|
وته‌ی ڕۆژ
2009-08-27
پێشنیاركردنی ژنان بۆ كابینه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك
دیاریكردنی سێ وه‌زیری ژن له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه بۆ كابینه‌كه‌ی
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆته جێی قسه‌و مشت‌ومڕی به‌شێكی زۆر
له‌چالاكانی ژنان‌و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی مه‌جلیسی لایه‌نگری ئه‌حمه‌دی
نژاد‌و هه‌روه‌ها به‌شێك له‌مه‌راجه‌عی ته‌قلیدی شاری قوم. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی
ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رباری گشت ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ دیاریكردنی سێ وه‌زیری
ژن بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌كرێت له گۆشه‌نیگای جیاوازه سه‌یر بكرێت.
هه‌ڵبژاردن‌و سپاردنی وه‌زاره‌تخانه به‌ژنان له‌مێژووی سی ساڵه‌ی كۆماری
ئیسلامی شتێكی تازه‌یه.
به‌چاوخشان به‌سه‌ر مێژووی پڕ له‌سه‌ركوت‌و سووكایه‌تی له‌دژی ژنان‌و
هه‌روه‌ها گوشاری زۆری كۆماری ئیسلامی بۆ بێ مافكردنی ژن‌و سه‌لماندنی
هه‌ندێك یاسای دژه ژنی له یاسای كۆماری ئیسلامی‌دا، ده‌توانین ئه‌و
ئه‌نجامه وه‌رگرین كه هه‌ڵوێستێكی له‌وجۆره له‌لایه‌ن شه‌خسی ئه‌حمه‌دی
نژادی كۆنه‌په‌ره‌سته‌وه هیچ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنانی ئێران‌و
بزووتنه‌وه‌كه‌یان دانییه. بۆ ئه‌وه‌ی بمانهه‌وێ له مه‌به‌ستی ئه‌حمه‌دی
نژاد تێبگه‌ین پێویسته ئه‌وه وه‌بیربێنینه‌وه كه ناوبراو له‌ماوه‌ی
چوارساڵی یه‌كه‌میدا ناحه‌زترین شێوه‌ی هه‌ڵس‌وكه‌وتی له‌دژی ژنان‌و
چالاكانی ژنان ئه‌نجامداوه. گه‌ڵاڵه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌روه‌ها
هه‌وڵ بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای جیاكردنه‌وه‌ی جینسیه‌تی به‌مه‌به‌ستی
جیاكردنه‌وه‌ی ژنان‌و پیاوان هه‌ر له ئۆتۆبوسه‌كانه‌وه بگره تا
په‌یاده‌ڕه‌وو پاركه‌كان‌و نه‌خۆشخانه‌كان‌و زانستگاكان. كه‌سێك ئه‌وه
كارنامه‌ی چه‌ند ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری بێت‌و كه‌سێك ئه‌وه شێوه‌ی
بیركردنه‌وه‌ی بێت له‌دژی ژنان، هۆی چییه یه‌ك شه‌وه گۆڕان به‌سه‌ر خۆیدا
بێنێت‌و ببێته لایه‌نگری ژنان؟
گومان له‌وه دانییه كه به‌شێكی ئه‌م هه‌وڵه ره‌نگه بچێته خانه‌ی
هه‌وڵی بێوچانی ژنانی بوێری ناوخۆی ئێران كه هیچ كات بێ نه‌قه‌ش نه‌بوون
له‌رووداوه‌كانی ناوخۆی ئێران بۆ سه‌لماندنی دێمۆكراسی له‌پێناو مافه‌كانی
خۆیاندا، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بێت، كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی
