزبی پێشه‌نگ و بێ ڕاڕا و ده‌ورێك كه
ده‌توانێ ئه‌و حیزبه له قۆناغه هه‌ستیاره‌كانی مێژووی
خه‌باتكارانه‌ی نه‌ته‌ویه‌ك، گه‌لێك و چینێك بیگێڕێ. كۆمه‌ڵه ئه‌و
حیزبه پێشه‌نگه بوو كه سه‌ڕه‌ڕای گه‌نجی و ته‌مه‌نی كورتی چالاكی و
ئه‌زموونی خه‌باتی ئاشكرا، توانی به یارمه‌تی و له به‌ر تیشكی
تێگه‌یشتنێكی قوڵ و راسته‌قینه له زه‌رفییه‌ته‌كانی خه‌ڵكی كورد له
لایه‌ك و له‌لایه‌كیتر راده‌ی كۆنه‌په‌رست بوون و دژه گه‌ڵ بوونی
ده‌سه‌ڵاتێكی ئائینی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی تازه پێگه‌یشتووی كۆماری
ئیسلامی، بكه‌وێته ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد و ئالای خۆڕاگری و
به‌رپا كردنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی شكۆدار هه‌ڵدا. ئه‌وه‌ی ئێستا و له چه‌ند
ساڵی رابڕدوودا حیزبه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و كه‌سایه‌تییه سیاسی‌و
رووناكبیره‌كان كردوویانه، بۆ یاد كردنه‌وه له‌م رۆژه، جێگای
ده‌ستخۆشییه و بێ گومان هه‌وڵی زیاتریش پێویسته. له‌م سه‌رده‌مه‌دا
خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌تی ئه‌و نه‌سله‌ی ئه‌و رۆژانه‌یان له یاده
ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن یادگارییه‌كانی رۆژانی به‌ره‌نگاری، بگوازنه‌وه بۆ
نه‌سلی نوێ و سه‌ره‌ڕای یاد كردنه‌وه‌ی خۆڕاگری و فیداكاری ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌وڵ بدرێ ده‌رس له ئه‌زموونه‌كانی
وه‌ربگیردرێت.
|