|
وته‌ی ڕۆژ
2009-09-05
ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی رژیم له‌كوردستان درێژه‌ی هه‌یه
هه‌واڵه‌كانی چه‌ند رۆژ له‌وه پێش جارێكی دیكه باس له‌ته‌قه‌كردنی هێزه
ئینتیزامی‌و ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌كه‌ن كه بو به هۆی گیان
له‌ده‌ست دانی ژماره‌یه‌ك له كاسبكارانی سه‌ر سنوور. به‌پێی تازه‌ترین
هه‌واڵه‌كان رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی
4ی
خه‌رمانان دووشارۆمه‌ندی كوردی شاری سه‌لماس له‌سه‌ر سنوور به‌ناوه‌كانی
ئه‌سه‌د محه‌مه‌دی‌و عادل ره‌سووڵ قزباش به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه
ئینتیزامییه‌كانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا. له‌چه‌ند رووداوێكی هاوشێوه‌ی
دیكه‌داو له‌شاری سه‌رده‌شت له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی
كه‌سێك به‌ناوی عه‌بدوڵڵاكوڕی خالیدی فاتمێ خه‌ڵكی ئاوایی سه‌رتێكان گیانی
له‌ده‌ستداو كه‌سێكی دیكه‌ش به‌ناوی عه‌لی بایزه ره‌ش بریندار بووه.
له‌سه‌ر سنووری مه‌ریوانیش له‌رۆژانی رابردودا كه‌سێكی دیكه به‌ناوی
سه‌لاح كوردی له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی
له‌ده‌ستداوه‌و دلێزگوڵزاریش به‌توندی بریندار بووه.
گومان له‌وه‌دانییه چوونه سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی ته‌قه‌كردن‌و هه‌روه‌ها
درێژه‌دان به‌سه‌ركوت‌و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌كوردستان‌و
به‌تایبه‌تی كوشتنی كاسبكاران‌و كۆڵبه‌رانی سه‌رسنووره‌كانی كوردستان‌و پاش
ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی كه ناوبه‌ناو ئێستاكه‌ش له‌ئارادان، به‌مانای
پێكهێنانی كه‌شێكی ترساوییه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد، تاكوو رژیم به‌م
جۆره بتوانێ رێگر بێت له ئه‌گه‌ری هه‌ر روودانێكی ناڕه‌زایه‌تی
خه‌ڵكی كورد له‌دژی خۆی. به‌م پێیه‌ش به‌رپرسانی رژیم‌و بۆ ئه‌وه‌ی به
جۆرێك خۆیان زاڵ بكه‌ن به‌سه‌ر هه‌ر جۆره رووداوێكی ناوخۆیی له‌شێوه‌ی
ئیعترازی جه‌ماوه‌ری وه‌ك نه‌ریتی وڵاتانی دیكتاتۆر ده‌ست ده‌ده‌نه
توندكردنه‌وه‌ی فه‌زا‌و گوشار بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. راده‌ی ئه‌م
پێشێلكاریی‌و گوشارانه هه‌ر وه‌ك زۆرجار وتراوه له‌كوردستان چۆته
خانه‌یه‌كه‌وه كه هه‌موو جۆره سنووره‌كانی به‌زاندووه. هێزه‌كانی رژیم
له‌كوردستان به‌رده‌وام بۆ هه‌رچی زیاتر ئه‌منییه‌تی كردنی ناوچه‌كه ده‌ست
ده‌ده‌نه ته‌قه‌كردن له‌شارۆمه‌ندانی كورد‌و به‌تایبه‌تی له دژی ئه‌و
كاسبكارانه‌ی كه بۆ بژیوی خۆیان رۆژانه‌ی ئاودیوی سنووره‌كان ده‌بن.
ته‌قه‌كردن‌و كوشتن‌و له‌نێوبردن به‌شێوه‌ی جیاجیا له‌لایه‌ن كۆماری
ئیسلامی به‌دژی خه‌ڵكی كورد شتێكی تازه نییه‌و ئه‌م كولتووره ره‌شه
به‌رده‌وام له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وامی
به‌خۆیه‌وه بینیوه. مێژووی ده‌سه‌ڵاتی حاكمانی ئایینی به‌نیسبه‌ت
كوردستان پڕاوپڕه له‌م جۆره جینایه‌تانه. هه‌ر له‌هێرش‌و ئیعدامه‌كانی
سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامییه‌و بگره تا كوشتن‌و
قه‌ڵاچۆكردنی به‌شێك له‌گونده‌كانی كوردستان‌و پاشان ئیعدامی به‌كۆمه‌ڵی
تێكۆشه‌رانی كورد‌و زیندانی‌و دوورخستنه‌وه‌و بێ سه‌روشوێن كردنی به‌شێكی
زۆر له‌شارۆمه‌ندانی ئاسایی.
