|
وته‌ی ڕۆژ
2009-10-12
قه‌یرانه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی سه‌ركوت
بارودۆخی هه‌نووكه‌یی ئێران، بارودۆخێكی تایبه‌تی له‌مێژووی هاوچه‌رخی
كۆمه‌ڵگای ئێرانه‌و ده‌كرێ ئه‌م بارودۆخه به سه‌رده‌مانی لێكدادان‌و
له‌هه‌مان كات به لێكترازانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاوس به گۆڕانكاری بشوبهێنین.
قسه‌و لێدوانه تونده‌كانی فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران كه ئێستاكه
زیاتر له‌هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێك ده‌رده‌كه‌ون، گوزارشت له بوونی ترسێكی
قووڵ ده‌كات‌و ئه‌م هێزه به‌رده‌وام خه‌ریكی ئاماده‌كاری‌و داڕشتنی
پیلان‌و دوژمنكارانه‌ترین شێوه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ن له دژی هه‌ر
رووداوێكی به‌رهه‌ڵستكارانه‌یه. هه‌واڵ‌و راپۆرته‌كانی ناوخۆ، باس
له‌چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی گوشار‌و سه‌ركوتی هێزه ئینتزامی‌و
ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن‌و مافی مرۆڤ له ئێران
به‌شیۆه‌یه‌كی ئاشكراتر له هه‌ر كات پێشێل ده‌كرێت. ماشێنی هه‌ڕه‌شه‌و
سه‌ركوت خێراتر‌و به‌په‌له‌تر له‌هه‌ر كات كه‌وتۆته گڕو هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان
ده‌كرا، رژیمی ئیسلامی خه‌ریكی ئه‌زموونكردنی دوایین هێز و توانایه‌كانی
خۆیه‌تی له‌م بواره‌دا. له‌تازه‌ترین هه‌وڵداو رۆژێك پاش رۆژی جیهانی
دژایه‌تی ئیعدام، "بێهنود شوجاعی" ئه‌و لاوه‌ی كه له‌ته‌مه‌نی
تازه‌لاویدا، به‌شێوه‌ی كت‌و پڕ تووشی تاوانێك ببوو، پاش ناڕه‌زایه‌تییه‌كی
زۆری ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی له‌سێداره درا. ئیعدامی بێهنودی شوجاعی‌و
هه‌روه‌ها سه‌پاندنی حوكمی ئیعدام به‌سه‌ر چه‌ند كه‌س له ده‌ستگیركراوانی
سیاسی دیكه، هه‌ڵگری چه‌ندین په‌یامی جیاوازتره له‌جاران كه لێره‌دا به
كورتی ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ین.
رژیمی ئیسلامی له‌و كاتانه‌ی كه به‌ره‌وڕووی قه‌یران ده‌بێته‌وه، هه‌موو
ئامرازه‌كانی سه‌ركوت به مه‌به‌ستی داپۆشینی قه‌یران‌و ره‌واندنه‌وه‌ی
گرژییه‌كان، ده‌خاته گه‌ڕ و ئیعدامكردنی بێهنود شوجاعی‌و هه‌روه‌ها
سه‌پاندنی چه‌ندین حوكمی دیكه‌و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه له چه‌ندین چالاكی
سیاسی له‌كوردستان له‌ئاراسته‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌دایه. كۆماری ئیسلامی
ده‌یهه‌وێ تۆوی ترس و تۆقاندن بچێنێت و جه‌ماوه‌ر، له هه‌ستان‌و ده‌نگ
هه‌ڵبڕینی به‌ربڵاوتر پاشگه‌ز بكاته‌وه. قه‌یران تان‌وپۆی ده‌سه‌ڵاتی
ته‌نیوه‌ته‌وه‌و ترس به قسه‌و لێدوانه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی باڵای
رژیمه‌وه دیاره. گشت هه‌ڵس‌و كه‌وته دوژمنكارانه‌كانی هێزه
ئه‌منییه‌تی‌و لیباس شه‌خسییه‌كان، له‌دژی به‌رهه‌ڵستكارانی ئه‌نجامی
ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌یه‌مین خولی سه‌رۆك كۆماری‌و هه‌روه‌ها
بارودۆخی ناله‌باری ئابووری‌و به‌پادگانیكردنی كۆمه‌ڵگا، ئه‌گه‌ره‌كانی
هه‌ستان‌و خرۆشانی جه‌ماوه‌ریی به‌ربڵاوتری زیاتر له‌هه‌میشه كردووه.
رژیم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كه‌شێكی پڕ له‌تۆقاندن سازبكات‌و له‌هه‌مانكاتدا
په‌یامێكیش بنێرێ بۆ ئه‌و كه‌سه گیراوانه‌ی كه تا ئێستاكه به‌شێوه‌ی
بوێرانه خۆڕاگریان نواندووه ، هه‌ڵده‌ستێت به سه‌پاندنی حوكمی زیندان‌و
ته‌نانه‌ت ئیعدام. كۆماری ئیسلامی به‌م جۆره ده‌یهه‌وێ ئه‌و ترسه له
هه‌ناوی گیراوه‌كان بچێنێت كه خۆڕاگری‌و سووور بوون له‌سه‌ر
خواسته‌كانیان، ده‌بێته هۆی له‌ناوچوون‌و نه‌مانیان. له‌لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه ده‌یهه‌وێ به زمانی كوشتن‌و كوشتار ، به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بڵێت
كه هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تی‌و به‌ره‌نگارییه‌ك له‌دژی رژیم رووبه‌ڕووی
سه‌خترین سزا ده‌بێته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه به‌نیازه هه‌نگاو هه‌ڵگرێت بۆ
هێوركردنه‌وه‌ی فه‌زای ئاڵوزی ناوخۆی ئێران‌و هه‌روه‌هاسه‌ركوتی
بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری.
ئه‌وه‌ی ئێستاكه ده‌توانرێت له‌ره‌فتاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا بخوێنرێته‌وه،
بوونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه بۆ گه‌یشتن به خواست‌و هه‌روه‌ها به‌دی
هێنانی ئاواته ئازادیخوازانه‌كان. جێبه‌جێكردنی حوكمی ئیعدامی چه‌ندین
كه‌س‌و هه‌روه‌ها سه‌ركوت‌و ئه‌شكه‌نجه نابێته هۆی پاشه‌كشه‌و بگره
وه‌ك هه‌میشه ئه‌م جۆره ره‌فتارانه خوێنی تازه ده‌خاته ده‌ماره‌كانی
بزووتنه‌وه‌كه بۆ به‌ره‌نگاری له‌دژی جینایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی.
خوێندنه‌وه‌ی دۆخی ئاڵوزی ناوخۆیی كۆماری ئیسلامی سه‌رباری گرتنه به‌ری
سیاسه‌تی بێڕه‌حمانه‌و دژه مرۆیی وه‌ك ئیعدامیش ئه‌وه‌ی لێده‌خوێنرێته‌وه
كه رژیم ناتوانێت دۆخه‌كه له‌قازانجی خۆی بۆ سه‌رده‌مانی ده‌سه‌ڵاتی
پێشووی بگه‌ڕێنێته‌وه. كه‌ڕه‌نای درۆ و ده‌له‌سه‌و پیرۆزییه‌ت به‌خشین
به ویلایه‌تی فه‌قیه‌و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو زێڕینی
كۆماری ئیسلامی وه‌ك خه‌ونێكه هیچ كات نابێت چاوه‌ڕێی هاتنه‌دی بكرێت.
|