|
وته‌ی ڕۆژ
2009-09-21
بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران، هه‌نگاو نان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش
ئه‌وه‌ی ئێستاكه كۆمه‌ڵگای ئێران‌و سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كان‌و بیروڕای
گشتی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه‌و وه‌ك سێ مانگ له‌وه پێش بۆته‌وه وێردی
قسه‌وباس‌و تاوتوێكردن، هاتنه مه‌یدانی بوێرانه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی له‌دژی
كۆماری ئیسلامی له رۆژی قودسدایه. به‌درێژایی سی ساڵ، كۆماری ئیسلامی
چه‌واشه‌كارانه باسی له‌پشتیوانی خۆی له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین كردوه‌و به‌م
شێوه ویستۆیه‌تی له شه‌قامی وڵاتانی ئیسلامی شه‌رعییه‌تێك بۆ خۆی
ده‌سته‌به‌ر بكات. رۆژی قودس هه‌ر به‌و مه‌به‌سته له لایه‌ن
خومه‌ینییه‌وه راگه‌یاندرا و بوو به هێمای هاوپشتی كۆماری ئیسلامی له
خه‌ڵكی فه‌لستین و له‌و رێگایه‌وه رۆژی قودس كرا به كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ
سیاسه‌تی هه‌نارده‌كرنی شۆڕشی ئیسلامی له ئێران¬وه
بۆ وڵاتانی دراوسێ.
هه‌ره‌سهێنانی سیاسه‌تی هه‌نارده‌كردنی ئه‌م كاڵایه، واته "صدوری
انقلاب اسلامی" هه‌ڵبه‌ت خۆی له خۆیدا بوو به سه‌ره‌تای شكستی پرۆژه‌ی
دامه‌زرانی حكوومه‌تی خودا له سه‌ر گۆی زه‌وی و له پێشدا له ئێران
وایكرد كه ورده ورده ئه‌م رۆژه له تین و ته‌وژم كه‌وت و بوو به
رۆژێكی ده‌وڵه‌تی وه‌ك هه‌ر كام له بۆنه‌كانی دیكه كه كه
ده‌وڵه‌تانی دیكتاتۆر و ئیستبدادی وه‌ك كۆماری ئیسلامی بۆ مه‌به‌ستی
پڕوپاگه‌نده كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن. راستییه‌كه‌ی دوای نیزیك به بیست
ساڵ ساردی‌وسری له رۆژی قودس و ته‌شریفاتی بوونی كه ته‌نیا
بنه‌ماڵه و ده‌ست‌وپێوه‌نده‌كانی حكوومه‌تی له خۆ ده‌گرت، ئه‌م جاره
رۆژی قودس گه‌رمایه‌ك و تینێكی تایبه‌تی هاته‌وه به‌رگیان، به‌ڵام نه
له ئاراسته‌ی پڕوپاگه‌نده بۆ رژیم و فرمیسكی ته‌مساح رشتن بۆ خه‌ڵكی
فله‌ستین به‌ڵكو بۆ ململانییه‌كی گه‌وره له دژی ده‌سه‌ڵاتداران و بۆ
ئیعتراز به‌و شكنجه و ئازارانه‌ی كه ئه‌و خه‌ڵكه له دژی نیزامی
سیاسی ئێران ده‌یكێشن. رۆژی قودس دوای سالانی زۆر دووباره بووه به
سه‌ردێری مێدیاكانی ئێران و جیهان و سرنجه‌كانی به‌ره‌وخۆی راگێشا
به‌ڵام له هه‌من كاتدا ئه‌م سال رۆژی قودس ساڵی ئاخریشی بوو. ئه‌و
راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه له دروشمه‌كانی جه‌ماوه‌ری نارازی
به جوانی به‌دی ده‌كرا، "نه‌غزه نه لبنان جانم فدای ایران"له
واقیعدا رۆژی به خاك سپاردنی رۆژێكی حكوومه‌تی بوو و گۆڕانی به
رۆژێكی دژی حكوومه‌ت.
هه‌ڵبه‌ت با ئه‌وه‌ش بڵێن كه ئه‌م ئامانجه هه‌روا ساده و به بێ كێشه‌ش
به ده‌ست نه‌هات.
