|
وته‌ی ڕۆژ
2009-08-24
سی ساڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی و یه‌ك مێژوو
ئیعتراز و ناره‌زایه‌تی له دژ ساخته‌كاری و ته‌قه‌لوب له
هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و رووداوانه‌ی به دوایدا هاتن، بو به ده‌ستپێكی
بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به هێز له دژی دیكتاتۆری و سه‌ره‌رۆیی
كه تا ئیستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. له هه‌مان كاتدا
شه‌پۆڵێكی گه‌وره‌ی وه‌خبه‌ر هاتن و ووشیاری سیاسی له ناو جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵك و به تایبه‌ت له ناو لاوان و نه‌وه‌ی تازه، واته ئه‌و لاوانه‌ی
مێژووی سی ساڵی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیان ته‌نیا له زمانی
ره‌سمی ده‌وڵه‌ته‌وه بیستووه، وه‌رێكه‌وتووه. هه‌واڵی ئه‌شكه‌نجه‌و
لێدان و داپڵۆسینی گیراوه‌كان گه‌رچی تۆقاندن و ئاسه‌واره‌كانی له
گه‌ڵ خۆی هێناوه به‌ڵام شان به شانی ئه‌وه چاوی خه‌ڵكی به
ماهییه‌ت و ناوه‌رۆكی حكوومه‌تێك كه شه‌رعییه‌ته‌كه‌ی له باوه‌ری
جه‌ماوه‌ر واته ئائین و په‌نده ئه‌خلاقییه‌كانی وه‌رده‌گرێ، كردۆته‌وه
و ژماره‌یه‌كی زۆرتری له جاران به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یاندوه كه
پێویسته به سه‌ر قه‌زاوه‌ته‌كانیان له سه‌ر حكوومه‌تێكی ئائینی
پێداچوونه‌وه بكه‌ن. له كاردانه‌وه به‌و حاڵه‌ته تازه‌یه كه هاتۆته
پێشه‌وه و ئه‌و تونییه‌ته‌ی جه‌وانان و نه‌سلی تازه‌ی ئێرانی بۆ
پێداچوونه‌وه به باوه‌ره‌كانی پێشوویان و هه‌وڵ بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كی
تازه و تیگه‌یشتنیكی قوڵتر سه‌باره‌ت به ماهییه‌تی حكوومه‌ت به
تایبه‌تی و هه‌ر حكوومه‌تێكی ئائینی به گشتی، دو ده‌سته هه‌ن كه
هه‌ر كامێكیان ده‌یانه‌وێ ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه به ئاراسته‌یه‌كی
دیاریكراودا ببه‌ن.
هه‌مو باڵه‌كانی نارازی حكوومه‌ت كه له به‌ره‌ی نه‌یاری ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد ویستاون له گه‌ڵ ریفورمخوازانێك كه به ئه‌نجامه‌كانی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری نارازین و له گه‌ڵ
رواڵه‌ته دیاره‌كانی جوڵانه‌وه به‌رهه‌ڵستكارییه‌كه‌ی ئه‌م دوایانه‌ش،
له هیچ كۆششێك ده‌ریغ ناكه‌ن تا ئه‌سلی نیزامی ئائینی ئێران واته
كۆماری ئیسلامی و ریبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و حكوومه‌ته واته
خومه‌ینی له زه‌بری ره‌خنه و ئیعتراز و شك و دودڵی و گومان بپارێزن.
