|
وته‌ی ڕۆژ
2009-08-17
28ی
گه‌لاوێژ رۆژی به‌ره‌نگاری و هاوپشتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد به دژی
كۆماری ئیسلامی
28ی
گه‌لاوێژی
1358
ئه‌و رۆژه بوو كه به بڕیاری خومه‌ینی وه‌ك رێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی تازه
وه‌سه‌ركارهاتووی كۆماری ئیسلامی، فه‌رمانی هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر كوردستان
راگه‌یاندرا. سی ساڵ پێش ئێستا و له كاتێكدا شۆڕشی گه‌لانی تینوی ئازادی
له ئێران كه‌وته ژێر ته‌وژمی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئیسلامی سیاسی وبه
لاڕێدا چوو، هێرشی بێ به‌زه‌ییانه‌ی پاسدارانی كۆماری ئیسلامی به فه‌رمانی
خومه‌ینی، هێرشێك بوو بۆ سه‌ر هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی
مافخوازانه‌ی گه‌لی كورد و ئاوات و ئاره‌زووه په‌نگخواردووه‌كانی مێلیۆنها
خه‌ڵك له كوردستان بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دێمۆكراتێك‌و
رزگاری له سته‌می نه‌ته‌وه‌یی. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه له مێژووی پڕ
هه‌وراز و نشێوی خۆێدا، به تێپه‌ڕاندنی گه‌لێك قۆناغی سه‌خت و خوێناوی،
نرخێكی گه‌وره‌و قوربانییه‌كی زۆری بۆ گه‌یشتن به ئازادی و رزگاری دانابوو.
گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌كه‌ی به بێ هیچ تاوانێك جگه له دیفاع له
سه‌نگه‌ری ئازادیخوازی وێڕای هێزه سیاسییه شۆرشگێڕه‌كانی، به بڕوبیانوی
بێ ناوه‌رۆك، كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری بێ پاساوی پاسداران. ئه‌وكاته‌ی
كوردستان پاش دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی كۆماری ئیسلامی وه‌ك تاكه
سه‌نگه‌ری دیفاع له ئازادی مابۆوه و له خه‌مڵینی دێمۆكراتێكی خۆیدا بوو،
چی دی بۆ كۆنه‌په‌ره‌ستان و پاسدارانی خومه‌ینی ته‌حه‌مول نه‌كرا و بڕیاری
قه‌تڵی عام و میلیتاریزه كردنی كوردستان، بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زمونه‌و
پاشه‌كشه و شكاندنی بزوتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گه‌لی كورد ده‌ستی پێكرد.
هه‌رگیز نه هێزه سیاسییه شۆڕشگێڕ و ره‌سه‌نه‌كان، نه ژنان و خوێندكاران
و كرێكاران و مامۆستایان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان، خوازیاری شه‌ڕ و
ماڵوێرانی وڵات و خاكه‌كه‌یان نه‌بوون و نین. ئه‌زموونی رێكخراوه
جه‌ماوه‌ری و دێمۆكراتیكه‌كانی پاش رووخانی سیسته‌می پاشایه‌تی و
مانگه‌كانی ئه‌وه‌ڵی دوای راپه‌ڕین له شار‌و ناوچه جۆراوجۆره‌كانی
كوردستان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییه مێژوییانه‌ن. خواسته ره‌واكانی گه‌لی
كورد بو سه‌لماندنی مافی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییان، بۆ دامه‌زراندنی
عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ سیكۆلاریزم، بۆ نه‌مانی هه‌ڵاواردنی جنسی‌و
به‌رابه‌ری ژن‌وپیاو و دێمۆكراتیزه كردنی وڵاته‌كه‌یان و هه‌روه‌ها
خه‌باتی بێ پسانه‌وه له‌م رێبازه‌دا، ته‌نیا هه‌ڵوێست و كرده‌وه‌یه‌ك بوو
كه له كرده‌ی به‌كۆمه‌ڵ‌و ئه‌كنیوبوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له
كوردستان به ئاشكرا
ده‌بێندرا و تا ئێستاش ره‌وابوونی به‌رده‌وامه.