ئه‌حمه‌دی نژاد به‌پێی كارنامه‌ی خولی یه‌كه‌م جیا له به‌لاڕێدابردنی
بزووتنه‌وه‌ی ره‌وای ژنانی ئێرانی نه‌بێت ناچێته هیچ حه‌وزه‌یه‌كی
دیكه‌وه. ئه‌حمه‌دی نژاد هه‌ڵده‌ستێت به‌دانانی سێ وه‌زیری ژن بۆ كابینه
تازه‌كه‌ی خۆی كه كارنامه‌ی هه‌ر سێ ژنه هه‌ڵبژێردراوه‌كه ئه‌وه
نیشانده‌دات كه هیچ بڕوایه‌كیان به‌مافه‌كانی ژنان نییه. ئه‌م ژنانه رێك
وه‌ك ئامرازێك بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی سیاسته رواڵه‌تییه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد
هه‌ڵبژێراون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر سێ ژن تا ئێستاكه ئه‌وه‌ی لێیان
بینراوه هیچ شتێكیان له‌پێناو سه‌لماندنی مافه‌كانی ژنان به‌شێوه‌یه‌كی
واقیعیی ئه‌نجام نه‌داوه. كارنامه‌ی كاری ئه‌م وه‌زیره پێشنیاركراوانه
له‌پێشوودا ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه به‌رده‌وام دژی دابین كردنی هه‌ر جۆره
خواست‌و مافێكی به‌رحه‌قی ژنان بوون.
رۆشتن به‌ره‌و گه‌یشتن به‌مافه‌كانی ژنان‌و هه‌روه‌ها دابینكردنی
مافه‌به‌رحه‌قه‌كانیان به‌هیچ جۆرێك له‌چوارچێوه‌ی یاسای نادێمۆكراتیكی
كۆماری ئیسلامی مسۆگه‌ر نابێت. ژنانی چالاكی ئێران به‌باشی هه‌ستیان به‌م
هه‌ڵوێسته درۆیینه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد كردوه‌وه‌و به‌م بۆنه‌وه دانانی ئه‌م
ژنانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌راستای هه‌وڵ بۆ دابینكردنی مافه ره‌واكانی
ژنان نازانن. كه‌سێكی وه‌ك ئه‌حمه‌دی نژاد‌و كابینه‌كه‌ی كه هه‌ر ئێستاكه
به‌شێك له‌چالاكانی ژنان به‌بڕیاری ئه‌وان له‌زینداندان‌و سووكایه‌تیان
پێده‌كرێ، نابێت لێیان بوه‌شێته‌وه كه له‌پێناو رێزگرتن له‌كه‌رامه‌تی
ژنان هه‌ڵوێستی له‌و جۆره وه‌ربگرن. كه‌ڵك وه‌گرتن له‌ژنان وه‌ك ئامرازێك
بۆ بێده‌نگه پێكردن به‌ژماره‌یه‌ك له‌ره‌خنه‌گران‌و هه‌روه‌ها بۆ بردنه
سه‌ره‌وه‌ی قورسایی خۆیان له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا به‌ته‌واوی
سووكایه‌تیی‌و بێڕێزییه به ژنانی ئێران.
ده‌ست نیشانكردنی ئه‌م سێ ژنه كه هه‌ركامه‌یان به‌جۆرێك باسیان له‌وه
كردووه كه هیچ بڕوایه‌كیان به‌مافه ره‌واكانی ژنان نییه، نابێت ببێته
وه‌هم‌و گومان له‌نێوان چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان. گه‌یشتن به مافه
به‌رحه‌قه‌كانی ژنان ته‌نیا به سڕینه‌وه‌ی یاسای دژه ژنی كۆماری
ئیسلامی‌و نه‌مانی ئه‌م رژیمه به‌رهه‌م دێت. بۆ گه‌یشتن به‌مه‌ش
یه‌كڕیزی‌و هاوپشتی‌و هاتنه مه‌یدانی هه‌میشه‌یی ژنان‌و هێزه سێكۆلار‌و
دێمۆكراسی خوازه‌كان وه‌ك یه‌ك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان شه‌رتی
سه‌ره‌كییه.
|