|
وته‌ی ڕۆژ
2009-08-31
سپاردنی پرۆژه ئابوورییه‌كان به ئۆرگانه نیزامییه‌كان
سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی به‌نیازه له‌گه‌وره‌ترین مامه‌ڵه‌ی
مێژووی بورسی كۆماری ئیسلامی‌دا پشكی شیركه‌تی موخابراتی ئێران بكڕێت.
سپای پاسداران به كڕینی پشكی شیركه‌تی موخابراتی ئێران، ده‌بێته
خاوه‌ن هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌و شیركه‌ته وه‌ك: ته‌له‌فۆنی ماڵه‌وه و
موبایل و ژێر به‌ناكانی ئه‌و شیركه‌ته له به‌شی ده‌وڵه‌تی ده‌چێته
ده‌ره‌وه و ده‌درێت به سپا. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵ سه‌رۆك كۆماریی
ئه‌حمه‌دی نژاددا، سپا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی، به شێوه‌یه‌كی
بێ وێنه ده‌سه‌ڵاتیان پێ دراوه‌و ده‌ستیان به سه‌ر زۆربه‌ی داهات و
سه‌رچاوه سروشتی و ژێرزه‌وینییه‌كانی ئێران‌دا گرتووه و له‌و
سه‌رچاوانه‌ش بۆ بردنه پێشی پلان و سیاسه‌ته‌كانی خۆیان كه تێكدانی
ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی جیهانییه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
سپای پاسدرانی كۆماری ئیسلامی وه‌ك ئۆرگانێكی به‌هێزی نیزامیی تاهاتووه
زیاترده‌ستی به‌سه‌ر بواره جیاوازه‌كانی ناوخۆی ئێران‌دا گرتووه. ئه‌گه‌ر
سه‌رده‌مانێك ته‌نیاو له‌ژێر ناوی پاراستن‌و هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ هه‌ر رووداوێكی ناوخۆییدا ده‌هاته مه‌یدان‌و به‌شێوه‌یه‌كی
دوژمنكارانه هێرشی ده‌كرده سه‌ر هه‌ر جۆره به‌ره‌نگارییه‌ك له‌دژی
سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئێستاكه سپا‌و كاربه‌ده‌ستانی به‌پشتیوانی
خامنه‌یی ئه‌و سنوورانه‌یان به‌زاندووه‌و وه‌ك یه‌ك له گه‌وره كومپانیه
ئابورییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری پرۆژه ئابووریه گرنگه‌كانی
ناوخۆی ئێران‌دا گرتووه. ئاوه‌ڵا كردنی ده‌ستی سپای پاسداران له‌پاڵ
كاروباری نیزامی‌و سه‌ربازی بۆ گرتنه ده‌ستی پرۆژه ئابووریه‌كان وه‌ك
مافیایه‌كی گه‌وره بۆ هه‌ڵڵوشانی سه‌رمایه‌ی ئێران، به‌مه‌به‌ستی كونتڕۆڵ
كردن‌و مۆنۆپۆلكردنی هه‌ر جۆره سه‌رمایه‌و به‌رهه‌م هێنانێكه. كۆماری
ئیسلامی‌و به‌تایبه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد مه‌به‌ستییانه له‌پێناو زه‌مانه‌ت
كردنی پێگه دژه مرۆییه‌كانی خۆیان به‌رپرسانی سپای پاسداران له‌زۆربه‌ی
كاروباره‌كانی ناوخۆی وڵات‌و به‌تایبه‌تی بواری سیاسه‌ت‌و ئابووری به‌شدار
بكه‌ن.
لقی سپای قودس كه به‌رده‌وامه له‌كاری تێكده‌رانه‌و تایبه‌ت بو ئاژاوه
نانه‌وه له‌ده‌ره‌وی سنووره‌كان پێكهاتووه، وه‌ك هێزێكی تێرۆریستی
ناسراوه. سپای قودس وه‌ك به‌شێكی به‌هێزی سپای پاسدارن ده‌ستی هه‌بووه
له‌راهێنانی ئه‌ندامانی گرووپه تێرۆریستییه‌كانی وه‌ك حیزبوڵڵا‌و حه‌ماس‌و
چه‌ندین گرووپی دیكه‌ی تێرۆریستی له عێراق‌و ئه‌فغانستان.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌مانه ده‌توانین بڵێین ئه‌م هێزه له‌كۆماری
ئیسلامی‌دا وه‌ك باڵێكی به‌هێزی چه‌كداری به‌درێژایی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی
له‌سه‌ركوتكاری‌و كوشتن‌و له‌نێوبردنی هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تی‌و
به‌ره‌نگارییه‌ك دا بووه. هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و
به‌تایبه‌تی سپای پاسدران خاوه‌ن كارنامه‌یه‌كی ره‌شن له‌جینایه‌ت‌و
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی خه‌ڵكی كوردستان. ناوچه‌و
شوێنێكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات نییه، ئه‌م هێزه داگیركاره نیزامییه تێیدا
جینایه‌ت‌و كاولكاری‌و كوشتاری نه‌كردبێت.
سپای پاسداران‌و فه‌رمانده پایه‌به‌رزه‌كانی ئه‌م هێزه پاش
هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نژاد له‌ده‌وری نوهه‌می سه‌رۆك كۆماری‌دا
به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر له‌هه‌میشه توانیان كورسییه‌كانی مه‌جلیس‌و هه‌روه‌ها
پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان به‌ده‌ست بێنن. به‌شداری كردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و
پشتیوانی روون له‌ئه‌حمه‌دی نژاد له‌لایه‌ن سپای پاسدرانه‌وه ئه‌و
سێناریۆیه بوو كه له‌كاتی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌ركوتكاری كه‌ڵك له‌م
هێزه بگیردرێت. گرنگیدانێكی زیاتر به‌سپای پاسداران‌و به‌شداریان
له‌شوێنه سه‌ره‌كییه‌كانی بڕیاردان یه‌كه‌م هه‌وڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی
ئه‌حمه‌دی نژاد بووه له‌خولی یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری‌و به‌شێكی به‌رچاو
له‌وه‌زیره‌كانی ناوبراو پێكهاتبوون له‌فه‌رمانده‌و به‌رپرسه‌كانی سپای
پاسداران‌و ئێستاكه‌ش له ناو وه‌زیره پێشنیاركراوه‌كانی ناوبراودا چاومان
به
6
وه‌زیری دیكه كه هه‌ر كامه‌یان ئه‌ندامی سپای پاسدارنن ده‌كه‌وێت.
ئێستاكه‌و سپاردنی شیركه‌تی موخابه‌راتی ئێران به‌سپای پاسداران
به‌تایبه‌تی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه كۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی داخستنی
كه‌شی ئێران‌و زانینی سه‌ره‌تاییترین ره‌فتاره شه‌خسییه‌كانی دانیشتوانی
ئێرانه، ده‌چێته خانه‌ی هه‌وڵ بۆ كونتڕۆڵكردنی قسه‌و پێوه‌ندییه
ته‌له‌فۆنییه‌كان‌و شتی دیكه‌ی له‌و جۆره‌یه. ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ گوزارشته
له بوونی رژیمێكی فاشیستی كه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ته‌نیا رێگه به
پادگانیكردنی كۆمه‌ڵگا له‌رێگه‌ی هێزه سه‌ربازی‌و نیزامییه‌كانییه‌وه
ده‌بێنێت.
|