|
وته‌ی ڕۆژ
2009-10-03
دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی‌و خولی نوێی دانیشتنه‌كان
پاش ئه‌و پڕوپاگه‌نده هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌شێكی به‌رچاو
له‌راگه‌یاندنه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و رۆژئاوایی ده‌ستیان پێكردبوو
سه‌باره‌ت به‌خولێكی دیكه له‌دانیشتنی نێوان كۆماری ئیسلامی‌و وڵاتانی
پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و ئاڵمان، رێكه‌وتی
1 ئۆكتۆبر ئه‌م دانیشتنه
له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا له‌ژێنفی وڵاتی سوئیس به‌رێوه چوو. به‌پێی
ئاكامی پرێس كۆنفڕانسه‌كه‌ی خاویه‌ر سۆلانای به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
یه‌كیه‌تی ئۆرووپاو هه‌روه‌ها سه‌عیدی جه‌لیلی ده‌بیری شۆرای باڵای
ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، هه‌ر دوولایه‌ن وت‌ووێژه‌كانیان به گرنگ‌و
سازه‌نده وه‌سف كرد.
له‌هه‌مانكاتدا باراك ئۆبامای سه‌رۆك كۆماری ئامریكا‌و هیلاری كلینتۆنی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامی وت‌و وێژه‌كانیان به موسبه‌ت
هه‌ڵسه‌نگاندو رایانگه‌یاند كه هه‌ندێك به‌ره‌و پێش چوون له وت‌و
وێژه‌كاندا ده‌سته‌به‌ربووه‌و چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی به‌كرده‌وه‌ی زیاترین
له‌كۆماری ئیسلامی.
دۆسیه‌ی ناوكی كۆماری ئیسلامی یه‌ك له‌و گرێ كوێرانه‌ی رژیمی ئێران‌و
رۆژئاوا‌و ئامریكایه كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه بۆته جێگه‌ی مشت‌و مڕو
ململانێی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان. مێژووی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی كۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها
لێدوان‌و وتاره تونده‌كانی ئه‌حمه‌دی نژادی سه‌رۆك كۆمار له‌ماوه‌ی چه‌ند
ساڵی رابردوودا‌و هه‌وڵی بێ وچانی ئه‌م رژیمه له‌به‌رده‌وامی له‌چالاكییه
ناوكییه‌كانی‌و هه‌روه‌ها پێكهێنان‌و یارمه‌تی گه‌یاندن به هێزه
تێرۆریسیته‌كانی ناوچه‌كه بۆته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ وڵاتانی
ده‌ره‌كی. ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی به‌چه‌كی ناوكی به‌مانای
چه‌سپاندنی زلهێزیی رژیمێكی دیكتاتۆر‌و دژه مرۆییه له‌ناوچه‌كه‌و ئه‌مه‌ش
به‌جۆرێك ده‌بێته هۆی بردنه سه‌ره‌وه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی
رژیم‌و له‌هه‌مانكاتدا قووڵبوونه‌وه‌ی ئاژاوه‌و گرژییه‌كان له‌ناوچه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی به‌چه‌كی ئه‌تۆمی
ده‌بێته هۆی چاوه‌ڕوانی زیاتری رژیم له‌ئه‌نجامدانی ملهوڕی له‌ناوچه‌كه،
له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێته هۆی به‌رین بوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی وڵاتانی دیكه‌ی
ناوچه‌كه بۆگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی‌و ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ
ركابه‌رایه‌تییه‌كی توندوتیژانه‌ی له‌ئاستی ناوچه‌كه له‌بواری چالاكییه
ناوكییه‌كاندا لێده‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌مه‌ش ئاسایش‌و سه‌قامگیری ناوچه‌كه
به‌ته‌واوی توشی مه‌ترسی ده‌كات. ئێستاكه‌ش‌و پاش ئه‌نجامی دانیشتنه‌كه‌ی
نێوان كۆماری ئیسلامی‌و وڵاتانی ناسراو به
5+1 باس
له‌سه‌ركه‌وتنێكی رێژه‌یی وت‌و وێژه‌كان ده‌كرێ‌و گۆیا كۆماری ئیسلامی
به‌نیسبه‌ت وت‌ووێژه‌كانی پێشووتره‌وه نه‌رمی زیاتر نواندووه‌و بڕیاره
كه پیتاندنی یۆرانیۆمه‌كه‌ی بگوازێته‌وه بۆ وڵاتی رووسیه. لێره‌دا ئه‌م
راستییه ده‌بێت بوترێ كه كۆماری ئیسلامی هیچ كات پابه‌ند نه‌بووه به
به‌ڵێنه‌كانی‌و له‌هه‌مانكاتیشدا گواستنه‌وه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ وڵاتی
رووسیه‌ش نابێت به‌مانای سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ وه‌سف بكرێت. نابێت له‌بیرمان
بچێته‌وه كه وڵاتانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌رده‌وام دووپاتیان
كردۆته‌وه كه بۆ ده‌ربازبوون له‌مه‌ترسی كۆماری ئیسلامی ده‌بێت ئه‌م
رژیمه به‌ته‌واوه‌تی چالاكییه ناوكییه‌كانی رابگرێت‌و به‌شێوه‌ی ئاشكرا
ئیزن به‌پشكێنه‌رانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم بدات‌و بۆ چاوه‌دێری‌و كۆنتڕۆڵ
كردنی ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كۆماری
ئیسلامی به‌رده‌وام رایگه‌یاندووه كه رژیم هیچ هه‌وڵێك به بێ چاوه‌دێری
ئاژانس ناكات، كه‌چی له‌ناكاودا ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش
له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه راگه‌یاندرا كه‌كۆماری ئیسلامی ناوه‌ندێكی دیكه‌ی
پیتاندنی یۆرانیۆمی له نزیك كێوه‌كانی شاری قوم كه بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ
ده‌چێت به‌شێوه‌ی شاراوه دایمه‌زراندووه ئاشكرا كردووه.
