|
وته‌ی ڕۆژ
2009-09-16
رۆژی قودس، ئه‌گه‌ره‌كان‌و ده‌ره‌نجامه‌كان
رۆژی قودس و ئه‌گه‌ری كه‌ڵكوه‌رگرتنی
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئێران له‌م ده‌رفه‌ته، بۆته گرینگ‌ترین هه‌واڵ‌و
بابه‌تی ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن‌و لێكۆڵینه‌وه له ناوخۆی وڵات.
هه‌ریه‌ك له‌لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌م زۆرانبازییه سیاسییه، به‌پێی
روانگه‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان له بابه‌ته‌كه ده‌دۆین‌و
له‌هه‌وڵی به‌سیج‌و جۆشدانی جه‌ماوه‌ر بۆ گه‌یشتن به ستراتژییه
تایبه‌تییه‌كانی خۆیانن. لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار له ئاراسته‌ی سه‌قاگیركردنی
پڕۆژه‌ی كوده‌تا، ده‌یهه‌وێ رۆژی قودس وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌و
به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هێمنانه به‌ڕێوه‌بچێت‌و له‌هه‌مانكاتدا له به‌رهه‌می
ئه‌و چه‌شنه به‌ڕێوه‌چوونه، بۆ قازانجی گێڕانه‌وه‌ی مه‌شرووعییه‌ت‌و
پاشه‌كشه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه‌ڵك وه‌ربگرێت. باڵی ناسراو به
ئیسڵاحخوازانی حكوومه‌تیش له هه‌وڵی جۆشدانی جه‌ماوه‌ر‌و هێنانی خه‌ڵكی
نارازی بۆ سه‌رشه‌قامه‌كانن‌و له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندین بابه‌ت‌و
لێدوانی له‌مشێوه‌و ته‌نانه‌ت له ئاستی به‌رپرسانی سه‌ره‌كی ئه‌م
باڵه‌وه بیستراوه. خه‌ڵكیش، لانیكه‌م له ئاستی دونیای مه‌جازی‌و
راگه‌یاندنه‌كاندا خه‌ریكی خۆئاماده‌كردن بۆ به‌شداریكردن له‌م رۆژه به
دروشم‌و داواكارییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیانن. هه‌موو خۆئاماده‌كردنه‌كان چ
بۆ به‌رپابوونی ناره‌زایه‌تی‌و چ بۆ به‌رگرتن له‌م بابه‌ته، هه‌ڵگری
په‌یامی به‌هێز بۆ هه‌ریه‌ك له‌لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌م كێشمه‌كێش‌و
ململانێ سیاسیه‌یه‌و تێگه‌یشتن له ئاكامه‌كانی ئه‌گه‌ری هاتنه‌ئارای ئه‌م
رووداوه یان پێچه‌وانه‌كه‌ی، ده‌توانێ گرینگبوون‌و هه‌ستیاربوونی ئه‌م
رۆژه به‌ده‌سته‌وه‌بدات.
ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه، بریتییه له رزگاربوون له‌م حاڵه‌تی
هه‌ڵپه‌سێردراوبوون‌و قه‌یرانه‌یه كه ئۆردوگای كوده‌تای تووشی چه‌شنێك
له ترس و تووڕه‌بوون كردووه‌و له‌هه‌وڵدان تا به به‌شداریكردنی زۆرینه‌ی
جه‌ماوه‌ر و به داسه‌پاندنی دروشمه ته‌قلیدییه‌كانی ئه‌م رۆژه، هیچ كه
خۆیان له‌م هه‌له زێڕینه بۆ جه‌ماوه‌ر رزگار بكه‌ن، بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی
گه‌ڵاڵه‌بۆداڕێژراو (مهندسی شده) پڕۆژه‌ی ناته‌واوی گاڵته‌جاڕی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌هه‌م، واته هه‌وڵ بۆ به‌شداریدانی زیاتر‌و
پاوانكردنی ئه‌م به‌شداریه به‌قازانجی خۆیان، ته‌واو بكه‌ن. به‌درێژایی
ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا كار بۆ ئه‌م بابه‌ته كراوه‌و ئه‌م هه‌وڵانه له
هه‌ڕشه‌و گوڕه‌شه‌كانی خامنه‌یی له نۆیژی هه‌ینی تاران، ده‌ستگیركردنی
به‌شێكیتر له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی سه‌ر به باڵی ریفۆرمخواز‌و زۆر
تاكتیكی دیكه‌دا، ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
بێگومان،
سه‌ركه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی كوده‌تا له‌م بابه‌ته‌دا، وزه‌یه‌كی زیاتر به
ده‌سه‌ڵات ده‌دات‌و به‌پێچه‌وانه ده‌توانێ وه‌ك هۆكارێكی گرینگ بۆ
پاشه‌كشه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، ئه‌گه‌ریش بۆ كورت ماوه بێت، ده‌ور
بنۆینێت. گه‌یشتنی ده‌سه‌ڵات به ئامانجه دڵخوازه‌كان، خێراییه‌كی زیاتر
به ماشینی سه‌ركوت ده‌دات‌و لانیكه‌م بۆ ده‌وره‌یه‌كی كورت بارودۆخێكی
ناله‌بارتر له ئێستا، به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌پێت.
سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی ئازادایخوازی، هێنده به‌سه بووترێ كه
به‌شداریكردنی نارازییان له فۆرمی ئه‌ندامانی ئه‌م بزووتنه‌وه، ده‌توانێ
ته‌واوكه‌ر‌و له‌راستیدا ته‌كاموولی چییه‌تی بزووتنه‌وه‌و نزیككردنه‌وه
ئه‌م بزووتنه‌وه له ئامانجه‌كان‌و له‌راستیدا له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان،
بێت. ئه‌م خاڵه‌ش شتێك نییه جیا له به‌رده‌وامبوونی بزووتنه‌وه، كه
له‌راستیدا وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی حه‌یاتی بۆ هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی
به‌هێزی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌ورده‌نوێنێت. گواستنه‌وه‌ی ئه‌م
ده‌رفه‌ته ده‌توانێ وه‌ك په‌ردێك له نێوان بارودۆخی هه‌نووكه‌یی‌و
خه‌باتی گه‌رموگوڕی نزیك به دوومانگ له‌مه‌وپێش،كار بكات‌و جیا له
پێشڕه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر‌و پاشه‌كشه‌ی دیكتاتۆر، به‌چه‌شنێك ئینشقاق‌و
لێكترازانی زیاتری ده‌سه‌ڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌م رووداوه وره‌یه‌كی
زیاتر به بزووتنه‌وه ده‌دات‌و ده‌توانێ وه‌ك كاتالیزۆرێك‌و وه‌ك
به‌ستێنێكی شیاو، بۆ رۆژه‌كانی داهاتووی خه‌بات رۆڵ بگێڕێت.
ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ریه‌ك له ئه‌گه‌ره‌كان، هاوسه‌نگی هێز ده‌گۆڕێت‌و
هه‌ربۆیه هه‌موو سه‌رنجه‌كان چاوه‌ڕوانی هه‌ینیی ئاخری مانگی ره‌مه‌زانه.
|