هێرشی بێ به‌زه‌ییانه‌ی
28ی
گه‌لاوێژ بۆ سه‌ر كوردستان، هێرش بوو بۆ سه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌و
پێشێلكردنی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد. زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئیعدامی
به كۆمه‌ڵ و بێڕه‌حمانه به درێژایی سی ساڵی رابردوو له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامییه‌وه، ته‌نیا رێگه‌ی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی
رژیم و سه‌ركوتی خه‌باتی گه‌لی كورد و رووبه‌رو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ
ئاشتیخوازی خه‌ڵكی كورد بووه. هه‌زاران هه‌زار خه‌باتكاری رێگه‌ی رزگاری و
رۆڵه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، له مه‌یدانه جیاوازه‌كاندا بوونه‌ته قوربانی
ئه‌م داگیركارییه‌ی رژیمی ئیسلامی ئێران.
خاڵی مێژوویی و جێی سه‌رنجی ئه‌م به‌شه له مێژووی گه‌لی كورد،
وه‌ستانه‌وه‌و به‌ره‌نگارییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌و جه‌ماوه‌ری و چه‌كدارنه
بوو به دژی ئه‌م هێرشه. خه‌ڵكی كوردستان سنگی خۆیان و رۆڵه‌كانیان كرد
به قه‌لغانی گولله‌و هه‌رگێز سه‌ریان بۆ كۆنه‌په‌ره‌ستی دسه‌ڵاتدارانی
كۆماری ئیسلامی دانه‌نه‌واندو به پشتیوانی و رێبه‌ری حیزبه
تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان له بڕیارێكی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوییدا، گه‌وره‌ترین
شانۆی خه‌بات و به‌ره‌نگاریان له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه‌ی پاسدارانی رژیم
ساز كرد.
ئێستا‌و پاش تێپه‌ر بوونی سی ساڵ به سه‌ر ساڵیادی ئه‌م رۆژه مێژووییه‌دا،
جێگه‌ی خۆیه‌تی كه هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به ناساندن و رێزگرتن
له‌م رۆژه وه‌ك رۆژی به‌ره‌نگاری و هاوپشتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له
كوردستانی رۆژهه‌ڵات، هه‌م بزوینه‌ری حافیزه‌ی مێژوویی گه‌لی كورد بن بۆ
یاده‌وه‌ری به‌ره‌ی نوێی خه‌باتكاران و هه‌م سه‌نگه‌ری خه‌بات و به‌رخۆدانی
كۆڵنه‌ده‌رانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌ره‌و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییه‌كی
به‌هێز رێبه‌ری بكه‌ن. رێزگرتن له خوێنی شه‌هیدانی كوردستان و
گرێدانه‌وه‌ی به خوێنی ئه‌و لاوه ئازادیخوازانه‌ی كه به ناحه‌ق هه‌ر
ئێستا و رۆژانه ده‌ڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌كانی تاران و شاره گه‌وره‌كان،
پێویسته هه‌مه‌لایه‌نه‌تر بۆ سه‌لماندنی هاوخه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوانه‌ی سه‌راسه‌ری،
له سیهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی
28ی
گه‌لاوێژ بێته ئاراوه. خه‌باتی مافخوازانه‌ی گه‌لی كورد له ساڵوه‌گه‌ڕی
28ی
گه‌لاوێژدا پێویسته به هێز و وزه‌یه‌كی تازه‌وه به‌ره‌وڕووی دێكتاتۆری
سه‌ره‌ڕۆی كۆماری ئیسلامی ببێته‌وه‌و خۆی بۆ به‌شداری و پشتیوانی خه‌باتی
هه‌مه‌لایه‌نه‌و سه‌راسه‌ری كه ئێستا له شاره گه‌وره‌كان له ئارادایه
ئاماده‌تر بكات.
به‌م بۆنه‌وه پێویسته خه‌ڵكی كوردستان له‌م رۆژه‌دا ده‌نگی كپ كراوی
خۆیان به دژی سیاسه‌تی شه‌ڕ و كوشتاری نیزامی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران روو
به كۆمه‌ڵگای جیهانی بگه‌یه‌نن. بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاری
نه‌ته‌وه‌یی و وشیاری سیاسی به خه‌باتی یه‌كگرتووانه، ده‌توانی هه‌وێنی
یه‌كگرتوویی زیاتری ریزه‌كانی گه‌لی كورد له قۆناغه‌كانی داهاتووی خه‌بات
بۆ گه‌یشتن به رزگاری یه‌كجاری مسۆگه‌ر بكات.
|