|
وته‌ی ڕۆژ
2009-09-19
خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی رۆژی هه‌ینی، ده‌سكه‌وته‌كان‌و ده‌ره‌نجامه‌كان
هه‌ڕه‌شه پێشوه‌خته‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان بوو به بڵقی
سه‌رئاو، به ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌رفه‌تی رۆژی قودسیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
بزووتنه‌وه‌كه‌یان گواسته‌وه‌و شه‌قامی تاران‌و شاره گه‌وه‌ره‌كانی
ئێرانیان كرده مه‌یدانی زۆرانبازی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و جه‌ماوه‌ری نارازی.
شانۆیه‌كی مه‌زن له ئازادیخوازی‌و ئیراده نمایشت كرا‌و بۆ جارێكی‌تر
له‌رزۆكبوون‌و نامه‌شرووعبوونی ده‌سه‌ڵات دووباره‌و سه‌دباره كرایه‌وه.
رۆژی هه‌ینی ئاخری مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ چووه ئه‌رشیڤی مێژووی
خه‌باتكارانه‌ی ئێران‌و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م رۆژه ده‌بێته به‌ستێن‌و
ده‌بێته سه‌كۆیه‌كی په‌ڕش بۆ رۆژه‌كانی داهاتوو‌و له‌راستییدا، بۆ
یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌ی كه كۆمه‌ڵگای ئێران پێیدا
تێپه‌ڕده‌بێت. رۆژی هه‌ینی رۆژێكی گرینگ بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه هه‌ڵگری
په‌یامی به‌هێز بۆ هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كان‌و له راستیدا بۆ هه‌ریه‌ك له
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌شدار له‌م كێشمه‌كێشه سیاسییه بوو. سه‌ره‌نجامی
ئه‌م رۆژه‌و ره‌فتاری به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی نارازی، به قازانجی خه‌ڵك‌و به
پاشه‌كشه‌و زۆر ده‌ره‌نجامی دواتر بۆ ده‌سه‌ڵات، شكایه‌وه‌و بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی ئێران رووسوور‌و براوه، خه‌ڵاتی ئه‌م رۆژه‌ی وه‌ك ئه‌زموونێكی
به‌نرخ بۆ رۆژه‌كانی داهاتوو له‌مل كرد.
1-
به‌شداری به‌ربڵاوی خه‌ڵكی نارازی له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی قودس،
به‌رده‌وامبوونی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئێرانی پشتراستكرده‌وه‌و
دڵخۆشبوونی ده‌سه‌ڵات له‌و بێده‌نگییه چه‌ند هه‌فته‌ییه‌ی شه‌قامه‌كانی
تاران‌و شاره گه‌وره‌كانی به وه‌هم‌و گومان گۆڕی. گریمانه‌ی به ژیله‌مۆ
ناودێركردنی ئه‌و بێده‌نگییه به حه‌قیقه‌ت گۆڕدرا‌و به‌شداری به‌ربڵاوی
خه‌ڵكی نارازی، هه‌موو پلان‌و پیلانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك خوری شی
كرده‌وه. دڵه‌راوكێی به‌شدارینه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی‌و
ئه‌گه‌ری سه‌قامگیربوونی كوده‌تا، ره‌وایه‌وه‌و هه‌موو تاكه‌كانی نارازی
كۆمه‌ڵگا كۆڵێك وره و ئه‌زموونی نۆییان له‌م رۆژه بژار كرد.
2-
ده‌رفه‌ت‌و كه‌ڵك
وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كان، بووه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌رچاوی
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئێران‌و به‌وردبوونه‌وه له كارنامه‌ی ئه‌م
چه‌ند مانگه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، ئه‌م خاڵه وه‌ك به‌رجه‌سته‌ترین خسڵه‌ت بۆ
جۆشدانی جه‌ماوه‌ر كه‌ڵكی
لێوه‌رگیراوه. بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی میلیتاریزه‌كراو‌و دیكتاتۆر لێدراو، ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندییه ده‌ورێكی كارا له رێكخستنی ناره‌زایه‌تییه‌كاندا
ده‌نۆینێت‌و بێ گومان له رۆژه‌كان‌و مانگه‌كانی داهاتوو ئه‌م بابه‌ته
دووباره‌و چه‌ندباره ده‌بێته‌وه.
3-
دروشمه‌كانی بزووتنه‌وه له رۆژی قودس، په‌یامێكی جیاواز له هه‌موو
خۆپیشاندانه‌كانی پێشووتریشی پێ بوو. ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه چیتر
ده‌ستیۆه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی وه‌ك فه‌له‌ستین‌و لوبنان‌و
...هه‌تادواتر، گوتاری زاڵ له نیۆ جه‌ماوه‌ردا نییه‌و چیتر هیچ
له‌فافه‌یه‌كی ئایدۆلۆژیك ناتوانی مه‌شرووعییه‌ت به‌م ره‌فتارانه‌ی
ده‌سه‌ڵات بدات. ئه‌م واتایه له دروشمی" نه غه‌زه، نه لوبنان، جانم
فه‌دای ئیران" ره‌نگیدایه‌وه‌و ده‌شكرێ بووترێ كه ئه‌م دروشمه هه‌ڵگری
چه‌شنێك به‌رامبه‌ركێ له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژیای حاكمیش بوو.
4-
به‌شداری به‌رینی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له رۆژی قودس، هاوسه‌نگی هێزی
گۆڕی. ئه‌گه‌ر سه‌ركوت‌و ده‌ستگیركردنه به‌ربڵاوه‌كانی هه‌فته‌كانی
پێشوو‌و نه‌بوونی ده‌رفه‌ت، پشوو‌و مانگێكی هه‌نگوینی بۆ ده‌سه‌ڵات
ره‌خساند، ئه‌وا هاتنی ده‌یان هه‌زار كه‌س بۆ ناره‌زایه‌تی رۆژی هه‌ینی،
خه‌باتی خه‌ڵكی خسته قۆناغێكی قووڵتر و بێ گومان ئه‌م بابه‌ته
سه‌رلێشێواوی‌و لێكترازانی زیاتری ریزه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه.
5-
كاریگه‌ری خۆپیشاندانی رۆژی هه‌ینی، ته‌نیا تایبه‌ت به ناوخۆی ئێران
نییه‌و بێ گومان ئه‌م بابه‌ته ده‌توانێ له‌سه‌ر هه‌ڵۆیست‌و
كاردانه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی
كاریگه‌ری دابنێت. له نێوان ئاستی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری‌و راده‌ی
گوشاره جیهانییه‌كان پێوه‌ندییه‌كی نزیك هه‌یه‌و چه‌شنی
رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گووشاری نیۆنه‌ته‌وه‌یی به چه‌ندایه‌تی‌و چۆنایه‌تی
ناره‌زایه‌تییه ناوخۆییه‌كانه‌وه گرێدراوه.
به‌گشتی، خرۆشانی جه‌ماوه‌ریی رۆژی هه‌ینی، گورزێكی كوشنده‌ی له
ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر‌و سه‌ره‌ڕۆی كۆماری ئیسلامی دا‌و به‌ری ماندووبوون‌و
هه‌وڵه‌كان، له هه‌فته‌كان‌و مانگه‌كانی داهاتوو ده‌چنرێته‌وه. ئه‌م شانۆ
شكۆداره مزگێنی دڵنیابوون له گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگای ئێرانی به‌هه‌مووان
دا‌و هه‌موو لایه‌ك خه‌ریكی خۆئاماده‌كردن بۆ رۆژه دژوار‌و
چاره‌نووسسازه‌كانی داهاتوون.
|