رژیمیش زۆری هه‌وڵ‌دا كه رۆژه‌كه هه‌ر بۆ خۆی راگرێ‌و نه‌یداته ده‌ست
خه‌ڵك، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش زۆر ئاماده‌كاری بۆ كرا له هه‌ره‌شه‌و لێدان و
كوتانه‌وه بگره تا گرتن و هێنانی نارازییه به ناوبانگه‌كان بۆ
داداگای نمایشی بۆ ناهومیدكردنی خه‌ڵك و رێگرتن له هاتنیان بۆ
رێپێوانه‌كانی رۆژی قودس. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كێشمه‌كێش‌و ململانێی
خه‌ڵكی ناڕازی‌و كۆماری ئیسلامی‌دا بینراو سه‌رباری ئه‌وه‌ی رژیم به‌ته‌واوی
هێزه‌وه هاتبوو مه‌یدان نه‌یانتوانی براوه‌ی ئه‌م كێشمه‌كێشه بن. لێره‌دا
ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وت كۆمه‌ڵانی به‌ئیراده‌ی تاران‌و شاره گه‌وره‌كانی ئێران
بوون كه به‌هاوپشتی یه‌كترو بێ سڵكردنه‌وه له‌سه‌رجه‌م ئه‌م كۆسپانه‌ی
هێنابوویانه رێ‌یان، هاتنه مه‌یدان‌و جارێكی دیكه له‌رزه‌یان خسته
جه‌سته‌ی رژیم‌و كاربه‌ده‌ستانی. ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره نه‌ك ته‌نیا كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ئێران، بگره سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای جیهانییش شاهیدی بوو، به‌زاندنی
سه‌رجه‌م سنووره‌كانی ریفۆرمخوازی‌و هه‌روه‌ها رادیكاڵ بوونه‌وه‌ی
دروشمه‌كان بوو. رادیكاڵ بوونه‌وه‌ی دروشمه‌كان به‌و مانایه كه ئیتر
رێبه‌ری كردنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌هێنانه ئارای هه‌ندێك دروشمی وه‌ك
ده‌نگی من له‌كوێیوه‌و ده‌نگی من بگه‌ڕێننه‌وه، به‌رێوه‌ناچێ‌و له‌مه‌ودوا
ده‌بێت ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه دروشمی جیددیترو له‌هه‌مانكاتدا شوێندانه‌رتر
بكات به دروشمی سه‌ره‌كی خۆی.
به‌گشتی ئه‌وه‌ی براوه‌ی ئه‌م رۆژه بوو كۆمه‌ڵانی ناڕازی خه‌ڵكی ئێران‌و
ئه‌و خۆپیشانده‌رانه بوون كه هاوپشتی‌و هاوكاری‌و هاوده‌ردی له‌پاڵ
هێنانه ئارای دروشمه رادیكاڵه‌كانیان ته‌نیا چه‌كی سه‌ركه‌وتنیان بوو.
هه‌روه‌ك جاری پێشووتریش وتبوومان ئه‌م رۆژه‌و ئیراده‌ی به‌هێزی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ناڕازی له‌دژی كۆماری ئیسلامی چووه ناو مێژووی خه‌باتكارانه‌ی
هاوچه‌رخی ئێران. هاتنه‌مه‌یدان‌و ده‌ركه‌وتنی دووباره‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
پاش ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی، زه‌ربه‌یه‌كی به‌هێزی دیكه‌بوو له دیكتاتۆری‌و
ده‌مارگرژیی ئاینیی‌و وڵامێكی راشكاوانه بوو له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌رژیم
كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه سه‌رباری بێده‌نگه‌بوونی كاتی وه‌ك ژیله‌مۆیه‌ك
به‌چكۆله‌ترین جووڵه كڵپه ده‌ستێنێ‌و له رۆژ‌و هه‌فته‌و مانگه‌كانی
داهاتوو به‌ره‌به‌ره ده‌سه‌ڵاتی ره‌های رژیم به‌ره‌و كزی‌و شكستی
یه‌كجاره‌كی ده‌بات. ئه‌نجامی ئه‌و خۆپیشاندانه بوێرانه‌ی رۆژی قودس ئه‌و
راستییه‌ی سه‌لماند كه ئه‌وه‌ی ده‌بێت چۆك دابدات‌و ترس بچێته‌ناو
سه‌رجه‌م شاده‌ماره‌كانی رژیمی سه‌ره‌ڕۆو كاربه‌ده‌ستان‌و به‌رێوه‌به‌رانی
جینایه‌تكاری كۆماری ئیسلامین، نه‌ك كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی گشت ئه‌وانه‌ی باسی هات‌و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی
خۆپیشاندانی رۆژی قودس‌و به‌ره‌نگاری بوێرانه‌ی كۆمه‌ڵانی ناڕازی ئه‌و
هیوایه‌ی خسته دڵی خه‌ڵكی ئازادیخواز كه ده‌بێت له‌داهاتووداو له‌و
ده‌رفه‌ت‌و مه‌جالانه‌ی دێته به‌رده‌مان، به‌ئاماده‌ییه‌كی ته‌واوه‌وه
كه‌ڵك لێوه‌ربگرین‌و به‌ره‌و رۆژه چاره‌نووسازه‌كان هه‌نگاوی بوێرانه‌تر و
جیددی‌تر هه‌ڵبگرینه‌وه.
|