|
وته‌ی ڕۆژ
2009-09-30
یارییه‌كانی تۆپی‌پێ، هه‌ره‌شه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری
بڕیاره رۆژی هه‌ینی یاری تۆپی پێی پێرسپۆلیس‌و ئیستقلالی تاران له
هه‌فته‌ی نۆهه‌می پله‌نایابه‌كانی تۆپی پێی ئێران له یاریگه‌ی ئازادی
تاران به‌رێوه‌بچێت. هه‌واڵنێری ئیرنا، رۆژی دووشه‌ممه ترس‌و
دڵه‌راوكێكانی ده‌وڵه‌تی كوده‌تای له تۆیی هه‌واڵێكدا ئاشكراكرد‌و له
زمانی به‌رپرسێكی ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامییه‌وه رایگه‌یاند كه
هه‌ركه‌سێك بیهه‌وێت ناره‌زایه‌تی ده‌رببڕێت‌و رێكلام بۆ ره‌نگی سه‌وز
بكات، لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت‌و تووشی سزای قورس ده‌بێته‌وه.
هه‌واڵنێری ئاماژه‌پێكراو له درێژه‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كه‌یدا، باسی
له‌وه‌ش كرد كه دوو دادوه‌ر له یاریگه‌كه‌كه‌دا حازرده‌بن‌و لێپرسینه‌وه
له كه‌سانی سه‌رپێچیكه‌ر ده‌كه‌ن.
له چه‌شنی ده‌رفه‌ته‌كانی پێشوو، باس له پلان‌و تاكتیكه پێشوه‌خته‌كان
ده‌كرێت. ده‌وڵه‌تی كوده‌تا عاجز له سه‌قامگیركردنی پڕۆژه‌ی كوده‌تا‌و
عاجز له به‌رگرتن به پێشڕه‌وییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی،
هه‌ڕه‌شه ده‌كات‌و نیگه‌رانییه‌كانی ئاشكرا ده‌كات. ده‌وڵه‌ت‌و ناوه‌نده
ئه‌منییه‌تییه‌كان نایانهه‌وێ ئیفتزاحی یاریی دوو هه‌فته له‌وه‌پێشی
تیپه‌كانی ئیستقلال‌و ئیستیل ئازین، دووباره بێته‌وه. له یاری
ئیستقلال‌و ئیستیل ئازین ده‌نگی و ره‌نگی كۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی
ناردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌شدار له ناره‌زایه‌تییه‌كانی رۆژی قودس، به‌ڵێنی
بڵاوكردنه‌وه‌ی یاری ئاماژه‌پێكراوی له ته‌له‌فزیۆن دا‌و كه‌چی دواتر
به‌هۆی به‌شداریكردنی نارازییان له یاریگه‌كه‌دا‌و دروشمدانیان، یاریه‌كه
راسته‌وخۆ بڵاونه‌كرایه‌وه‌و به‌شێكی به‌رچاو له یاریه‌كه‌ش به‌هۆی
زاڵبوونی ره‌نگی سه‌وز، به‌شیۆه‌ی ره‌ش‌و سپی بڵاوكرایه‌وه.
له راستیدا بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی به‌پانتایی كۆمه‌ڵگا په‌ره‌ی
سه‌ندووه‌و زۆربه‌ی شۆینه گشتییه‌كان‌و زۆربه‌ی هه‌له‌كان، بۆته
ناوه‌ندی ناره‌زایه‌تی‌و به‌رخۆدان. چیتر ته‌نیا شه‌قامه‌كان مه‌یدانی
رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێز‌و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری نارازی نییه‌و ئه‌م
بزووتنه‌وه هه‌موو مه‌یدانه‌كان‌و هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان بۆ قازانجی
به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ده‌گۆڕێت. ئه‌گه‌رچی بۆ هه‌موو
ده‌رفه‌ته‌كان رووبه‌رێكی به‌رفراوان له پڕوپاگانده‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز،
ریۆشۆینی ئه‌منییه‌تی تووندوتۆڵ، كه‌ڵكوه رگرتن له لۆمپه‌ن‌و ئۆباشی
به‌سیجی‌و ده‌یان پیلان‌و پلانی دیكه، ته‌رخان ده‌كرێت، كه‌چی
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی هێنده به‌هێزه كه مۆركی خۆی له هه‌موو
ده‌ركه‌وته‌كانی خه‌بات ده‌دات‌و سه‌رجه‌می رێكاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوده‌تا
ده‌كاته بڵقی سه‌رئاو. سه‌رجه‌می یاریگه وه‌رزشییه‌كان‌و به‌تایبه‌ت
ئیستادیۆمی ئازادی تاران، بۆته ناوه‌ندێكی هه‌ڕه‌شه بۆ ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی‌و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات له پراكتیزه‌كردنی تووندوتیژی له‌م
ناوه‌نده به‌پارێزه‌وه ره‌فتار ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه باش ده‌زانێت
كه تووڕه‌بوونی حه‌شیمه‌تێكی چه‌ند هه‌زار كه‌سی، ده‌توانێ رۆژانێكی
مێژوویی له چه‌شنی رۆژه‌كانی سه‌رشه‌قامی تاران بێنێته‌ئاراوه‌و
ده‌سه‌ڵات له‌مه‌زیاتر تووشی بێده‌ره‌تانی‌و عاجزی بكات.
هه‌ر بینه‌رێكی مونسف‌و خاوه‌ن مه‌نتق به‌م حه‌قیه‌قه‌ته گه‌یشتووه كه
بینای ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی به‌هه‌موو ره‌هه‌ند‌و لایه‌نه‌كانییه‌وه روو له
رووخان‌و له‌ناوچوونه‌و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك‌و كێشمه‌كێشی نێوان باڵه‌كانی
ده‌سه‌ڵات، ئاڵقه‌ی ئه‌م رووخان‌و له‌ناوچوونه پێكدێنێت. جوانترین‌و
ناسكترین لێكدانه‌وه له هه‌لومه‌رجی هه‌نووكه‌یی ئێران، باسكردن له
خۆئاماده‌كردنی خه‌ڵك بۆ لێدانی گورزه‌كانی كۆتایی‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌رینی
ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆره. هه‌موو شۆینه‌كانی كۆمه‌ڵگا له شه‌قام، خۆیندنگا‌و
ستادێوم، بۆته گۆڕه‌پانی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر‌و بێ گومان ئه‌گه‌ر له
رۆژی هه‌ینی هه‌لومه‌رج له‌باربێت، لاوانی ته‌ماشه‌گه‌ری یارییه‌كه‌ی
پرسپۆلیس‌و ئیستقلال، ئیستادیۆم به ناره‌زایه‌تی و به دروشمه‌كانی خۆیان
ده‌ڕازێننه‌وه. خه‌ڵكی نارازی به‌هه‌گبه‌یه‌ك ئه‌زموونی خه‌باتكارانه،
توانای ناسینی هه‌لومه‌رج‌و ده‌رفه‌تیان هه‌یه‌و له ئه‌گه‌ری له‌باربوونی
ئه‌و بابه‌تانه، بێ گۆیدان به هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی
دیكتاتۆر، ئه‌ركی خۆیان به ئه‌نجام ده‌یه‌نێنن.
|