موسه‌وی له ده‌ورانی نورانی ده‌سه‌ڵاتی خومه‌ینی قسه ده‌كا و به
تایبه‌ت له راگه‌یاندنه‌كانی هه‌وه‌ڵی خۆی ریساڵه‌ت و مه‌ئمورییه‌تی
خۆی بۆ هاتنه مه‌یدانی ركابه‌رییه‌كانی سه‌رۆك كۆماری به‌وه داده‌نا
كه ئه‌و ده‌ورانه بژێنێته‌وه زیندوو كاته‌وه. راسته كه‌سانێك هه‌ن كه
پێیان وایه باسی جه‌وهه‌ری دیكتاتۆرییه‌تی حكوومه‌تی ئائینی كردن و
له سه‌ری رویشتن له بارۆدۆخی ئێستادا له‌وانه‌یه ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ر
تووشی سستی بكات و له به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه دیموكراسی خوازی
نه‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام هۆكاری ئه‌سلی و بنه‌ره‌تی ئه‌و مه‌یله كه
ده‌یهه‌وێ به‌رهه‌لستكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ر و ئه‌و بزووتنه‌وه له
چوارچێوه‌ی ته‌نگ و قه‌تیس ماوی كۆماری ئیسلامی و حكوومه‌تی ئائینی
نه‌ترازی و ته‌نیا به گۆڕانكارییه‌ك له‌و چوارچێوه‌دا قه‌ناعه‌ت بێنێ،
كه هه‌وڵ ده‌دا ئاستی شعوور و ئاگایی نه‌سلی نوێ به نیسبه‌ت مێژووی
راسته‌قینه‌ی حكوومه‌تی ئائینی له ئێران نه‌رواته سه‌رێ و به
چه‌واشه‌كاری له‌و بابه‌ته‌وه درێژه بدرێ، قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی
دونیایی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به حوكمی بارودۆخی تایبه‌تی ئێران و به
هۆكاری روون و ئاشكرا ئیستا له جیگه‌ی ریبه‌ری ئه‌و بزووتنه‌وه‌دان.
له به‌رامبه‌ردا و هاوكات مه‌یلێكی دیكه و هه‌وڵێكی تازه ده‌بینین كه
ئه‌و هه‌له‌ی روخساوه دیقۆزێته‌وه تا چاوی نه‌سلی نوێ و ته‌نانه‌ت
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆكاری جیاواز له سه‌ره‌تاكانی ده‌سه‌ڵاتی
كۆماری ئیسلامی چاویان له‌و راستییه‌یانه پۆشیبو و گۆیان لێ كپ كردبوو،
بكاته‌وه و سه‌ر له نوێ پردیك بكێشێته‌وه تا هه‌نووكه له گه‌ڵ
رابردووی سی ساڵه جارێكی دیكه به‌یه‌ك ببه‌ستێته‌وه.
ئه‌م رۆژانه شاهیدی ئه‌وه‌ین كه قوربانییه‌كانی جنایه‌ت و وه‌حشیگه‌ری
كۆماری ئیسلامی له سێ ده‌یه‌ی رابردوو، شاشه‌كانی تلویزیون و
لاپه‌ره‌كانی ئینترنێتیان پڕ كردۆته‌وه تا داستان و به‌سه‌رهاته‌كانیان
بۆ نه‌سلی نوێ بگێرنه‌وه. ئه‌و كاناڵه ئاسمانییه فارسی زمانانه كه
تا ئیستا ئاماده نه‌بوون ئه‌و هه‌له بۆ گێرانه‌وه‌ی ئه‌و به‌سه‌رهاتانه
فه‌راهه‌م كه‌ن، ئیستاكانێ خۆیان به شوێنیان دا ده‌گرێن و بانگی ده‌كه‌ن
تا حكایه‌ته دڵته‌زێنه‌كانی خۆیان بگێرنه‌وه.
ئه‌وفریادانه‌ی له كاتی خۆی به‌و په‌ری بێره‌حمی و وه‌حشیگه‌ری
خه‌فه كران و ئه‌و خوێنانه‌ی رشتران و ئه جه‌ستانه‌ی بێحورمه‌تیان
پێكرا و له‌ت وپه‌ت كران و به داخه‌وه به بێده‌نگی جه‌ماوه و له ناو
هیستریای ئیسلامی سیاسی كپ كران و نه‌بیستران ئیستا گۆی بیستن و چاوی
دیتنیان بۆ په‌یدا بووه.
له راستیدا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری به سه‌ر دیكتاتۆرییه‌ت و سه‌ره‌رۆیی
له ئێران و له قۆناغی ئیستادا تا راده‌یه‌كی زۆر به دروست كردنی ئه‌و
پرده كه ئه‌زموونه‌كانی نه‌سلی پێشوو له گه‌ڵ بوێری و وزه‌ی
نه‌سلی نوێ تێكه‌ڵ ده‌كا، به‌ستراوه‌ته‌وه.
|