|
وته‌ی ڕۆژ
2009-10-10
13ی
ئابان و ئاماده‌كارییه‌كان
ئاماده‌كارییه پێشۆه‌خته‌كان بۆ روبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژی 13ی
ئابان ده‌ستیپێكردووه. دام‌وده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی ناسراو به كوده‌تا،
له‌چه‌شنی بۆنه‌كان‌و ده‌رفه‌ته‌كانی پێشوو، ترس‌و هه‌ڕه‌شه
بڵاوده‌كه‌نه‌وه. خه‌ڵكی نارازیش به كه‌ڵكوه‌رگرتن له لانیكه‌می
ئامرازه‌كان، كه ئه‌ویش له دونیای مه‌جازیی ئینترنێت‌و ناوه‌نده‌كانی
راگه‌یاندنی به‌شێك له ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا قه‌تیس ماوه‌ته‌وه،
خه‌ریكی داڕشتنی پلان بۆ رێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاو و شانۆی نمایشی
هێز‌و ئیراده له شه‌قامی شاره‌كانن. لایه‌نی به‌رامبه‌ر، واته
ده‌سه‌ڵات، هه‌ر له ئێستاوه خه‌ریكی خۆئاماده‌كردن بۆ به‌رگرتن له
رووداوێكی مێژوویی له چه‌شنی هه‌ینی ئاخری مانگی ره‌مه‌زان، واته رۆژی
قودسه. هه‌ركام له ناوه‌ند‌و ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌ركێكی
پێسپێردراوه. بۆ وێنه هێزه ئینتزامییه‌كان له زمانی فه‌رمه‌نده‌كه‌ی،
واته "ئیسماعیلی ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م"وه باس له لاوازبوونی ئه‌و
ئه‌گه‌ره‌و گرتنه‌به‌ری ریۆشۆینی تووندوتۆڵی ئه‌منییه‌تی له‌و رۆژه‌دا
ده‌كات، ده‌زگای رووحانییه‌تی به‌كرێگیراوی سه‌ربه‌ده‌وڵه‌ت، به‌شداربووان
له قیامه‌ت‌و ئه‌و دونیا ده‌ترسێنێت‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌مپه‌ینێكی
به‌ربڵاو‌و خۆڕسك بۆ جۆشدانی جه‌ماوه‌رێكی زیاتر ده‌ستێپێكردووه.
ده‌سه‌ڵاتی كوده‌تا، سه‌قامگیر‌و ته‌سبیت نه‌بووه‌و سه‌رجه‌می بۆنه‌و
ده‌رفه‌ته‌كان، ترس‌و نیگه‌رانی بۆ دیكتاتۆری حاكم پاشكه‌وت ده‌كات. ترس
له سێبه‌ر باشترین پێناسه بۆ كۆماری ئیسلامییه‌و هه‌موو رۆژه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتداری به خه‌ونی هێوربوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ
هه‌لومه‌رجی پێش له هه‌ڵبژاردنه‌كان تێپه‌ڕده‌بێت. خافڵ له‌وه‌ی كه
گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه ئاسته‌مه‌و قۆناغی هه‌نووكه‌یی سه‌ره‌تاكانی چوونه
ناو قۆناغێكی هه‌ستیار‌و چاره‌نووسسازه.
هه‌واڵ‌و راپۆرته‌كانی ناوخۆی ئێران‌و به‌تایبه‌ت شاری تاران، باس له
كه‌وتنه‌گه‌ڕی هێزی داهێنانی لاوانی به‌ئه‌زموون، بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ 13ی
ئابان ده‌كات. له رێگه‌ی وێبلاگ‌و ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه پرسی شیۆازی
به‌شداریكردنی خه‌ڵك‌و گرتنه‌به‌ری تاكتیكه‌كان له 13ی
ئابان ده‌كرێت‌و مه‌یله جیاوازه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی خۆیندكاریش باس له
به‌شداری گه‌رم‌وگوڕ له‌و رۆژه‌دا ده‌كه‌ن. خۆیندنه‌وه بۆ مۆدێله‌كانی
گۆڕانكاری له وڵاته‌كانی ئۆكراین‌و سربستان‌و رۆمانی ده‌كرێت‌و مانه‌وه‌ی
به‌رده‌وام له شه‌قامه‌كان پێشنیار ده‌كرێت. پتانسیلێكی به‌هێزی
جه‌ماوه‌ری بوونی هه‌یه، به‌ده‌یان رێبه‌ر‌و لیدێری به‌توانا په‌روه‌رده
بووه، كۆڵێك ئه‌زموونی به‌نرخی خه‌باتكارانه چنراوه‌ته‌وه‌و سه‌ره‌نجام
ده‌سه‌ڵات له هه‌لومه‌رجێكی ته‌واو نائاسایی به‌سه‌رده‌بات. شه‌ڕه
ده‌ندووكه‌و كێشمه‌كێشی باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات درێژه‌ی هه‌یه، هه‌یمه‌نه‌ی
هێزی سه‌ركوتی ده‌سه‌ڵات شكاوه‌و به‌گشتی زه‌مینه‌و به‌ستێنی له‌بار بۆ
به‌شداری به‌ربڵاو بوونی هه‌یه‌و ده‌سه‌ڵات له زۆر بواردار پاشه‌كشه‌ی
كردووه. بۆ باسكردن له پاشه‌كشه‌ی ده‌سه‌ڵات هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌ك
به‌سه‌و ئه‌ویش زانستگا‌و بزووتنه‌وه‌ی خۆیندكارییه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو
سه‌ركوت‌و ده‌ستگیركردن‌و به‌گشتی تاكتیكه پێشوه‌خته‌كان، بۆ به‌رگرتن به
ناره‌زایه‌تییه‌كانی خۆیندكاران، ده‌بیندرێ كه خه‌ریكه سه‌رجه‌می
زانستگاكانی ئێران ده‌بێته ناوه‌ندێكی ناره‌زایه‌تی‌و زۆر له‌و
زانستگانه‌ی كه هیچ كات، ده‌نگیان ده‌رنه‌هاتووه، خه‌ریكی ناره‌زایه‌تی‌و
به‌چاڵشكێشانی ده‌سه‌ڵاتن.
ده‌ركه‌وته‌كانی 3 مانگ
ناره‌زایه‌تی به‌رده‌وام، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه كه
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی زیندووه‌و هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان‌و هه‌موو
مه‌یدانه‌كان بۆته شۆینی ناره‌زایه‌تی‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه. هه‌ر بۆیه
شكڵگرتنی شانۆیه‌كی شكۆدار له رۆژی 13ی
ئابان، چاوه‌ڕوانییه‌كی واقعییه‌و ئه‌م رۆژه‌ش ده‌توانێ له چه‌شنی رۆژه
شكۆداره‌كانی ئه‌م سێ مانگه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی
دیكتاتۆر دابنێت‌و زه‌مینه‌كانی رۆژه‌كانی دواتر خۆشتر‌و له‌بارتر بكات.
|