|
وته‌ی ڕۆژ
2009-09-09
نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵات له ئاینده‌و هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگیركردنی پڕۆژه‌ی
كوده‌تا
دۆینێ مه‌ئمورانی وه‌زارتی ئیتلاعات و باقی ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌كان،
چه‌ندین ده‌فته‌ر و شوێنی كاری كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی
ئیعترازیی دوای خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری
ئێرانیان دایه به‌ر هێرشی خۆیان و له دوای به تاڵان بردنی كه‌ل و په‌ل
و به‌ڵگه‌كانی ئه‌و شوێنانه، دایانخستن و چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌و
ده‌فته‌رانه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانیان كردن.
كه‌روبی و موسه‌وی ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه دیار و دوو پاڵێوڕاوی
هه‌ڵبژاردنه‌كانن كه شوێنی كاره‌كه‌یان و هه‌ندێك كه‌سی نیزیكیان
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشه بوون. به دوای ئه‌و رووداوه جارێكیدی
ده‌نگۆی گرتنی ئه‌و دوو كه‌سه بڵاو بۆته‌وه و دڵه راوكێ‌و نیگه‌رانی
زۆری خستۆته ناوكۆڕو كۆمه‌ڵی نارازییان و به تایبه‌ت گرووپ و
حیزبه‌كانی رێفۆرمخواز. به تایبه‌ت كه بڕێك له داموده‌زگاكانی سه‌ر
به حكوومه‌ت و له سه‌رۆی هه‌مووان سپای پاسداران ده‌مێكه داوای گرتن
و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی به راشكاوی هێناوته گۆڕێ.
حكوومه‌ت و له سه‌روی هه‌موان خامنه‌یی باش ده‌زانی كه ده‌ست بردن بۆ
گرتنی كه‌سایه‌تییه هه‌ره به‌رزه‌كانی ئیسلاحخوازانی وه‌ك خاته‌می و
موسه‌وی و كه‌روبی كارێكی ئاسته‌مه و ده‌توانێ كاردانه‌وه‌ی
چاوه‌رواننه‌كراوی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه لێبكه‌وێته‌وه‌و
ده‌رئه‌نجامه‌كانی به دژی ئامانجه‌كانی ئه‌وان بێت، بۆیه‌ش تا ئیستا له
به‌رامبه‌ر پێداگرییه‌كانی تووندره‌وه‌كانی وه‌ك یه‌زدی و سپای
پاسداران و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، خۆی پاراستۆوه و ته‌نانه‌ت بۆ
ئارامكردنه‌وه‌یان و له‌وانه‌یه تا راده‌یه‌ك بۆ چه‌واشه‌كردنیان،
ریبه‌رانی سه‌ره‌كیی وه‌ك خاته‌می و موسه‌وی و كه‌روبیی راسته‌وخۆ به
سیخۆری بۆ بێگانه و یان هاوپه‌یمان له گه‌ڵ هێزه ده‌ره‌كییه‌كان
تاوانبار نه‌كردوه. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئازاد بوونی ئه‌وان خۆی
ره‌مزێكه بۆ زیندوو مانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه و هیوا به‌خشین به
لایه‌نگرانیان و جه‌ماوه‌ر كه خۆی له خۆیدا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ
نه‌خشه و پلانه‌كانی حكوومه‌ت ده‌خوڵقێێ. تا موسه‌وی و خاته‌می و
كه‌روبی هه‌بن و ده‌نگیان به جه‌ماوه‌ر بگا و له شوێنی كاری خۆیان
خه‌ڵك ببینن و ته‌نانه‌ت بتوانن بانگه‌وازی كۆبوونه‌وه بده‌ن، ماناكه‌ی
ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت سنوورداره و بێتواناییه‌كانی
ده‌سه‌ڵات له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی نیشانده‌دا. زۆر ئاشكرایه كه
حكوومه‌ته پادگانییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ناتوانێ بۆ ماوه‌یه‌كی
درێژ ئه‌و وه‌زعه نا له‌باره به نسیبه‌ت به كرده ده‌رهێنانێ
ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ره‌ڕۆ ته‌حه‌مول بكات و كودتاكه‌ی خۆی به ته‌واو بوو و
سه‌ركه‌وتوو بزانێ. له هه‌مان كاتدا نیگه‌رانییه‌كی زۆر له ناو
داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت به نیزیك بوونه‌وه‌ی رۆژی قودس دروست بووه و
پێده‌چێت داخستنی ده‌فته‌ره‌كان به مه‌به‌ستی بێده‌نگ كردن و یان لانی
كه‌م سنووردار كردنی جموجۆڵی سیاسی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یانه كرابێت.
به‌ڵام له‌وه‌دا گومانێك نیه كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی زه‌مینه خۆش
كردنه بۆ نه‌هێشتنی رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌كه و به‌ربه‌ستكردنی ئیمكانی
ئه‌وان بۆ رێكخستنی جه‌ماوه‌ر.
نوكته‌ی ئه‌سلی له‌وه‌دایه كه ئه‌گه‌ر گرتن و كپ كردنی ده‌نگی ئه‌وان
له كورتماوه
بتوانێ سه‌ركه‌وتنێك بێت بۆ حكوومه‌تی ویلایه‌تی فه‌قیه، به‌ڵام
حكوومه‌ت به‌وكاره و له قۆناغێكی دیكه رێفۆرمخوازی ناو ده‌سه‌ڵاتی
كۆماری ئیسلامی به‌ره‌و ئۆپۆزیسیونێكی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بات و
خێرایه‌كی زۆرتر ده‌دا به‌و ره‌وته. له لایه‌كی دیكه بیرۆكه‌ی
راگواستنی رێبه‌ری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه ده‌مێكه
له ناو كه‌سانی چالاكی ئه‌و ره‌وته له ئارادایه، زۆرتر ده‌كاته
ئه‌مری واقع. ئه‌و گۆرانكارییه‌یانه له مه‌یدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
و بۆ هۆگرانی هه‌ڵپێچانی داموده‌زگای ئیستبدادی ئاینی ده‌توانی
هه‌لی له بار بخوڵقینێ. زۆربه‌ی ئه‌گه‌ر و گومانه‌كان به ره‌وتی
رووداوه‌كانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی داهاتوو
وه‌ڵامی زۆر پرسیار ده‌داته‌وه.
|