|
وته‌ی ڕۆژ
2009-08-22
هۆكاره‌كانی كاردانه‌وه‌ی كه‌ڕوبی به بارودۆخی ناو زیندانه‌كان
كه‌ڕوبی یه‌كێك له رێبه‌رانی باڵی ریفۆرمخوازی حكومه‌تی‌و له پاڵیۆراوانی
خولی ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران له نامه‌یه‌كی سه‌رئاوڵادا داوای له
ره‌فسه‌نجانی كردوه تا لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخی
به‌ندكراوانی ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه پێكبێنێت‌و لێپێچینه‌وه
له‌و كه‌سانه بكرێت كه ده‌ستدرێژی سێكسیان كردۆته سه‌ر به‌ندكراوان.
كه‌ڕوبی له نامه‌كه‌یدا باسی له ره‌فتاری نابه‌رپرسانه‌و نامرۆڤانه‌ی
به‌رپرسانی زیندانه‌كانی تاران كردوه‌و به‌ئاماژه‌كردن به‌چه‌ندین به‌ڵگه
له‌مه‌ڕ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنان‌و كوڕانی گه‌نج، ئه‌م ره‌فتارانه‌ی
به‌دوور له چییه‌تی كۆماری ئیسلامی‌و بگره هه‌موو سیسته‌مه سیاسییه‌كانی
جیهان زانیوه. ئه‌م نامه‌ی كه‌ڕوبی دوای ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه
ره‌فسه‌نجانی وڵامی نووسراوه‌كه‌ی كه‌ڕوبی نه‌دایه‌وه‌و ناوبراو دوای ده
رۆژ چاوه‌ڕوانبوون بۆ وڵامی ره‌فسه‌نجانی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م
نامه‌یه هه‌ستاوه.
له‌راستیدا بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌و ناۆرۆكی خودی نامه‌كه هه‌ڵگری
چه‌ندین په‌یامی سیاسییه‌و به‌وردبوونه‌وه له رووداوه‌كانی
ئه‌مدواییانه‌و ریزبه‌ندی‌و ناكۆكییه‌كانی نیۆان باڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی
ده‌كرێ خوێندنه‌وه بۆ سیگناڵه شاراوه‌كانی ئه‌م هه‌نگاوه بكرێت.
له‌كاتێكدا به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی له وڵامدانه‌وه به‌وه‌ها تۆمه‌ت‌و
تاوانگه‌لێك ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامییه، پرسیار ئه‌وه‌یه كه
بۆچی كه‌ڕوبی روو له ره‌فسه‌نجانی ده‌كات‌وپرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه له
پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن پۆلیس‌و
ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی ره‌فسه‌نجانی؟
گرینگ‌ترین مه‌سه‌له، باسكردن له بارودۆخی ناله‌باری به‌ندكراوان له
ئێران‌و مه‌سه‌له‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن خودی سیسته‌می سیاسی
ئێرانه. كه‌ڕوبی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی حكوومه‌تی ئێران‌و كه‌سێكی
ئاگادار له رووداوه‌كان، ده‌یهه‌وێ گۆشه‌یه‌ك له پێشێلكارییه‌كانی مافی
مرۆڤ ئاشكرابكات‌و له كێشمه‌كێش‌و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی حكوومه‌ت،
كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوكێشه سیاسییه‌كان دابنێت‌و به‌م هه‌نگاوه‌ی
رووخسارێكی دزیۆتر له ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نیشان بدات. ئاشكراكردنی
ئه‌م نامه‌و ناوه‌رۆكی نامه‌كه، كه له‌راستیدا له‌قاودانی
واقعییه‌ته‌كانی ناو به‌ندیخانه‌كانی ئێرانه، ده‌نگدانه‌ویه‌كی زۆر
به‌رچاوی هه‌بووه‌و كه‌ڕوبی تاراده‌یه‌ك توانیویه‌تی به‌شێك له
ئامانجه‌كانی بپێكێت.
مه‌سه‌له‌یه‌كیتر، ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌نگی ئه‌م نووسراوه‌یه
ره‌فسه‌نجانییه، واته ده‌زگای داده‌وه‌ری كۆماری ئیسلامی
به‌هه‌ندوه‌رنه‌گیراوه‌و له‌راستییدا كه‌ڕوبی چه‌شنێك بازدان به‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات‌و ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامیی نیشانداوه. كه‌ڕوبی به
رووكردنه ره‌فسه‌نجانی، ده‌یهه‌وێ بڵێ كه ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه
له‌لایه‌ن رێبه‌ریی حكوومه‌تی ئیسلامییه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت، هیچ
شه‌رعییه‌تێكی نییه‌و ئه‌وان تاگه‌یشتن به‌ده‌ره‌نجامێكی شیاو درێژه به‌م
زۆرانبازییه سیاسییه ده‌ده‌ن.
ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م كێشمه‌كێش‌و ململانێ سیاسییه، نادیاره‌و رۆژ
له‌دوای رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێت. زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی باڵی
ریفۆرمخوازی حكوومه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر‌و له‌به‌رده‌م دادگاییكردندان.
ته‌نانه‌ت باس له ئه‌گه‌ره‌كانی ده‌ستگیركردنی مووسه‌وی‌و كه‌ڕوبی‌و
ته‌نانه‌ت ره‌فسه‌نجانیش ده‌كرێت. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ی كه‌ڕوبیش
هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه‌و بێگومان كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر
ره‌وتی رووداوه‌كاندا ده‌بێت. لێكدادانه‌كان زۆرتربووه‌و دوایین
تاكتیكه‌كان بۆ گه‌یشتن به ستراتژییه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌به‌شداربووانی ئه‌م
ململانێ سیاسییه له‌ناوه‌ندی جێبه‌جێ كردندان.
|