|
وته‌ی ڕۆژ
2009-09-23
هاتنی ساڵی تازه‌ی خۆیندن‌و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵه
ئه‌مساڵ، ساڵێكی چاره‌نووسساز بۆ مێژووی ئازادیخوازی‌و دیموكراسیخوازی له
كۆمه‌ڵگای ئێرانه. هه‌ستان‌و له‌راستیدا بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، به‌خاڵی
وه‌رچه‌رخانی مێژوویی خۆی گه‌یشتووه‌و هه‌موو ده‌ركه‌وته‌كان باس له
كه‌ش‌وهه‌وایه‌كی سیاسیی نۆی، قۆناغێكی نۆی‌و سه‌ره‌نجام ئاماده‌بوونی
به‌ستێنه‌كان‌و زه‌میینه‌كانی گۆڕان له كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌كات. بكه‌رانی
راسته‌قینه‌ی ئه‌م كه‌ش‌و هه‌وا سیاسییه نوێیه، لاوان‌و تازه‌لاوانی
كۆمه‌ڵگای ئێرانن. له‌م سێ مانگه‌ی خرۆشانی جه‌ماوه‌ری، گه‌نجان ره‌ساله‌تی
واقعیی خۆیان به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه، وه‌ك مۆتۆری موحه‌ڕه‌كه‌و وه‌ك
بزۆینه‌ری راپه‌ڕین ده‌وریان - نواندووه‌و ئه‌م تۆیژه له كۆمه‌ڵگا،
ده‌ڕوات تا دوایین گورزه‌كانی خۆی له ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر بدات‌و پڕۆژه‌ی
ناته‌واوی جیلی گه‌نجی سی ساڵ له‌مه‌وپێشی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ته‌واوبكات.
بونیادێكی بچووكتر له كۆمه‌ڵگا، خۆیندنگایه‌و به‌شێكی به‌رچاو له
ساختاری ئینسانی ئه‌م واحیده كۆمه‌ڵایه‌تییه له لاوان‌و تازه‌لاوان
پێكدێت. كاتێك باس له خوێندن‌و خۆیندنگا ده‌كرێت، راسته‌وخۆ سه‌رنجه‌كان
به‌ره‌ولای لاو‌و تازه‌لاو راده‌كێشرێت، ئه‌و تۆیژه‌ی كه ئه‌ركی زۆربه‌ی
شۆڕش‌و گۆڕانه‌كانی جیهانی له‌ئه‌ستۆبووه‌و وه‌ك نه‌ریتێكی مێژوویی،
ده‌یهه‌وێ هه‌مان ئه‌رك‌و هه‌مان مێژوو بۆ ئێرانیش دووپات بكاته‌وه.
به‌تێگه‌یشتن له‌و فاكته‌رانه، واته كه‌ش‌و هه‌وای سیاسیی وڵات، رۆڵی
گه‌نج‌و ئه‌ندامبوونی ئه‌م تۆیژه له بونیادێكی وه‌ك خۆیندنگایه كه
هه‌ستیاربوون‌و گرنگبوونی كرانه‌وه‌ی خۆیندنگاكان له‌مساڵدا
به‌رجه‌سته‌ده‌بێته‌وه‌و پلان‌و پیلانه پێشوه‌خته‌كانی كۆماری ئیسلامی
له چه‌ندین مانگ له‌وپێشه‌وه، ده‌ره‌نجامی هه‌مان خۆیندنه‌وه‌و هه‌مان
تێگه‌یشتنه. هه‌ر به‌وپێیه، خۆیندنگا ناوه‌ندێكی به‌هێزی مه‌ترسیدار بۆ
ده‌سه‌ڵاتی نامه‌شرووع‌و بۆ ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆكی كۆماری ئیسلامییه.