ئه‌وه‌ی روونه بۆ هه‌موو لایه‌ك ئه‌و راستیه‌یه كه حاكمانی تاران به‌هیچ
جۆرێك حازر نین خه‌ڵكی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه‌و له‌هێمنی‌و
ئاسایش‌دا ژیان به‌رنه سه‌ر. ئه‌گه‌ر چاوێك به‌رابردووی مێژووی خه‌ڵكی كورد
پاش هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی به‌كوردستاندا بخشێنینه‌وه، به‌ئاشكرا
ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م رژیمه له‌هه‌ر قۆناغێك‌و به بیانوویه‌كی بێ‌مانا
ده‌ستی به‌خوێنی تێكۆشه‌رانی كورد وته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئاسایی سوور بووه.
ئێستاكه‌ش ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له‌ده‌وڵه‌تی پاسداری ئه‌حمه‌دی نژاد
بینراوه جیا له‌وه‌ی ته‌واوی هه‌وڵی خۆی خستۆته گه‌ڕ بۆ به‌نیزامی كردنی
كوردستان به‌شێوه‌ی جیاجیا، سیاسه‌تی كوشتن‌و له‌نێوبردنی كوردی بۆجارێكی
دیكه‌و به‌شێوه‌ی چڕتر هێناوه‌ته ده‌ستوری كاری خۆیه‌وه.
ته‌قه‌كردن‌و كوشتنی شارۆمه‌ندانی كورد‌و له‌هه‌مانحاڵدا ده‌ست نه‌پاراستن
له‌دانی حوكمی دوورخستنه‌وه‌و سه‌پاندنی زیندانی درێژماوه بۆ رۆڵه‌كانی
گه‌لی كورد له‌چین‌و توێژه جیاوازه‌كان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و واقعییه‌ته‌یه
كه ئه‌م رژیمه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌كوردستان ده‌ست له‌هیچ
دوژمنكارییه‌ك ناپارێزێت. مێژووی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ئه‌م رژیمه
له‌كوردستان به‌روونی ئه‌مه‌ی نیشانداوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستاكه زیاتر
له‌هه‌میشه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م كرده‌وه دوژمنكارانه به‌دژی گه‌لی
كورد نیشانه‌ی ئه‌و راستییه‌یه كه كۆماری ئیسلامی باش ده‌زانێت كه
له‌كوردستان هیچ جێگه‌وپێگه‌یه‌ك بۆ خۆی شك نابات. ئه‌وه‌ی تائێستاكه‌ش
توانیویه‌تی له‌كوردستان بمێنێته‌وه به‌هۆی سه‌پاندنی سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و
توندوتیژی بووه له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد. ئه‌گه‌رچی ئه‌م سیاسه‌ته بۆ
هیچ رژیمێك تاسه‌ر نه‌بووه‌و مێژوو سه‌لماندوویه‌تی جێگه‌ی رژیمی كۆماری
ئیسلامی‌و سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كه‌ی زبڵدانی مێژووه.
پێویسته له‌م سه‌رده‌مه‌دا بزووتنه‌وه‌ی كورد وسه‌رجه‌م لایه‌نه
پێشكه‌وتنخوازه‌كان، ئه‌ركی بردنی پرسی كورد بۆ ناوه‌نده
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بخه‌نه ده‌ستوری كاری خۆیانه‌وه، تاكوو به‌م
شێوه‌یه كێشه‌ی كورد له‌ئاستی جیهانیدا زیاتر بناسرێت‌و و سیاسه‌تی
دوژمنكارانه‌ی رژیم‌و به‌تایبه‌تی كوشتنی بێ به‌زه‌ییانه‌ی خه‌ڵكی كورد
له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه زیاتر ریسوا بكرێت. له هه‌مان كاتدا
پێویسته ئیعتراز و ناره‌زایه‌تی نیشاندان به‌رامبه‌ر به ئینسان
كوژییه‌كانی هێزه ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی وه‌رێ بخرێ و
كاسبكارانی هه‌ژاری كورد خۆیان به بێ په‌نا و بێ پشتیوان نه‌بینن.
|