|
وته‌ی ڕۆژ
2009-09-26
دوو وێنه له 64مین
دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
شه‌ست‌و چواره‌مین دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌به‌شداری 192وڵاتی
جیهان‌و به‌مه‌به‌ستی تاوتۆیكردنی پرسه‌كانی وه‌ك كه‌ش‌و هه‌وا،
رێكاره‌كانی بنیاتنانی ئاشتی‌و ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی، داماڵینی وڵاتانی
جیهان له چه‌كه كۆكوژه‌كان، به‌رگرتن به ماده‌سڕكه‌ره‌كان، مافی مرۆڤ و
رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گشتیی له به‌رامبه‌ر تیرۆریزم، كۆتایی به‌كاره‌كانی
هێنا. دوو بابه‌تی وتاردانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاوی
ئێرانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، گرینگترین‌و له‌هه‌مانكاتدا
سه‌رنجڕاكێشترین وێنه‌كانی شه‌ست‌و چوارمین دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و شایه‌تیش سه‌رنجڕاكێشترین وێنه‌ی
مێژووی دانیشتنه‌كانی ئه‌م رێكخراوه بووبێت.
وێنه‌ی یه‌كه‌م: وتاردانی ئه‌حمه‌دی نژاد
رۆژی 2ی
ره‌زبه‌ر پاسدار ئه‌حمه‌دی نژاد چووه پشت تریبونی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، درۆ،
چه‌واشه‌كاری‌و فڕوفیشاڵ بووه هه‌وێنی قسه‌كانی‌و بۆ جارێكی‌تر كۆمه‌ڵێك
نوكته‌و جۆكی به هه‌گبه‌ی هزری ته‌نزنووسان پێشكه‌ش كرد. هیچ یه‌ك له
قسه‌كانی وتاره‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد گرینگ‌و سه‌رنجڕاكێش نه‌بوون،
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه مێژووی سه‌رۆك كۆماری ناوبراو‌و هه‌موو كۆماری ئیسلامی
لێوانلێوه له‌مشیۆه له قسه‌كردنانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه مێژووی
مرۆڤایه‌تی پڕه له شارلاتانی له‌چه‌شنی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و قه‌ت قسه‌وباسی
ئه‌و كه‌سانه به‌هه‌ندوه‌رنه‌گیراوه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج‌و
لێكدانه‌وه‌یه، بایكۆتی بێوێنه‌ی وتاره‌كه‌ی ناوبراو له لایه‌ن وڵاتانی
جیهان‌و نۆینه‌رانی ئه‌و وڵاتانه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان. له كۆی 192 وڵاتی
به‌شدار له‌م كۆبوونه‌وه، ته‌نیا وه‌ڤد‌و لێژنه‌ی 45 وڵات
له هۆڵه‌كه‌دا مانه‌وه‌و سه‌رجه‌می نوَینه‌رانی
وڵاتانی دیكه یان به‌شدارییان نه‌كرد‌و یان له كاتی وتاردانی ناوبراو
هۆڵه‌كه‌یان به‌جێهێشت. له راستیدا وتاره‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد پێشكه‌ش به
كورسیه ره‌ق‌و ته‌قه‌كان كرا‌و ده‌كرێ بووترێ كه ئه‌م رووداوه،
گه‌وره‌ترین بایكۆت‌و له راستیدا گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی به به‌رپرسێكی
سیاسیی له مێژووی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بووه. ئه‌م مه‌سه‌له
هه‌ڵگری په‌یامێكی به‌هێز بۆ كۆماری ئیسلامییه، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه رژیمی
ئیسلامی له‌باری ده‌ره‌كییه‌وه لاوازه، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه كۆده‌نگییه‌كی
گه‌وره له دژی ره‌فتاره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئاستی جیهانی
له‌ئارادایه‌و ئه‌م بابه‌ته‌ش ته‌ریككه‌وتنه‌وه‌و ئینزوای زیاتری رژیمی
لێده‌كه‌وێته‌وه.
وێنه‌ی دووهه‌م: ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاوی ئێرانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
كه‌ڵكوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ت ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندی‌و خسڵه‌تی بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی له ناوخۆی ئێران نییه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ساڵانێكی زۆره
له شه‌قامی گه‌وره‌ی ئێرانییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوونی هه‌یه‌و
كه‌چی قه‌ت به مه‌زنی‌و شكۆداری ئه‌مجاره نه‌بووه. به‌هه‌زاران هه‌زار
ئێرانی به هه‌ڵگرتنی لافیته‌و دروشم‌و وێنه‌ی گیان به‌ختكردووانی
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی، شه‌قامه‌كانی نیۆیۆرك‌و زۆر له شاره
گه‌وره‌كانیتری ئورووپا‌و ئه‌مریكایان كرده مه‌یدانی زۆرانبازی‌و به‌چاڵش
كێشانی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی. "ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رۆك
كۆماری ئێمه نییه" بووه ئاوازی سه‌رزاری به‌شێكی به‌رچاو له دیاسپۆڕای
ئێرانی‌و به‌م بابه‌ته رووبه‌رێكی به‌رین له هه‌واڵ‌و راپۆرتی میدیاكانی
جیهانی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی، ته‌رخانكرد. پشتگیری و به‌شداری له
خه‌باتی به‌ربڵاوی ناوخۆی ئێران، راكێشانی سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای
نیۆنه‌ته‌وه‌یی‌و زۆر بابه‌تی دیكه ئه‌رك‌و ره‌ساڵه‌تی خۆپیشانده‌رانی
نیۆنیۆرك‌و شاره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی ئورووپا بووه‌و به‌حه‌ق ئه‌م ئه‌ركه
به‌باشی له‌ئه‌ستۆگیرا.
به‌گشتی سه‌فه‌ری ئه‌حمه‌دی نژاد‌و وه‌ڤدی هاوڕێی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی
كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و وتاردانی ناوبراو،
ریسواییه‌كی دیكه‌ی به په‌روه‌ندی كۆماری ئیسلامی زیادكرد‌و
له‌هه‌مانكاتدا ئه‌زموون‌و ده‌سكه‌وتی به‌نرخی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی
ئێران به‌دیاری هێنا.
|