|
وته‌ی ڕۆژ
2009-10-05
دیداری نۆینه‌رانی 5 رێكخراوی
سیاسی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی پارلمانی ئورووپا
نۆینه‌رانی 5 حیزب‌و
رێكخراوی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی، له دیدارێكی ره‌سمیدا چاویان به
جێگری سه‌رۆكی پارلمانی ئورووپا له فراكسیۆنی سه‌وزه‌كان كه‌وت‌و خواستی
پشتیوانی چالاكانه‌تری یه‌كییه‌تی ئورووپا له بزووتنه‌وه‌ی ئیعترازی
خه‌ڵكی ئێرانیان به‌رزكرده‌وه. ئه‌م دیداره رۆژی هه‌ینی له شۆینی بینای
پارلمانی ئورووپا له بروكسێل، به‌به‌شداری "ئیزابێل دورانت" سه‌رۆكی حیزبی
سه‌وزه‌كانی بلژێك‌و جێگری سه‌رۆكی پارلمانی ئورووپا، "سابین مایر"
راوێژكاری سه‌وزه‌كانی پارلمانی ئورووپا‌و به‌رپرسی مافی مرۆڤی ئێران‌و
ناوچه‌كه‌و هه‌روه‌ها نۆینه‌رانی رێكخراوه‌كانی سازمانی فداییانی خه‌ڵكی
ئێران (ئه‌كسه‌رییه‌ت)، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، رێكخراوی یه‌كییه‌تی فیداییانی
خه‌ڵكی ئێران‌و شۆرای موقه‌تی سۆسیالیسته چه‌په‌كانی ئێران، به‌ڕیۆه‌چوو.
له سه‌ره‌تای گوفتوگۆكاندا یه‌كێك له نۆینه‌ران له لێدوانێكی كورتدا
رایگه‌یاند كه ئه‌م 5 رێكخراوه،
به‌شێك له هێزی دیموكرات‌و چه‌پی ئێران پێكدێنن‌و بۆ به‌رپاكردنی
دیموكراسی‌و سیسته‌می كۆماری دیموكراتیك، سیكۆلار‌و ناموته‌مه‌ركیز، خه‌بات
ده‌كه‌ن. ناوبراو به ناوهێنانی حیزب‌و رێكخراوه‌كان‌و گرێدراوی ئه‌وان به
بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ‌و دیموكراتیك، جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌م هێزانه له
ئه‌حزابی دێرینی ئێرانن، سه‌ره‌ڕای جیاوازی له بۆچوونه‌كانیان،
هاوكارییه‌كی به‌رده‌وام‌و قایمیان هه‌یه‌و له ئاراسته‌ی
ده‌سته‌به‌ركردنی داوكارییه‌كانی خه‌ڵك، یه‌كسانی له مافی شارۆمه‌ندی،
مافی نه‌ته‌وه‌یی - قه‌ومی‌و لابردنی هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردنێك، به‌هێز
كردنی بزووتنه‌وه‌ی ئیعترازی‌و راكێشانی پشتیوانی رای گشتی‌و دامه‌زراوه
نیۆنه‌ته‌وه‌یی‌و حیزب‌و رێكخراوه پێشكه‌وتنخوازه‌كان له‌م بزووتنه‌وه‌و
به گشتیی خواسته به‌رحه‌قه‌كانی سه‌رجه‌می خه‌ڵكی ئێران، هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
له درێژه‌ی وتووێژه‌كاندا، نۆینه‌رانی هه‌ریه‌ك له حیزب‌و رێكخراوه‌كان،
ده‌رباره‌ی سێ ده‌یه سه‌ركوت له ئێران، بارودۆخی هه‌نووكه‌یی وڵات،
روبه‌رووبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی خه‌ڵك، كوشتن،
ده‌ستبه‌سه‌ركردن، ئه‌شكه‌نجه‌و سه‌ركوتی تووندی ناره‌زایه‌تییه ئارام‌و
ئاشتیخوازانه‌كانی شارۆمه‌ندان له رۆژه‌كان‌و هه‌فته‌كانی دوای
هه‌ڵبژاردنی 22ی
جۆیزه‌ردان، راوبۆچوونی خۆیان ده‌ربڕی‌و سه‌رجه‌میان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و
بابه‌ته كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای فه‌رمانی ئاشكرای رێبه‌ری حكوومه‌ت بۆ
له‌ناوبردنی ناره‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك‌و درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی
چالاكانی سیاسی‌و په‌سندكردنی سزای قورس بۆ به‌ندكراوان‌و هێرش بۆسه‌ر
دامه‌زراوه خوێندكارییه‌كان‌و ده‌ستگیركردنی هه‌ڵسووراوانی ئه‌م
رێكخراوانه، خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر ملهوڕیدا وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و خه‌بات بۆ
دیموكراسی و پاشه‌كشه‌كردن به سه‌ركوتكه‌ران له ئارادایه.
