|
وته‌ی ڕۆژ
2009-09-28
بارودۆخی هه‌نووكه‌یی، بزووتنه‌وه‌ی خۆیندكاری‌و ئینقلابی فه‌رهه‌نگی
هێرش بۆ سه‌ر خۆیندكاران درێژه‌ی هه‌یه‌و هاوكات له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی
زانستگاكان، ئه‌م هێرشانه رواڵه‌تێكی به‌ربڵاوتر‌و توندتری به‌خۆیه‌وه
گرتووه. نۆیترین هه‌واڵ‌و راپۆرته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته، باس
له مه‌حرومییه‌ت له خۆیندن‌و حوكمی هه‌ڵپه‌سێردراوی به‌رین‌و فه‌له‌ی
خۆیندكاران ده‌كات‌و به‌رچاوترین نموونه‌ی ئه‌م دیارده، بێبه‌شكردن له
خۆیندنی 45 خۆیندكاری
زانستگای سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هانه. ئه‌م بابه‌ته، واته ئه‌م شه‌پۆله
نۆییه، چه‌ندین لایه‌نی هه‌یه‌و ده‌كرێ به كورتی لێكدانه‌وه‌و ئاماژه
بۆ ئه‌م لایه‌نانه بكرێت.
مێژووی كۆماری ئیسلامی له رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ خۆیندكاران‌و
بزووتنه‌وه‌ی خۆیندكاری، مێژووێكی ره‌ش‌و پڕله سه‌ركوت بووه. ساڵه‌كانی
سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن‌و راگه‌یاندنی ئینقلابی فه‌رهه‌نگی،
یه‌كه‌مین چه‌خماخه‌كانی ئه‌م دۆخه نائاساییه بوو و له‌راستیدا
سه‌ره‌تای رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م تۆیژه له
كۆمه‌ڵگادا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئینقلابی فه‌رهه‌نگی، وه‌ك
تایبه‌تمه‌ندییه‌ك‌و وه‌ك زه‌رووره‌تێك بۆ ئیدئۆلۆژی داسه‌پاو‌و وه‌ك
زه‌رووره‌تێك بۆ سه‌قامگیربوون‌و درێژه‌ی پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری تۆیژی
تێئۆكراتی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو، ده‌وری باڵای نواند. له‌و
هه‌ڵمه‌ته‌دا به سه‌دان مامۆستا‌و خۆیندكاری بیرجیاواز له زانستگاكان
ده‌ركران، بنه‌ما زانستییه‌كانی كتێبه ده‌رسییه‌كان شیۆێندران‌و به‌گشتیی
بیرجیاوازی‌و ره‌گه زانستییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زانستیی ئێران كرایه
نیشانه. چییه‌تی خۆیندكار، پێشینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خۆیندكاری له
ده‌وره‌كانی پێشوو، ناوه‌رۆك‌و كاكڵه‌ی ئیدئۆلۆژی حاكم، پێداویستیی
سه‌قامگیربوون‌و زۆر بابه‌تی دیكه، هۆكاره‌كان‌و به‌ستێنه‌كانی
هێنانه‌ئارای ئه‌و هه‌لومه‌رجه نائاساییه‌ی هێنایه‌كایه‌وه‌و له‌و
رێكه‌وته به‌دواوه چاودێرێكردن‌و سه‌ركوتی خۆیندكاران بووه به‌شێك له
پرۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵات له رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ زانستگا.
له‌ژێر رووناكی ئه‌م پێشه‌كیه‌دا ده‌كرێ باس له‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه‌و
ئه‌م شه‌پۆله نۆیه‌ی سه‌ركوت بكرێت. چه‌ندین ساڵه كه بزووتنه‌وه‌ی
خۆیندكاری وه‌ك پێشه‌نگی جوڵه ئیعترازییه‌كانی ناوخۆی ئێران ده‌ور
ده‌نۆینێت‌و له راستیدا به‌هۆی داخراوبوونی كۆمه‌ڵگا، لاوازبوونی چینی
كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌بوونی چالاكی ئازادانه‌ی حیزبه سیاسییه‌كان‌و زۆر هۆكاری
دیكه، به‌چه‌شنێك نۆینه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كۆمه‌ڵگاشی كردووه.
به‌زمانیكێتر ئه‌م بزووتنه‌وه، هه‌ڵگری ده‌نگی كپكراوی كۆمه‌ڵگا بووه‌و
خواست‌و داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا له زمان‌و ره‌فتاری به‌كۆمه‌ڵی
ئه‌وانه‌وه نمایشت كراوه. ده‌سه‌ڵات به درێژایی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی
كاریگه‌ری خواست‌و موتالباتی ئه‌وانی له ناو كۆمه‌ڵگادا كه‌شف كردووه‌و
به‌رده‌وام له زمانی به‌رپرسانی سیسته‌مه‌وه زه‌رووره‌تی دووباره
زیندووكردنه‌وه‌ی ئینقلابی فه‌رهه‌نگیی دركاندووه.
رووداوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری‌و
شكڵگرتنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی بێوێنه له پانتایی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیی
كۆمه‌ڵگا، بۆ جارێكی‌تر واتای رووبه‌رووبونه‌وه‌ی جیدی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی
خۆیندكاری وه‌ك لایه‌نێكی به‌هێزی پشتیوانیكه‌ر له‌م بزووتنه‌وه له
رۆژانی داهاتووی هێنایه‌وه مه‌یدان. كرانه‌وه‌ی زانستگاكان، هه‌موو
سه‌رنجه‌كانی بۆ لای ئه‌م بابه‌ته راكێشا‌و گریمانه‌ی به‌شداری گه‌رموگوڕی
خۆیندكاران له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی، بۆته به‌هێزترین گریمانه.
ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی رۆڵی خوێندكاران له‌م قۆناغه‌ی حه‌یاتی
سیاسی، ده‌ستیداوه‌ته
پراكتیزه‌كردنی پلان‌و گه‌ڵاڵه پێشوه‌خته‌كان، بۆ به‌رگرتن له
هاتنه‌ئارای چاوه‌ڕوانییه‌كان. سه‌ره‌تا رێبه‌ری كوده‌تا، واته خامنه‌یی
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پێدوایستی پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر كتێبه
ده‌رسییه‌كان‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌كانی هێنایه به‌رباسكردن‌و دواتر
به‌رده‌وام له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه باس له
زه‌رووره‌تی به‌كرده‌وه‌ده‌رهێنانی تاكتیكه‌كان بۆ به‌رگرتن له ئازادبوونی
ئه‌م پتانسیه‌له به‌هێزه كراوه. شه‌پۆلی نۆیی گرتن، بێبه‌شكردن له
خۆیندن، داخستنی خوابگا خۆیندكارییه‌كان‌و ده‌یان پلانی دیكه له
ئاراسته‌ی ئه‌م باسه‌دا قابیلی لێكدانه‌وه‌یه‌و ده‌كرێ به چه‌شنێك ئه‌م
هه‌وڵانه، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئینقلابی فه‌رهه‌نگیی دووهه‌م
مه‌زنده‌بكرێت. به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا ده‌سه‌ڵات
ده‌توانێ له‌چه‌شنی ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕش، ئه‌م گه‌ڵاڵه پێش بخات‌و
به‌كرده‌وه‌ی ده‌ربێنێت؟
به‌خۆیندنه‌وه‌و وردبوونه‌وه له رووداوه هه‌نووكه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگا،
جیاوازی مێژوویی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕش‌و ئێستاكه، به‌هێزبوونی
بزووتنه‌وه‌ی خۆیندكاری، لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی حاكم‌و زۆر فاكته‌ری دیكه،
ده‌كرێ وڵامی مه‌نفی به‌م پرسیاره بدرێته‌وه‌و باس له‌وه بكرێت كه هه‌ر
له ئێستاوه سه‌رجه‌می گه‌ڵاڵه‌و تاكتیكه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ
رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی خۆیندكاری به مردوویی‌و
شكستخواردوو له دایك ده‌بێت. بزووتنه‌وه‌ی خۆیندكاری، ده‌غده‌غه‌ی چه‌ندین
ساڵه‌ی چالاكی‌و هه‌ڵسوورانی، واته دروستبوونی گوتاری دیموكراسی‌و
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و مافی مرۆڤ، به‌یه‌كگیشتن‌و هاوئاهه‌نگی بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و زۆر به‌های دیكه‌ی به حه‌قیه‌قه‌ت‌و به واقعییه‌تی
ئه‌مر گۆڕدراوه‌و هه‌ر بۆیه رووسوورتر‌و به‌بڕواتر ده‌ڕوات تا هاوسه‌نگی
هێز به قازانجی جه‌ماوه‌ر بگۆڕێت. ده‌ڕوات تا هێز‌و خێراییه‌كی زیاتر به
ئه‌رك‌و جێبه‌جێبوونی خواسته‌كانی بدات‌و هیچ یه‌ك له پلان‌و پیلانه‌كانی
ده‌سه‌ڵات ناتوانێ به‌ر به ئازادبوونی ره‌های ئه‌م پتانسیه‌له بگرێت.
بیرۆكه‌ی دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی ئینقلابی فه‌رهه‌نگی، وه‌همێكی
دۆڕاوه‌و زۆربه‌ی خۆیندكاران بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی، خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنن.
|