ئاشكراكردنی ئه‌م ناوه‌نده پاش ئه‌وه دێت كه ئه‌م رژیمه به‌رده‌وام
رایگه‌یاندبووه كه هیچ هه‌وڵێكی شاراوه‌ی نه‌داوه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌نجام
ده‌درێت له‌به‌رچاوی پشكێنه‌رانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمه. لێره‌دا به‌پشت
به‌ستن به‌م خاڵه بۆمان روون ده‌بێته كه ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له
مانۆڕه دیپلۆماسیه‌كانی خۆی باسی ده‌كات به‌ته‌واوی جیاوازه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه له هه‌نگاوی به‌كرده‌ودا لێیده‌بینرێ. رژیمی كۆماری ئیسلامی
به‌باشی هه‌ستی به‌م راستیه كردوووه كه ره‌وتی وت‌وێژه‌كان تا زیاتر
درێژ بكرێنه‌وه زیاتر له‌قازانجی خۆیدایه‌و به‌م جۆره مه‌جالی بۆ
ده‌ڕخسێت تاكوو ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌تایبه‌تی ئه‌م دواییانه‌ی
ناوخۆی كپ بكات‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌دانی هه‌ندێك به‌ڵێنی درۆیینه
له‌بنه‌وه درێژه به‌چالاكییه ناوكییه‌كانی بدات. رژیمی كۆماری ئیسلامی
كۆماری ئیسلامی له‌كاتێكدا هه‌نگاوی نا به‌ره‌و رۆشتن بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ
وڵاتانی پێنج زیده یه‌ك كه له‌ناوخۆدا زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی دیكه
له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ره‌وایی رووبه‌ڕووه. رووداوه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی
22ی
جۆزه‌ردانی خولی ده‌هه‌م‌و هاتنه مه‌یدانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌دژی
ساخته‌كاری‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌ره‌نگاری توندوتیژیانه‌ی هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه سیمای واقیعیی كۆماری
ئیسلامی زیاتر له‌هه‌میشه بۆ هه‌مووان ده‌ربكه‌وێت. به‌م بۆنه‌وه كۆماری
ئیسلامی ده‌یهه‌وێ له‌رێگه‌ی مانۆڕی دیپلۆماسیه‌وه‌وهه‌روه‌ها خۆڵكردنه
چاوی وڵاتانی ده‌ره‌كی بتوانێت رووی سه‌رجه‌م بیروڕای گشتی له‌ناوخۆی
ئێرانه بگوازێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی‌و به‌م جۆره
سه‌رپۆشێك دابنێت له سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه قوڵه‌ی كه هه‌نووكه پێوه‌ی
ده‌ناڵێنێت.
بێ گومان‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وانه‌ی به‌كورتی باسمان كرد مه‌به‌ستی
كۆماری ئیسلامی له‌م جۆره‌دانیشتنانه ته‌نیا مانۆڕدانێكی دیپلۆماتیكه بۆ
هه‌ناسه‌دان‌و خۆئاماده‌كردنه‌وه‌ی دووباره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت
كاته‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بكڕێته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا بتوانێت ئه‌و
مه‌جاله بۆ خۆی بخولقێنێت كه ژێر به‌ژێر چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی درێژه
پێبدات.
|