ئازادكردنی به‌ندكراوانی سیاسی، پشتیوانی له رۆژنامه‌نووسان‌و
ماڵپه‌ڕه‌سه‌ربه‌خۆكان، رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سانسۆر‌و یارمه‌تیدانی
هێزه ئازادیخواز‌و پێشكه‌وتووه‌كانی ئوروپا و جیهان بۆ ده‌نگدانه‌وه‌ی
هه‌واڵی خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران‌و تێكشكانی سه‌دی سانسۆر، قه‌یرانی ئه‌تۆمی‌و
ده‌ره‌نجامه مه‌نفییه‌كانی ئابڵۆقه‌ی ئابووری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك‌و
پێداویستیی كۆده‌نگی سیاسه‌تی ئورووپا له روبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ پرسی
مافی مرۆڤ له ئێران، له ریزی ئه‌و مه‌سه‌لانه بوو كه له‌م دیداره‌دا
قسه‌ی له‌سه‌ركرا. له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی
ئورووپا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه كرا كه له‌په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئێران
پیۆیسته مافی مرۆڤ پرسێكی گرینگ بێت‌و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م گرنگیه‌دا
سیاسه‌ت دیاری بكرێت.
"سابین
مایر" راوێژكاری سه‌وزه‌كانی ئورووپا كه پێشتر وه‌ك ئه‌ندامێكی پارلمانی
ئورووپا بۆ ئێران سه‌فه‌ری كردووه‌و له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێران‌و رای
رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌و هه‌ڵوێستی هێزه سیاسییه‌كان به‌باشی
ئاگاداره، له‌مه‌ڕ ناره‌زایه‌تییه‌كانی پارلمانی ئورووپا له بارودۆخی
مافی مرۆڤی ئێران قسه‌ی كرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه كرده‌وه كه
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه. "ئیزابێل دۆرانت" جێگری سه‌رۆكی پارلمانی ئورووپا
تیشكی خسته سه‌ر قسه‌ی نوێنه‌رانی به‌شدار له‌م كۆبوونه‌وه‌و وته‌كانی
خۆی بۆ پێشنیاره پێشكه‌شكراوه‌كان ته‌رخان كرد.
لێژنه‌ی نۆینه‌رانی 5 رێكخراوه‌كه
پێشنیاریان كرد:
- پارلمانی
ئورووپا وڤدێك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و ئاماده‌كردنی راپۆرت له رووداوه‌كانی
دوای هه‌ڵبژاردن، كوشتنه‌كان، ده‌ستگیركردنه‌كان، ئه‌شكه‌نجه‌ی
به‌ندكراوان‌و .... پێكبێنێت‌و به‌ره‌و ئێران به‌ڕێیان بكات. ئه‌م وه‌ڤده
ده‌توانێ تێكه‌ڵاوێك له نۆینه‌رانی پارلمانی ئورووپا، كه‌سایه‌تییه
فه‌رهه‌نگی‌و زانستییه‌كان‌و دامه‌زراوه نیۆنه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێت.
پارلمانی ئورووپا له دیاریكردنی راسپارده‌ی تایبه‌ت له لایه‌ن رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌م دامه‌زراوه، بۆ
چاودێریكردنی ره‌وشی مافی مرۆڤ له ئێران پشتگیری بكات.
- پارلمانی
ئورووپا داوا له رێبه‌رانی حكوومه‌ت بكات، تا به‌ندكراوه سیاسییه‌كان
ئازاد بكات‌و تووندیژی له دژی خۆپیشانده‌ران رابگرێت.
- پارلمانی
ئورووپا به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنی راوبۆچوونه‌كانی ئه‌م 5 رێكخراوه‌و
سه‌رجه‌می هێزه دیموكرات‌و ئازادیخوازه‌كانی ئێران، سمینارگه‌لێك
پێكبێنێت.
له‌مدیداره‌دا،
مێهدی فتاپوور‌و عه‌لی موختاری له رێكخراوی فیداییانی خه‌ڵكی ئێران
(ئه‌كسه‌رییه‌ت)، خوسره‌وه عه‌بدوڵڵاهی له حیزبی دیموكراتی كوردستانی
ئێران، موحه‌مه‌دی میسری له كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران، ره‌ووف كه‌عبی له رێكخراوی یه‌كییه‌ته فیداییه‌كانی ئێران‌و
مه‌جیدی زه‌ربه‌خش له شۆرای موقه‌تی سۆسیالیسته چه‌په‌كانی ئێران،
به‌شدارییان كرد. له كۆتایی دیداره‌كه‌دا" ئیزابێل دۆرانت" پێشوازی له
درێژه‌ی دانیشتنه هاوبه‌شه‌كان له داهاتوودا كرد.
|