|
وته‌ی ڕۆژ
2009-09-12
ترس‌و تووڕه‌یی له قسه‌كانی رۆژی هه‌ینیی خامنه‌یدا
نۆیژی هه‌ینی تاران به پێشنۆیژی خامنه‌یی به‌ڕیۆه‌چوو و هه‌روه‌ك
چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌شێكی به‌رچاو له خوتبه‌كه‌ی بۆ كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی
ناوده‌سه‌ڵات‌و هه‌ستانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران ته‌رخان كرا. خامنه‌یی
دوو بابه‌تی كێشه‌و ململانێ نێوان باڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها
رۆژی جومعه‌ی ئاخری مانگی ره‌مه‌زان، واته رۆژی قودسی كرده ته‌وه‌ری
سه‌ره‌كی قسه‌كانی. خامنه‌یی ده‌رباره‌ی كێشه‌و ململانێكانی ناو سیسته‌می
سیاسی ئێران رایگه‌یاند كه ناكۆكیه‌كانی ناو سیسته‌م به‌سه‌ر سێ لایه‌ندا
دابه‌ش ده‌بێت‌و ئه‌م لایه‌نانه بریتین له جیاوازی بیروباوه‌ڕ،
به‌رژه‌وه‌ندی‌و جیاوازی له سه‌لیقه‌و رێكاره‌كان‌و به‌درێژایی
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ئه‌م سێ بابه‌ته بوونی هه‌بووه. خامنه‌یی له‌م
به‌شه‌ی خوتبه‌كه‌یدا به‌راشكاوانه لایه‌نی ناسراو به ئیسڵاحخوازی
حكوومه‌تی خسته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌و بۆ
پاساوهێناوه‌و ته‌وجیهی ئه‌م دوورخستنه‌وه خومه‌ینی و شیۆازه‌كانی
رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی خومه‌ینی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ی وه‌ك نموونه
هێنایه‌وه. ئه‌ڵبه‌ته په‌نابردن بۆ رووداوه مێژووییه‌كانی سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌كان‌و شوبهاندنی ئه‌م ده‌وه‌ری حه‌یاتی سیاسی ئێران
به‌و سه‌رده‌مه، بۆ ته‌وجیهكردن و پشتیوانیكردن له‌و هه‌موو تووندوتیژییه
دڕندانه‌ی به‌درێژایی ئه‌م چه‌ند مانگه له ئارادابووه‌و له‌ئارادایه،
به‌شێكی دیكه له پاساوه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی بوو.
ناوبراو زۆر راشكاوانه بێده‌نگبوون و یارمه‌تیدان بۆ سه‌قامگیركردنی
پڕۆژه‌ی كوده‌تای وه‌ك رێكارێك بۆ كۆتایهێنان به گوشاره‌كان بۆ سه‌ر
لایه‌نی به‌رامبه‌ر ناوزه‌دكرد‌و له‌راستیدا شه‌رعییه‌تی به‌هه‌موو
ده‌ستگیركردن‌و ئه‌شكه‌نجه‌كردن‌و كوشتنه‌كانی ئه‌مدواییانه دا.
به‌شی دووهه‌م و له‌راستیدا به‌شی گرنگی خوتبه‌كانی ناوبراو بۆ رۆژی قودس‌و
به‌شداریكردن له رێپێوانه‌كانی ئه‌م رۆژه ته‌رخان كرا. ناوبراو له‌دوای
باسكردن له بابه‌تێكی بێناوه‌رۆكی وه‌ك متمانه‌ی خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵات‌و
به‌هێزبوونی ده‌ستی ئیسلامی له ئاستی ناوخۆیی‌و جیهانی، رۆژی قودسی وه‌ك
میراتێكی خومه‌ینی ناودێركرد‌و رایگه‌یاند كه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك وشیاربن
كه كه‌سانێك ئه‌م رۆژه به‌مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان به‌كارنه‌هێنن. ئه‌م
قسانه‌ی ناوبراو له‌دوای ئه‌وه دێت كه بڕیاره رۆژی قودس خه‌ڵكی نارازی
به‌بیانووی ئه‌م رۆژه، ئیعترازی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌و شه‌قامه‌كانی
شاره‌كانی ئێران بكه‌نه مه‌یدانی درێژه‌دان‌و زیندووبوونی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه‌ی كه هه‌نووكه له ئارادایه. خامنه‌یی به‌شێكی به‌رچاو
له پێشه‌كی قسه‌كانیی‌و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌ی كه له سه‌ره‌تای
خوتبه‌كه‌یدا كردی، به‌مه‌به‌ستی ترساندن‌و تۆقاندنی خه‌ڵك له
به‌شداریكردن له‌و خۆپیشاندانه‌یه كه قه‌راره رۆژی قودس بێته ئاراوه.
ترس له به‌رپابوونی خۆپیشاندانی گه‌وره‌و به‌هێزی له‌چه‌شنی هه‌فته‌كان‌و
مانگه‌كانی رابردوو بۆته مۆته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی ئیسلامی و
له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه خامنه‌یی رێبه‌ر. ئه‌م ترس و نیگه‌رانییه
وایكرد كه چه‌ندین بۆنه‌ی ئایینی له رۆژانی رابردوو هه‌ڵبۆه‌شێته‌وه‌و
به‌ڵام رۆژی قودس له‌و رۆژانه‌یه كه ته‌نانه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شی
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی تووشی كێشه ده‌كات. هه‌ر بۆیه باشتر وابوو كه
سه‌ره‌تا ده‌فته‌ر و نووسینگه‌كانی كه‌ڕوبی‌و مووسه‌وی‌و رۆژنامه‌و
ماڵپه‌ڕه ره‌خنه‌گره‌كان به‌بسترێت‌و دواتر خامنه‌یی ده‌ستوری سه‌ركوت له
تریبونی نۆیژی هه‌ینی په‌سند بكات.
لێكدانه‌وه‌یه‌كی كورت له سه‌رجه‌می قسه‌كانی خامنه‌یی ئه‌و بابه‌ته
به‌ده‌سته‌وه ده‌دات كه ترس و نیگه‌رانی سه‌رجه‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی
داگرتووه و ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنێكی بچووك له ماڵپه‌ڕه‌كان ده‌سه‌ڵات
تووشی ترس و دڵه‌راوكێ ده‌كات. ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی چه‌ندایه‌تی و
چۆنایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئێرانه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و باسكردن
و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ته‌وه‌ری هه‌ریه‌ك له‌و رۆژانه‌ی كه خه‌ڵك
ده‌یانهه‌وێ كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن، نیشانه‌ی پاشه‌كشه‌ی ده‌سه‌ڵات و پێشڕه‌وی
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه.
|