ئه‌گه‌ر به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی كۆماری ئیسلامی زانستگاكان پێشه‌نگی
خه‌بات بوون، ئه‌وا به‌شداریكردنی لاوان‌و تازه‌لاوانی ده‌بیرستانه‌كانیش
له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئه‌م سێ مانگه، گرفتێكیتری بۆ ده‌سه‌ڵات
درووستكردووه‌و كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌ڕوات كه خاوه‌نداریه‌تی
بزووتنه‌وه‌یه‌كی دانش ئاموزیش بكات. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه بوون‌و شكڵگرتنی
غه‌درێكی مێژوویی له ده‌بیرستانییه‌كانه‌و به‌ڵام راده‌ی گوشار‌و
سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، مه‌شرووعییه‌ت‌و ته‌نانه‌ت ناچاربوون به‌وه‌ها
شكڵگرتنێك‌و به‌وه‌ها بزووتنه‌وه‌یه‌ك، به‌خشیوه. كۆمه‌ڵه وه‌ك
بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی جیدی له كوردستان‌و وه‌ك فاكته‌ری زه‌ینی بۆ
گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا، له‌م په‌یوه‌نده‌دا راگه‌یاندنێكی ده‌ركردووه
كه سه‌رنجتانی بۆ راده‌كێشم:
خوێندكارانی خۆشه‌ویست!
له لایه‌ن هه‌مو خه‌باتكارانی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه به بۆنه‌ی هاتنی
ساڵی تازه‌ی خوێندن پیرۆزبایی گه‌رمتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و هیوای
ساڵێكی پڕ له ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنتان له تێكۆشانی خۆتاندا بۆ تێپه‌ڕ
كردنی ساڵێكی دیكه له فێربوون و ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردنی ئه‌زمونی
زانستیتان بۆ ده‌خوازین. ده‌زانین كه له هه‌مان كاتدا كه ده‌بوایه
هه‌موو كاتی خۆتان بۆ فێر بوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانست و فه‌رهه‌نگ ته‌رخان
كه‌ن به‌ڵام به داخه‌وه له ژێر سێبه‌ری كۆنه‌په‌رستانه و
سه‌ركوتگه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا پێویسته به‌شێك له وزه‌و تواناشتان
بخنه كار بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت
بۆ خه‌سار كردن و له‌بار بردنی كه‌ش و هه‌وای سالمی خوێندن و فێربوون،
له‌حاڵێكدا فێربوون و زانست زۆرتر له هه‌ركارێكی دیكه پێویستی به
ژینگه‌یه‌ككی ئازاد و دیموكراتیك هه‌یه. له كاتێدا كه له وڵاتانی
دیكه كارهاسانی و خزمه‌تگوزاری بۆ رێخۆشكردنی لاوان بۆ فێربوون و
خوێندنی زانست و تكنۆلۆژی به ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌وڵه‌ته‌كان
ده‌ژمێردرێ، ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی ئائینی له ئێران له رێگای
"انقلابه فه‌رهه‌نگییه‌كانی" یه‌ك له دوای یه‌كی خۆی له فیكری
ئه‌وه‌دایه كه چۆن ئاسته‌نگ و ته‌گه‌ره بخاته سه‌ر رێگای ده‌ستپه‌یدا
كردنی لاوان به بیر‌و زانستی پێشكه‌وتووی مروڤی ئه‌م سه‌رده‌مه.
بێ‌گومان ئه‌مسالیش شوێنی خویندن به تایبه‌ت له زانستگاكان ده‌بێته
گۆڕه‌پانی ململانێی حكوومه‌ت و لاوانی ئازادیخواز. نیگه‌رانی و
دڵه‌راوكێیه‌كانی رژیم له كرانه‌وه‌ی ده‌رگای زانستگاكان هه‌ر له
چه‌ند حه‌توو له‌وه پێشه‌وه زۆر دیار و ئاشكرابووه. قسه له
پێداچوونه‌وه به ده‌رسه‌كان به تایبه‌ت له بواری كۆمه‌ڵناسی و
سیاسه‌ت ده‌كرێ. كاربه‌ده‌ستانی كۆنه‌په‌رست و گوێ له مستی بواری
په‌روه‌رده هه‌ر له ئێستاوه باس له "ئینقلابی فه‌رهه‌نگی" دووهه‌م
ده‌كه‌ن. به‌ڵام شه‌پۆلی گه‌وره‌ی بزووتنه‌وه ئیعترازییه‌كان و
ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئێران و وشیاری خوێندكاری كورد ئه‌م خه‌ون و
خیاڵه كۆنه‌په‌رستانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی كۆماری ئیسلامی بێ‌گومان
پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
سه‌ركه‌وتوو بێ خه‌باتی خه‌لكی ئێران بۆ گه‌یشتن به دێموكراسی و
ئازادی
هه‌ر بژی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان
برووخێ كۆماری ئیسلامی ئێران
|